.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌و پیره‌مێردێكی به‌ته‌مه‌نه.. له‌پاش ئه‌وه‌ی گه‌وره بووه‌و چووه‌ته ساڵه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه... له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشین... لای كعب ی كوڕی مالك (رضي اله عنه) ئه‌ویش یادگارییه‌كانی خۆیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی له جه‌نگی (ته‌بوك)دا كه ئه‌و جه‌نگه دوا جه‌نگ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌نجامی دا... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بانگه‌وازی كرد كه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ سه‌فه‌ركردن بۆ ئه‌و جه‌نگه پاره‌و خه‌یری له‌وان كۆكرده‌وه بۆ ئاماده‌كردنی له‌شكر.. تاكو ژماره‌ی ئه‌و له‌شكره گه‌یشته سی هه‌زار كه‌س له‌كاتێكدا كه سێبه‌ر خۆش بووه‌و به‌روبووم پێگه‌یشتووه...له گه‌رماییه‌كی سه‌ختداو سه‌فه‌رێكی دوورداو دوژمنێكی به‌هێزو یه‌كلادا.. ژماره‌ی موسڵمان زۆر بوون به‌ڵام هه‌موو ناوه‌كانیان له‌كتێبێكدا كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه (كعب) ده‌ڵێت: هه‌روه‌كو چۆن له كتێبی (صحیح)(1) داهاتووه:
(من له حاڵێكی باش دا بووم دوو سوارم كۆكردبووه‌وه توانام هه‌بوو بۆ جیهاد به‌ڵام من خۆم دابووه پاڵ سێبه‌رو خۆشی به‌روبوومه‌كان.. من به‌و شێوه‌یه بووم.. كاتێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌وته‌ڕێ ووتم: سبه‌ینێ ده‌ڕۆم بۆ بازاڕ‌و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی خۆم ده‌كڕم پاشان پێیان ده‌گه‌م سبه‌ینێ چووم بۆ بازاڕ به‌هۆی هه‌ندێ شته‌وه گران بوو له‌سه‌رم بۆیه گه‌ڕامه‌وه ووتم: سبه‌ینێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و پێیان ده‌گه‌م (إنشا‌و الله), دیسان چه‌ند كارێكی تر كه‌وته رێگام و گران بوو له‌سه‌رم ووتم: سبه‌ینێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه إنشا‌و الله, هه‌روا بووم تاكو چه‌ند رۆژێك رۆیشت...له پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) دواكه‌وتم ...منیش به بازاڕه‌كاندا ده‌گه‌ڕام ...به‌شاردا ده‌سووڕامه‌وه هیچ كه‌سم نه‌ده‌بینی ته‌نها له‌وانه نه‌بێت كه گومانی دووڕووییان لێ ئه‌كرا ... یان پیاوێك كه عوزر(پاساو)ی هه‌بێت ... به‌ڵێ كعب دوا كه‌وت و له مه‌دینه مایه‌وه ... به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا كه ژماره‌یان سی هه‌زار كه‌س بوون ڕۆیشتن تاكو گه‌یشتنه (ته‌بوك).. ته‌ماشایه‌كی هاوه‌ڵانی كرد.. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بینی كه‌سێكی باش كه له ( بیعه العقبه)دا به‌شدار بووه ئێستا دیار نی‌یه بۆیه ووتی: (كعب ی كوڕی مالك) چی كرد؟ كابرایه‌ك ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی ئه‌وی پاش خستووه دڵخۆش بوونه به جل و به‌رگه‌كه‌ی و ته‌ماشاكردنیانه له كاتی له‌به‌ركردندا... معاژ ی كوڕی جبل ووتی: به‌راستی شتێكی خراپت ووت والله ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له چاكه زیاتر هیچ شتێكی تر ده‌رباره‌ی نازانین ... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بێده‌نگ بوو ... كعب ووتی: كاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له غه‌زای ته‌بوك بووه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌دینه... پاشان بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه به چی شتێك له تووڕه‌یی ئه‌و ده‌رچم ... بۆیه په‌نام ده‌برد بۆ هه‌موو خاوه‌ن عه‌قڵێك بۆ ئه‌وه‌ی رێگام بۆ دابنێ ...تاكو گه‌یشته مه‌دینه ... زانیم من رزگارم نابێت ته‌نها به راستگۆیی نه‌بێت ... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هاته ناو مه‌دینه‌وه‌و چووه مزگه‌وت و دوو ركات نوێژی كرد... پاشان دانیشت لای خه‌ڵكی ... پاشان ئه‌وانه‌ی كه نه‌ڕۆیشتبوون بۆ جه‌نگ هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ستیان كرد به هێنانه‌وه‌ی بیانوو و سوێندیان بۆ ده‌خوارد ... كه ژماره‌یان له هه‌شتا كه‌س زیاتر ده‌بوو ... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) عوزره‌كه‌یانی وه‌رگرت ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایه و داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ كردن و نهێنییه‌كانی گه‌ڕانده‌وه بۆ لای خوا ... پاشان (كعب ی كوڕی مالك) هات... كاتێ كه سڵاوی لێ كرد ... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ته‌ماشایه‌كی كرد ... پاشان بزه‌یه‌كی كرد وه‌كو كه‌سێك په‌ست بووبێت ... فه‌رمووی : وه‌ره ... (كعب) رۆیشت بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)... له‌به‌رده‌ستیدا دانیشت ... خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: بۆ دوا كه‌وتی؟ ئایا هه‌موو پێداویستییه‌كانی ماڵه‌وه‌ی خۆتت نه‌كڕیبوو؟ ووتی: به‌ڵێ. فه‌رمووی: ئه‌ی چی شتێك دوای خستی؟ كعب فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) سوێند به خوا من ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌ستی جگه له تۆ دابنشتمایه له‌لای ئه‌وانه‌ی كه ئه‌هلی دونیان ... ده‌توانم به عوزرێك له په‌ستی ئه‌وان خۆم ده‌رباز بكه‌م ... چونكه من توانای گفتوگۆم هه‌یه ... به‌ڵام سوێند به خوا ... من ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ درۆت له‌گه‌ڵدا بكه‌م و لێم ڕازی بیت ئه‌وا زۆری نه‌ماوه كه‌خوای گه‌وره په‌ستت بكات به‌سه‌رمدا، وه ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی راستت له‌گه‌ڵدا بكه‌م... من تكام وایه كه خوای گه‌وره لێم خۆش بێت ... ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ... سوێند به خوا هیچ بیانوویه‌كم نه‌بوو ... وه‌هیچ كاتێك له‌و كاته به‌هێز تر نه‌بووم و حاڵم باشتر نه‌بوو كه دواكه‌وتم له تۆ... پاشان (كعب) بێده‌نگ بوو ... پێشه‌وا (صلی الله علیه وسلم) رووی له هاوه‌ڵانی كرد و فه‌رمووی: به‌ڵام ئه‌م كه‌سه قسه‌كانی راست بوو ... هه‌سته... تاكو خوای گه‌وره حوكم‌و بڕیار ده‌دا به‌سه‌رتدا ... بۆیه كعب هه‌ستاو گه‌ڕایه‌وه‌و له مزگه‌وت ده‌رچوو... به