❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن خۆت له‌ هه‌ڵامه‌ت ده‌پارێزیت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-30 08:19:36

lucky4
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-29
په‌یامه‌كان: 362
WindowsSafari

چۆن خۆت له‌ هه‌ڵامه‌ت ده‌پارێزیت؟

گومانی تێدا نییه‌ زۆربه‌مان ئه‌گه‌ر ساڵی جارێكیش نه‌بێت ئه‌وا چه‌ند جارێك تووشی هه‌ڵامه‌ت ده‌بین، هه‌رچه‌نده‌ پزیشكه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ ناتوانرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵامه‌ت بنبڕ بكرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت چه‌ند رێگه‌یه‌ك بگیرێته‌ به‌ر بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی توشبونمان به‌م درمه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.

تیمی پزیشكی سایتی فۆكس نیوز چه‌ند رێنماییه‌كیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به‌ هه‌ڵامه‌ت بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش رێنماییه‌كانه‌:

١- پێویسته‌ پاكوخاوێنی رابگیرێت و ده‌ستشۆردن كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به‌ هه‌ڵامه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشیش ده‌ستمان بشۆین پێویسته‌ نزیكه‌ی ٢٠ چركه‌ ئاو و سابون به‌كاربهێنین.

٢- له‌كاتی پژمین و كۆكیندا كلینس به‌كاربهێنه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ چوارده‌ورتن تووشی هه‌ڵامه‌ت نه‌بن و ته‌ندروستییان پارێزراو بێت.

٣- له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتندا له‌ماڵه‌وه‌ بمێنه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ وا ده‌كات هه‌رچه‌نده‌ تووشی هه‌ڵامه‌ته‌كه‌ بووبیت، به‌ڵام وزه‌ی زیاترت پێده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی دژی ڤایرۆسه‌كان كاربكه‌ن كه‌ به‌گرنگترین هۆكاری توشبوونی هه‌ڵامه‌ت داده‌نرێن.

٤- خۆت بپارێزه‌ له‌به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌ ڤیتامین و خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌كان، چونكه‌ تا ئێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رینه‌خستووه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ ڤیتامینانه‌ ببنه‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵامه‌ت.

هه‌روه‌ها راپۆرته‌ پزیشكییه‌كه‌ی فۆكس نیوز ئاماژه‌ی به‌وشداوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر گه‌نجێك توشی هه‌ڵامه‌ت بێت ئه‌وا هیچ پێویست به‌ به‌كار‌هێنانی ده‌رمان و ڤیتامینه‌كان ناكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ڵامه‌ت بیته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ش بڕی پێویست له‌ وزه‌ی تێدایه‌ بۆ به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریاكانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵامه‌ت، له‌ كاتێكدا نه‌بێت كه‌ پله‌ی گه‌رمای له‌شت زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه‌ یاخود دابه‌زیوه‌ و زیاتر له‌ ١٠ رۆژ بێت تووشی هه‌ڵامه‌ت بووبیت.

                                sarchwa:xandan.org

Kurdzhin
*بەرزترين ئافرەت ،،،، ئـــــەو ئافرەتەيە كە بەڕەوشتـــــى خۆى بەرز ئەكاتەوە نــــــەك بـــــــە پێڵاوەكانـــــى....!!!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net