.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ھاورێیان ویستم ئەم جارە ئەم راپرسیەتان بۆ ئامادە بکەم کە راپرسیەکەش لەسەر فەیسبووکە کە ئێستا گۆمەلگای ئێمە زۆر لەسەر فەیسبووک کۆ دەبنەوە و ویستم ئێمەی ھاورێیان گفتۆگۆیەک بکەین لە بارەی فەیسبووک با دەست بە پرسیارەکان بکەین
١-ئایا گۆمەلگای ئێمە سوودی لە فەیسبووک وەرگرتووە ؟ ئەگەر سوودی لێوەرگرتووە بۆچی ئەگەر سوودی لێوەرنەگرتووە بۆچی؟
٢-تۆ چۆن فەیسبووکت ناسی؟
٣-ئایا تا چەند سوودت لە پەیجەکانی فەیسبووک وەرگرتووە ؟
٤-خراپ بە کار ھێنانی فەیسبووک چۆن ھەلدەسەنگێنی ؟
ھیوادارم ھەموو ھاورێیان بەشدار بن
برای بچووکتان نیگار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
دەستت خۆش بێت هاورێی گیان بۆ ئامادە کردنی ئەم تەوەرەیە دیارە لە رۆژگاری ئەمرۆکەماندا فەیسبوک بۆتە جێگای کۆبوونەوەی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا . وە لە زۆر جێگا دەبینین باس هەر باسی فەیس بووەکە بۆیە جێگەی خۆیەتی لە بابەتێکدا کەمێک گفتوگۆ لەسەر ئەم پەیجە بکەین هەر کەسە و رای خۆمانی لەسەر دەرببرین...
بۆ وەڵامی پریسرەکانی تەوەرەکەت....
1-ئایا گۆمەلگای ئێمە سوودی لە فەیسبووک وەرگرتووە ؟ ئەگەر سوودی لێوەرگرتووە بۆچی ئەگەر سوودی لێوەرنەگرتووە بۆچی؟
وەکو رای خۆم نەخێر هیچ سودێکم لێ نەبینیەوە کەۆ بۆ کۆمەڵگای خۆمان هەیبوو بێت واتە کۆمەڵکە لێ سود مەند نە بووە ئەمەش دیارە هۆکاری خۆی هەیە ئەویش خراپ بەکار هێنانی ئەم پەیجەیە لە لایەن تاکەکانی کۆمەڵگاوە!!ئەوەی دەیبینین کۆمەڵێک گروپ دروست بوون کەس سەر لە ئامانجی ئەم گروپانە دەر ناکات!!
٢-تۆ چۆن فەیسبووکت ناسی؟
هەر وەکو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە لە زۆر جێگا باسیان دەکرد کۆمەڵێک دۆست و برادەرم هەبوو لە دەرەوەی وڵات بۆیان باس کردم ئیدی منیش خۆم تیا کرد بە ئەندام بەڵام هەر وەکو پەیجێکی ئاساییە لام..
٣-ئایا تا چەند سوودت لە پەیجەکانی فەیسبووک وەرگرتووە ؟
لەبەر ئەوەی زۆر سەردانی ئەم پەیجە ناکەم تەنها جار جار ئەچم سەیرێکی پەیجەکەی خۆم ئەکەم پاشان دای دەخەمەوە لەبەر ئەوەی زۆر تیا ناگەرێم بۆیە وەکو رای خۆم هیچ سودێکی وام لێ نەبینیوە..
٤-خراپ بە کار ھێنانی فەیسبووک چۆن ھەلدەسەنگێنی ؟
هەر شتێک خراپ بەکاری بهێنیت ئەنجامەکەی خراپ دەکەوێتەوە لەسەرت بە پێچەوانەشەوە باش باش دەکەوێتەوە لەسەرت بۆیە ئەوەندەی تێبینیم کرد زۆرێک لە بەکار هێنەرانی بۆ کات بەسەر بردن بە چات و ئەمشتانەوە خۆیان خەریک کردوە بۆتە جێگایەک بۆ خۆ عەرز کردن .
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت هاورێی گیان.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ست خۆش بۆ تۆی به‌ڕێز بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ت بۆ گفتووگۆكردن ،،
هیوامه هه‌میشه ته‌ندروست باشبیت اینشاءالله.