دڵێكی خه‌ماوی و شكاوه‌وه... نازانێت خوای گه‌وره چی حوكمێكی به‌سه‌ردا ده‌دات ... كاتێ كه‌س و كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یان بینی چه‌ند پیاوێك شوێنی كه‌وتن ... ده‌ستیان كرد به لۆمه كردن ... ووتیان: والله.. نازانین هیچ تاوانێكت هه‌بێت له پێش ئێمه ... تۆ كه‌سێكی شاعریت ئایا نه‌تتوانی داوای لێبوردن بكه‌یت هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وانی تر داوایان كرد ... خۆزگه داوای لێبوردنێكت بكردایه‌و لێت رازی بوایه ... پاشان داوای لێخۆشبوونی بۆت بكردایه ... وه خوای گه‌وره‌ش لێت خۆش ده‌بوو ... (كعب) ده‌ڵێت: هێنده هانیان دام تاكو ویستم بگه‌ڕێمه‌وه لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و خۆم به درۆ بخه‌مه‌وه ... ووتم: ئایا به هیچ كه‌سێكی تر ئه‌وه‌ی فه‌رمووه كه به من فه‌رموو؟ ووتیان: به‌ڵێ به دوو كه‌سی تر وه‌كو قسه‌كانی تۆی ووت ... به‌ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه ووترا كه‌به تۆ ووترا ... ووتم: ئه‌و دوو كه‌سه كێن؟ ووتیان: (مراره ی كوڕی الربیع) و(هیلال ی كوڕی أمیه) ... بینیم كه ئه‌و دوو كه‌سه كه‌سێكی چاكن و ئاماده‌ی جه‌نگی به‌در بوون و ئه‌وانیش بۆ من پێشه‌نگن... ووتم: والله ده‌بێ نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌و خۆم به درۆ نه‌خه‌مه‌وه ... پاشان كعب رۆیشت...غه‌مباره...دڵشكاوه...وه له ماڵی خۆی دانیشت ..ماوه‌یه‌كی كه‌م تێپه‌ڕی ... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كرد كه هاوه‌ڵانی له‌گه‌ڵ كعب و دوو هاوه‌ڵه‌كه‌یدا قسه بكه‌ن ... كعب ووتی: خه‌ڵكی لێمان دوور كه‌وتنه‌وه... به‌رامبه‌رمان گۆڕان ... كاتێ ده‌رده‌چووم بۆ بازاڕ ... هیچ كه‌سێك قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كردم ... خه‌ڵكی پشتیان لێ كردم و وات ده‌زانی به هیچ شێوه‌یه‌ك نامناسن ته‌نانه‌ت دیواره‌كانیش پشتیان لێ ده‌كردم و وات ده‌زانی ئه‌و دیوارانه نین كه ئێمه ئاشنا ببووین له‌گه‌ڵیاندا ... وه زه‌ویش رووی لێمان نه‌ده‌كرد وات ده‌زانی ئه‌و زه‌وییه نی‌یه كه ئێمه له‌گه‌ڵیدا ئاشنا ببووین ... وه دوو هاوه‌ڵه‌كه‌م له ماڵدا دانیشتن و ده‌گریان... به شه‌وو به رۆژ ده‌گریان .. له ماڵ نه‌ده‌هاتنه ده‌ره‌وه... وه‌كو (راهبه‌كان) خوا په‌رستییان ده‌كرد ... به‌ڵام من له‌وان گه‌نجتر و به‌هێزتر بووم ... له ماڵ ده‌رده‌چووم ... له‌گه‌ڵ موسڵماناندا نوێژی جه‌ماعه‌تم ده‌كرد ... وه به بازاڕه‌كاندا ده‌سووڕامه‌وه ... به‌ڵام كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كردم ... وه ده‌هاتم بۆ مزگه‌وت و ده‌رۆیشتم بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و سڵاوم لێ ده‌كردو له دڵی خۆمدا ده‌مووت : ئایا لێوی جوڵانده‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌كه‌م یان نا؟ پاشان له نزیكی ئه‌و نوێژم ده‌كرد ... به سۆمای چاوه‌كانم ته‌ماشای ئه‌وم ده‌كرد ... نوێژه‌كه‌م ته‌واو ده‌كرد رووی لێم ده‌كرد ... وه ئه‌گه‌ر رووم لێ بكردایه ئه‌وا پشتی لێم ده‌كرد ... چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر (كعب) دا تێپه‌ڕی ... ئازاره‌كانی ئازاری تریان دروست ده‌كرد... ئه‌ویش كابرایه‌كی رێزداره له نێو كه‌س و كاره‌كه‌یدا ... به‌ڵكو ئه‌و كه‌سێكه له هه‌موو شاعیره‌كان به تواناتره ... پاشا‌كان و سه‌ركرده‌كان ده‌یانناسی ... وه شیعره‌كانی له ناو پیاوه مه‌زنه‌كاندا بڵاو بووه‌وه تاكو خه‌ڵكی خۆزگه‌یان ده‌خواست به بینینی ... به‌ڵام ئێستا ئه‌و له‌شاری مه‌دینه‌یه ... له نێو كه‌س و كاری خۆیدا ... هیچ كه‌س له‌گه‌ڵیدا قسه ناكات... ته‌نانه‌ت كه‌س ته‌ماشای ناكات ... له‌و كاته‌دا نامۆییه‌كه‌ی توندتر بوو ... وه‌دڵی زیاتر ته‌نگ بوو ... تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تر رووی لێ كرد... ئه‌ویش ئه‌وه بوو له كاتێكدا كه به‌ناو بازاڕدا ده‌سوڕایه‌وه ... كابرایه‌كی گاور له شامه‌وه هات ... ده‌ڵێت: كێ (كعب ی كوڕی مالك)م پێ نیشان ده‌دا؟ خه‌ڵكی ده‌ستیان بۆ (كعب) درێژ كرد ئه‌ویش هات بۆلای و نامه‌یه‌كی دا به‌ده‌سته‌وه كه له لایه‌ن پاشای (غه‌سان)ه‌وه نێردرابوو ... سه‌یره!له (غه‌سان) ی پاشاوه!! كه‌واته هه‌واڵی گه‌یشتووه‌ته وڵاتی شام ... وه پاشای (غه‌سان) بایه‌خی پێ داوه ... ئاخۆ پاشا چی بوێت؟! كعب نامه‌كه‌ی كرده‌وه بینی نوسراوه...
پاشان: ئه‌ی (كعب ی كوڕی مالك) پێم گه‌یشتووه كه هاوڕێكه‌ت پشتی لێت كردووه‌و په‌راوێزی كردووی ... له لای منیش جێگه‌ی كه‌س ون نابێت و كه‌سیش سووك نابێت ... په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه تاكو دڵت بده‌ینه‌وه ...
كاتێ له خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه بووه‌وه ... ووتی: انا لله ... گه‌یشتومه‌ته پله‌یه‌ك كه‌بێ باوه‌ڕان ته‌ماحم پێ بكه‌ن ... به‌راستی ئه‌مه‌یش جۆرێكه له جۆره‌كانی به‌ڵاو خراپه‌كاری ... پاشان به‌ره‌و ته‌نوره‌كه رۆیشت و نامه‌كه‌ی خسته ناو ته‌نوره‌كه‌وه ...پاشان ته‌نوره‌كه‌ی گڕداو نامه‌كه‌ی سووتاند ... وه (كعب) رووی نه‌كرده ئه‌و فریودانه‌ی پاشا ... به‌ڵێ ده‌رگای نزیك بوونه‌وه‌ی پاشایانی بۆ كرایه‌وه ...ده‌رگای كۆشكی پیاوه مه‌زنه‌كان ... بانگی ده‌كه‌ن بۆ ڕێز‌و هاوڕێتی پاشایان .. له‌كاتێكدا كه شاری مه‌دینه پشتیان لێ كردووه‌و روویان گرژ كردووه‌ته‌وه به روویدا ... سڵاو ده‌كات كه‌س وه‌ڵامی ناداته‌وه ... وه‌پرسیار ده‌كات كه‌س وه‌ڵامی ناداته‌وه ... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا رووی له بێ باوه‌ڕان نه‌كرد ... وه شه‌یتان سه‌رنه‌كه‌وت له خه‌ڵه‌تاندنی و ملكه‌چ نه‌بوو بۆ ئاره‌زووه‌كه‌ی ... نامه‌كه‌ی خسته نێو ئاگره‌كه‌وه‌و سووتاندی ... رۆژگار تێپه‌ڕی ... مانگێكی ته‌واوی به‌سه‌ردا رۆیشت كه‌چی (كعب) به‌و شێوه‌یه مایه‌وه ... ئابڵوقه‌كه‌ی سه‌ر كعب توندتر ده‌بوو ... وه ته‌نگی ژیانی قورس‌تر ده‌بوو ... نه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بریارێك ده‌داو نه (وه‌حی) سروش حوكمێك داده‌به‌زێنێت كاتێك كه چل رۆژ ته‌واو بوو ... نێردراوێك له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) هات بۆ لای كعب و له ده‌رگای دا ... كعب ده‌رچووه ده‌ره‌وه ...