❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کەلار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-07 07:13:17

messi 10
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-31
په‌یامه‌كان: 84
WindowsXPMozilla

کەلار

کەلار شارێکی باشووری کوردستانە، لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە. كەلار شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، ھەرچەندە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی مەرکەزی ناحیەی قەڵای شێروانە بووە. شاری كەلار، كە سەنتەری قەزای كەلارەو ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (پارێزگای گەرمیان) دەناسرێت، لە ماوەیەكی كورتدا گەشەكردنێكی زۆری بەخۆیەوە دیوە، بەتایبەت لەماوەی ساڵانی ١٩٧٧ ژه ١٩٨٧ كەبەرزترین ڕێژەی گەشەكردنی ساڵانەی دانیشتوانی تۆماركردووە، بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ئێستا ژمارەی دانیشتووانی شاری کەلار بە زیاتر لە ٢٢٦٠٠٠ کەس

مێژووی کۆن
دەتوانین مێژووی دروستبوونی شاری كەلار ببەستینەوە گوندی كەلارەوە كەتاوەكو ئێستا یەكێكە لە گەڕەكانی باكوری ڕۆژئاوای شارەكە، چونكە هەر ئەو گوندە بوو بە بناغەی دامەزراندنی ئەو شارەی كە ئێستە هەیەو ناوەكەشی هەر بەناوی ئەو گوندەوە نراوە. شوێنەوارە مێژووییەكانی شاری كەلار و دەوروبەری، گەواهی ئەوە دەدەن كەئەم ناوچەیە لەدێڕزەمانەوە ئاوەدانی و ژیان تیایدا هەبووە. دیارترین شوێنەوار كە تاوەكو ئێستا وەك خۆی مابێتەوە گردی قەڵای شێروانەیە، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەكان و پێش هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەكە. نموویەكی تری ئاوەدانی ئەم ناوچەیە، جۆگە گاوریەكە یە، كە پڕۆژەیەكی ئاودێری سەرداپۆشراوە ئاوی لە ڕووباری سیروانەوە هەڵگرتووە بۆ زەوییە كشتوكاڵیەكانی دەشتی شێروانە (كەلار) تا ئێستا ئاسەوارەكەی بەدیدەكرێت. ئەوەی تایبەت بێت بەدەشتی كەلار ، چەند هۆكارێك یارمەتیدەربووە، كەئەم ناوچەیە لانكەی ئاسەواری مێژووی كۆن بێت و هەرلەدێڕ زمانەوە ئاوەدانی و ژیان تێیدا بێت، گرنگترین ئەو هۆكارانە پێگە جوگرافیەكەیەتی لەنێوان هەردوو شاری مێژووی كۆندا كە ئەوانیش كفری و خانەقینن.

ناوی كەلار
سەبارەت بەناوی كەلار، بە ڕاستی و بە ووردی ڕوون نییە لە چییەوە هاتووە، ئەو ڕانەیانەش كە دەخرێنەڕوو، مەزەندەو بۆچوونن، لەم بارەیەوە مامۆستا جەماڵ بابان چەند بۆچوونێكی خستۆتەڕوو، لەوانە كەلار لە "كەلا ـ ڕێ‌" وە هاتبێت واتە گوندێكی دوورە دەست، چونكە ئەو ڕێگاوبانەی ئێستا هەیە لە كۆندا نەبووە. لەلایەكی ترەوە دەڵێ‌ لەوانەیە "كەڵ ـ یار" ەوە هاتبێ‌، واتە وڵات یان نیشتیمانی ئاسك، چونكە تاوەكو ئێستا ئاسكێكی زۆر لەناوچەكە دەژین. هەروەها بابان ڕایەكی دیكەدێنێت و دەڵێت "لەوانەیە وشەی كەلار لە بنەڕەتدا لە "كەڵات یان قەڵات" ەوە گۆڕابێت بۆ كەلار یان لەوانەیە لە "كەلاوە" وە هاتبێت، چونكە پێش ئاوەدانكردنەوەی كەلاوە بووە. ڕایەكی دیكە هەیە دەڵێت كەوا ئەو بنەماڵەییەی كە كەلار یان ئاوەدانكردۆتەوە، لە عەشیرەتی گێژن و لە كوردستانی ئێرانەوە كۆچیان كردووە بۆ گەرمیان، بەتایبەت لەناوچەكانی دەروربەری كرماشان و تاوەكو ئێستا بەشێوەزاری كەڵوڕی ئاخاوتن دەكەن و سەدان ساڵە تێكەڵی خێڵەكانی گەرمیان بوون. ئەم بنەماڵەیە لەزێدی ڕەسەنیدا، نیشتەجێی گوندی "كەلار دەشت بوون" یان لێوەی نزیك بوون، بۆیە ئەم ناوەیان بەسەر ئەم گوندەدا دابڕیوە. ئەم ڕایەی دواییان لە ڕاستیەوە نزیكە، چونكە هەمووان لەسەر ئەوەكۆكن، كە ئەو بنەماڵەییەی كەلاری ئاوەدانكردۆتەوە. كەواتە هەر ئەوانیش ناوێكی لێدەنێن، گوندێكیش هەیە بەناوی "كەلار" ەوە لە دەوروبەری كرماشان، كە زێدی پێشووی ئەو بنەماڵەیە بووە.

كەلار لە لادێوە بۆ شار
لەکاتی راگەیاندنی بەیاننامەی یانزەی ئازارو ڕێکنەوتنی حکومەتی ناوەندی عێراق ‌و شۆڕشی کورد بەسەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی لەسەر سنوری ناوچەی ئۆتۆنۆمی، سەرۆکایەتی کۆماری ئەوکاتی عێراق، بەخێرای چەند بڕیارێکی دەکرد بۆ دابڕینی شارۆچکە کوردنشینەکان لە پارێزگای کەرکووک، لەو پێناوەشدا کەلار بە مەرسومی کۆماری ژماری ١٣٧ لە ٢٨/٢/١٩٧٠ کرا بە قەزاو سەر بە پارێزگای کەرکووک بوو، بەشێکی زۆری کوردە راگوێزراوەکانی پارێزگای کەرکووک و شاری خانەقین لەشارەکە نیشتەجێ بوون. لەدوای ھەرەسی شۆڕشی کورد لەساڵی ١٩٧٥ و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی کەلار، جارێکی تر ڕژێمی بەعس بە مەرسومی کۆماری ژمارە ٦٠٨ لە ٦/١١/١٩٧٥ لەڕووی ئیدارییەوە خستیە سەر پارێزگای سلێمانی، لەکۆتایی حەفتاکاندا ژمارەی دانیشتوانی شارەکە نزیکەی ١٠٠٠٠ کەس بووە، لە کۆتایی ھەشتاکاندا بەھۆی شاڵاوەکانی ئەنفال ‌و وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان و راگوێزرانی دانیشتوانەکەی ژمارەی دانیشتوانی کەلار زیادبوو بۆ ٢٠ تا ٢٥ ھەزار کەس. ئێستا ژمارەی دانیشتوانی کەلار بەزیاتر لە ٢٢٦ ھەزار کەس دەخەمڵێنرێت و بەیەکێک لە قەزا گەورەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت، ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە، واتە ئەو قەزا دابڕاوانەی لە لەدوای ھەرەسی شۆڕش لە کەرکوک دابڕان، وەک کەلار، کفری‌ و چەمچەماڵ. کە پێکەوە ژمارەی دانیشتوانیان زیاترە لە ٦٠٠ ھەزار کەس. نزیکەی ٩٨% دانیشتوانی کەلار کوردن، زۆرینەی ئەوانەش موسڵمانی سووننی مەزھەبن، بەشێکیشیان شیعە مەزھەب، بەشێک لەدانیشووانەکەی لەسەر ئاینی کاکەیین.

جوگرافیا
ئەكەوێتە نێوان بازمەی پانی 35 ــ 34 بۆ 38 ــ 34 باكور، 21 ــ45 بۆ 15 ــ 45 پلەی خۆرهەڵات و 300 تا 355 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. زستانی سارد و وشكەو هاوینی گەرمە، لەزستاندا هەندێك شەو پلەی گەرمای دەگاتە سفر، لەهاویندیشدا هەندێك رۆژ پلەی گەرمای لەسەرووی 45 پلەی سەدییەوە دەبێت.
شاری کەلار بەدووری 140 كم دەكەوێتە باشووری شاری سلێمانیەوە، بەدووری 90 باشووری رۆژهەڵاتی شاری كەركوكەوە، 180 كم دوورە لەباكووری شاری بەغداد پایتەختی عێراق. 35 كم دوورە لە سنوری وڵاتی ئێرانەوە.

گه‌ڕه‌که‌کان

    * کەلاری کۆن
    * بنگرد
    * شێروانە
    * شۆڕش ١
    * شۆڕس ٢
    * ڕاپەڕین
    * سیروان (گازینۆ)
    * سەرکەوتن (حەمەی کەریم)
    * بەردەسوور
    * فەرمانبەران
    * مامۆستایان
    * پۆلیس (حەی شورتە)
    * خەبات
    * ‌ شەهیدان
    * کوڵەجۆییەکان
    * ئازادی
    * نەورۆز
    * حەمرین (مەتارەکە)
    * گۆران

ناحیەکان
    * ڕزگاری (سموود)
    * پێباز (باوەنوور)
    * شێخ تەویل

پەروەدە و خوێندن
14/4/2009 لە ڕۆژی ئەنفالدا بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی زانكۆی گەرمیانی دانا، كە لەئێستا لە كۆلێژەكانی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی لەكەلار كۆلێژی ئاداب لە خانەقین پێكهاتووە. جگە لەوەش لە كەلار پەیمانگایەكی تەكنیكی و پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر هەیە، پێشتریش پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەبووە دواتر گۆڕدرا بۆ كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، پەیمانگای مامۆستایانی كەلار ساڵی 1995 یەكەمین پەیمانگا بوو كە حكومەتی هەرێم بیكاتەوە، تا ساڵی 2007 یازدە خولی خوێندكارانی دەرچواندووە.

وەرزش
لەشاری كەلار یانەی وەرزشی شێروانە هەیە كە لەچەند بوارێكدا تیپی هەیە، لەوانە تۆپی پێ، تۆپی دەست، بالە، باسكە، گۆڕەپان و مەیدان و كاراتی. یانەی وەرزشی شێروانە لەساڵی ١٩٩٢ لەلایەن کۆمەڵێک وەرزشەوانی شاری کەلارەوە دامەزرێندا، بەھۆی ئەوەی پێش راپەڕین حکومەت مۆڵەی دامەزراندنی یانەکەی نەدابوو بە وەرزشەوانانی شارەکە. تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانە لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، یەکێک بوو لەیان ھەرەبەھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و دواتریش لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ھەرچەندە ھیچ ساڵێک یانەکە نەبوو بە پالەوانی خولی یانە نایابەکان، بەڵام ھەمیشە یانەیەکی ڕکابەری بەھێزبووەو ھەمیشە لەڕیزبەندی سەرەوەی خولەکاندا بووە. دوای ئەنجامدانی خولی سەرتاسەری یانەکانی ھەرێمی کوردستان، یانەی شێروانە بەھۆی کەمی و نەبوونی بودجەوە دابەزی بۆ خولی پلە یەکەکان، پێشتریش زۆربەی یاریزانانەکانی روویان لەیانەکانی شاری سلێمانی کردبوو، بەڵام دوای ساڵێک بە پلەی یەکەمی خولی یانە پلەیەکەکان سەرکەوتەوە بۆ خولی نایاب، کەچی دیسانەوە دابەزیەوە بۆ خولی پەلە یەکەکان.
تیپی بالەی یانەكەو گۆڕەپان و مەیدان و كارتی یانەكە، لە ساڵانی نەوەدكان تا پێش ساڵی 2003 یەكێك بوون لە تیپە ڕكابەرە بەهێزەكان لەسەرجەم نازناوەكاندا. بەڵام بەهۆی ئاەڕنەدانەوەی حكومەت لەیانەكە و كێشەی كارگێڕی یانەكەوە، زۆربەی یاریزانانی ئەو تیپانەش پەرتەوازە بوون، بەجۆرێك تپیی نایابی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كە توانی ببێتە یەكەمی عێراق لە كۆی شەش یایزانی سەرەكی پێنجیان خەڵكی كەلار بوون.

شوێنەوار
قەڵای شێروانە
قەڵای شێروانە قەڵایەکی کۆنی مێژووییە، لەسەر تەپۆڵکەیەکی دەستکرد لەسەر ڕووباری سیروان لەشاری کەلار لەشێوەی چوار گۆشەدا بتیاتنراوە، لەباری مێژووی دروستکردنی قەڵاکەوە زانیاری ووردو ساغکراوە نییە. ھەندێک دەڵێن لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوە، ھەندێکیش رایانوایە محەمەد پاشای جاف دروستیکردووە. لایەنگرانی رای یەکەم دەڵێن عەشیرەتی جاف کۆچەر بوون و محەمەد پاشای جاف لەقەڵادا نەژیاوە، دەڵێن بوونی تونێلکی ژێر زەوی بووە لە قەڵاکەوە بۆ سەر ڕووباری سیروان، دەلالەتە لەوەی کە بۆ حاڵەتی شەڕوو گەمارۆدان سوودی لێوەرگیراوەو ئاوی لێوە ھێنراوە بۆ ناو قەڵاکە، کەواتە ‌قەڵاکە تەنها هەوارگەیەکی زستانە نەبووە. رایەکی دیکەش ھەیە دەڵێت تەپۆڵکە خۆڵەکە لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوەو کۆشکەکە لەلایەن حەمە پاشاوە دروستکراوە و کۆشکی زستانەی ئەو بووە.

جۆگەی گاور
سەرەڕای قەڵای شێروانە چەند شوێنەوارێكی رتی مێژووی لەكەلار دۆزراونەتەوە، لەوانە شوێنەوارێكی كۆن لەشارەدێی گردەگۆزینەی تەنیشت كەلار. هەروەها جۆگەی گاور. جۆگە گاوریەكە، كەپڕۆژەیەكی ئاودێری سەرداپۆشراوە ئاوی لە ڕووباری سیروانەوە هەڵگرتووە بۆ زەوییە كشتوكاڵیەكانی دەشتی شێروانە كەلار تا ئێستا ئاسەوارەكەی بەدیدەكرێت. ئەوەی تایبەت بێت بەدەشتی كەلار.

مۆزەخانەی كەلار
مۆزەخانەی كەلار لەناوی قەڵای شێروانەدایە و سەر بەبەڕێوەبەرێتی شوێنەواری گەرمیانە، مۆزەخانەكە لەو پارچە كەلوپەل و شتومەكە كۆن و شێوێنەوارییانە پێكهاتووە كە خەڵكی ناوچەی گەرمیان لەكۆندا بەكاریان هێناوە.

ناوداران
سیاسەت و رۆژنامەوانی
    * جەوهەر نامیق، سیاسەتمەدار
    * شێخ محەمەد شاكەلی، سیاسەتمەدار
    * عەدنانی حەمەی مینا، سیاسی و فەرماندە
    * عەدنان عوسمان، سیاسی و رۆژنامەوان
    * سەردار عەبدوڵڵا، سیاسی و رۆژنامەوان
    * عەدالەت عەبدوڵا، رۆژنامەوان

ئەدەب و رۆشنبیری
    * شێخ ئه‌حمه‌دی شاكه‌لی، شاعیر
    * فەرھاد شاکەلی، ڕۆشنبیر و ئەکادیمی
    * خەسرەو جاف، ڕۆشنبیر و ڕۆماننووس
    * ئه‌مجه‌د شاکه‌لی، نووسەر
    * حەمە سەعید كەلاری، شاعیر
    * ئەحمەد باوەڕ، نووسەر و مێژوونووس
    * پەژار، شاعیر
    * تەها سلێمان نووسەر و شاعیر
    * ئارام حەمەی مینا نووسەر

                                                                               ویکیپیدیا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-07 07:55:49

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

Re: کەلار

ده‌س خۆش به‌راستی زووپاس بۆ ئه‌م بابیته‌ به‌سووده‌

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-30 06:56:44

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: کەلار

ده ست خوش زور به سووده

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Sedad Hawleri (2011-06-30 07:03:05)

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-08 12:49:22

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: کەلار

دةست خوش زور بةسووده
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-02-06 04:33:56

daro sh
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-02-24
په‌یامه‌كان: 2
WindowsMSIE7

Re: کەلار

ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕاستی بابه‌تێكی زۆر جوانه‌. 8
8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-03-20 20:01:48

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

Re: کەلار

دةستةكانت خؤش باتةتيكى بةسودة 2

Kurdzhin
[b]
كات و زەردەخەنه دوو شتى گرنگن له ژيان
هەندێك جار كات وامان لى دەكات خەنده له بيربكه ين
هەنديك جاريش خەندەى كەسێك كاتمان له بيردباتوه.....[/b]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-03-21 00:32:08

Paroshy Payz
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-20
دواترین سه‌ردان: 2012-08-14
په‌یامه‌كان: 18
WindowsSafari

Re: کەلار

ده‌ست خۆش زۆر به‌سووده‌ ..

Kurdzhin
کــــــــتێب بـــاشترین هــــآوڕێــــی مرۆڤــــــــــــه‌ ! ~~

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2013-03-24 22:32:14

hanskp
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 18
WindowsSafari

Re: کەلار

tkaya kas has    raporte zeatrm bdate   nwe bet la sar kalar

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2013-03-24 22:33:40

hanskp
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 18
WindowsSafari

Re: کەلار

tkaya kas has    raporte zeatrm bdate   nwe bet la sar kalar

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net