<img src="http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-71580980ed.gif">
١-ئایا گۆمەلگای ئێمە سوودی لە فەیسبووک وەرگرتووە ؟ ئەگەر سوودی لێوەرگرتووە بۆچی ئەگەر سوودی لێوەرنەگرتووە بۆچی؟
به‌ڕاده‌یه‌كی وانی یه تا بتوانین بڵیین سودی لی بینراوه ،، بگره بوونی بۆته كێشه بۆ كۆمه‌ڵگایی ئێمه ،،
هۆیی ئه‌وه‌ی كه سودی لێ نابینرێت وه بۆ ئه‌وه به‌كارناهێنرێت ،، ئه‌وه‌یه كه تاكه‌كان ئاستی ڕۆشنبیریان كه‌مه له‌ئاست به‌كار هێنانیدا .
٢-تۆ چۆن فەیسبووکت ناسی؟
ئه‌و كاته‌ی كه خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ده‌ورو به‌ری بوو به‌تایبه‌ت سلێمانی ،،
ئه‌و كات بابه‌تم ئه‌نوسی له‌سه‌ر باروو دۆخه‌كه ،،
بۆیه پێم خۆش‌بوو ببمه ئه‌ندام ...
٣-ئایا تا چەند سوودت لە پەیجەکانی فەیسبووک وەرگرتووە ؟
به‌ڕاده‌یه‌كی باش سودم لێبینیوه ،،
من پێم وایه بوونی هاوڕێی باش كاریگه‌ری هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی سود ،،
بۆنمونه گه‌ر هاوڕێیه‌كت هه‌بێت ته‌نها ژماره‌ی هاوڕێتی زیادكردبێت
یا بابه‌تی بی سود و هیچ بڵاو ئه‌كاته‌وه ئه‌مه ته‌نها خراپیه‌كه بۆ خۆشت نه‌ك بۆ هاوڕێكه‌ت.
٤-خراپ بە کار ھێنانی فەیسبووک چۆن ھەلدەسەنگێنی ؟
هه‌موو شتێك ئیجابی و سلبیاتی هه‌یه ،،
به‌ڵام ئه‌وه خودی مرۆڤه‌كان خۆیانن هه‌ڵی ئه‌بژێرن باش یا خراپ به‌كاری بهێنن،،
وه خراپ به‌كارهێنانی فه‌یس بووك كاری گه‌ری سلبی بۆ كه‌سه‌كه و هاوڕێیانی و كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌بێت،،
ئه‌و كاته خراپیه‌كان ده‌ست پێ ئه‌كات كه كه‌سه‌كه نه‌زانێت ئه‌یه‌وێت چی بكات
وه ئامانجی چی یه له بۆن به ئه‌ندام تێیدا .
<img src="http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-71580980ed.gif">

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





فەیسبووک یەک لە گرنگترین ماڵپەرە جیهانیەکانە ئەگەر بەکارهێنەر بزانێ بەکاری بهێنێ ! وە ماڵپەری لەم جۆرە زۆر بە گرنگی ئەبینم لە جیهانی نێت دا، چۆنکە بەکارهێنانی فەیسبووک کاتێکی زۆرت بۆ ئەگەڕێنێتەوە و خێراتر ئەگەی بە شتەکان ... بۆ نموونە بە ئەکتیڤ کردنی گرۆپ و پەیجەکانی هەواڵ، سیاسەت، هونەر، وەرزش و هەمەڕەنگ ... هتد ئیتر پێویست ناکات یەک بە یەک سەردانی ماڵپەریتر بکەیت بۆ گەیشتن بەم شتانە بەڵکۆ بە بەکارهێنانی فەیسبووک و لە پەڕەی سەرەکی دا ئەگەیت بە هەموو ئەم شتانە و بەردەوام نوێکاریەکان ئەبینیت بێ ئەوەی کاتێکی زۆرت پێویست بێ تا ئەم هەموو ماڵپەران بکەیتەوە.
