.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هه‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شه‌وه تا ده‌گاته بێتاقه‌تی و تێكچونی خه‌و و زیادبوونی كێش، ڕوودانی سوڕی مانگانه پێده‌چێت كاتێكی سه‌خت بێت بۆ هه‌ر ئافره‌تێك.
بۆیه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له كاریگه‌رییه دیاره‌كانی تێپه‌ڕبوون به‌م قۆناغه‌دا، ئه‌مانه‌ی خواره چه‌ند چاره‌سه‌رێكی سروشتین تا به‌هۆیانه‌وه بتوانیت ژیانێكی ئاسوده بژیت و هه‌ست به ته‌ندر‌وستییه‌كی باش بكه‌یت.
1.وه‌رزشكردن: ئه‌نجامدانی وه‌رزشی پێویست هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ری به‌هێزه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بێزاری له‌كاتی خه‌ودا، كه زۆربه‌ی ئافره‌تان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
سوسان مۆریس، پسپۆڕی بواری به‌رنامه‌ی خۆراكی له به‌ریتانیا ده‌ڵێت: ده‌ركه‌وتووه وه‌رزشكردن كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی نیشانه‌كانی سوڕی مانگانه، نه‌ك به‌ته‌نها وه‌رزشكردن له‌هه‌وای ده‌ره‌وه‌دا، به‌ڵكو ئه‌نجامدانی ئه‌و وه‌رزشانه‌ی كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی جه‌سته، ئه‌وانه‌ش كه ده‌بنه هۆی ئارامی و حه‌سانه‌وه وه‌ك وه‌رزشی یۆگا.
2. به‌كارهێنانی تۆوی كه‌تان: تۆوی كه‌تان یان ڕۆنی كه‌تان هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سۆیا-ی هه‌یه و سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه بۆ ئافره‌تان، توێژینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌مریكا ده‌ریخستووه، به‌كارهێنانی تۆوی كه‌تان ده‌بێته‌هۆی دابه‌زاندنی به‌رزی پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌ڕێژه‌ی 50%، هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی پڕۆتینی ئۆمێگا سێ له‌م ڕۆنه‌دا، ده‌بێته هۆی جێگیركردنی باری ده‌رونی و نه‌مانی بێتاقه‌تی.
3.پڕۆتینی ئۆمێگا سێ: خواردنی ماسی به‌ته‌نها بۆ تامه خۆشه‌كه‌ی نی‌یه، به‌ڵكو ماسی ئه‌و پێكهاتانه‌ی تێدایه كه ده‌بنه هۆی جێگیركردنی باری ده‌روونی، زیاد له‌وه‌ش توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئاماژه به سودی ئه‌م پڕۆتینه ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، هه‌ر بۆیه باشترین ڕێگا بۆ زیادكردنی ئه‌م كه‌ره‌سته خۆراكییه ئێجگار پێویسته، خواردنی ڕۆنی ماسییه وه‌ك ماسی "سالمۆن و ماسی تونه و ترۆت".
4.ڤیتامین E : د. مارسی ڕیچاردسۆن له زانكۆی بۆستن-ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه خواردنی ڤیتامین E ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمای له‌ش له ئافره‌تاندا، ئه‌مه جگه له سوده‌كانی دیكه‌ی وه‌ك به‌هێزكردنی توانای بینین و دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن، هه‌روه‌ها هێواشكردنه‌وه‌ی كرداری به‌ساڵاچوونی خانه و شانه‌كانی له‌ش.
5.ئه‌كوپونتور (شێوازی چاره‌سه‌ر به ده‌رزی): چاره‌سه‌ر به ده‌رزی "كه شێوازێكی چاره‌سه‌ری چینییه" پێده‌چێت به‌ته‌نها سودێكی وای نه‌بێت، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌م ڕێگایه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره‌كانی دیكه‌دا سودێكی باشی هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی نیشانه‌كانی سوڕی مانگانه.
6. كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كحولییه‌كان: بێگومان خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كحول كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌موومان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌رییان بۆ ئافره‌تان دوو ئه‌وه‌نده‌یه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی شیكردنه‌وه و هه‌رسكردنی كحول له ئافره‌تاندا له‌چاو پیاوان، هه‌روه‌ها جگه له كاریگه‌رییه زیانبه‌خشه‌كانی له‌سه‌ر سوڕی مانگانه، خواردنه‌وه‌ی كحول ده‌بێته هۆی زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و جه‌ڵته.
سه‌رچاوه: هه‌فینگتۆن پۆست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه