❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بــەهــای خــۆراكی ( دۆمــبه‌لان )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-01-08 18:57:58

ghazi rojbeyani
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-24
دواترین سه‌ردان: 2025-12-29
په‌یامه‌كان: 21
WindowsFirefox

بــەهــای خــۆراكی ( دۆمــبه‌لان )

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/531770_417165351687137_1387399846_n.jpg

**بــەهــای خــۆراكی ( دۆمــبه‌لان ) **
ناوی زانستی : Terefezia
**دۆمبه‌لان له‌جیهانی زینده‌وه‌ردا به‌ كه‌ڕوو داده‌نرێت ، له‌ ناوچه‌ بیابان و ده‌شت و بانه‌ لماویه‌كان زۆره‌ ، زیاتر له‌ ٣٠ جۆری هه‌یه‌ ، له‌ ژێر زه‌وی گه‌شه‌ده‌كات وه‌كوو په‌تاته‌ گرۆییه‌ ، هه‌یانه‌ رووكاری لووسه‌ هه‌شه‌ گڕنی گڕنیه‌ ، ره‌نگی له‌ نێوان بۆر و قاوه‌یی دایه‌ جار هه‌یه‌ قاوه‌ییه‌كه‌ی تۆخه‌ ، ب
رووسكه‌ی پایزی زۆر گرنگه‌ بۆ دۆمبه‌لان ، له‌دوای باران بارینی به‌هارێ په‌یدا ده‌بیت ، له‌ شوێنی خۆی زه‌ویه‌كه‌ شه‌ق ده‌بات له‌ قولی ٥-١٥ سم ده‌توانیت بیدۆزیته‌وه‌ ، له‌ بیابان زیاتر له‌ ده‌وری رووه‌كێك شین ده‌بێت عه‌ره‌ب پێی ده‌لێن الرقروق وابزانم لای ئێمه‌ پێی ده‌لێن قاپه‌شینكه‌ ، له‌ده‌وری هه‌ر رووه‌كێك له‌نێوان ١٠-٢٠ قل ده‌روێن ، كه‌لاوانه‌یه‌ قه‌باره‌یان له‌ نێوان ده‌نكه‌ زه‌یتونه‌ك هه‌تا پرته‌قاله‌كی ده‌بیت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنی دۆمبه‌لان خۆشه‌ بۆیه‌ مێروو و به‌تایبه‌تی باله‌فره‌كان به‌ده‌وری دا ده‌فرن ، مانای وایه‌ نیشانه‌ی بوونی دۆمبه‌لانه‌ ،
دۆمبه‌لان به‌سرووشتی شین ده‌بێت ، زۆر به‌سووده‌ بۆ مرۆڤ له‌به‌رئه‌وه‌ی ٪٩ پێكهاته‌كه‌ی پرۆتینه‌ و ٪١٣ كاربۆهیدراته‌و ٪١ چه‌وریه‌ و ئه‌وانی تری كالسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆرو سۆدیۆمه‌ و له‌گه‌ل بوونی ڤیتامینی ب١+٢ تێدایه‌ بۆیه‌ خهلك خاوێنی ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ ناو رۆن ده‌یكۆلێنن ، یاخود وه‌ك و گۆشت له‌سه‌ر برنج داده‌نرێت یان سوورده‌كرێته‌وه‌ له‌ ناو رۆن ، بۆ زۆر نه‌خۆشی به‌كاردێت به‌تایبه‌تی ئاوه‌كه‌ی له‌ ناو چاو ده‌كرێت بۆ تراخۆما ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ل خواردنی دۆمبه‌لان باش نیه‌ ئاوی سارد بخۆی چونكه‌ زیان به‌ گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت ، ده‌شلێن ئه‌گه‌ر كه‌سێك دۆمبه‌لانی خواردبیت و له‌و كاته‌ مار یان دووپشك پێی وه‌بدات له‌وانه‌یه‌ بمرێت .. http/www.facebook.com/ghazi.rojbeyani .. 2013/1/1

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net