❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەمو ڕۆژ لە نزیک خەلکانێکین کە لەگەل منن یان تۆ یان ئەو ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-12-22 19:10:45

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

هەمو ڕۆژ لە نزیک خەلکانێکین کە لەگەل منن یان تۆ یان ئەو ن


من ، تۆ ، ئەو

من ئەڕۆشتمە خوێندنگا تا دەرس بخوێنم
تۆ ئەڕۆشتیتە خوێندنگە چونکە پێیان وتبوی ئەبێت ببیتە دکتۆر
!! ئەویش ئەڕۆشتە خوێندنگا بەلام نەیئەزانی بۆ

من پارەی ڕۆژانەم لە باوکم وەرەگرت
تۆ پارەی ڕۆژانەت لە هەر کوێ بویستایە هەڵتەگرت چونکە ماڵتان پڕ پارە بو پیویست نەبو لە کەسێکی وەرگری
ئەو هەمو ڕۆژ لە دوای دەرس لەسەر جادەکان بنێشتی ئەفرۆشت تا پارەی ڕۆژانەی پێبێت

مامۆستا وتی داڕشتن بنوسن سەبارەت بە (زانست باشترە یان پارە)؟

من نوسیبوم زانست باشترە چونکە دایکم ئەیوت با زانست ئەگەیتە پارە
تۆ نوسیبوت زانست باشترە دیار بو باوکت وتبوی تۆ هیچ کات پیویستت بە پارە نیە
ئەو نەینوسیبو پەڕەکەی بەتاڵ بوو چونکە ڕۆژی پێشتر قەڵەمەکی تەواو بوبو

مامۆستا ئەو ڕۆژە ئەوی سزادا
تەواوی خوێندکارەکان بەو پێکەنین
ئەو ڕۆژە ئەو بۆ تەواوی نەبونیەکانی گریا
کەس تێنەگەیشت کە ئەو چەند هەستی بە نەبونی کرد
ئاخر مامۆستا نەیەزانی کە ئەو پارەی کڕینی قەلەمێکیشی نیە
لەوانەیە مامۆستاش نەیزانیبێت کە هەندێک جار زانست و پارە بەیەکەوە گرێ ئەدرێن
هەنێک جار ناکرێت کە بێ پارە تەنها یەک وشەش دەربارەی زانست بوترێت

من لە ماڵێک ئەژیام کە شەوانە بۆنی ئەو خواردنانەی لێئەهات کە دایکم دروستی ئەکرد
تۆ لە ماڵێک ئەژیان کە شەوانە بۆنی ئەوچەپکە گولانەی لێئەهات کە باوکت بۆ دایکتی ئەهێنا
ئەو لە ماڵێکدا ئەژیا کە شەوانە بۆن و دوکەڵی جگەرەی لێئەهات کە باوکی بە دیار ئازارەکانیەوە ئەی کێشا

ساڵەکانی کۆتایی خوێندن بوو
ئەبو ئامادەبین بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ دروستکردنی ئایندەیەکی باش

من ئەبو بە دوای ئەو کۆرسی باشدا بگەڕێم تا لە کۆتایی ساڵ نمرەیەکی باش بەدەست بێنم
تۆ بە دوای پێشکەوتوترین ولاتەکانی جیهاندا ئەگەڕایت کە خوێندنی زانکۆتی تیا تەواو بکەیت
بەلام ئەو دەستی لە هەمو ئەم ئارەزوانە بەرداو بە دوای کار پەیداکردنا ڕۆشت

هەوالەکان دەرچون

من بە دوای ناوی ئەو بەشەدا ئەگەڕام کە ناوم هتۆتەوە لێی
تۆ بە دوای ناو و ئەدرەسی ئەو ولاتەدا ئەگەڕای کە بۆی ئەڕۆشتی
ئەو بە دوای ناوی ئەو کەسەدا ئەگەڕا کە دوینێ شەو لەبەر بێ پارەیی کوشتبوی

من ئەو ڕۆژە زۆر خۆشحاڵتر بوم لەوەی کە بە دوای هەواڵی کوشتنی ئەو کەسەدا بڕۆم
تۆ وەک هەمو ڕۆژانی تر بێ خەیاڵی هەمو هەوالەکانی تر بویت و ڕۆشتی بە دوای ئارەزوەکانتدا
بەلام ئەو هەر لێرە بوو لە ناو قوڵایی هەوالەکاندا یەکەم جاری بوو لە ژیان کە بەو جۆرە هەمو خەلک بە دوای بینین و ناسینی ئەودا بگەڕین

چەند سال تێپەڕی
هەر کەس چاوەڕوانی ئەنجامی خۆی بوو

من چاوەروانی وەرگرتنی بڕوانەمای زانکۆ بوو
تۆ چاوەروانی بون بە دکتۆریەکەت بوویت هەمان ئارەزوە کۆنەکەی خێزانەکەت
ئەو چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی زیندانیەکەی بوو

