.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







خوشكە ژیرەكەم: زۆرن ئەو ووتە و باسانەی كە ئاراستەی تۆی بەڕێز دەكرێن، و بەر گوێت دەكەون، جارێك لەبواری بیروباوەڕ، و جارێكی تر لە بواری پەروەردەدا، یان لەبورای مافی ژن و مێردایەتی،... هتد ، بەڵام من ئەم جارەیان بەهۆی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ـ لەم نامیلكەدا ـ دەمەوێت چەند ووتە و ئامۆژگاریەكت پێشكەش بكەم... ووتە و ئامۆژگاریەكان ووتەی كەسێكی دڵسۆزە بەرامبەر بە خوشكی خۆی و كەسێك كە لەدواڕۆژی بەرامبەرەكەی دەترسێت و هەموو خێر و چاكە و خۆشیەكی بۆ دەوێ، بۆیە داواكارم بەگوێ دڵا گوێبیستیان بێت و لە ژیانی ڕۆژانەتدا پیادەیان بكەیت و ڕەچاویان بكەی، بۆ ئەوەی بەهۆیانەوە ـ بە ویست و پشتیوانی خوای پەروەردگار ـ سەركەوتوو و سەرفرازی دونیا و دواڕۆژ بێت.
ئامۆژگاریەكانیشم: ئاگاداركردنەوەی تۆی گوێڕایەڵە لە تاوان و سەرپێچیانەی كە ڕەنكە لەم مانگە پیرۆزەدا تووشت ببن، و چەند یاد خستنەوەیەكی تۆی بەڕێزە.
چونكە چاكی و تەندروستی تۆی ئافرەت چاكی و تەندروستی تاك و كۆمەڵگای موسڵمانە... ئەی نەتزانیوە: دایكان و خوشكان بەشێكی بنەڕەتی كۆمەڵگان ؟!
وە ئایا ئاشكرای بەڕێزتان نیە كە كچانی موسڵمان و هاوسەری پیاوان هەر لە ئافرەتانن ؟!
و خوشكانی باوكان و دایكانی بەڕێزیشمان هەر لە وانن ؟!
وە ئەوەش ڕوونە لەلات كە ئافرەتان نیوەی كۆمەڵگان و ئەو نیوەكەی تریش هەر لەوان دەبن ؟
جا ئیتر چۆن دەبێت موسڵمان حەز لە خێر و چاكەیان نەكات ؟! و ئومێدی سەرفرازیانی نەبێت ؟ 
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن qaderhamawande (2012-10-30 09:24:12)

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