به‌ڵكو ده‌رگای لێ كرابێته‌وه كه‌چی بینی نێردراوه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێت كردووه كه له خێزانه‌كه‌ت جیا ببیته‌وه ... ووتی: ته‌ڵاقی بده‌م؟ یانی چی؟ ووتی: نه‌خێر به‌ڵكو نزیكی مه‌به‌ره‌وه ... كعب چووه ژووره‌وه بۆ لای خێزانه‌كه‌ی و ووتی: بڕۆره‌وه بۆ ماڵ كه‌س و كارت... له‌وێ بمێنه‌وه تاكو خوای گه‌وره حوكمێك ده‌دا به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌دا ... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌مان بڕیاری بۆ دوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی كعب نارد بوو ... كه‌چی خێزانه‌كه‌ی (هیلال ی كوڕی أمیه) هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا‌و(صلی الله علیه وسلم) ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هیلال كابرایه‌كی به‌ته‌مه‌ن و گه‌وره‌و لاوازه... ئایا رازی ده‌بی كه خزمه‌تی بكه‌م؟ ووتی: به‌ڵێ به‌ڵام به‌مه‌رجێ كه نزیكت نه‌بێته‌وه ... خێزانه‌كه‌ی هیلال ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) سوێند به خوا هیچ جوڵه‌یه‌كی تیا نه‌ماوه بۆ هیچ شتێك ئه‌و غه‌مباره‌و دڵشكاوه‌و له حاڵێكی خراپدایه .... ئه‌و به رۆژو به شه‌و ده‌گری ... له‌و كاته‌وه كه ئه‌و كاره روویداوه ...
چه‌ند رۆژێكی دژوار به‌سه‌ر كعب دا تێپه‌ڕی ژیانی ئاڵۆزتر ده‌بوو ... تاكو وای لێهات به ئیمانه‌كه‌ی خۆیدا ده‌چووه‌وه ... له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا قسه ده‌كات كه‌چی خه‌ڵكی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكات ... وه سڵاو ده‌كات له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌چی وه‌ڵامی ناداته‌وه ... ئه‌ی بۆ كوێ بڕوات؟ وه له‌گه‌ڵ كێدا پرس و ڕا بكات؟ كعب ده‌ڵێ: كاتێ ئه‌م به‌ڵایه به‌سه‌رمه‌وه درێژه‌ی خایاند... رۆیشتم بۆ لای (ابی قتاده) كه ئامۆزامه‌و خۆشه‌ویستترین كه‌سه له دڵمدا... بینیم ئه‌و له‌ناو باخچه‌كه‌یدایه بۆیه منیش له دیواره‌كه‌وه چوومه ئه‌و دیوه... چوومه ژووره‌وه‌و سڵاوم لێ كرد ... سوێند به خوا وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه ... ووتم : له‌به‌ر خاتری خوا ئه‌ی (ابی قتاده) ئایا ده‌زانی كه من خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یم (صلی الله علیه وسلم) خۆش ده‌وێ؟ كه‌چی ئه‌و بێده‌نگ بوو ... ووتم : ئایا ده‌زانی كه من خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یم(صلی الله علیه وسلم) خۆش ده‌وێ؟ كه‌چی ئه‌و بێده‌نگ بوو ... ووتم: له‌به‌ر خاتری خوا ئه‌ی (ئه‌بو قتاده) ئایا ده‌زانی كه من خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یم (صلی الله علیه وسلم) خۆش ده‌وێ؟ ووتی: خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) باشتر ده‌زانن ... كعب گوێبیستی ئه‌و وه‌ڵامه بوو له كوڕی مامیه‌وه كه خۆشه‌ویستترین كه‌سه لای ئه‌و .. نازانێ ئه‌و ئیمانداره یان نا؟ بۆیه خۆی پێ نه‌گیرا له‌به‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی چاوه‌كانی پڕ بوون له فرمێسك ... دیسان له دیواره‌كه‌وه چووه ئه‌و دیوه‌وه‌و گه‌ڕِایه‌وه بۆ ماڵی خۆی و له‌وێ دانیشت ... چاوه‌كانی ده‌بڕیه دیواره‌كانی خێزانێكی نه‌بوو له‌گه‌ڵیدا دا‌نیشێت ... وه كه‌سێكی نزیك نی‌یه دڵنه‌وایی بكات ... په‌نجا شه‌و به سه‌ریدا تێپه‌ڕی له‌و كاته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی كردبوو كه كه‌س له‌گه‌ڵیدا قسه نه‌كات ... له‌شه‌وی په‌نجایه‌مدا له سێ به‌شی شه‌ودا ته‌وبه‌كه‌ی دابه‌زی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) ...( أم سلمه) ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئایا موژده به كعب نه‌ده‌ین؟ ووتی: خه‌ڵكی تێكتان ده‌شكێنن وه‌نایه‌ڵن هه‌موو شه‌وه‌كه بخه‌ون ... كاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی به‌یانی كرد... بانگه‌وازی ته‌وبه‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ڕاگه‌یاند ...خه‌ڵكی رۆیشتن بۆ ئه‌وه‌ی موژده‌یان بده‌نێ ... كعب ووتی: نوێژی به‌یانیم كرد بوو له‌سه‌ر یه‌كێ له‌سه‌ربانی خانووه‌كه‌مان ... له‌و كاته‌ی كه من دانیشتبووم به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره باسی ده‌كات.. دڵم ته‌نگ بوو بوو ... وه هیچ شتێك لای من له‌و بایه‌خه‌دا نه‌بوو كه ئه‌گه‌ر بمرم ئه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژم له‌سه‌ر ناكات ... یان ئه‌و بمرێ له‌كاتێكدا له‌ناو خه‌ڵكیدا له‌و پله‌و پایه‌دام ... چیتر كه‌س له‌گه‌ڵمدا قسه ناكات و ئه‌گه‌ر بمرم كه‌س له‌سه‌رم نوێژ ناكات ... له‌و كاته‌ی كه له‌و حاڵه‌دا بووم ... گوێم له ده‌نگی بانگه‌وازكارێ بوو .... له‌سه‌ر چیاكه‌وه به ده‌نگی به‌رز هاواری كرد ووتی: ئه‌ی كعب ی كوڕی مالك موژده‌م بده‌رێ ... یه‌كسه‌ر منیش چوومه سوژده‌وه زانیم كه خوای گه‌وره‌م ده‌رگای لێ كردمه‌وه وه كابرایه‌ك به سواری ئه‌سپه‌وه به‌ره‌و لام هات و یه‌كێك به‌سه‌ر چیاكه‌وه بانگی كرد, ده‌نگه‌كه له ئه‌سپه‌كه به‌په‌له تر بوو كاتێ ئه‌وه‌ی كه گوێم له ده‌نگ بوو موژده‌ی پێدام هات بۆ لام ... ئه‌و دوو كراسه‌ی كه‌له‌به‌رم دابوو به هۆی موژده‌كه‌یه‌وه به دیاری پێم‌دا ... سوێند به خوا له‌و دوو كراسه زیاترم نه‌بوو ... وه‌دوو كراسم قه‌رز كرد و له‌به‌رم كرد ... پاشان رۆیشتم بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)... خه‌ڵكی كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ پێشوازیان لێ ده‌كردم ... وه پیرۆز باییم لێ ده‌كه‌ن به هۆی وه‌رگرتنی ته‌وبه‌كه‌مه‌وه ... ده‌یانووت: پیرۆزبایی ته‌وبه‌كه‌ت لێ ده‌كه‌ین ... تاكو چوومه ژووره‌وه بۆ ناو مزگه‌وت سڵاوم له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كرد.. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) رووی ده‌گه‌شایه‌وه له خۆشی‌دا ... چونكه ئه‌گه‌ر شتێك رووی بدایه‌و پێی خۆش بوایه ئه‌وا رووی ده‌گه‌شایه‌وه ... تاكو وات ده‌زانی رووی پارچه‌یه‌كه له مانگه‌كه ... پێی ووتم: موژده بۆ تۆ به چاكترین رۆژ به‌سه‌رتدا تێپه‌ڕیوه له‌و رۆژه‌وه كه له‌دایك بوویته ...ووتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له لایه‌ن تۆوه یان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه؟ ووتی: نه‌خێر به‌ڵكو له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه پاشان ئایه‌ته‌كانی خوێنده‌وه كاتێ له‌به‌رده‌ستیدا دانیشتم ووتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌شێك له ته‌وبه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه واز بهێنم له هه‌موو ماڵه‌كه‌م و بیكه‌مه (صه‌ده‌قه) بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم)... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: هه‌ندێ له ماڵه‌كه‌ت با له لای خۆت بێت ئه‌وا باشتره بۆت ..ووتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) خوای گه‌وره به‌ڕاستی رزگاری كردم ... وه له‌به‌شێك له ته‌وبه‌كه‌م ئه‌وه‌یه هه‌تا ماوم ڕاستگۆ بم.. به‌ڵێ خوای گه‌وره له كعب و دوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی خۆش بوو ... وه له‌و پێناوه‌دا قورئانی دابه‌زاند كه تا هه‌تایه ده‌خوێنرێته‌وه ...
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[لَقَد تَّابَ الله عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ مِن بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍ مِّنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ إِنَّهُ بِهِمْ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ * وَعَلَى الثَّلاَثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُواْ حَتَّى إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ الأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنفُسُهُمْ وَظَنُّواْ أَن لاَّ مَلْجَأَ مِنَ اللّهِ إِلاَّ إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ] [التوبة: 117- 118] .واته: سوێند به خوا به راستی خوا ته‌وبه‌ی قبوڵ كرد له پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم) كۆچبه‌ران و پشتیوانان, ئه‌وانه‌ی كه شوێنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌وتن له كاتی سه‌غڵه‌تی و ته‌نگانه‌دا (له غه‌زای ته‌بوكدا), دوای ئه‌وه‌ی كه نزیك بوو دڵی ده‌سته‌یه‌كیان له خشته بچێت و (بێزاری ده‌ربڕێت), له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌و په‌شیمانی ئه‌وانیشی قبوڵ كرد, چونكه به‌راستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره به سۆز و میهره‌بانه له گه‌ڵیاندا * هه‌روه‌ها ته‌وبه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه‌شی وه‌رگرت كه (له غه‌زای ته‌بووك) دواخران دوای ئه‌وه‌ی كه زه‌وی چه‌نده فراوانه لێیان ته‌نگ بۆوه, خۆیشیان له خۆیان بێزاربوون, دڵنیاش بوون كه هیچ په‌نایه‌ك نی‌یه (له خه‌شم و قینی خوا بیانپارێزێت) جگه له‌وه‌ی خۆیان بده‌نه په‌نای ئه‌و زاته, پاشان ته‌وبه‌ی لێ وه‌رگرتن, تا ته‌وبه بكه‌ن, به راستی هه‌ر خوا ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه