.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









شوێنى بنه‌ره‌تى گه‌نمه‌شامى مه‌کسیکه له ئه‌مریکاى ناوه‌راست.
پێکهاته‌که‌ى: ئاو (10,2%)، زه‌یتى چه‌ورى3,8%، نیشاسته، شه‌کر، ریشاڵى سلیلۆزى، مادده‌ى کانزایى (0,9%)، مادده‌ى پرۆتین (15,2%). هه‌روه‌ها خوێیه‌کانى کانزایى: فۆسفۆر، مه‌گنسیۆم، پۆتاسیۆم، سۆدیۆمى تێدایه.
به‌کارهێنان و سووده پزیشکییه‌کانى گه‌نمه‌شامى:
1. ئاستى شه‌کر له‌خوێن داده‌به‌زێنێت و چاره‌سه‌رى ئازاره‌کانى رۆماتیزم ده‌کات وه‌کو جومگه‌ژان و هه‌وکردنى جومگه‌کان.
2. خۆراکێکى به سووده و له‌ش چالاک ده‌کات و رێکخه‌رى گلاندى په‌ریزاده‌یه "غده الدرقیه".
3. میزهێنه‌ره، به‌رد و لم لا ده‌بات رێ له ئاوسان و گردبوونى ئاو له له‌ش ده‌گرێت و چالاککه‌رى له‌شه و رێ ده‌گرێت له هه‌وکردنى میزه‌ڵدان.
4. به‌سوده بۆ نه‌خۆشى دڵ بۆ رێگرتن له نۆره‌ى دڵ و داخستنى خوێنبه‌ره‌کانى دڵ‌و رێ له خوێن به‌ربوون ده‌گرێت.
5. نه‌رمکه‌ره‌وه‌ى ریخۆڵه‌یه هه‌روه‌ها وه‌کو شاف بۆ منداڵ و ئه‌و که‌سانه‌ى که ئازارى ریخۆڵه‌یان هه‌یه به‌کار ده‌هێنرێت، و بڕێکى زۆر پێکهاته‌ى تێدایه که بۆرییه‌کانى میز پاک ده‌کاته‌وه.
6. خواردنى گه‌نمه‌شامى پێست نه‌رم و جوان ده‌کات. هه‌روه‌ها زه‌یته‌که‌یشى بدرێت له پێست نه‌رم و جوانى ده‌کات.
7. کۆلیسترۆل له خوێن داده‌به‌زێنێت و کۆلیسترۆلى سودبه‌خش به‌رز ده‌کاته‌وه (HDL)، کۆلیسترۆلى زیان به‌خش داده‌به‌زێنێت (LDL)
8. له کۆرپه‌له‌ى ده‌نکه‌که‌ى جۆره زه‌یتێک ده‌رده‌هێنرێت که له چێشت لێنان و پیشه‌سازى سابوندا به‌کار دێت. ئه‌م زه‌یته پێى ده‌وترێت "مازۆلا" په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێنێت ئه‌گه‌ر رۆژانه پێش به‌رچاى و نانى ئێواران دوو که‌وچکى گه‌وره بخورێته‌وه و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م بره هه‌تا به ته‌واوى چاک ده‌بێته‌وه.
9. گه‌ڵاى گه‌نمه‌شامى بکوڵێنرێت بۆ ئێشى گه‌ده و لابردنى به‌ردى گورچیله زۆر باشه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه