.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چای سەوز و قاوە جەڵتە ناهێڵن
توێژه‌ران حه‌وت سوودى گرنگى خواردنه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ى قاوه ئاشكرا ده‌كه‌ن ، كه یه‌كه‌میان بریتیه له درێژكردنى ته‌مه‌نى مرۆڤ ، وه به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام قاوه ده‌خۆنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژتر ده‌ژین له‌چاو ئه‌وانه‌ى قاوه ناخۆنه‌وه .
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر زیاتر له 400,000 كه‌س به هه‌موو جۆره ته‌مه‌نێكه‌وه ئه‌نجامدراوه ، كه ده‌ركه‌وتووه سوودى سه‌ره‌كى قاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ماده ئهنتى ئۆكسیدهى له‌ناو قاوه‌دا هه‌یه ، هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى زانكۆى هارفارد ئاشكراى كردووه ، كه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ى سێ كۆپ قاوه مرۆڤ ده‌خاته خاوه‌نى باشترین ته‌ندروستى ، چونكه قاوه مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌م ده‌كاته‌وه ، وه شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن به رێژه‌ى 25% و شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك لاى ئافره‌تان به رێژه‌ى 40% كه‌م ده‌كاته‌وه .
خواردنه‌وه‌ى قاوه پێش ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی گرنگه ، چونكه ماده‌ى "ئه‌ندورفین" له‌ناو جه‌سته‌دا ده‌رده‌دات ، وه هه‌ستى هاوسهرنگى ده‌روونى و دڵخۆشی ده‌به‌خشێت ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌و كافایینهى له‌ناو قاوه‌دا هه‌یه ڕۆژانه جه‌سته‌ى مرۆڤ چالاك ده‌كات ، هه‌روه‌ها قاوه به‌ساڵاچووان له مه‌ترسی تووشبوون به زه‌هایمه‌ر ده‌پارێزێت ، به‌تایبه‌ت كاتێك ڕۆژانه دوو كۆپ قاوه بخۆرێته‌وه .
توێژه‌ران دووپات ده‌كه‌نه‌وه ، كه قاوه مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك به رێژه‌ى 25% لاى ئافره‌تان و 12% لاى پیاوان كه‌م ده‌كاته‌وه ، به‌خواردنه‌وه‌ى 4 كۆپ قاوه له ڕۆژێكدا .
وتیشیان قاوه له 1000 ئهنتى ئۆكسیدى پێكهاتووه كه ئه‌مه‌ش پارێزگارى له هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و ژه‌هراوى بوونى جه‌سته‌و ده‌كات و رێگه‌ش له قه‌له‌وى ده‌گرێت . هه‌روه‌ها قاوه ئاستى ئه‌نسۆلین له‌ناو له‌شدا كه‌م ده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ل كه‌مكردنه‌وه‌ى ترشی یۆریك كه مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌كات .
س: باخچه


له‌سه‌ر هێڵ نییه



DAST XOSH BET
له‌سه‌ر هێڵ نییه








swpas
له‌سه‌ر هێڵ نییه