.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













سەردەمی یۆنان لە سەدەی 6 پێش لەدایك بوون دەست پێدەكات، بەسێ فەیلەسوف ( سقرات، ئەفلاتوون، ئەرەستۆ) دەگاتە لوتكە، كە سەرنج و لێكۆڵینەوەكانیان لە دیاردە سروشتیەكانەوە گۆڕی بۆ دیاردە كۆمەڵایەتەكان.
1) ئەفلاتوون: 427 – 348
10 ساڵ قوتابی سقرات ، لەسەەردەمی دارویشی دووەم و ئەردەشێری ئێران ژیاوە، ئایدیا خوازە واتە باسی ئەوەدەكات كە دەبێت ببێت نەك ئەوەی كە هەیە، كۆمەڵگا دابەشی سَی بەش دەكات
أ – سەر: بەڕێوەبەر و كار بەدەستان
ب – دڵ و سنگ: سوپا و ئاسایش
ج – زگ یان جگەر: پیشە وەر و كشتوكاڵ و جوتیار
هاوسەنگی لەش تەندروستیە و لە كۆمەڵگە دادپەروەرییە، دادپەروەری لە بێ تەماعی وژیانی سادە دروست دەبێت، شار واتە هەژار نشین و دەولەمەند نشین كە ئەمانە دوژمنی یەكن، ئەرستۆكراتیش دەبێتە چینی سەرمایەدار لە شاردا، لەبواری خێزان ڕێگەی بە پەیوەندی سێكسی داوە لە پێش زەواج و لەدوای زەواج بەڵام نابێت منداڵیان بێت ئەگەر بوو دەبێت لەبار ببرێت وە هاوسەرگیری خزم رەد دەكاتەوە.
بەرهەمەكانی:
1- كۆمار: كۆمەڵگایەكی نمونەیی دەخاتە ڕوو وە باسی سیستەمی كۆمەڵایەتی و سیاسی دەكات، دادپەروەری و یەكگرتوو و پەروەردە شیدەكاتەوە
2- یاساكان: لەم پەرتووكە واقعی ترە و باسی جۆری حكومەت دەكات كە سێ جۆرە حكومەت دەخاتە ڕوو
- پاشایەتی: دەسەڵات تەنیا لەدەستی كەسێكە
- ئەرستۆكراسی: دەسەڵات لە دەستی پیاو ماقوڵان و خانەدانەكانە
- دیمۆكراسی: دەسەڵات لەدەستی زۆرینەیە.
• ئەرەستۆ: 348 – 322
20 ساڵ قوتابی ئەفڵاتوون بوو، ئەفڵاتوون لەسەر دەرگای قوتابخانەكەی نوسیبوو ( هەركەس ماتماتیك نەزانێت نەیەتە ژورەوە) ئەرەستۆ ئەم رستەی گۆڕی بۆ ( هەركەس لۆجیك نەزانێت نەیەتە ژوورەوە)،
- تیۆری كۆمەڵایەتی لە پەرتووكی سیاسەت دەخاتە روو، پێی وایە دەولەت بەرزترین قۆناغی وەرچەرخانی كۆمەڵگایە
- پێی وایە خێزان لە ژن و مێرد و كۆیلە و خاوەنەكەی پێك دێت، كۆمەڵگە لە چەند خێزانێك و دەبێت بە گوند چەند گوندێك دەبێت بەشار چەند شارێ: دەبێت بە دەولەت، دەڵێت هاوسەرگیری بۆ پیاو لەتەمەنی 37 ساڵی بێت و ئافرەت 20 ساڵی ، دەڵێت ئەوەی یەكەم چاكەی گەورەی كردووە مرۆڤی لە ئاژەڵێ ڕزگاركردووە، ئافرەت ئەبێت ملكەچی پیاوەكەی بێت، ئازایەتی ئافرەت لە گوێ رایەڵیە پیاویش لە فەرماندان، ڕێگەی بە كۆیلە داوە و پێی رەوایە بەڵام دەبێت یۆنانی نەبن
- دیمۆكراسی لە ئەنجامی چینی شۆرشی چینی خانەدان و هەژارەكانە، باشترین جۆری حكومەت جۆری تێكەڵە لەنێوان( خانەدان و خەڵكی ئاسایی) بە هەبوونی دەستور هۆكاری سەرەكی نایەكسانیە.
- لە دانیشتوانناسی: شار نابێت ژمارە كەمبێ و نابێت لە 10 هەزار زیاتر بێت وە دەبێت خزمەتی سەربازی ئەركە هەموان دەبێت بیكەن،وە داهێنەری جوانی ناسییە( ئیستاتیكا)
بەرهەمەكانی: چوار گروپە:
1- گۆمەڵگە دیاردەیەكی سروشتییە، مرۆڤ ئاژەڵێكی سیاسیە
2- كاری جەستە بێ بایەخە و حكومەت نابێـ پشتی پێ ببەستێت
3- دەولەت دەبێت ژمارەی دانیشتوان كۆنترۆڵبكات
4- بایەخی بە گۆرانی كۆمەڵایەتی داوە و هۆكارەكەشی دەردەخات
5- كۆیلە بە دیاردەیەكی سروشتی و واقعی دادەنێت.
ئامادهكردنی سورێن تایبهت به كوردژین


لهسهر هێڵ نییه






ده ست خؤش

لهسهر هێڵ نییه