❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت و باكوری كوردستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-11-06 19:55:27

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت و باكوری كوردستان

وه‌ك ده‌زانین له‌ ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌وه‌ ئێمه‌ باسی كوردستانی توركیا و ئه‌و سیاسه‌ته‌ نوێیه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌ لایه‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێی شارستانی به‌ باكگراوندێكی ئیسلامی ، ئه‌وه‌ی گرنگ بێ لێره‌دا ڕوونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد و ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یه‌تی ، ئایه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستیه‌ یان خزمه‌ت؟

پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ پێناسه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت بكه‌ین :

تاكه‌ هێزێك كه‌ بتوانێت له‌ناو جه‌رگه‌ی سیكۆلاریزم دووباره‌ به‌هاكانی ئیسلام زیندووبكاته‌وه‌ بریتی بوو له‌و بزوتنه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستپێكردنی به‌ شێوه‌یه‌كی نادیار بوو و گه‌شه‌سه‌ندنیشی به‌ قه‌ده‌ر نهێنیه‌كه‌ی گه‌وره‌ بوو ، تا وای لێهات شوێنكه‌وتووانی زۆرتر بوون به‌ ڕاده‌یه‌ك بگه‌نه‌ ده‌سه‌ڵات و زۆربه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ ده‌ست بهێنن ، درووستكه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ كه‌ (محمد فتح الله‌ گوله‌ن) ه‌ ، كه‌ زۆربه‌ی كات به‌ بانگخوازێكی ئیسلامی و كاراكته‌رێكی ئاشتی نێوان ئاینه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ، هۆكاری درووست بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بوو ، كه‌ زۆر جار به‌ بزوتنه‌وه‌ی گوله‌ن ناوزه‌ند ده‌كرێت ، وه‌ بێگومان ئه‌و هێزه‌ سیاسیه‌ی ئێستا توركیای كۆنتڕۆڵكردووه‌ سه‌ر به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ن ، وه‌ دیارترین كه‌سایه‌تی سیاسیشیان (ئه‌ردۆگان) ه‌ ،

گه‌یشتنی ئه‌وان وه‌ك ده‌زانرێت به‌ بوونی پڕۆژه‌یه‌كی ئابوری بوو بۆ وڵات كه‌ وایكرد دووباره‌ توركیا له‌ زیندووبكاته‌وه‌ ، وه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ سیاسیانه‌ بوو به‌رامبه‌ر بۆمباران كردنی غه‌زه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیل ، وه‌ زۆر ڕۆڵی تر ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌ ، له‌ ڕووی په‌روه‌رده‌یی ، خاوه‌ن زۆرێك له‌ كۆمپانیای فێركارین كه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان خاوه‌ن قوتابخانه‌ی تایبه‌تین ، ئامانجیشیان له‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زمانی توركیه‌ و ئاشناكردن و نزیك كردنه‌وه‌ی گه‌لانی تره‌ له‌ كولتوری توركی ، به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌وڵی ئه‌وان وه‌ك جیهانگیریه‌ك وایه‌ كه‌ بیه‌وێ ببێت به‌ به‌دیلی ئه‌و زمان و شێوازه‌ ڕۆژئاواییه‌ی كه‌ جیهانی داگیر كردووه‌ ، تا ئێره‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێ و سه‌ركه‌وتوو دێته‌ به‌رچاوان ، به‌ڵام هه‌ندێ بابه‌تی تر هه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ كورد زۆربه‌ی گه‌لانی تر و وڵاتانی تر كوێرن به‌ دیاریه‌وه‌ ، ئه‌ویش كێشه‌ی كورده‌ ،
ئه‌وان له‌ گشت ڕوویێكه‌وه‌ بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێك ده‌خه‌نه‌ڕوو و په‌سندی ده‌كه‌ن ، به‌ڵام پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش بكه‌ن كه‌ ده‌نگێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌م وڵاته‌ی ئه‌وان ، ئه‌ویش كورده‌كانن ،

هه‌ر به‌ ده‌ستپێكردنی سیاسه‌تی سیكۆلاریزمی ئه‌تاتوركه‌وه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ، دژایه‌تی حكومه‌تی توركی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دیاره‌ ، هه‌ر له‌ زه‌وتكردنی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌ته‌وه‌بوونی كورده‌وه‌ تا مافی به‌ هه‌رێمبوون ، ئه‌م هه‌موو كاره‌ دژ به‌ هه‌ر گه‌ل و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك ، بێگومان كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت ، گرنگترینیان درووستبوونی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ڕزگاریخواز وه‌ك (پ.ك.ك) ، له‌ ساڵی 1989 ، كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئومێدێكی به‌ گه‌لی كوردی توركیا به‌خشی ، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆی بێ به‌رهه‌می چالاكیه‌كانی دژ به‌ حكومه‌ت و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حزبی به‌ ته‌ها ، وایكرد بڕوابوونی كورد به‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ لاوازبێت ،

دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی توركی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باسی چۆنیه‌تی گه‌یشتنمانكرد ، ده‌بێت ببێت به‌ جۆرێك له‌ هیوا به‌خشنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان حكومه‌ت و كورد ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخ بوو ، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ پێشتر هه‌بوو به‌رامبه‌ر كورد ، به‌و شێوه‌یه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا نه‌گۆڕا ،

بۆیه‌ گه‌ر سه‌یری ڕووداوه‌كان بكه‌ین به‌ چاوی كوردێكی باكوور ، زۆر له‌ گوێپێنه‌دان و پشتگوێخستن ده‌بینین له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ كورد به‌ گشتی ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ پارتێكی وه‌ك (پ.ك.ك) به‌ تیرۆرست ناوزه‌ند بكه‌ن ، وه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌ گرتنی ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ نوێیه‌ی كوردی(ب.د.پ) كه‌ باوه‌ڕی به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌بوو به‌ ڕێگه‌ی ئاشتیانه‌ ، بۆیه‌ له‌ ده‌ستدانی هیوای ئه‌وه‌ی كه‌ بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بێت له‌ زۆربه‌ی كوردانی باكور نیشت ،

وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌یرێكی چالاكی و وته‌ی بزوتنه‌وه‌ خزمه‌ت بین ده‌رباره‌ی كورد ، ده‌بینین كه‌وا ئه‌وان به‌ شێوه‌یێك باس ده‌كه‌ن كه‌ دووره‌ له‌و شێوه‌یه‌ی كوردانی باكور باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ، وه‌ ئه‌گه‌ر وردتر له‌ بۆچوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بڕوانین ، كتێبێكی (محمد فتح الله‌ گوله‌ن) به‌ ناوی (ڕۆحیه‌تی جیهاد) سه‌یر بكه‌ین ، ده‌بینین كه‌ ئه‌و ڕستانه‌ی زۆر دووباره‌ بۆته‌وه‌ له‌م كتێبه‌ بریتیه‌ له‌ (پارێزگاریكردن له‌ وڵات دژ به‌ دوژمنانی وڵات گه‌وره‌ترین جیهاده‌) وه‌ به‌ مانا جۆراوجۆره‌كانی تری ، ده‌بینین كه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و له‌ دوژمنانی وڵات ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ بۆ داواكردنی مافه‌كانی خۆیان ناچارن شێوه‌ی تر بگرنه‌ به‌ر ، وه‌ ئه‌م وتانه‌ی هاندانێكه‌ بۆ پارێزه‌رانی وڵات ، پۆلیس، پارێزه‌رانی سنور ،.....هتد ،

بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی لای كوردانی باكور باوبێت ، ئه‌م قسانه‌ن كه‌ ده‌ڵێن (بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت ئاین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان به‌ كار دێنن ، وه‌ ئه‌وان نایانه‌وێ جگه‌ له‌خۆیان كه‌سی تر مسوڵمانبێ ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ زمانی توركی بكه‌نه‌ جیهانی ، به‌ڵام نایانه‌وێ كورد به‌ ئازادی به‌ زمانی خۆی قسه‌كات)

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا بیخه‌ینه‌ ڕوو ، ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی توركیا په‌یڕه‌وی ده‌كا به‌رامبه‌ر به‌ كورد وا به‌رده‌وامبێت ، سوود به‌ هیچ لایه‌نێك ناگه‌یه‌نێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد نیه‌ ، چونكه‌ ئێستا ئه‌و سه‌رۆك و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌م دژایه‌تیه‌ قبوڵ ده‌كه‌ن ، له‌ داهاتوودا ڕه‌نگه‌ بۆچوونیان بگۆڕێ ، به‌ تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان .

نووسینی: ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-11-07 22:25:31

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت و باكوری كوردستان

کاکە ئوسامە دەستەکانت خۆش بن و ماندوو نەبیت هەربژیت
بابەتێکی بە سودت وروژاندووە و خاڵی جوانت تیا باسکردووە
هیوادارم کە هەمیشە ئاسودە بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-11-08 09:47:15

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت و باكوری كوردستان

زۆر سوپاس بۆتۆ كاكه‌ سیروان گیان ، هیوادارم سوودی بووبێـت ، سوپاس بۆ ئێوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net