.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













کاتێک ڕۆژی عیشقمان ئاوائهبێ و ، له‌جێ ی ڕه‌شه‌بای دڵته‌نگی هه‌ڵده‌کات ، کاتێک ڕه‌شه‌بای دڵته‌نگی ،
جۆلانهمان پێده‌کات ، دور له‌مه‌مله‌که‌تی عیشقمان .....کاتێک عاشقه‌که‌ت به‌جێدێڵیت ..دوای ڕۆیشتنت !
وه‌کو گه‌ڵایه‌کی پاییزی مردوه ، دڵنیابه جارێکی تر عاشق نابێته‌وه ،
کاتێک قه‌ده‌ر بۆمان ئه‌نوسێت :-
بوه‌ستین به‌بێده‌نگی لهجاوهڕوانی زستاندا ، هه‌تا دڵه‌کانمان بشواته‌وه و سه‌ر له‌نوێ گه‌ش ده‌بینه‌وه ..
ئازیزه‌که‌م ...دوای ئه‌وه‌ی پایزو عیشقه‌که‌م له‌ئامێز گرت ...زستان هات ، زۆری لێکردم تا له‌یادتکه‌م !!!
ئه‌و زستانه‌ی کهدهستهکانمی بێبه‌ش کرد ، له‌گه‌رمی ده‌سته‌کانت ، تۆڵه‌ی دڵم له‌دوری تۆ له‌دوای تۆ ،
ئه‌ی زستانی دڵ ڕه‌ق ...تۆبوی دوژمنی سه‌رسه‌ختم ،له‌بیرم کردیت .... به‌ڵێ له‌بیرم کردیت ..
شه‌وێک هاتیت بۆ داگیرساندنی مۆمێک ، زۆر هه‌وڵمدا هه‌تا ئه‌و مۆمه نه‌کوژێته‌وه .....
هاتیت هه‌تا ستایشی زامه‌کانم بکه‌یت کهلهتاراوگه به‌خاکم سپاردن !!!
بۆجی ؟! پێم بڵێ بۆ ؟کاتێک یادگاریه‌کان ئه‌مرن ...له‌گه‌ڵیا ئاگری هاوارهکانیشمان ئه‌کوژێته‌وه ،
سڵاو له‌ڕێکه‌وتی به‌یه‌ک گه‌یشتنمان .. به‌ڵێ دیمانه‌ی عه‌شقی ڕابووردو ، عه‌شقێک لێواو لێو له،
خۆشه‌ویستی ، عه‌شقێک شه‌یدای بوین و سه‌فه‌ر دایبڕین له‌یه‌کتر .........هه‌ناسه‌که‌م !!!
هه‌ر جارێ که‌ئه‌تبینم ، یادگاریه‌کانت وه‌کو باران به‌سه‌ر دڵمدا ئه‌بارێت ، توانام نی یه و ناتوانم نه‌هێڵم ،
دڵم پێشوازیت لێبکات .
جه‌ند هه‌وڵم دا خۆم ئاماده‌که‌م ...به‌ڵام فرمێسکی ئه‌م سه‌فه‌ره ، زۆر به‌هێزتر بوو له‌وه‌ی جاوهڕوانم ده‌کرد ،
جه‌نده تامه‌زرۆی بینینت بووم !!! تا تێر بگریمایه له‌نێوانی ده‌سته‌کانتا ... بۆ عه‌شقه‌که‌مان ..بۆ ،
ئازاری غوربه‌ت ...............................نه‌مبینیت !!!
ئێستا هه‌ست بهتهنییای ئه‌که‌م ، نزیک به‌ره‌وه لێم ... بمگێڕه‌وه بۆ خودی خۆم و عه‌شقه‌که‌م !
زۆر له‌مێژه دڵه‌ی شێتم ، تامه‌زرۆی له‌ئامێز گرتنته .... تالهباوهشی گهرمتا ئاسوده‌بێت ،
لێم تێبگه ئازیزه‌که‌م !!!! دامپۆشه به‌سۆزو هه‌ستت .
((( تایبه‌تیه بۆ کوردژینهکهم )))
نووسینی //// داوین .


له‌سه‌ر هێڵ نییه




دەست خۆش کاک داوین ئومێدم بەردەوامیتە بابەتەکانت ئەخوێنمەوە ئاسودەم ئەکات
هەر شــــاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو لە تۆ کاکە داوین لە پێنوسە جوانەکەت هەربژیت
بەراستی جوانت نوسیوە کاکە داوین دەستەکانت خۆش بێت و خامەی بەرێزتان
هەمیشە رەنگین بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌م کاته‌تان باش به‌ڕێزان :-
سوپاس بۆ ناردنی په‌یامه جوانه‌کانتان ، ئاسوده‌و کامه‌ران بن هاوڕێ به‌ڕێزه‌کانم ..هه‌میشه ئێوه‌ی به‌ڕێز ..
هانده‌رێکی به‌ڕێز بوون بۆ به‌رده‌وامی داوین .. به‌ڕێزو خۆشه‌ویستن له‌لای داوین .شاد‌و کامه‌ران بن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh
kaka dawin gyan sarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو ڕێزم بۆ خوشکی به‌ڕێزم ..جۆله‌که گیان :-
ده‌سته‌کانی به‌ڕێزت خۆش بێت سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌که‌م بۆ به‌خشینی کاتی خۆتان به‌خوێندنه‌وه‌ی ،
نووسینه‌کانم .. هه‌میشه به‌ڕێزی له‌لای داوین .
له‌سه‌ر هێڵ نییه