.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










سڵاو بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ...
یه‌عنی به‌راستی شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر و واقعییه ماوه‌یه‌كی زۆره كوردژین زۆر زۆر كهمچالاك و كه‌م بابه‌ت بۆته‌وه !!
نازانم هۆكاری ئه‌مه ئه‌بێت چی بێت ، !!! من ساڵی 2008 لێره بوومه ئه‌ندام زۆۆر زۆۆر چالاك و گه‌رم بوو به‌راستی ،
یه‌عنی به‌به‌راورد به 2008 تا ئێستا ئه‌بوایه ئێستا چوار هێنده و پێنج هێنده زیاتر چالاك بوایه !!!
به‌داخه‌وه نازانم كه‌مته‌رخه‌میی هی كێییه ؟؟ من وه‌ك خۆم چه‌نده‌ها جار ئه‌مه‌وێت بابه‌ت بنووسم پاشگه‌ز ئه‌بمه‌وه ، یه‌عنی وای لێك ئه‌یه‌مه‌وه ئه‌وه‌نه وای لێهاتووه كوردژین ، ئه‌م بابه‌ته‌ی من ئه‌مه‌وێت دایبنێم بای ئه‌و ماندوو بوونه هاوڕێییانمان سوودمه‌ند نابن لێ ی ! واته كه‌مترین هاوڕێمان ئه‌یبینێت !!!
من بهسهڕاححهت و به‌راشكاوانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆشه‌ویستی ئه‌گێڕمه‌وه ، ئه‌وه‌ی تێبینیم كردبێ كێشه‌كه له‌وانه‌وه‌یه ، ئه‌و زه‌مینه له‌باره‌یان نه‌هێشتووه تاكو ئه‌ندامان بێن و بابه‌ت بنووسن ، له‌گه‌ڵ ڕێزم ئه‌ندامان زیاتر دێن تا ئه‌وان گه‌ر بێنه خه‌تیش 5 ده‌قه تێپه‌ڕ ناكا ، پێم وابێت له‌و 5 ده‌قه ئه‌ركی خۆی به‌جێ ئه‌هێنێ بزانێ بابه‌ت و دووباره و بابه‌تێك گه‌ر هه‌بێت ( كهنییییه ) !! بیگوازێته‌وه به‌شی گونجاوو !! هیوادارم دڵگران نه‌بن لێم ، به‌ڵام ئه‌بێت خۆشیان هه‌ستی پێ بكه‌ن و لێ ی تێبگه‌ن كه شته‌كه وایه !!
_ هه‌ر له ستایلی كوردژینهوه بیگرین له مانگی 6 ی 2011 ئه‌وه نه‌گۆڕاوه !!
_ هه‌ندێ به‌شمان هه‌یه هه‌ر وه‌ك مردووی لێهاتووه تاواو كهمچالاكن یان ( هه‌رنیه‌تی ) !
_ كوردژین به‌بێ هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌ك ئه‌چێت به‌ڕێوه ئه‌وه نزیكه‌ی ساڵێكه !
_ من وه‌ك خۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیم نه‌دیوه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆی زۆر ماندووه و له‌وانه‌یه هۆكاری تایبه‌تیشی هه‌بێت ، هه‌ردێم به‌ئاواتم له لیستی ئاماده‌بوانی ئه‌مڕۆ بیبینم !! نه‌ك بابه‌تێك یان په‌یامێك بنووسێت !!
_ هیتر ........
هیوادارم ڕاو بۆچوونی خۆتان بنووسن پێم خۆشه به‌ڕێوه‌به‌رانیش به‌شدار بن ، به‌س به‌دوور له قسه‌یه‌ك كه هه‌ستی یه‌كتری بیرندار بكه‌ین ..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن √ Xalat √ (2013-03-15 22:38:18)


له‌سه‌ر هێڵ نییه




دەستەکانت خۆش بێت منیش لەگەڵ بۆچوونی تۆدام
پێم وایە بەڕێوەبەرایەتی کوردژین کەمتەرخەمن لەگەڵ
ئەوپەڕی ڕێزم بۆیان ، ئەمەش بۆ بەرچاو روونیتان ماوەیەکە
کۆمەڵێك بابەتی هاك دادەنڕێت لە یانە بێ ئەوەی ئەو
ئەندامە تووشی سزا ببێت یان بابەتەکەی لاببرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بؤ ئةم بابةتة بةراستى ئةو كيشةية بة ئاشكرايي ديارة
خةتاكةش هةردولا ئةكريتةوة هةم ئةندامان و هةم بةريوةبةريش يةكئ لةو ئةندامانة
زؤؤر سادبومةتةوة لةكةل كورزيندا لةبةر ئةوةى كة دييتة زورة وةهيج شتيكى تازةى نية كةبيخوينيتةوة
يان بابةتئ دائةنيي كةس بةيامى لةسةرنادان بؤية هيوادارم جارةيةك بؤ ئةم كيشةية بدؤزريتةوة جؤن ئةبئ
بةريوةبةرانى يانة ئةمةنة كةمتةرخةمبن ئةوة بؤ ماوةيةكى زؤر باركردنى وينة لةيانة خراب بووة ئةوةش
ئةركى بةريوةبةرانة كةجاكى كةن .
دوبارة دةسخؤش بؤ دانانى ئةم بابةتة

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ڕ‌استیشتان دەوێ، زۆر هۆکاری دەرەکیش هەن کاریگەرییان هەبووە بەسەر کەم سەردان کردنی خەڵک بۆ مەکۆ و یانەکان و نەنووسین بابەت تیایاندا، یەکێک لەوانە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە کە ئێستا لەقۆناغێکدا لە کوردستان کە هەموو کەسێک خۆی پێوە مەشغوول کردووە، منیش لە ٢٠٠٦ ەوە ئەندامم لە هەندێ لە یانەکانەوە، ئەوکات یانەکان لە پۆپکی چالاکی دابوون، بەڵام ئێستا هەموو یانەکان جۆرێک لە شکەستیان هێناوە و خەڵک زیاتر ڕوویان لە وێب سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە .

له‌سه‌ر هێڵ نییه
من تەواوی نوسراوەکەتم خوێندەوە و وەک خۆم دڵخۆشم کە کەسێک بەم جۆرە لەبیری کوردژیندایە و گرنگی بە کەمبوونەوەی چالاکیەکانی دەدات ، بەڕاستی ئەگەر ئێستا و جارانی کوردژین بەراورد بکەین ئەوا جیاوازیەکی زۆر لەڕادە بەدەر دەبینین ، وە من تاڕادەیەکیش لەگەڵ نوسراوەکەتم و وە پێشم وایە بەڕێوبەرایەتیش ھۆکاری خۆیان ھەبێت ، وە سەرەڕای ھەموو ئەمانەش ئێستا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بووەتە ڕێگر بۆ ئەوەی خەڵکی سەردانی شوێنەکانی دیکە بکەن وە ھەروەھا ھۆکارە بۆ نەمانی رۆژنامە و گۆڤارەکان چ جای ئەوەی کە ماڵپەڕ و یانەکان سەردانیان کەم بێتەوە ...
دەستان خۆش و سەرکەوتووبن

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خوش بو ئه م بابه ته من ده ليم ستايله كه يان زور زه وقى نيه واتا به رجاونيه له كه ل ريزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستان خۆش هاوڕێبان بۆ به‌شدارییه جوانه‌كانتان ، وته‌كانتان له‌جێ ی خۆیه‌تی ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌ڕاستی له‌جێگای خۆیه‌تی ته‌نانه‌ت من پرسیاریشم کرد که بۆچی بنکه‌ی بارکردنی کوردژین له‌کار که‌وتوه به‌ڵام جوابیان نه‌دامه‌وه به‌راستی زۆر خه‌فه‌تی بۆ ده‌خۆم که کوردژین وای لێهاتوه هۆکاره‌که‌شی هه‌ردوو لایه‌نه هه‌م ئه‌ندامان هه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه کهمچالاکی کوردژینیش ئه‌م ماوه‌یه زۆر زیاتر بوه ل گه‌ل چه‌ند مانگێک پێشتر من وای بۆ ده‌چم که هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بێت که به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی کوردژین قوتابین و به هۆی خوێندنه‌وه ناتوانن زوو زوو سه‌ردانی کوردژین بکه‌ن.
پێشتر که سه‌یری (ئه‌ندامانی سهرهێلم ده‌کرد ) لانی که‌م یه‌کێک له سه‌رپه‌رشتیاران یاخود چاودێرێک له‌سه‌ر هێل بو به‌ڵام ئێستا به هه‌فته سه‌ردانی کوردژین ناکه‌ن به‌ڕاستی ئێستا کوردژین که‌سێک نیه چاودێری بکات ێاگاداری بابه‌تی ناڕاست و خراپ بێت وا ئه‌ندامان خۆیان یه‌کتری له بابه‌تی ناته‌واو و ناڕاست ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
شتێکی تریش هه‌یه ئێستا که بابه‌تێک بڵاو ده‌کرێته‌وه که وێنه یان ڤیدیۆد له‌گه‌ڵه دوای چه‌ند ڕۆژێک سه‌یرده‌که‌ی وێنه‌که یان ڤیدیۆکه تێک چووه
هیوادارم ئه‌م گرفتانه زوو چاره بکرێن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن rezhnay (2013-03-20 20:53:04)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستان خۆش ھاوڕێ , قسەکانت ھەمووی راست تەواوە , بەھیوام چارەسەر بکرێت ....
نموونەیەکی بچووک , ھەر بۆ ئەوەی ھەمووان و بەڕێوەبەرایەتی خۆشیان بزانن و ئەشیزانن !!
من بەرزترین پلەم لەکوردژین ( دەستەی ھاوکاری) بووە , پاش ئەوەی بوارم نەبوو لەئاستی ئەو پلەیەدا خزمەت بکەم ٢ پلە دابەزیمە خوارەوە !!!!!! لەکاتێکدا ئەبوایە یەکێک لەو دوو پلە بەمن بدرایە , من قسەشم نەکردووە و گوێشم نەداوەتێ بەڵام ئەوە خۆ مافێکی خۆم بوو !! مەڵێن بۆ پلە خزمەت ئەکا !! ئەوە تەنھا مافێکە , مادام پلەتان داناوە و ھەیە ئەوەش ئەوکات ئەبێ قسەی لەسەر بکرێ و مافێکی سروشتی ئەندامانە بەبێ جیاوازی گەر بریار بوایە پلەکان لاببرایە ئەوکات منیش ئەم قسەیەم نەدەکرد , بەڵام وەک پلە ھەیە ئەبێت مافی ئەندامانیش لەبەرچاو بگیرێ !!
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو
دەستەکانت خۆشبێت کاکە خەڵات
من هۆکاری کەمبونەی چالاکی لە کوردژیندا یاخود کەمی سەردان و بابەت نوسین بۆ هیچ کام لە دەستەی بەڕیوبەران یاخود ئەندامان ناگەڕینمەوە
تەنها هۆکاری هەمو پێگە کوردیەکانی تر‌و هەمو یانەو مالپەڕە کوردیەکانی تر بۆ ئەوە ئەگەڕێنمەوە کە لە ئێستادا تاکی ئێمە هەموی مەشغوڵی فەیسبوکەو ئاگای لە ژیانی ڕۆژانەی خۆشی بەباشی نەماوە نەک ماڵپەڕ و یانەکان ..
چونکە جۆرە تەمەڵیەک هەیە لە ناوە خەڵکدا کە شتەکانی بە کورتکراوەیی ئەوێت بە کەمی ئەیەوێت بۆ نمونە هەم جات هەم هەواڵ هەم هەمو کارەکانی لە جێگەی ئەوەی لە چەنەها لینکدا کۆ کاتەوە تەنها لا ئەکاونتەکەی خۆی لە فەیسبوکا کۆ ئەکاتەوە بەم جۆرە ئاسانترە
وە تەنانەت لە فەیسبوکیشا جاران خەلک بابەتێکی دورودرێژی ئەخوێندەوە تا وای لێهات بو بە چەند دێر تا هات بو بە دێڕێک تا وای لێهات ئێستا تاقەتیان نیە دێڕەکەش بخوێننەوە ئەبێت بە تەنها وێنەیەک مانای بابەتەکەت بەی بە دەستەوە ئەگینا هیچ خوێنەرێکت نابێت
ئەمانە هۆکاری کەمی سەردان و چالاکیە لە هەمو یانە و ماڵپەڕە کوردیەکاندا نەک بەڕیوبەرایەتی و ئاندامان کە چەندین سال دلسۆزانە خزمەتیان کردوە وە جیی خزمەتەکانیان هەمیشە دیارە من خۆم وەک ئەندامێک زۆۆۆۆۆۆر سودم لێرە وەرگرتوە وە سودیشم بە ئێرە بەخشیوە بەلام هەمو شتێک فەترەیەکی زەمەنیە هێت و ئەڕوات بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمو ئەندامان وە دەستەی بەڕیوبەرایەتی وە بۆ بەڕێزیشت بۆ ئەم تەوەرەت هەر لە خۆشیا بن

له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستەکانت خۆش کاک خەڵات .....
