.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








پــلان دانــانــی سـتـراتـیـژی ( (strategic-planning
پێشەكی
* لە جیهانی ئەمڕۆدا كە لە هەموو بابەتێك كۆمەڵگاكان گۆڕانكارییەكی زور بەخۆیانەوە دەبینن، دام و دەزگاكان بەدوای ئەوەوەن كەبتوانن لەم بارۆدوخە بۆ پێشەوە بڕون، ئەمە شێوازێكی كێبڕكێ دروست دەكات(Competition) ، سیستەمی دام و دەزگاكان بۆ سەركەوتن لەم كێبركیە ئەبێت [لەجۆرێكی لەپلان دانان سودمەندبن ، بیر لە دووا ڕۆژ بكاتە وە ، ژینگەی دام و دەزگا بناسێت، هۆكارەكانی ژینگە لە مەودایەكی دیاری كراو بتوانێت ببێتە هۆی سەركەوتنی ئەو دام و دەزگا یان كومەڵگا].
پلانی ستراتیژی
* پلان دانانی ستراتیژی پڕۆسەی (سازكردنی سەرچاوەكان و یەكگرتنەوەی چالاكییەكانە)، بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە درێژ خایەنەكان، بەئاماژەدان بەتواناكان و سنورەكانی ناوخۆ و دەرەكی.
* بەشێوەیەكی تر دەتوانین بڵێین :پلان دانانی ستراتیژی مانای پڕۆسەی (تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی) بارودۆخی (ئێستاو و دوواڕۆژی) دام ودەزگا و كومەڵگایە، ڕێكخستنی ئامانجەكان و دیاركردنی یەك ستراتیژی بۆ گەیشتن بەو ئامانج و پێوانە و ئەندازە" گرێنتی دەرئەنجامەكانە. ************************ **** **********************
پلان دانانی ستراتیژی
* پلان دانانی ستراتیژی: هۆكارە ئەساسیەكانی مەترسی ژینگەیی شیدەكاتەوە، بۆ گەیشتن بەئامانج لە كورت ترین ڕێگەی شیاو سودمەند دەبێت، یان بەشێوەیكی تر دەتوانین بڵێین پلان دانانی ستراتیژی: پرۆسەی دیاری كردنی ئامانجەكانی دام و دەزگاو بڕیاردانە لەبارەی پرۆژە گشتگیرەكان وە بەرێوەبردنە بۆ گەیشتن بەئامانجەكان .
* پلان دانانی ستراتیژی: پیشاندەر و دەرخەری هێزی داهێنانی بەرێوەبەرەكان و دروست كردنی دوارۆژە. یان بەواتایەكی تر بەرێوەبەران لەڕێگای پلان دانانی ستراتیژی ئایندەسازی دەكەن بۆ سودمەندبوون لەپلان دانانی ستراتیژی بۆیە پێویستیە هەموو بەشەكان هاوكاری یەكتر بكەن.
***************** ***** ***** *********************
* بۆ داڕژاندنی پلانی ستراتیژی دەتوانین ئاماژە بە سێ هەنگاوی بنەڕەتی بكەین ئەم سێ هەنگاوە بریتین لە:
* یەكەم : دەزگاكان شوێن و پێگەی خۆیان دیاری بكەن (لە كوێن؟).لەم قۆناغەدا پلاندانەر ڕۆڵی زۆری نیە، تەنها جێگاو و بارودۆخی ئێستای دەزگا دیاری دەكات كە دەزگا لەسەرەتادا جێگای لەكوێیە.
* دووەم : پلانمان بۆ ئایندەی دەزگا چیە (چی بكەین)؟. لەم قوناغەدا پلاندانەر ڕۆڵێكی گرنگی هەیە چۆنییەتی بڕیارەكان لێرەدا كاریگەریەكی زوری هەیە لەسەركەوتنی پلان.
* سێیەم: بۆ گەیشتن بەئامانجەكان دەبێت ستراتژی خۆمان دیار بكەین و پلانەكە بەرێوەبەرین ( واتە دیاری كردنی ستراتیژی).
**************** *** *** ****************
پێناسەی پلانی ستراتیژی:
* فرای- ستونەر :(fry& stoner) لە بۆچوونی ئەم دوو زانایە پلانی ستراتیژی ئامرازە بۆ بەرێوەبردنێكی بەهێز، بۆ یارمەتیدانی كۆمپانیا بچووكەكان، تاكو بتوانن بەشێوەی پێشبڕكێ خۆیان لەگەڵ گۆڕانكارییە پێشبینی كراوەكانی ژینگە هاوسەنگ بكەن ئەم پلانە مەرجەكانی ئێستای دام و دەزگا دیاری دەكات.
* لیرنر :(Lerner): بەبۆچوونی ئەو، پلان دانانی ستراتیژی پرۆسەی گۆرانكاری بەردەوام و ئالۆزە، ئەم پلانە بۆ دوارۆژ دەڕوانێت و سەرەنجی ئەوە ڕادەكێشێ كە كۆمەڵگا دوای( 5 تا 8) ساڵی تر چ جیاوازیەكی لەگەڵ ئیستا هەیە، و چوارچێوە و هێلیك بۆ دەزگا دیاری دەكات كە بە ئایندەی دڵخوازی خۆی بگەیەت.
* چندلر : chandlerپلان دانانی ستراتیژی پڕوسەی دیاری كردنی ئامرازەكان و ئامانجەكانی درێژخایانی دەزگاكانە وە وەرگرتنی رێگاكانی بریاردان و تەرخانكردنی توانا و سەرچاوەكان.
**************** *** *** ****************
تایبەتمەندییەكانی پلان دانانی ستراتژی:
* سەرنج دان بەكاریگەری هۆكارەكانی دەرەكی.
* بیر لە دووارۆژ دەكاتەوە و ئاییندە بیینە.
* درێژ خایەنە.
* ئەم پلانە بۆ ئەو ژینگانەیە كە( زۆر ئاڵۆزن و گۆرانكاریان زۆرە )بەكار دەهێنرێت.
* پێشاندەری بایەخە زاڵەكانە لەسەر كومەڵگا یان دام و دەزگا.
* ئاماژەبە چوارچێوەی بنەمایی و ئەساسی دام و دەزگا دەكات.
* ئەركی بەرێوبەری مەزنە كە ئاستی سەرەوە بەڕێوەببات .
* بوارێكی ئەساسی بۆ هەموو پلانەكانی تر لە ئاستی دام و دەزگا دیار دەكات.
**************** *** *** ****************
شێوازەكانی بەرێوەبردنی پلان دانانی ستراتیژی
* دیاركردنی ڕوانگەی(دووربینی) دام و دەزگا .(Perspective)
* دیاركردنی بەرپرسیارییەتی و ڕاسپاردەكان.
* دیاركردنی بایەخ و شێوازەكانی ڕەفتار .
* هەڵسەنگاندنی ژینگەی ناوخۆ و دەرەكی دام و دەزگا.
* دیار كردنی ئامانجەكان بەگشتی.
* دیاركردی ستراتیژی .
*هەڵسەنگاندن و ڵێكولینەوەی كردەوەكان.
**************** *** *** ****************
قازانجی پلان دانانی ستراتیژی
* ئەم پلانە پێش دەركەوتنی كێشەكان دام ودەزگاكان ئاگاداردەكاتەوە.
* دەبێتە هۆی ڕەزامەندی زیاتری بەرێوەبەران.
* گۆڕانكارییەكان دیاری دەكات ، مەرجەكانی چۆنییەتی كاردانەوە لە بەرامبەر گۆرانكارییەكان ئامادە دەكات .
* دەست نیشانكردنی هەرپێداویستیەك كە بۆ پێناسەكردنی دوبارەی رێكخراوەكان یان دام و دەزگاكان پێویستە.
* بۆ گەیشتن بەوئامانجانەی (كە لەپێشوودا دیاری كراوە )چوارچێوەیەكی باش دروست دەكات و یارمەتی بەرێوەبەران دەدات كەتێگەیشتنێكی باشیان لەدام و دەزگاكانیان هەبێت .
* ناسینی دەرفەتەكانی بازاڕەكانی ئایندە ئاسانتر دەكات .
* ڕوانگەیەكی ئامانجدار و مەبەستدار لە مەسئەلەكانی بەرێوەبردن پێشاندەدات.
* چوارچێوەیەك بۆ (دووبارە بینین،ئەنجامی بەرنامە،كۆنترۆلی چالاكییەكان ) دیار دەكات.
* بەشێوەیەكی زۆر باشتر (كات و سەرچاوە) بۆ دەرفەتە دیاریكراوەكان كراو تەرخان دەكات.
* دەبێتە هۆی هاوكاری زیاتر لە ئەنجامی ئەو ستراتیژیانەی كە پلان بە ئەنجام دەگەینیت.
* چوارچێوەیەك بۆ پەیوەندییە ناوخۆییەكان لەنێوان فەرمانبەران دروست دەكات .
* ئەولەوییەتەكان لە چوارچێوەی كاتی پلان دیار دەكات.
* دەبێتە هۆكارێك بۆ كێبركی كردنی دام و دەزگاكان بەرامبەر بە دەزگاكانی تر.
* بیروڕایەكی داهات بین بەدەزگاكان دەدات.
**************** *** *** ****************
قۆناغە كانی پلان دانانی ستراتیژی
* دەست پێ كردنی پرۆسەی پلان دانان و گفتوگۆ و گەیشتن بە هاودەنگی لەسەر پلان.
* دیاركردن و ناسینی چواچێوەی دام و دەزگا.
* شێوازی دروست بوونی چوارچێوە و بایەخەكانی دام و دەزگا.
* هەڵسەنگاندنی ژینگەی دەرەكی دام و دەزگا (دەرفەت و مەترسیە كان).
*هەڵسەنگاندنی ژینگەی ناوخۆی دەزگا (بەهێزیەكان . لاوازیەكان(.
*ناسینی مەسئەلەكانی ستراتیژی كە دام و دەزگا بەرامبەر بە ئەوانە دەبێت.
*ڕێكخستنی ستراتیژیەكان بۆ بەرێوەبردنی مەسئەلەكانی ستراتێژی.
* هەڵسەنگاندنی پلان
ئامادةكردنى سورێن تایبهت به كوردژین


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
