.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








خه‌ندان ـ
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین خانمانی ژاپۆنی خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی رێك و پێستێكی ساف و ته‌ندروستن، چ پێش هاوسه‌رگیرییان بێت یان له دوای هاوسه‌رگیریی . كێشی جه‌سته‌یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان 50 بۆ 60 كیلۆدایه . كێشی زۆر (قه‌ڵه‌وی) زۆر ده‌گمه‌نه له نێو خانمانی ژاپۆنیداو ناسراون به‌وه‌ی كه خاوه‌نی پێستێكی زۆرساف و پاك و قژێكی بریقه‌دار و ته‌ندروستن، ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه شێوازی خواردنیان زۆر هاوسه‌نگ و ته‌ندروسته.
هه‌ر له منداڵیه‌وه، تاكی ژاپۆنی به شێوه‌یه‌كی گشتی شێوازی خواردنیان داڕێژراوه به درێژایی ژیانیان و نایگۆڕن . سوودێكی زۆر باش له‌و شێوازه وه‌رده‌گرن بۆ ته‌ندروستییان، هه‌ر بۆیه به‌ناوبانگن له‌وه‌ی كه تاكی ژاپۆنیی ته‌مه‌ن درێژن له چاو هه‌موو وڵاته‌كانی دیكه‌دا.
زۆر ده‌گمه‌نه كه له ژهمهخواردنێكدا دوو جۆری پرۆتین بخۆن,، هه‌روه‌ها زه‌حمه‌ته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی رۆژێكدا كه ئه‌گه‌ر دژه ئۆكسیده‌كان چ له رێگه‌ی خواردنه‌وه یان خواردنه‌وه نه‌خۆن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه ته‌ندروستیه‌ش كه هه‌یانه، كه‌چی هه‌فته‌ی یان مانگی جارێ خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن
بۆ رێجیمكردن و رزگاربوون له پاشماوه زه‌ره‌رمه‌نده‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری و كێشی زیاده
له جه‌سته‌یاندا .
ئه‌و كۆمه‌ڵه خواردنانه‌ی كه پشتی پێده‌به‌ستن وه‌ك ( دانه‌وێڵه، سه‌وزه‌و ماسی ) به‌تایبه‌تی ماسی
زۆر ده‌خۆن، چونكه به رێژه‌یه‌كی باش پرۆتینی تێدایه و چهورییهكهشی زه‌ره‌رمه‌ند نییه.
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریانخستووه، كه درێژیی ته‌مه‌نی ژاپۆنییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواردنی
ماسی به تایبه‌تی پاشان دانه‌وێڵه‌كان كه توانا‌و وزه‌یه‌كی باش ده‌دات به مێشك.
رێنماییه‌كی ئاسان بۆ ئه‌م رێجیمه:
* خواردنه‌وه‌ی ئاو، لانیكه‌م 8 كوپ له رۆژێكداو 2 كوپ به‌یانیان زوو له ناشتا بۆ چالاكبوونه‌وه‌ی سوڕی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ و ژه‌هر له گورچیله‌دا.
* خواردنی 2 مۆز له رۆژێكدا له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی شه‌كر له خوێندا، چونكه
نابێت به هیچ جۆرێك شیرینی بخورێت له كاتی رێجیمدا.
* رێگه ده‌درێت به خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه، به‌ڵام باشتره كه خۆتی لێدورخهیتهوه له‌جیاتی ئه‌وه
چای نه‌عنا و چای سه‌وز و ینسون بخۆیت.
* زۆر گرنگه كه له رۆژێكدا 30 خولهك له هه‌وایه‌كی پاكدا پیاسه بكه‌یت بۆ
نه‌هێشتنی چه‌وری ناو خوێن وب ۆ راگرتنی له‌شولارێكی رێك.
* زیادكردنی خواردنی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزه‌كان وه‌ك ( كاهو، خه‌یارو جرجیر) جۆره‌كانی تری
سه‌وزه بۆ تێركردنی گه‌ده به خواردنی سودبهخشو خۆپاراستن له ( قه‌بزی).
* یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه له چێشتخانه‌ی ئاسیاییدا هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه خوێی سپی به‌كارناهێنن، له جیاتی ئه‌وه بابه‌ته‌كانی به‌هارات‌و لیمۆ و خه‌ل و پیاز و سیر به‌كار دێنن.
* خواردنی بابه‌ته‌كانی وه‌ك مایونیز به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سووده بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوباس هاورئ كيان سةركةوتو بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastxosh supas jwana
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