من خۆشحاڵوبم کە هەمو دەستخۆشیان لێئەکردن بە تەواوکردنی خوێندنەکەم
تۆ شانازیت بە خۆتەوە ئەکرد کە هەمو بە چاوێکی جیاوە سەیرت ئەکەن
ئەو شەرمەزار بوو کە هەمو نەفرەتیان لێئەکرد

من سەرکەوتوم ئەڵێم ئەنجامی ماندوبونی خۆم بوو
تۆ زۆر سەرکەوتویت تۆ ئەڵێی ئەنجامی پشتگیریکردنەکانی خێزانەکەت بوو
بەلام ئەو لەلە ناو زیندان گیانی لەدەستدا هەمو ئەڵێن کە ئەنجامی کارەکانی خۆی بوو

من ،،، تۆ ،،، ئەو
هیچ کات لە نزیکی یەکتر نەبوین
هیچ کات یەکترمان نەئەناسی

بەلام ئەگەر من یان تۆ لە جێگەی ئەو بوین
کۆتایی چیرۆکەکە چۆنی ئەبوو !!؟؟

هەمو ڕۆژ لە نزیک خەلکانێکین کە لەگەل منن یان تۆ یان ئەو ن
بە بێ ئەوەی بزانن کە نە سەرکەوتنەکانی من و تۆ بە تەواوی لە دەستی خۆماندایە نە تەواوی خەتاکانی ئەو لە دەستی خۆیدایە .

وەرگێڕان و ئامادەکردنی / تیـنــــا جمال

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-12-23 00:44:31

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsXPMSIE7

Re: هەمو ڕۆژ لە نزیک خەلکانێکین کە لەگەل منن یان تۆ یان ئەو ن

ئه‌م کاته‌تان باش به‌ڕێز تینا :-

  ((هه‌ندێ جار ناکرێت بێ پاره‌ ته‌نها یه‌ک ووشه‌ش ده‌رباره‌ی زانست بوترێت )) .

من وه‌کو خۆم ئه‌م نووسینه‌ به‌رز ئه‌نه‌خشێنم  ..ده‌سته‌کانت خۆش بێت ، هه‌موو جوانیه‌کانی وه‌رگێڕانت ،

ئاماژه‌ پێداوه‌ ...ماندوو نه‌بیت به‌ڕێز تینا ، هیوای به‌رده‌وامی بۆ به‌ڕێزتان ئه‌خوازم ..

ئێمه‌ی هاوڕێیانت بێ به‌ش نه‌که‌یت له‌توانا جوان و به‌نرخه‌کانت ..

هه‌رجه‌نده‌ من دورم له‌و واقیعه‌ی به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێداوه‌ ، به‌ڵام هاو هه‌ڵوێستم ......له‌

هه‌مو ڕۆژ له‌نزیک خه‌ڵکانێکین که‌له‌گه‌ڵ منن یان تۆ  یان ئه‌وان ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن که‌نه‌سه‌رکه‌وتنه‌کانی ،

من و تۆ به‌ته‌واوی له‌ده‌ستی خۆماندایه‌ ، نه‌ته‌واوی خه‌تاکانی  ئه‌و له‌ده‌ستی خۆیدایه‌ .

من ئه‌ڵێم :-

مرۆف ئه‌ژی بۆ ئه‌وه‌ی فێر بێ .. فێریش ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بژی .

دوباره‌ هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ڕێزت ئه‌خوازم .

له‌گه‌ڵ ڕێزی داوین
.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-12-23 11:56:43

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: هەمو ڕۆژ لە نزیک خەلکانێکین کە لەگەل منن یان تۆ یان ئەو ن

ده‌سته‌کانت خۆش بێت خاتوو تینا به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر جوان و پڕ مانایه‌
زۆر ڕاسته‌ زۆر جار  ئه‌و ناوه‌نده‌ی که‌سه‌کانی تێدا ده‌ژین و گه‌ووره‌ ئه‌بن
بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی که‌سه‌کان ئه‌دات بێگومان زۆر زۆر جوانه‌
  (هه‌مو ڕۆژ له‌نزیک خه‌ڵکانێکین که‌له‌گه‌ڵ منن یان تۆ  یان ئه‌وان ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن که‌نه‌سه‌رکه‌وتنه‌کانی ،

من و تۆ به‌ته‌واوی له‌ده‌ستی خۆماندایه‌ ، نه‌ته‌واوی خه‌تاکانی  ئه‌و له‌ده‌ستی خۆیدایه‌ .)

دووباره‌ ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتووبیت به‌هیوام بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌ کاره‌ جوانه‌کانت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net