.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















1
باران
سه‌ما به‌سه‌ر چیلکه‌داره‌کاندا
ده‌کات
به دوای دڵی گه‌لایێکدا
ده‌فی زکری هه‌لگرتوو و
له ته‌کیه‌ی سپی ئه‌ودا
سروده‌کان بۆ رۆحێکی گۆشه‌گیر
ده‌جڕێت
2
تۆ هه‌موو شه‌وێ
پارچه‌یێک له سه‌مفۆنیای موحیبه‌ت
ئه‌ژه‌نی
باران ئاسا
به نمه به‌سه‌ر رۆحمدا
داده‌بارێیت و
دامده‌پۆشیت
3
بۆ دانیشتوویت به دیار نزای مانگه‌وه
وه‌ره به‌بێ ده‌نگی
ته‌نیای ئه‌م ولاته تێکبشکێنه
وه‌ره
به زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوانت
رێگا سه‌خته‌کانی ژیان
له ئێواره‌یه‌کی ماته‌مدا بهه‌ژێنه
4
من ده‌مه‌وێت
له ژێر چه‌تری نالینمدا
برژێمه سه‌ر پێخه‌فی گوڵه نوستووه‌کانی به‌ر باران
گوێم له خوڕه‌ی
دڵۆپه ئاوه‌کان ببێت ،
تا له‌وێدا
سه‌ما بکه‌م
له ئامیزی سپی تۆدا
ئه‌ی لاسکه گیا
5
له په‌نجه‌ره‌ی خه‌یاڵما دوور ده‌ڕوانم
وه‌ک ئه‌وه‌ی له خه‌و دابم
که‌زی فریشته‌یێک به‌سه‌ر باڵام
تێنوێتی خۆی ده‌شکێنێ
6
با باڵنده‌کان بمفڕێنن ،
سه‌ر هه‌ڵبڕم له ده‌ڤه‌ری هه‌وره‌کاندا
هه‌رله‌وێشدا
حکایه‌ته
ره‌نگاو ره‌نگه‌کانی پشتی هه‌وران بخوێنمه‌وه
7
هه‌موو ساتێک
(با) یێکی توند
له ئامێزیدا رامده‌ژه‌نێت
گۆرانی پیربوون
به گوێچکه‌مدا ئه‌چرپێنێت
8
ده‌مێکه له‌م رێگه‌ییه‌دا
به دوای گه‌ڵایه‌کدا ده‌گه‌رێم
که‌چی
وا تاوێره‌کانی جه‌سته‌م
ورد ورد
زه‌رد هه‌لده‌گه‌رێن
9
حه‌ز ده‌که‌م نامه‌کانی گه‌وره‌بوون بدڕێنم ،
به‌له‌مه کاغه‌زییه‌که‌م ببه‌خشمه (با )
ئه‌ی (با)
هه‌لمگره
لێره هه‌ست به رزین ده‌که‌م
تکا ده‌که‌م منالیم بده‌نه‌وه
10
ئاره‌زوومه
وه‌ک چۆله‌که
خۆم بده‌مه (با)
چاوه‌کانم به‌رز بڕوانن
سیروان خۆشناو


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








das xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









خامەت هەردەم گه‌شاوه‌بێت کاکه‌سیروان
وشەکان هەڵقوڵاوی ناخێکی پاک و جوانە...
دەستەکانت خۆش بێت لە کارەکانتدا
هیوام وایە بەردەوام بیت لە کاری نوسیندا
بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌هۆنراوه‌جوانه‌کانت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سڵاو ت لێبێت هاوڕێکه‌م :-
ئه‌و ده‌ست و پێنوسه‌ت ڕه‌نگینتر بێت ..مامۆستا به‌ڕێزه‌که‌م ..
خه‌رمانی ووشه‌ت پڕ به‌ره‌که‌ت بێت ، و ئێمه‌ی هاوڕێیانت زیاتر ئاشنا بکه‌یت .
به‌و وورده ووشه نوێیانه‌ت ... سه‌رکه‌وتوبییت کاکه سیروان گیان ..هه‌تا بڵێ جوانت داڕشتوه ،
ئه‌م ورده وشانه .. به‌تامه‌زرۆوه ...جه‌ند جار خوێندمه‌وه .....
شادبییت هاوڕێ دوره‌که‌م ...
01.09.2012 برات
داوین .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده ست خۆش به رێزم سه رکه وت‌و بیت

✿بـاعـــالــــه م بـێــژن تــه نـیــا ئــه و بـێــکه ســه
مــه یــلـــی تــۆم تـــه نــیــــا لــه عــالـه م بــه ســه✿
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh sarkautubit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەست خۆش بەڕێز زۆر جوانە
سەرکەوتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆرر سوپاس هاورێیانم بۆ کۆمێنته‌کانتان و وشه جوانه‌کانتان
ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بێت و ماندوو نه‌بن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









بۆ دانیشتوویت به دیار نزای مانگه‌وه
وه‌ره به‌بێ ده‌نگی
ته‌نیای ئه‌م ولاته تێکبشکێنه
وه‌ره
به زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوانت
رێگا سه‌خته‌کانی ژیان
له ئێواره‌یه‌کی ماته‌مدا بهه‌ژێنه
دەستەکانت خۆشبێت برای بەڕیز کاکە سیروان زۆۆۆۆر جوان و پڕ مانا بون بە هیوای هەمیشە سەرکەوتنت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh kaka serwan she3rakant ne3mata
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆرر سوپاس هاورێیانم بۆ کۆمێنته‌کانتان و وشه جوانه‌کانتان
ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بێت و ماندوو نه‌بن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








هه‌موو ساتێک
(با) یێکی توند
له ئامێزیدا رامده‌ژه‌نێت
گۆرانی پیربوون
به گوێچکه‌مدا ئه‌چرپێنێت
______________________
ده‌سته‌کانت گوڵ بگرن کاکه سیـــــروان گیان
ورده وشه کانت مانایه‌کی جوانیان هه‌یه
هیوای هه‌میشه سه‌رکه‌وت بۆ تۆ برا ئازیزه‌که‌م .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










کاکە بەرهەم زۆر سوپاست دەکەم خۆشحال بووم کە بە دڵت بوون
هەستت جوانە هەربژیت بە قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه