❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاده‌م توشی سكچون(اسهال) بوو بۆیه‌ ده‌ركرا !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-26 17:20:01

جاسم شوانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-31
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 251
WindowsXPFirefox

ئاده‌م توشی سكچون(اسهال) بوو بۆیه‌ ده‌ركرا !

ئـاده‌م توشــی سـكچــوون (اسهال) بـوو بـۆیــه‌ خــوا له‌ به‌هه‌شت ده‌ری كرد !!!
ئه‌مه‌ ته‌فسیری سه‌رمه‌شقی سۆفییه‌كانه!

خودای رب العالمین له‌ سوره‌تی الکهف 51 دا ده‌فه‌رموێت :

مَّا أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُدًا ﴿٥١﴾


ئه‌م ئایه‌ته‌ش به‌ کورتی ئه‌م مانایه‌ ده‌به‌خشێت : شه‌یتان و نه‌وه‌که‌ی ئاماده‌ نه‌بوون کاتێك ئاسمانه‌کان و زه‌ویم خه‌لق کرد وه‌ که‌س نه‌یبینی چۆن خه‌لقم کردووه‌ ! و داوای یارمه‌تیم له‌ که‌س نه‌کرد له‌ خه‌لقی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ! ته‌نانه‌ت کاتێك خۆشیانم خه‌لق کرد !؟ هه‌روه‌ها گومڕاکاره‌کان واته‌ شه‌یتانه‌کانم وه‌ك یاریده‌ده‌ر به‌کار نه‌هێناوه‌ له‌ کاتی خه‌لقدا ئه‌ی ئێوه‌ چۆن گوێ ڕایه‌ڵیان ده‌بن !؟


پرسیاره‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا دانه‌ران و مامۆستایان و گه‌وره‌کانی سۆفیگه‌ری له‌ قورئان تێ ده‌گه‌ن یان ده‌زانن لێکی بده‌نه‌وه‌ ؟ ئه‌گه‌ر ده‌زانن ! که‌واته‌ با بچینه‌ لای سه‌ری گه‌وره‌یان عبد العزیز الدباغ له‌ کتێبی ناسراوی ( الابریز ) بزانین هۆکاری ده‌رکردنی ئاده‌م ( ع ) چی بووه‌ له‌ به‌هه‌شت !؟ وه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ که‌ ده‌یخوێننه‌وه‌ چه‌ند ڕاسته‌ ؟!


وتم : ئه‌و داره‌ چی بوو که‌ خودا له‌ ئاده‌می قه‌ده‌غه‌ کرد به‌ره‌که‌ی بخوات ؟


ئه‌ویش رضي الله‌ عنه‌ وتی : هه‌نجیر بوو بێگومان ! وتی بۆیه‌ به‌ری ئه‌و داره‌ی لێ قه‌ده‌غه‌کرد ! چونکه‌ ئه‌و داره‌ و هاوشێوه‌کانی و داره‌کانی تری که‌ له‌ به‌هه‌شتدا هه‌یه‌ ، هه‌ر که‌سێك لێێ بخوات تووشی اسهال ( سك چوونی ) ده‌کات !؟ وه‌ خودای تعالی بۆیه‌ خواردنی ئه‌و داره‌ی لێێ قه‌ده‌غه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی سکی نه‌چێت !؟ وه‌ نه‌بێت به‌ اهلی به‌هه‌شت !!!!؟؟؟


پاشان باسی ئه‌وه‌ ده‌کات مرۆڤ کاتێك ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌ر هه‌مان داری لێیه‌ و تووشی سك ئێشه‌ ده‌بن ئه‌ی ئه‌و کاته‌ چاره‌سه‌ر چییه‌ ؟ به‌شی دووهه‌می که‌ له‌ سه‌رچاوه‌که‌ی خۆیاندا له‌ خواره‌وه‌ زه‌رد کراوه‌ نوسراوه‌ :


مرۆڤ ڕۆژی قیامه‌ت که‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ده‌بن به‌ نور ! به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاده‌مه‌وه‌ که‌ یه‌که‌م جار چووه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌ قوڕ خلق کرابوو بێ هێز بوو به‌رگه‌ی ئه‌و جۆره‌ خواردنانه‌ی نه‌ ده‌گرت !!!؟؟؟


به‌ڵێ خۆشه‌ویستان ده‌بێت شوکری خودا بکه‌ین له‌م جۆره‌ که‌س و بیر و باوه‌ڕانه‌ دوورین . ئه‌وه‌ی لای من سه‌یره‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه‌ که‌ باوه‌ڕیان به‌م شتانه‌ هه‌یه‌ و تا ئێستاش دوایان ده‌که‌ون !؟

http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/d48505610f.jpg
سه‌رچاوه‌: صوفیه‌ حضرموت

Kurdzhin
جاسم شوانی /facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-10-26 21:05:22

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: ئاده‌م توشی سكچون(اسهال) بوو بۆیه‌ ده‌ركرا !

دةست خؤش كاك جاسم

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-10-27 07:45:35

جاسم شوانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-31
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 251
WindowsXPFirefox

Re: ئاده‌م توشی سكچون(اسهال) بوو بۆیه‌ ده‌ركرا !

سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net