بە تەواوی پاڵپشتی ڕای تینا خان ئەکەم و نکوڵی لەوەش ناکەم کە چ ئەندامان و چ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەم تەرخەمیان هەیە .... بەڵام وەک تینا خان وتی تاکە هۆکاری سەرەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فێس بووکە !!!! بەڵام تینا خان ئەڵێ ئێستا خەڵک تەمەڵ بوون و بابەتەکانیان بە کورتی ئەوێ ، من زۆر لەگەڵ ئەو ڕایەدا نیم چونکە :
ئێستا خەڵک بە ڕێژەی ٨٠% گەنجانی هەرزەکارن لە فێس بووک و لەناو ئەوانەشدا ٩٠% کاریان تەنها چات و دروست کردنی پەیج و ........ شتە لاوەکیەکانە . بەڕادەیەک وای لێهاتوە ژمارەی پەیجەکانی کوردستان دوو ئەوەندەی سەرجەم پەیجەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا ئەبێ !!!! ئەمەش گاڵتەجاریەکی بێ وێنە و شتێکی بێ مانایە .... تەنانەت ناوی پەیجەکانیش ئەگەر تێبینی بکەیت ئەبینی لە هەموو جیهاندا و تەنانەت لە وڵاتانی عەرەبیشدا ئەو ناوە ناشرین و بێ مانایانە نیە بۆ نموونە ئەمانە ناوی چەند پەیجێکن و خۆتان بڕیار لەسەریان بدەن :
هەر بۆ خۆشی ، بیلامانێ . ئای لەو شاخە لەو داخە لەو مەنجەڵە یاپراخە .... فشقیات ..... تەنوری گەرم ..... شلکێنە ملکێنە ،،،، چەرمە چۆلەکە .... حەت حەتۆکە ..... ترخێنە …… خۆشی ئێوە ……. ...... شێخم نەمایە ........ هەموو شتێک ........ فشەم بە گاڵتە دێ ...... بەتەنیا جێم مەهێڵە ..... ندی و بدی ...... ئێ دەمەکە..... شەلم کوێرم ناپارێزم ..... سەلکە تور ..... کوا پێڵاوەکەم ...... قالە قاچاخ ....... عەیبە عەبایە ..... جرت ە فرت ..... هەر بە هەوەس ...... ئەمانە و هەزاران پەیجی تر کە ئەوپەڕی ناڕۆشنبیری گەنجانمان ئەنوێنن زۆر بەداخەوە .
هەزاران پەیجی تر دامەزراون بەناوی حیزبەکانەوە و شەوو ڕۆژ ئەگەڕێن بە دوای بەرنامەیەکدا بۆ زیادکردنی لایک بۆ پەیجەکانیان ..... هیچ حیزبێک نیە بە هەزاران پەیجی بۆ دروست نەکرابێ بەئاگاداری حیزبەکان و بێ ئاگاداریشیان ... هەموو پەیجە حیزبیەکانیش شەڕە جنێو و قسەی سووک و ناشرینن بە حیزبەکانی تر و هیچ ڕۆشنبیری و زانستێک نابەخشن بە خوێنەریان . پەیجەکانی تریش بابەتەکانیان بەڕاستی بەقوەتە بۆ نموونە :
لایکەکانی لە پەیجە زانستی و ئەدەبیەکان زۆر زۆرترە ههههههه
هەر جۆرێک بێت پەیوەندی بە تۆوە چیە ؟؟؟؟
جا ئەوە کەی کێشەی تۆیە !!!!!
هەرچی لێ بکەم بە تۆ چی !!!!!
یەک دەقە بوەستە بێ زەحمەت با بچم لە دایکم بپرسم !!!
تۆ حەقی ئەو داماوەت چیە ؟؟؟ تەنها بە دەم و چاویا ئەزانیت چۆنە ؟؟؟
ببورە نەهاتووم بۆ دامەزراندن ئێستا دامەزراندن نیە تایبەت نەبێ !!!
قوڕ بەسەر ئیملای کوردی هههههه 
بۆ ئەمەیان خۆتان سەرپشک بن و وەڵامێک بنووسن ههههههه
....................................................................................................
لەوانەیە زۆر لە گەنجان بە سەعات بگەڕێن لە پێناسەکانیان یا شەڕ لەگەڵ دایکیان بکەن کە ڕەگەزنامەکەیان دیار نەبێت بۆ ئەوەی بیهێنن و بزانن چ ڕۆژێک لەدایک بوون !!!!
پرسیار ئەکەن یا ڕاپرسی ئەکەن ..... مۆبایلەکەت چ جۆرێکە ؟ کامیان خۆشترین شلەیە . فاسۆلیا ، بامیە ، قەیسی . چەندەم کەسی لەماڵەوە ؟ شەو کەی ئەخەوی ؟ پێڵاوەکەت ڕەقەم چەندە ؟ ئەمانە و هەزاران بابەتی تری بێ مانا کە ڕۆژانە هەزاران گەنجی کورد وەڵامیان ئەداتەوە و لایکیان بۆ ئەنێرن و کاتیان پێوە ئەکوژن .
باشە ئەمانە کەی کێشەی خەڵکانی ترن ؟؟؟؟ بۆ ئەبێ پرسیاربکەین لەسەر هەندێک بابەت کە تایبەتە بە کەسەکان خۆیانەوە ؟؟؟ سوودی ئەم پرسیار و ڕاپرسیە بێ مانایانە چیە ؟؟؟؟ ئایا ئەمانە سەرگەردانی و نەهامەتی و ماڵوێرانی نیە ؟؟؟؟!!!! ئایا ئەمە لوتکەی ئیفلاسی ژیری نیە ؟؟؟!!! یا تۆ بڵێی ئێمە زۆر دواکەوتووبین لێیان تێ نەگەین و خزمەتێکی گەورەی کۆمەڵگاکەمان بکەن ؟؟؟؟
بە گشتی ئەگەر پەیجە باش و بە سوودەکان دیاری بکەین لەوانەیە لە ١٠٠ پەیج زیاتر نەبن و ئەوانیش لایکیان ئەوەندەی لایکی پەیجێکی وەک پەیجی ( عەیبە عەبایە ) نابێ کە ئەوەش نیشانەی کارەسات و نەهامەتیە و هیچی تر نیە .
هەموو خێزانێکی کورد ئەوەندەی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکە فێس بووکیان هەیە و بەلای کەمەوە هەموو خێزانێ پەیجێکی بەرەکەوێ .
ئەمە کارەساتێکی گەورەیە ڕووی لەم وڵاتەی ئێمە کردوە بە جۆرێک کە گەنجانمان شەویش خەو بە لایکەوە ئەبینن !!! ئاگایان لە خوێندن و کارکردنیش نەماوە !!! ڕۆشنبیری شتێکی لاوەکیە هیچ پێویستیەکی نەماوە بۆ گەنجانمان لەم سەردەمەی فێس بووک و لایک گیان .
فەرموون تەنها بۆ نموونە تەماشای ئەم وێنانە بکەن کە مشتێکن لە خەروارێک و نموونەی ملیۆنەها بابەتی لەم شێوەیەن !!! خۆتان تەماشا بکەن و بڕیار بدەن ....
لە کۆتاییدا لە خوای گەورە داواکارم هیدایەتی ئەم کۆمەڵگایەمان بدات و هۆش بێننەوە بەرخۆیان و چاوێک بە ژیاندا بخشێننەوە و چیتر بەرەو دوا هەنگاو نەنێین .
دەست خۆشی لە هەموو ئەو ئازیزانە ئەکەم بە گشتی کە تائێستا لە سەردانی یانە بەردەوامن و خزمەتی ئازیزانمان ئەکەم .. سوپاسی بێ پایانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بۆ ئەو ئەندامانەی لە بەشی هاوکاری جوانترین خزمەت بە ئەندامان ئەگەیەنن نموونەی برایانی ئازیزمان کاک بیلال و کاک خەڵات .....
سەربەرزی و سەرفرازیتان ئاواتەخوازم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستتان خۆش بۆ ڕاو سه‌رنجه‌كانتان :
تینا خان : ووته‌كانت زۆر راستن و له جێ ی خۆیه‌تی ده‌ستت خۆشبێت ..
______
كاك هێمن : ههههههههههههههههههههههه وه‌ڵڵا ئافه‌رین هه‌ر ته‌واو پێكاوته هههههههههههههههههه من هه‌ر ئه‌وه‌نه ئه‌لێم یاخوا كورد نه‌یگرێت به شتێكه‌وه ناخۆشی ئه‌كات ههههههههههههههههه هه‌ر بۆزانیاری هه‌مووان ئه‌م جیله‌ی فه‌یسبووك كه ئه‌م ئیشانه ئه‌كه‌ن له سپۆنجبۆب خراپترن هه‌موویان تازه به‌ئینته‌رنێت ئاشنا بوون له‌و بروایه‌دا نیم له ساده‌ترین پرۆگرام بزانن !!! هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌ندێ په‌یجی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆجی ئه‌مانه هه‌ر خزمه‌تی خۆیان كردووه به‌ڵام بڵێن چی كه ئێمه ئه‌وا فه‌یسبووك به‌كار ده‌هێنین !! به‌داخه‌وه !!
سوپاس بۆ هه‌سته جوانه‌كه‌ت برای ئه‌زیزم من تا ئه‌وه‌نی بتوانم هه‌وڵی خزمه‌ت به ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست ده‌ده‌م ..
سه‌ركه‌وتوو بن ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سلاو لە ئێوەی ئازیز
زۆۆر سوپاس خالە هێمنی گول قسەکانت زۆۆۆۆۆۆۆۆر ڕاستە مەبەستی منیش لە تەمەڵی گەنجەکانمان هەر ئەم شتانە بوو کە هیچ کامیان ئەوەنە تاقەت و عیلمەیان نەماوە کە دو دیری بە مەعنا بنوسن یان بخوێننەوە هەموی مەشغوڵە بەم شتە بێ مانایانەوە وەک تۆ ئەلیی ئەوەنەش کە ئەوان لایکیان هەیە پەیجێکی فکری و ئەدەبی نیەتی ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێت کە نەک تەنها هەر ئەوانەی کە ئەوەنا نا ڕۆشنفکرن ئەم پەیجانە دروست ئەکەن و ئەم بابەتانە بلاو ئەکەنەوە بگرە باقی تاکەکانی تریشمان بەهەمان شێوەن و هێندەی بە دوای ئەوانەیا ئەڕۆن بە دوای شتێکی باش‌دا ناڕۆن ، دەستخۆشی بۆ هەمو لایەکتان هەر لە خۆشیا بن ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ ئێوەش ئازیزان ... دڵنیاش بن ئەگەر بگەڕێم بەدوای ئەو جۆرە بابەتانە و لەم یانەیە بیخەمە پێش چاوتان ئەوەندە زۆرن نە لێرە جێگایان ئەبێتەوە نە کاتی ئەوەش هەیە بۆ کۆپی کردنی ئەو ملیۆنەها بابەتە سووک و بێ مانایە کە گەنجانی ئەمڕۆیان پێوە سەرقاڵ کراوە .
چاوتان ماچەکەم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastan xosh bet rakantan jwan bu hokarakay tanha facebooka enja hiwadaram hamisha am maplara jwana pesh bkawet
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش بؤ ئه م بابه ته جوانه به راستى منیش پئم وايه يانه ى كوردژین له رووى دانانى بابه تى نوئ زؤر لاوازه وه له رووى خوئندنه وه ى بابه ته كانيش جونكه من ماوه يه كه بووم به ئه ندام وه بابه تي نوئشم زؤر بلاو كردؤته وه به لام خوئنه رى كه مه
من ئه مه يان به ده ره جه ى يه ك ده گه رئنمه وه بؤ به رئوبه رايه تى يانه و ئه ندامانيش كه‌مته‌ر خه من

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خۆشیت لی ئه که م بۆ دانانی ئه م بابه ته .وه ده ست خۆشیش له به رێوه به رانی ئه م یانه یه ئه که م....
من ئه ڵێم هه ردوولا که مته رخه من..من خۆم کاتی که هاتمه ئه و یانه یه وه
به راستی زۆر زۆر دڵ خۆش بوو پێشتریش هه ر هاوڕێی ئه م یانه یه بووم به ڵام ئه ندام نه بوو...ئه وه نده سودم له بابه ته کانی ئه م یانه یه وه
وه رگرتبوو ئه و کاته ی که ئه ندام نه بوو ئێستا که ئه ندامم ئه وه نده سودم وه رنه گرتووه....مانگیک پێش ئێستا بابه تم داناوه وه حازرم کردووه
هه ر ئه ڵیم رۆژیک دای ئه نیم که ئه ندامه کان چالاک بوون و سه ردانی بکه ن و بیخوننه وه ..بۆ ئه وه ی سودی هه بێ بۆ هه موولایه ک
له گه ڵ رێز و خۆشه ویستیم بۆ ئیوه ی ئازیز.....

✿بـاعـــالــــه م بـێــژن تــه نـیــا ئــه و بـێــکه ســه
مــه یــلـــی تــۆم تـــه نــیــــا لــه عــالـه م بــه ســه✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