-ئایا گۆمەلگای ئێمە سوودی لە فەیسبووک وەرگرتووە ؟ ئەگەر سوودی لێوەرگرتووە بۆچی ئەگەر سوودی لێوەرنەگرتووە بۆچی؟
هەموو شتێک لایەنی باشە و خراپەی هەیە، بەڵام ئەوە گرنگە بزانی چۆن بەکاری بهێنی ... کۆمەڵگای ئێمەش کەم تا زۆر سوود و زیانی لە فەیسبووک بینیوە ئەمەش ئەگەڕێتەوە سەر خۆدی بەکارهێنەر کە بۆ چ مەبەستێک بەکاری ئەهێنێت کە بێگۆمان هەردوو لایەنیش بوونیان هەیە.
٢-تۆ چۆن فەیسبووکت ناسی؟
بە هۆی هاوڕێیەکم فەیسبووکم ناسی.
٣-ئایا تا چەند سوودت لە پەیجەکانی فەیسبووک وەرگرتووە ؟
لە پێشەوەش دا ئاماژەم پێ‌کرد بەکارهێنانی فەیسبووک لای من بە ڕیژەیەکی زۆر بەستراوە بە پەیجەکانەوە، کە زۆر سوودم لێی بینیوە.
٤-خراپ بە کار ھێنانی فەیسبووک چۆن ھەلدەسەنگێنی ؟
دیسان ئەمە بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە فەیسبووک بەکار دەهێنێت ... کەسانێکی زۆر هەن لەوانەیە بەس خەریکی چات کردن و کات بەسەر بردن بن لە ناو فەیسبووککە بە دڵنیاییەوە ئەمە هیج سوودێکی نیە ! هەروەها کاک یادگاریش ئاماژەی بە خاڵێکی گرنگ دا، زۆر بە داخەوە ئەم کوردەی خۆمان بەشیکی زۆر فەیسبووکیان کردووتە شانۆی خۆ عەرز کردن ! ئەمەشیان دیاردەیەکی باوە لە ناو فەیسبووک کە پێم وایە سوودێکی ئەوتووی نیە.
دەست خۆش بۆ تەوەرەکەت ... سەرکەوتوو بیت.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dast xosh bet. barai mn fb. sudeki zori haya bo ba hez krdnawa paiwandi ko malayati mn yake law dudanai ka lfb. binwama hawreyakm dwai 11 sal lafb dozyawa esta bunnwatawa bahamna hawre kai jaran
wa lalayaki trawa atwanin fb ba ragayandni 2 wam dabnein ldwai ragandni 3ilamawa w kargari gawrai lasar zor bai syasati dnya haya .balam hamu shte kish la snuri xoya bakar bet basha ta radai pewisty

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








١-ئایا گۆمەلگای ئێمە سوودی لە فەیسبووک وەرگرتووە ؟ ئەگەر سوودی لێوەرگرتووە بۆچی ئەگەر سوودی لێوەرنەگرتووە بۆچی؟
سوود وەرگرتن هەمیشە ئەکرێ لایەنی کەمینە بگرێتەوە، لە زۆربەی جێگاکان تا ڕاددەیەک بڵێین لەهەموو شوێنێکدا سوودمەند کەمترینە، ئەمەش پێ ئەچێ لەبەر ئەوەبێ کە ئەوانەی بەدوای جدیات دانە کەمتربن.
٢-تۆ چۆن فەیسبووکت ناسی؟
لەڕێگەی پێشنیاری هاوڕێیەکم کە بۆ ئیمەیلەکەم هاتبوو ئیتر منیش بووم بەئەندام، هەرچەندە پێشتریش ناوەکەیم بیستبوو بەڵام تا ئەوکاتە نەبوومە ئەندام، دواتریش دەرکەوت ئەو هاوڕێیەم بەویستی خۆی ئەم پێشنیارەی نەناردووە، بەڵکو بۆزۆربەی هاوڕێکانی چووبوون و ئەو پێی نەزانیبوو ههههه.
٣-ئایا تا چەند سوودت لە پەیجەکانی فەیسبووک وەرگرتووە ؟
بەسوود بووە، هەندێ جار زیاتر لەپێویست سوودی داوە و، هەندێ جاریش زۆرتر لە ناپێویست توانیویەتی زیان بدات.
