.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









خودای پەروەردگار دەفەرمووێت: (و قال یا اسفی علی یوسف وابیضت عیناە من الحزن فھو کظیم). (یوسف ٨٤). واتە: گوتی: ئەی داخم بۆ یوسفی نازدار، چاوەکانی سپی ھەڵگەڕا و ئاوی سپی تێزا و بینینی نەما لە داخ و خەفەت و ئێشدا..ھەر خەم و پەژارەی خۆی دەخواردەوە.
ئایەتە پیرۆزەکە باس لە لەدەستدانی بینایی یەعقوب پێغەمبەر (سەلامی خوای لێبێت) دەکات کە بەھۆی خەم و خەفەتی توندی لە دەستدانی (ونبوونی) یوسفی کوڕییەوە تووشی بوو کاتێک لەگەڵ براکانیدا رۆیشت.
دەستەواژەی (وابیضت عیناە). واتە تووشبوونی چاو بە بە ئاوی سپی cataract لە ڕاستییدا پزیشکی نوێ ئاشکرایکرد کە خەم و خەفەتی زۆر یان شادیی زۆر یان ھەڵچوونە دەروونییە توندەکان دەبنە ھۆی تووشکردنی چاو بە ئاوی سپی، بەمەش رێ لە چوونە ژوورەوەی تیشکی خۆر دەگیرێت بۆ نێو تۆڕەی چاو، ئەوە یان بەشی (جوزئی) دەبێت یان بەتەواوی (کولی) بەپێی پلەی لێڵی.
زانستی نوێ سەلماندوویەتی داخ و خەفەت یان شادی زۆر دەبنەھۆی دەردانی بڕێکی زۆر لە ھۆڕمۆنی (ئەدرینالین) کە ئاستی شەکر لە خوێندا بەرزدەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی لێڵی لە چاودا.
لێرەشدا پزیشکی نوێ بە ئاشکرا ھاوڕایە لەگەڵ قورئانی پیرۆز کە خەم و خەفەت و داخ یەکێکە لە ھۆکارەکانی تووشبوونی چاو بە ئاوی سپی.
سەرچاوە: کتێبی (قورئان و زنستی پزیشکی)، ئامادەکردنی: سەروەر حەسەن، پێداچوونەوەی زانستی: د.ھیوا شفیق، نووسینگەی (تەفسیر)،
لهسهر هێڵ نییه