.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له‌وه‌ته‌ی هه‌ی چی فێر بووی ؟
خۆت ئــــــــاراسته‌ی... ژیــــــانی خۆت بکه‌ره‌وه .
چی بووی له دایک بووی ته‌نها مناڵێک
به‌ده‌ست گه‌وره‌کانه‌وه ئه‌گه‌رایت
ته‌نها توانای پیستن و بینینت، خواردنت هه‌بوو هیچی تر .

ژیان ڕۆی تۆش گه‌ورو بوویت پێت کرد چه‌ند جار که‌وتی ؟
هه‌ر جارێ ئه‌که‌وتی هه‌وڵی هه‌ڵسانه‌وه‌ت ئه‌دا
چونکه ئه‌وه‌ی که بکه‌وێ ئه‌بێ هه‌ڵسێته‌وه
تا وات لێهات به پێ خۆت به ته‌واوی بڕۆیت .
ئه‌تبیست نه‌ت ئه‌توانی قسه بکه‌یت
که هه‌وڵی قسه‌کردنت ئه‌دا یه‌که‌م وشه چیت وت ؟
بیرت نیه چوبکه هێشتا مناڵ بووی توانای بیر کردنه‌وه‌ت نه‌بوو .
.ژیان ڕۆی تۆش گه‌وره‌تر بویت .
ئیستا ئه‌توانی قسه بکه‌یت و به پێ خۆت به ته‌واوی بڕۆیت
به‌لام هیشتا له ژیان ناگه‌یت
نه بیری دوێنێت ماوه و نه بیری سبه‌ینیت هه‌یه
ته‌نها هه‌وڵ بۆ ئه‌مڕۆت ئه‌ده‌یت

ژیان به‌رده‌وامه تۆش هه‌ر گه‌وره تر ئه‌بیت
ئیستا قۆناغی سه‌ره‌تاییه
ئیستا تۆ ئه‌بێ بخوێنیت ،فێری نوسین بیت
ژیانی تۆ لێره‌وه ده‌س پێ ده‌کات
چۆن خۆت دروست ئه‌که‌یت ؟
بیر له ئامانجێک ده‌که‌یته‌وه که هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌یت ؟
قۆناغی سه‌ره‌تایش به چه‌ند رێگه‌یه‌ک تێ ئه‌په‌ڕێنیت تا ده‌گاته ناوه‌ندی

ژیان هه‌ر به‌رده‌وامه ئیستا تۆ له ناوه‌ندیت
واته گه‌نجی
ئه‌زانی گه‌نجی واته چی ؟
واته دروستکاری
دروسکاری چی ؟
دروست کاری جه‌سته‌ی و دروسکاری روحی .
له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌بێت ئاماده‌بیت بۆ دروسیکاری
دروسکاری ژیانێک که داهاتووی پێ ئه‌به‌ستیته‌وه .
لێره چۆن مامڵه له گه‌ڵ خه‌لکی داده‌که‌یت
شێوازی مناڵیت ئه‌گۆرێت بۆ پله‌یه‌کی تری ژیان .

ژیان هه‌ر ناوه‌ستێ له سه‌ر تۆ، تۆ گه‌یشتیته قۆناغی ئاماده یی .
له ئیستایه بیرت له چی کردۆته‌وه چه‌ند قۆناغێکی ژیانت بڕیوه؟
چیت کرد له پێشودا ؟
ئه‌ی بیری داهاتووت هه‌یه ؟
له رابردووت په‌شیمان نیت ؟
حه‌ز ده‌که‌ی ژیان بگه‌رێته‌وه ؟
ئیستا ئاماده‌ی چیت ؟
تاقی کردنه‌وه !
تاقی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه نا ، تا قی کردنه‌وه‌ی ژیان .
بیرت له‌وه کردۆته‌وه ڕه‌نگه ئاماده نه‌بی چۆن وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه ؟
.
. ره‌نگه به خۆشه‌ویستانت تاقیت بکاته‌وه ژیان .
( به‌دایک ، به باوک ، خوشک ، برا، ..... )
له هه‌مووی گرنگتر ( هاوڕێ )
چونکه تۆ ئه‌بێت ئاماده‌ی ئه‌مانه بیت به‌سه‌ر خۆشی و ناخۆشیدا ئه‌ڕۆیت
نا خۆشیه‌کانیش وه‌ک خۆشیه‌کان تێئه‌په‌ڕێن .
له‌وه‌ته‌ی هه‌یت به‌سه‌ر چه‌ند خۆشی‌دا تێپه‌ریت ، به‌سه‌ر چه‌ند ناخۆشیدا تێپه‌ریت ؟
توانیت کام خۆشی ڕگـــریت ؟
کام ناخۆشی به خێرای تێپه‌ربپه‌رێنیت؟
به‌دڵنیاییه‌وه هیچیان .

.
ئایه له‌م قۆناغه‌دا هیچت به ده‌ست هیناوه ؟
هاوڕیه‌تی چه‌ند که‌ستکرد ؟
چه‌ند که‌س بوون به هاوڕێت ؟
له کامیان په‌شیمانیت ؟
کامیان به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌که‌وه له هاوڕیه‌تی تۆ په‌شیمانه ؟
کام هاوڕێ زۆر گرنگ بوو بۆ تۆ ؟
کام هاوڕێ گرنگی پێ ئه‌دایت ؟
له گه‌ڵ کامیان تا ئیستا به‌رده‌وامیت ؟
هیچ فێر بوویت له هاوڕێکانت ،تۆ هیچت فێری ئه‌وان کرد ؟
ئه‌زانیت یه‌کێ له باشترین به‌ده‌ست هینانه‌کانی ژیان به‌ده‌ستهێنانی هاوڕێیه ؟
چی جۆره هاوڕیه‌ک ؟
ها‌ورێکه‌ت ببێت به تۆ تۆش ببیت به‌هاوڕیکه‌ت .
با جه‌سته تان دووبێت ، به‌ڵام ڕوحتان یه‌ک .