٤-خراپ بە کار ھێنانی فەیسبووک چۆن ھەلدەسەنگێنی ؟
خراپەکانی هەرشوێنێ لەیەکترەوە زۆرتر نزیکن، ئەگەر لەنێو باشەکانیشدا بن، ئەوا بەڕاددەیەک گوێن پێنادەن کە ئەکرێ بڵێین هەر گوێیان پێ نادەن، ئینجا لە فەیسبووکدابێت یان لە ژیانی حەقیقی خۆمان، جا زۆرجار خراپەکان ناوەندەکان(ئەوانەی کەمتر شارەزان بەشتەکان) وەک خۆیان لێ ئەکەن یان کەسانی تریش، وە زۆرجار باشەکان خراپەکان ئەکەن بە باش، فەیسبووکیش هەروایە، ئەکرێ باشێک یان کەسێک کە نەباشە و نە خراپ وەک کەسێک لێبێت کە خراپ فەیسبووک بەکار ئەهێنێ، ئەشکرێ کەسێک کە خراپە هەڵبەتە کە ئەڵێین خراپە مەبەست خراپ بەکار هێنانە، لەنێو باشەکاندا ئەویش بگۆڕێ، هەرکەسێکیش خاوەنی بیرکردنەوەی تایبەتێتی جا باش بێت یا خراپ.
برای ئەزیز و بەڕێزم کاک نیگار دەستت خۆش بێت بۆ ڕاپرسی و گفتوگۆکەت
هیوام بۆتۆی بەڕێز سەرکەوتن و سەربەرزی و بەختەوەریتە
إن شآءالله تەمەنت بەرەکەتدار بێت و بەردەوام بیت لە سوود گەیاندن.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







١-ئایا گۆمەلگای ئێمە سوودی لە فەیسبووک وەرگرتووە ؟ ئەگەر سوودی لێوەرگرتووە بۆچی ئەگەر سوودی لێوەرنەگرتووە بۆچی؟
ناواللە ههههههه چونکە بەس خەریکی گروپ و لایك و قسەی بێمانایە بە من و تۆش و هەموو ئەوانەی فەیسبووك بەکاردێنن..من پێموانیە لە سەدا دەی خەڵك لە هەموو جیهانیش سودی لە فەیسبووك وەرگرتیبێت نەک بەس کورد...
٢-تۆ چۆن فەیسبووکت ناسی؟
ههههههه پرسیارەکەت یادگاریەکی زۆر خۆشی بیرخستمەوە ... کە پۆلی ٦ بوم رۆژێك بەر لەوەی ئیمتیحانی وەزاری دەست پێ بکە فەیسبووكم ناسی هههههههه واتە لە ٢٤-٥-٢٠١١ ئەکاونتم دروست کرد لە فەیسبووك...
٣-ئایا تا چەند سوودت لە پەیجەکانی فەیسبووک وەرگرتووە ؟
زۆر کەم ئەگەر سودیشم وەرگرتبێت زۆر کەم بووە چونکە لە سەدا ٧٠ ی باسی خۆشەویستیە .. تەنها سودێكم وەرگرتبێت زوو گەیاندنی هەوالەکان بووە ئیتر بەیاتیبەتی دەربارەی خۆپیشانەکانی بەهاری عەرەبی و دوای ١٧ ی شوباتەکەی هیوا ئەحمەد !!
٤-خراپ بە کار ھێنانی فەیسبووک چۆن ھەلدەسەنگێنی ؟
نازانم چونکە بروا ناکەم كارێكی خراپی پێ کرابێت کاری خراپی چی پێ ئەکرێت ؟ ئەگەر خراپیش بەکار بێت ئەوا زەرەر بۆ کەسەکان خۆیانە ..
سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





١-ئایا گۆمەلگای ئێمە سوودی لە فەیسبووک وەرگرتووە ؟ ئەگەر سوودی لێوەرگرتووە بۆچی ئەگەر سوودی لێوەرنەگرتووە بۆچی؟
برواناكه م %25 سوودى لى وەرگرتووە جونكه زوربه ى خه لك خراب به كارى ئه هينن له ولاتيكى وه ك ميسر فه يسبووك حكومه تيكى روخان
به س له م كوه لكايه به داخه وه هه نى كه س ته نانه ت ناشزانى بوجى ئه يكاته وه يا به دواى جى ئه كه رى هه رئه زانى زماره ى هاوريكانى زيادكا
و جات له كه ل ئه م وئه و .قسه ى بى مانا يه كتر سووك كردن...بى كوومان له كه ل ريزم هه مووى ناكريته وه هه نى كه س هه يه ئاوان
٢-تۆ چۆن فەیسبووکت ناسی؟
هاورى يه كم له 2009 بوى باسكردم و بيشنيارى كرد به شداربم منش به قسه يم كرد
٣-ئایا تا چەند سوودت لە پەیجەکانی فەیسبووک وەرگرتووە ؟
%75 ئه وه ش به هوى ئه وه ى له كه ل زور كه س بومه ته هاورى كه له ولاتانى تر ئه زين فيرى هه نى له زمانى ئه و ولاتانه و كه لتوورى ئه وان شاره زابوومه
٤-خراپ بە کار ھێنانی فەیسبووک چۆن ھەلدەسەنگێنی ؟
هه موو شتى باش و خرابى هه يه ئه وه ش ئه كه ريته وه بو خوودى كه سه كان ئايه باش به كارى ئه هينن يا خراب
هيوادارم هه موو كه سى به باشى به كارى بينى
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن شواني (2011-11-29 14:36:41)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



Nigar نووسی:
ھاورێیان ویستم ئەم جارە ئەم راپرسیەتان بۆ ئامادە بکەم کە راپرسیەکەش لەسەر فەیسبووکە کە ئێستا گۆمەلگای ئێمە زۆر لەسەر فەیسبووک کۆ دەبنەوە و ویستم ئێمەی ھاورێیان گفتۆگۆیەک بکەین لە بارەی فەیسبووک با دەست بە پرسیارەکان بکەین
١-ئایا گۆمەلگای ئێمە سوودی لە فەیسبووک وەرگرتووە ؟ ئەگەر سوودی لێوەرگرتووە بۆچی ئەگەر سوودی لێوەرنەگرتووە بۆچی؟
من وه ك خؤم ده ليم سودى زؤرى لى وه ركرتووه و به هؤيه و زياتر كورد به ره و بيش جووه
٢-تۆ چۆن فەیسبووکت ناسی؟
له ريى كه سيكى نزيكمه وه
٣-ئایا تا چەند سوودت لە پەیجەکانی فەیسبووک وەرگرتووە ؟
به ريزه يه كى زؤر باش له هه موو بواره كاندا سودم لى بينيوه
٤-خراپ بە کار ھێنانی فەیسبووک چۆن ھەلدەسەنگێنی ؟
خراب يان باش به كارهينانى فيس بووك ئه وا كه سه كه خؤى ده توانى حوكمى بات هه ر كه س خؤى ده توانى به خراب يان به باش به كارى بهينى
ھیوادارم ھەموو ھاورێیان بەشدار بن
برای بچووکتان نیگار
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سه‌باره‌ت به کۆمه‌لگه‌ی کوردی وه‌ک هه‌ر کۆمه‌لگایکه‌ی تر بێبه‌ش نه‌بووه ، له پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان....
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا سوودی هه‌بووه/ ؟ به دڵنیایه‌وه هه‌ر دوو لایه‌نه‌که ڕۆڵی خۆیان بینیوه له مه‌یدانکه‌دا به‌ڵام ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه ئه‌م کاریگه‌ریانه ، چه‌ندان نموونه‌ی زۆر زیندومان هه‌ن که ئامژه به هه‌ردوو لایه‌نکه‌ی ئه‌م بواره ده‌کات ...
وه هۆی ناسینی facebook وه‌ک هه‌ر که‌سێکی تر که سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه ، ئاشنای بووین به‌ڵام به هۆی که‌می ئه‌ندامانی ماوه‌یه‌ک دابڕانی تێدابوو !
تا ڕاده‌یه‌کیی زۆر سوودی هه‌بووه یه‌که‌م جار وه‌ک که‌ناڵێکی په‌یوه‌ندی له نێوان تاکه‌کاندا بووه ، وه كه‌ناڵێکی لێک نزیک بوونه‌وه ی تاکی کورد بووه به دنیای ده‌ره‌وه ... !!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





وةلا هةر نيمة
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه