.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











کاتێک مرۆڤ دەستەوسان دەوەستێ لەلێکدانەوە ، پەنا دەباتە بەر غەیب و لێکدانەوەى ئەفسانەیى .
هەڵبەت سێگۆشەى بەرمۆدا نهێنیەکە لە نهێنیەکانى سروشت کە مرۆڤى سەرسام کردووە لە باسلێکردن و لێکدانەوەى زیاتر لە سەدەها ساڵە تەنانەت ئیستاش ، سەرەڕاى ئەو هەموو گریمانە زۆرانە ، یەکێکە لەو دیاردە نامۆیانەى سروشت کەوا زۆربەى گۆڤارو رۆژنامەو کەناڵەکان باسى لێوەدەکەن لە کاتێکەوە بۆ کاتێکى تر، ئەو سێگۆشەیە ئەو بەشە لێڵ و نادیارەیە لە زەریاى ئەتڵەسى کەوا سەدەها کەشتى و فرۆکەى قوتداوە بەبێ ئەوەى هیچ شوێنەوارو پاشماوەیەک لە دواى خۆى بەجێبهێڵێ وە هیچ کەسێک تا ئیستا نەیتوانیووە بە دڵنیایىیەوە نهێنى ئەو بزربوونە سەرسوڕهێنەرە ڕاڤە بکات . قسەکردن لەسەر ( سێگۆشەى بەرمۆدا ) وەکو نموونەى قسەکردنە لەسەر چیرۆکى خەیاڵى و ئەفسانەى ئەغریقیەکان ، بەلام جیاوازى سیگۆشەى بەرمۆدا لەگەڵ ئەفسانەکانىتر لەوەدایە کە ڕاستییەکى زانستییە ئا لەو سەردەمە هەستى پێدەکەین ، وە زۆرمان لەسەر خوێندۆتەوە لە گۆڤارو رۆژنامە جیاوازو و جیهانییەکان ، لێرەدا ڕووبەڕووى ئەو وتەیە دەبینەوە کە سێگۆشەى بەرمۆدا گەورەترین بەرەنگاربوونەوەیە کە ڕووبەڕووى مرۆڤ بۆتەوە تاوەکو ئیستا وە لە داهاتووش
شوێنى جوگرافى : دەکەوێتە رۆژئاواى زەریاى ئەتڵەسى بەرەو باشوورى رۆژهەلاتى فلۆریدا لەنەتەوە یەکگرتوەکانى ئەمریکا ، بۆ زیاتر دەستنیشانکردنى ئەو شوێنە کە شێوەیەکى سێگۆشەى وەرگرتووە درێژدەبێتەوە لە کەنداوى مەکسیکەوە بۆ دوورگەى لیورد لەباشوورى فلۆریدا، ئینجا بەرمۆدا سێسەر دوورگەى بچووکى لە خۆوە گرتووە وە دانیشتوانى ئەو شوێنە (65،000) کەسن ، لە کەنداوى مەکسیک و دوورگەکانى یاهاما .
هۆى ناونانى : لە ساڵى (1954)ەوە سێگۆشەى بەرمۆدا بەو ناوە ناسراوە لەکاتى ڕووداوى بزربوونى کۆمەڵێک فرۆکە ، کە فرۆکەکان بەر لە بزربوونیان شێوەیەکى سێگۆشەیان وەرگرتبوو ،کە لە ئاسمان وەستابوون و وا دەبینران کە شێوەیەکى سێگۆشەیان لەخۆگرتبوو ، ئا لەوکاتەوە ئەو شوێنە بەو ناوە ناسرا و هەر بەو ناوەش مایەوە ، هەڵبەت ئەو شوێنە زۆر ناوى ترى لێنراوە لە وانە ( دوورگەکانى شەیتان ) ، ( سێگۆشەى شەیتان ) ،( خاڵى بزربوون لم بەرمۆدا ) ، لە شوێنێکى دیاریکراوى باکوورى خۆرئاواى زەریاى ئەتڵەسى ( دەریاى سارجاسو ) کە بەنامۆیە ناوبانگى دەرکردبوو ، وە دەریاى سارجاسو هەندێ تایبەتمەندى هەیە ئەویش بەبوونى جۆرێکى دیاریکراو لە گیراوەى دەریا کە ناسراوە بە ( سارجاسام ) کەوا بڕێکى زۆر لەو گیراوەیە بەسەر ئاو دەکەوێت لە شێوەى پارچە پارچەى گەورە لەسەر ئاو دەکەوێت کە دەبێتە هۆى بەربەست لە هاتو چۆو جولانەوەى پاپۆرو کەشتیارەکان ، وە بە برواى ( کولومیس ) کاتێک سەردانى ئەو شوێنەى کرد لە یەکەم گەشتیدا ، کەلە ڕۆخى دەریاکە نزیک دەکەوتەوە ، هانى دەدا لەسەر بەردەوامبوونى تەواوکردنى گەیشتنى بە کەنارى دەریاکە بەلام هەوڵەکانى بێ ئاکام بوو .
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانى دەریاى سارجاسو تەواو هێمنەو وەکو دەریاى مردوو وایە کە بەتەواوى هیچ جووڵەیەکى تێدا نیە جگە لە هەندێ شەپۆڵى هەواو با یەکان .
سەرەتاى دیاردەى بزربوون لە بەرمۆدا :
لەساڵى 1850 لەو خاڵە یان نزیک ئەو شوێنە زیاتر لە پەنجا پاپۆڕ ونبوون ، لەساتە ترسناکەکانى ونبوونى ئەو پاپۆڕانە هەندێک لە کاپتنەکانى توانیان نامە بنێرن ، بەلام نامەکان ئەوەندە لێڵ و نادیار بوون کە هیچ کەس شتێکى لێ تێنەدەگەیشت. وە زۆربەى ئەو پاپۆڕانە سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکانى ئەمیریکا بوون، یەکەمین پاپۆڕ " انسرجنست " بزربوو کە ( 340) سەرنشینى تێدابوو، وە دوا بە دواى ئەو پاپۆڕە کەشتى ژێر ئاوى " اسکورپیون " لە ساڵى 1968 بزربوو کە ( 99) دەریاوانى تێدابوو
سەرچاوە: بەکرەجۆ
لهسهر هێڵ نییه





خوا لاماندا
لهسهر هێڵ نییه