❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌ركردنی‌ لاوازیی‌....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-02-13 19:47:17

lucky4
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-29
په‌یامه‌كان: 362
WindowsSafari

چاره‌سه‌ركردنی‌ لاوازیی‌....

د.عه‌لا فه‌خری‌، پسپۆڕی بواری خواردن، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ كێشی‌ سروشتی‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر بۆ نمو‌ونه‌ 170سم بێت به‌رامبه‌ر به‌ 65 كگم، ئه‌وا سروشتیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 55 كگم یان كه‌متر بێت سروشتی‌ نییه‌و ئه‌وه‌ لاوازییه‌و كه‌میی‌ له‌ كێشدا هه‌یه‌.

هه‌ر له‌به‌ر كێشه‌ی‌ لاوازیی‌ مرۆڤ، خاتوو شه‌یما مه‌حمود، راهێنه‌ری‌ وه‌رزشی‌ بۆمان
روونده‌كاته‌وه‌، كه‌: هه‌ندێك وه‌رزشی‌ ئاسان له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی‌ شێوازی‌ خواردنی‌ ته‌ندروست رزگارت ده‌كات له‌ لاوازی‌.

هۆكانی‌ كه‌میی‌ كێش (لاوازیی) زۆرن، له‌وانه‌یه‌: ناهاوسه‌نگی‌ له‌ هۆرمۆندا بێت یان به‌هۆی‌ بۆماوه‌ییه‌وه‌ بێت، یان رێژه‌ی‌ سوتاندنی‌ خواردن له‌ جه‌سته‌دا به‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆربێت، یاخود بونی‌ كرم له‌ گه‌ده‌دا بێت...

لاوازیی‌ زیانی‌ هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ( ئه‌نیمیا)ی‌ له‌گه‌ڵدا بێت و ببێته‌ هۆی‌ كه‌مبو‌ونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤیتامینانه‌ی‌ كه‌ جه‌سته‌ پێویستی‌ پێیه‌تی‌، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی‌ نزمبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن و هه‌ستكردن به‌ هیلاكی‌ وماندوێتی‌ زۆر  به‌كه‌مترین جووڵه‌.

رێنمایی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ لاوازی‌:

-    وه‌رزشكردن به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ (دۆمبڵس)ه‌ وه‌رزشییه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام كێشه‌ كه‌مه‌كانی‌. بێگومان پاش وه‌رزشكردن هه‌ست به‌ ماندوێتی‌ و برسێتی‌ ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش ئاره‌زوو بۆ خواردن زیاد ده‌كات، مه‌رجیش نییه‌ كاته‌كانی‌ وه‌رزشكردن دیاریكراو بن .

-    ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ دوای‌ وه‌رزشكردن بخورێت پرۆتین و كاربۆهیدراته‌ به‌ تایبه‌تی‌، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی‌ گوشراوی‌ میوه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ له‌ كاتی‌ وه‌رزشكردندا،
ده‌بێت ره‌چاوی‌ ئه‌وه‌ش بكرێت كه‌ له‌ رۆژێكدا پێنج ژه‌م خواردن بخورێت.

پرۆتین وه‌ك ( گۆشت، مریشك، فاسۆلیا، نۆك، نیسك‌و... ) ئه‌م جۆری‌ خواردنانه‌ زۆر پێویسته‌، به‌ مه‌رجێك زیاده‌ڕه‌وی‌ تێدا نه‌كرێت، چونكه‌ زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نن.

برنج و ماكه‌رۆنی‌ كاربۆهێدراتی‌ تێدایه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌ی‌ لاواز.

ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ كالۆرینی‌ به‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر تێدایه‌ وه‌ك شیر یان شوكولاته‌، هه‌نجیر، هه‌نگوین، مره‌با زۆر پێویسته‌ بخورێن.

- دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دودڵی‌ و بیركردنه‌وه‌ی‌ زۆر، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زۆر سو‌وتاندنی‌ خواردن له‌ جه‌سته‌دا و لاوازی‌ زیاد ده‌كات.

- خه‌وتن به‌ رێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو كه‌متر نه‌بێت له‌ 8 كاتژمێر‌و پێویستیشه‌ كاته‌كانی‌ خه‌وتن دیاریكراوبن.

sarchwa;xandan

Kurdzhin
*بەرزترين ئافرەت ،،،، ئـــــەو ئافرەتەيە كە بەڕەوشتـــــى خۆى بەرز ئەكاتەوە نــــــەك بـــــــە پێڵاوەكانـــــى....!!!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net