.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










دەگێڕنەوە کە پەھلول پیاویکی سەردەمی خەلیفەی عەباسی ھارونەرەشید بووە
ۆژێکیان لەسەر گۆڕستانێک دانیشتبوو
ھاورونە ڕەشید بەلایدا تێپەڕی و وتی:
ئەی پەھلول ئەی شێت کەی عاقل دەبیت؟
پەھلول ڕایکردوو چووە سەر دارێکی بەرزو بە دەنگێکی بەرز بانگی ھاڕوونە ڕەشیدى کرد و وتی: ئەی ھاڕون ئەی شێت کەی عاقڵ دەبیت؟
ھاڕونە ڕەشید ھاتە بن دارەکەو لەسەر پشتی ئەسپەکەی بوو پێی ووت:
من شێتم یان تۆ کە لەسەر گۆڕستان دادەنیشیت؟
پەھلول وتی من عاقڵم.
ھاڕونە رەشید وتی چۆن تۆ عاقڵتری؟
پەھلول وتی:
لەبەر ئەوەی من زانیم کە ئەوە دەڕوات ئاماژەی کرد بە کۆشکی ھارون وە ئەوەیە کە دەمێنێتەوە ئاماژەی کرد بە گۆرەکە ئەوەم پێش ئەوە ئاوەدان کردوەتەوە
وە تۆ ئەمەت ئاوەدان کردوەتەوەو گرنگیت پێداوە (مەبەستی كۆشەکەكه بوو) وە ئەمەت وێران کردووە (قەبرەکە)...
ڕقت لەوەیە کە لە ئاوەدانیەکەوە بێیتە وێرانەیەک لەگەڵ ئەوەی کە دەزانیت چارەنوست ھەر ئەوەیە
دەی پێم بڵێ کامەمان شێتین؟
قسەکانی پەھلول دڵی ھاڕونە ڕەشیدی ھەژاندو گریا ھەتا ڕیشی تەڕ بوو بە فرمێسک وە دەیوت:
وەاللە تۆ ڕاست دەکەیت..
ھاڕونە ڕەشید پێی وت:
ئەی پەھلول سەردانم بکە
پەھلول وتی: کتێبی خوات بەسە دەستی پێوە بگرە...
ھارونە رەشید وتی پێویستیەکت نیە بۆت جێبەجێ بکەم؟
وتی سێ پێویستیم ھەیە بۆم جێبەجێ بکە.
وتی داوا بکە.
وتی:تەمەنم درێژ بکە
وتی: ناتوانم .
وتی: پارێزگاریم لئ بکە لە ملک الموت
وتی: ناتوانم
وتی بمخە بەھەشتەوەو و بەدوورم بخە لە ئاگر
وتی ناتوانم
وتی: دە بزانە تۆ بەندەی نەک پادشا وە من ھیچ پێویستیەکم بە تۆ نیە..
لهسهر هێڵ نییه