ژیان بۆ تۆ به‌رده‌وامه گه‌وره تر بووی قۆناغی ئاماده‌یشت تێپه‌راند .
ئیستا چیت ،بویت به چی ،ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌وڵت بۆی ئه‌دا ئیستا به‌ده‌ستت هێنا ؟
دروست بویت؟
( ئه‌توانی برۆیت ، ببینیت ، ببیستیت ، بخوێنی ، بنوسی ،کار بکه‌یت ،.......)
که دڕۆیت بۆ کوێ ده‌رۆیت ؟
ده‌بینیت چی ده‌بینیت ؟
ده‌بیستیت چی ده‌بیستیت ؟
ئه‌خوێنیت چی ده‌خوێنیت ؟
ئه‌نوسیت چی ده‌نوسیت؟
کار ده‌که‌یت چی کارێک ده‌که‌یت ؟
تۆ له م قۆناغه‌ی ژیاندا ئه‌بێت ئه‌مانه بزانیت
چونکه ئیستا مناڵ نیت گه‌وره‌کان بتگه‌رێنن یان فێرت بکه‌ن تۆ ئیستا گه‌وره‌یت
بۆ ئه‌وانه‌ی که تۆیان گه‌وره کرد

.
ئه‌م قۆناغه‌یشت تێپه‌ران بویت به‌شتێک خوێندنت ته‌واو کرد، یاخود هه‌ر نه‌ت بڕی به‌لام کارێک ده‌که‌یت .
ئیستا ئامانجه‌که‌ت به‌قه‌ده‌ر ئه‌نجامه‌که‌ته چونکه ئه‌وه‌نه هه‌ڵت داوه .
هه‌وڵێ تۆ هه‌ر ئه‌وه‌نه بوو که‌ئیستا به ده‌ستت هێناوه

گه‌وره‌تر بووی ژیانیش هه‌ر ئه‌ڕوات .
تۆ ئه‌بێت ژیانێکی تر پێک بێنیت
ژیانی نوێ پێک دێنیت دورست کردنی خێزانێکی نوێ
ئه‌بی به باوک ، یان دایک له داهاتوو
ئایه بیرت له‌وه کردۆته‌وه چۆن نه‌وه‌کانت گه‌وره ده‌که‌یت ؟
ئه‌ی ژیانی خۆت ئه‌بێت به وانه‌یه‌کی باش بۆ نه‌واکانت ؟
هه‌وڵ ئه‌ده‌یت وه‌ک خۆت بن ؟
بیرت له‌وانه‌یه‌کی تازه تر کردۆته‌وه بۆ ئه‌وان ؟
ئه‌وه گریمان نه‌وه‌کانیشت فێری ڕێگایه‌ک کرد که پێدا بڕۆن

ئه‌ی ئیستا خۆت چیت پێت ناوه‌ته ته‌مه‌نه‌وه وا به‌ره‌وپیری ده‌ڕۆیت
ژیان وه‌ک چی وایه له به‌رچاوت
ئیستا له‌وه تێگه‌یشتویت که بۆ چی له‌دایک بویت ؟

ژیان وه‌ک داخیله‌یه‌ک یان وه ک سندوقی پاره کۆکردنه‌وه‌وایه ڕۆژانه جه‌ند په‌یا ده‌که‌یت پاشه‌که‌وتی لێ ده‌که‌یت .
له کۆتایدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی کۆت کردۆته‌وه بۆ شتێکی گرنگ به‌کاری دێنیت .
ژیانی تۆش خانه‌یه‌که کرداره‌کانتی تیا کۆده‌که‌یته‌وه ،چه‌نت کۆکردۆته‌وه ئه‌وه‌نه به‌ده‌ست دێنیت
ژیان خانه‌ی کرداره ، دواڕۆژ خانه‌ی پاداشت
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یت به خانه‌ی پاداشت...... هیشتا خانه‌ی ژیانتماوه له‌ده‌ستت دایه پڕت نه‌کردۆته‌وه
له کام قۆناغی ژیاندایت ؟
(سه‌ره‌تای ، ناوه‌ندی ،.........)هه‌ر کام له قۆناغه‌کانبیت ئه‌گه‌ر له رابردوت په‌شیمانیت ئێستا ئه‌توانی بیکه‌یت به سه‌ره‌تا لێره‌وه ده‌ست پێ بکه‌یت پێش ئه‌وه‌ی خانه‌ی دواڕۆژت هه‌ڵبدرێته‌وه .

له‌دایک بونی تۆ یه‌که‌م هه‌نگاوته به‌ره‌و مردن
به چه‌ند هه‌نگاو ئه‌گه‌ینه " مردن" نایزانین!
بۆیه له ژیاندا ئاگاداری هه‌نگاوه‌کانت به چونکه نازانیت به‌چی و چۆن و چی هه‌نگاوێک ئه‌گه‌یته مردن !

**********************
نوسینی : بــــه‌رهه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆشبیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده ستت خۆش بێت یاخوا سه رکه وت‌و بیت زۆر جوانه ...

✿بـاعـــالــــه م بـێــژن تــه نـیــا ئــه و بـێــکه ســه
مــه یــلـــی تــۆم تـــه نــیــــا لــه عــالـه م بــه ســه✿
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان " بیلال گیان و ئه‌حمه‌د هه‌ولێری " ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش ،هیوای ته‌مه‌ندرێژیتان بۆ ده‌خوازم .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




دەستت خۆش بێت نوسینێکی جوانە بە ئومێدی بەردەوامی
هەر شادبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه