❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هوَكارةكانى رووخانى دةولةتى عباسى kosretkoyi خويندكارى قوناغى سىَ ميزوو ز.كوية

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » هوَكارةكانى رووخانى دةولةتى عباسى kosretkoyi خويندكارى قوناغى سىَ ميزوو ز.كوية


#1 2010-04-09 11:47:09

kurddost6
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2013-03-06
په‌یامه‌كان: 28
WindowsXPMSIE7

هوَكارةكانى رووخانى دةولةتى عباسى kosretkoyi خويندكارى قوناغى سىَ ميزوو ز.كوية

له لاپه‌ڕه‌ هه‌ره‌پڕشنگداره‌كانی ڕوو په‌ڕی مێژوو كه‌ موسڵمانان پێشكه‌ش به‌شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی و مێژووه‌كه يان كردبێت ، له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عه‌باسییه‌كانه‌ . پێنج سه‌ده‌ و زیاتر(133هـ - 656هـ) تێپه‌ڕ‌ی به‌سه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تی ، مرۆڤایه‌تی نێو چه‌وانی ڕام كردبوو بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ .
سروشتییه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر یه‌ك شێواز نه‌بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی نییه‌ جا هه‌ر به‌م شێوازه‌ش ده‌وڵه‌تی عه‌باسی گوزه‌ری ‌كرد ، فراوان بونوو ته‌سك بوونه‌وه‌ی به‌ خۆوه‌ ده‌بینی ، له‌گه‌ڵ گۆڕانی پارێزه‌رانی له‌ نێوان تورك و (أتراك) بوه‌یهیه‌كان توركه‌ سه‌لجوقیه‌كان‌ مایه‌وه‌ وه‌ك هێماێكی شكۆداری مێژوویی كه‌ ده‌سته‌ڵاتی سه‌پاندبوو به‌سه‌ر هه‌موو هێزه‌كان ، ئه‌م‌ شكۆداریه‌ی له‌ ‌سه‌رمایه‌ی جێنشینی(الخلافه) ‌ئیسلامی بۆ مابووه‌وه‌ كه‌ نموونه‌ی یه‌كگرتووی هه‌بوونی ئیسلام بوو تا ماوه‌یه‌كی نزیك له‌ ته‌مه‌نی مێژوو په‌یدابوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ جموجۆڵێكی سیاسی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو بوو ئه‌م شێوازه‌ فه‌راهه‌م نه‌بووه‌ بۆ موساڵمانان له‌ مێژوویاندا له‌ ڕووی وردبینی و قووڵی و‌ ئارامگرتن له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی ، له‌ به‌كارهێنانی هه‌موو تواناو هێزه‌كان له‌ به‌رژه‌وندی خۆیان و هه‌بوونی هه‌موو تواناو بنه‌ماكانی سه‌ركه‌و‌تن .
به‌ڕاستی گوزه‌ركردنی مێژووی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ موعجیزه‌یێكی سه‌رسورهێنه‌ر بوو ، چونكه له‌ناو ده‌ریای پڕ شه‌پۆلی تاریكی و، جیهانێكی ئیسلامی به‌ر فراوان ناگونجێ یا ئه‌سته‌مه‌ به‌ یه‌كگرتوویی به‌رده‌وامبێت كه‌ دوژمنه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی له‌چه‌ند توخمێكی جیاواز بوون ، له‌ بیروباوه‌ڕو ‌ڕه‌گه‌ز‌و ئاره‌زوه‌وه‌ .
له‌ناو ئه‌م هه‌موو گێژاوه‌دا ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ڕێگای خۆی كرده‌وه ‌گومانیش له‌مه‌دا نییه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی كات، تووشی چه‌ندین جموجۆڵی تێكده‌رانه‌و پارچه‌بوون و یاخیبوون ده‌بووه‌وه‌ لێره‌ وه‌ ، سه‌ره‌ڕای‌ ئاشكرابوونی چه‌ند بزووتنه‌ویێكی جیاوازیخواز وه‌ زاڵبوونی توخمێك له‌ توخمه‌كانی تر له‌ لای چواره‌مه‌وه‌.
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئه‌‌مه‌ سروشتی به‌ڕێكردنی ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌ ، وه‌ مێژوو له‌ گه‌ڵ زۆری ئه‌م ڕووداوانه‌ی كه‌ پێشكه‌شی كردووه‌ ، شارستانیه‌تێكی وا باسی نه‌كردووه‌ كه‌دووربێت له‌ هه‌مه‌وو ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ یاكێشه‌ و ئاژاوه‌ی لێ به‌ده‌ربێت یا دووربێت له‌ فروانبوون و ته‌سك بونه‌وه.
وه‌ به‌تێپه‌ڕبوونی پێنج سه‌ده‌ ده‌یان كاربه‌ ده‌ستی هاتنه‌ سه‌رده‌سته‌ڵات كه‌ژماره‌یان ‌(37)(خه‌لیفه‌)جێنشینه‌ بوون یه‌كه‌مینیان (ئه‌بو العباس السفاح) دوای ئه‌م (ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نصور) له‌مانه‌ زۆریان به‌دیاركه‌وتن وه‌ك (مأمون)و(ره‌شید)و(المعتصم)و(� �لمتوكل)و(المهدی) وه كۆتایییان و ‌خه‌راپترینیان(ئه‌بو ئه‌حمه‌دی موصته‌عصیم) بوو كه‌ خۆی دابه‌ دستی ته‌ته‌ره‌كانه‌وه وه‌ چه‌ند خانه‌ واده‌ێكی به‌ هێز و توخمی گه‌وره‌ په‌یدابوون كه‌ ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ێك وه‌كو (رامكه‌)و(بنی بویه‌)و(السلاجقه‌) وه‌ زۆر له‌ده‌وڵه‌ته‌كان چێژی سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت وه‌ك (طولوانیین) و(اخشیدینی) له‌ میسر وه‌ وه‌چه‌ی (طاهر) له‌ خوڕاسان وه‌چه‌ی (سامان) له‌ فارسی و ( ماوراء النهر) وه‌ غه‌زنه‌ویه‌كان له‌ ئه‌فغانستان و به‌نجاب له‌ هند نه‌وه‌ی (به‌نی بویه‌) كه‌نه‌ك ته‌نها سه‌ربه‌خۆ بوون و به‌س به‌لكو توانا و كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌سه‌ر جێنشین خۆیان له‌ شێوازی فارس و دوایش له‌ (سه‌لاجقه‌)
هه‌روه‌ك وتمان ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ ماوه‌ی پێنج سه‌ده‌كه‌ی یا له‌ گشتی درێژی ده‌وڵه‌تی عه‌باسیه‌ له‌ مێژوو نووسه‌كان ڕێگاێكی تریان نه‌بینیوه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی عه‌باسی به‌سه‌ر ‌سێ سه‌رده‌مه‌وه‌ به‌ش بكه‌ن سه‌رده‌می یه‌كه‌م له‌ (132 هـ - 232هـ) له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سته‌ڵاتی (خه‌لیفه‌)جێنشینی هه‌بوو به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێك ته‌نها ووڵاتی مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس نه‌بێ وه‌ له‌سه‌ر ده‌می دووهه‌ما(333هـ -590هـ) له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ ده‌سته‌ڵاتی جێنشین كه‌وته ‌ده‌ست توركه‌كان و(بویهیه‌كان) وه‌ له‌سه‌ر ده‌می سێهه‌ما (590 - 656هـ ) له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌سته‌ڵات گه‌ڕایه‌وه‌ ده‌ست جێنشین له‌ سنوری به‌غدا و ده‌وروپشتی بێجگه‌ له‌م شوێنانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی جێنشین كه‌ چاو چنۆكه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌راگرتبوو.
له‌ وێنه‌ی ده‌وڵتێكی گشت گیرو گه‌وره‌ی خاوه‌ن ژیانێكی زۆری وه‌ك ده‌وڵه‌تی عه‌باسی زه‌حمه‌ته‌ گه‌یشتن به‌ڕای كۆتایی له‌ هۆكاره‌كانی روخانی .
ئایا بزوتنه‌وه‌ جوداخوازه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوونه‌ هۆكاری ئه‌م له‌ناو بردنه‌ (نتیجة) نه‌خێر به‌ڵكو به‌ڕاستی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ جوداخوازیانه‌ ڕواڵه‌تێك یا ده‌ره‌ئه‌نجامێك بوون له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئاشكرابوونی هۆكاره‌كانی ئه‌م له‌ناوچوونه.
ئایا به‌دیاركه‌وتن و كاربه‌ده‌ستبوونی هه‌ندێك له‌ توخمه‌كانی جگه‌ له‌ عه‌ره‌ب له‌م ده‌سته‌‌ڵاته‌ بوون به‌ هۆكاری له‌ناو چوون ؟ نه‌خێر ئه‌م توخمانه‌ هه‌بوونیان هه‌ربووه‌ له‌ زۆربه‌ی شارستانیه‌كان وه‌كام ده‌وڵه‌ت هه‌بووه‌ كه‌ خاڵی و چۆڵبووبێت له‌ خزمه‌تكردنی توخمه‌كانی تر جگه‌ له‌ خۆیان ؟ .... دوایی به‌ڕاستی ئه‌م توخمانه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێی گه‌یشتوون ته‌نها له‌كاتی به‌دیاركه‌وتنی سێبه‌ری له‌ناوچونێكی ته‌واوا وه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌م توخمانه‌ خزمه‌تێكی زۆریان به‌ ده‌وڵه‌ت كرد كه‌ بوون به‌ هۆكاری مانه‌وه‌و خۆڕاگری .
ئایا به‌دیار كه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ ئاینیه‌كان وه‌ك (قوارط)و (الحشاشین) چه‌ندان هۆكاری به‌ هێز نه‌بوون له‌ نه‌مان و روخانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی ؟
ئه‌مه‌ی كه‌جێگای گومان نیه‌ به‌ڵێ به‌ڕاستی ئه‌م بزوتنه‌وانه‌ شوێنه‌واری گه‌وره‌یان هه‌بوو بۆ له‌ ده‌ست دان (بیرو باوه‌ڕێكی یه‌كگرتوو) وه‌ له‌ ده‌ست دانی نموونه‌و به‌ها ئیسلامیه‌ گه‌ش و پاكه‌كان له‌ ماوه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مانه‌دا وه‌ له‌ دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ ئاژاوه‌ی هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌شداو هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو به‌ڵام هۆكاری به‌ هێزی‌ش نه‌بوو بۆ ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی ئه‌ی كه‌وایه‌ چیه‌ هۆكاره‌كانی له‌ناو چوونی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی و چونه‌ نێو شێوازی توانه‌وه‌ ؟ گومان نیه‌ كه‌ هۆكاره‌كانی پێشوو و هی تر ده‌ورێكی كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌ توانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی و چوونی بۆ قوناغی په‌رته‌وازه‌ی .
به‌ڵام مه‌ترسیدارترین هۆكاری ڕوخانی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌بوو كه‌ جێنشینه‌ عه‌باسیه‌كان كه‌مته‌رخه‌میان كرد له‌ پایه‌ێكی گرنگی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌ویش تێكۆشان (الجهاد) بوو .
دوای (موعته‌صه‌م ) كه‌ كاروباری ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌برد له‌ ساڵی (833)م نه‌مان بیستووه‌ كه‌ هیچ شه‌ڕێكی گرینگی كردبێت كه‌ مه‌به‌ستی تێكۆشان بووبێت بۆیه ئه‌توانین بڵێین‌‌ كه‌ تێكۆشان پایه‌ێكی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی نه‌بوو كه‌ ببێته‌وه‌ پارێزه‌رێك بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتبا هێزوتوانای ده‌وڵه‌تیان به‌ تێكۆشان ڕووبه‌ڕووی خاچ په‌رسته‌كان كردبایه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌یانتوانی گۆڕانكاری به‌سه‌ركاری بزوتنه‌وه‌ تێكده‌ره‌كان بهێنن كه‌ قه‌ده‌ر وابو به‌دیار بكه‌ون بڵاوببنه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م بزوتنه‌وانه‌ بڵاونابنه‌وه‌ ته‌نها له‌ كه‌ش و هه‌واێكی ڕاوه‌ستاوو پڕله‌ ئاژاوه ‌نه‌بێت . وه ‌تاكه‌ كه‌شێكی گونجاو بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ریان كه‌شی تێكۆشان و ‌شه‌ركردنه‌ كه‌ كانزا پاكه‌كان به‌دیارده‌خات وه‌ كانزا بێ نرخه‌كان ده‌توێنێته‌وه‌ .
به‌ڕاستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای تیكۆشان پێوستێكی زۆر زه‌ق بوو بۆ كاری ئیسلامی وه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئیسلامی كه‌ تووشی جیاوازی و پارچه‌ بوون بوو بوو پێویستی زۆری به‌ڕێگا چاره‌ی تێكۆشان هه‌بوو تا بیپارێزێ له‌ كه‌شی ده‌سته‌وه‌ستان و خۆ به‌ده‌ستدانه‌وه‌ بۆ دوژمنان.
به‌ڵام عه‌باسیه‌كان هه‌ر له‌ ناو قوڵایی خانووه‌كانیان داگیركران و تووشی زه‌لیلی و ڕیسوایی بوون‌ ، به‌ڵام ئاڵای به‌رزی تێكۆشانیان به‌رز نه‌كرده‌وه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنی ده‌ره‌كی بۆیه‌ ئاڵای یاخی بوونی ناوه‌خۆی لێكه‌وته‌وه‌ .
له‌ توانای ئم ده‌وڵه‌ته‌ دابوو كه‌ هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كان كه‌ له‌ژێر چه‌تری ئه‌م دابوون ئاراسته‌ی ڕێگای تێكۆشانی به‌رده‌وامیان بكات به‌رامبه‌ر داگیر كه‌ران و بت په‌رسته‌ جیاجیاكان به‌ڵام ئه‌م كاره‌یان نه‌كرد بۆیه‌ نه‌عره‌ته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌زانی وجاهیلی جوڵا بۆ پارچه‌پارچه‌‌ كردنی ده‌وڵه‌ت و دابه‌شكردنی لاشه‌ی له‌ژ‌ێر چه‌ند ئاڵاێكی جیاواز كه‌ هیچ په‌یوه‌ندێكیان به‌ ئیسلام و تێكۆشان نه‌بوو .
له ساڵی (656هـ - 1358م) هۆلاكۆ نه‌وه‌ی جنگیزخان ده‌رس و ته‌مێی ئه‌مانه‌ی دا كه‌هه‌موو ڕێگایه‌كیان گرتبووه‌به‌ر ته‌نها ڕێگای تێكۆشان نه‌بێت . وه ‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ریان ده‌دا به‌ هه‌موو هۆكاروو شێوازه‌كان ته‌نها هۆكاری به‌ هێزی هه‌تاهه‌تایی ئیسلام نه‌بێت كه‌ تێكۆشان بوو .
هۆلاكۆ هێرشی كرده‌سه‌ر به‌غدا و دیواره‌كانی ده‌وره‌ی روخاند وه‌ تۆپی ئه‌م سه‌رده‌می تێدا به‌كار هێنا خه‌ڵكی شاری به‌غدای دووریه‌وه‌ هه‌تا وای لێهات كه‌ نه‌گونجێت ژیانی تێدا به‌سه‌ر ببردرێت له‌به‌ر زۆری بوونی كوژراوه‌كان ، وه ‌كاتێ له‌ جێنیشن (خه‌لیفه‌) موصته‌عصم به‌خۆی و( 300) كه‌سی له‌ هاوه‌ڵ و دادوه‌ره‌كان به‌بێ هیچ مه‌رجێك خۆیان دابه‌ده‌سته‌وه‌ هۆلاكۆ فه‌رمانی كوشتنیانی دا به‌مه‌ش ڕووپه‌ری ده‌وڵه‌تی عه‌باسی پێچرایه‌وه‌ .
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ خه‌ونه‌كانی رومانێكه‌ ساده‌ هۆكارێك نیه‌ بۆ مانه‌وه‌و به‌ هێز كردنی شارستانیه‌كان ... جا ئه‌مانه‌ی توانای هێرش كردنیان نیه‌ توانای به‌رگری كردنیشیان نابێت .
سه‌رچاوه‌ی په‌رتوكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووخانی 30 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دانراوی دكتۆر عبدالحكیم عویس.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-04-09 11:07:50

raha hassan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-09
دواترین سه‌ردان: 2013-04-09
په‌یامه‌كان: 4
WindowsFirefox

Re: هوَكارةكانى رووخانى دةولةتى عباسى kosretkoyi خويندكارى قوناغى سىَ ميزوو ز.كوية

دةست خؤش بةراستى سوودم لى بينى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-04-11 03:13:03

sazlin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-01-04
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 48
WindowsSafari

Re: هوَكارةكانى رووخانى دةولةتى عباسى kosretkoyi خويندكارى قوناغى سىَ ميزوو ز.كوية

ده ست خوش با به تيكى به سوده
جاوه روانى با به تى ميزويى زياترين..
سه ركه وتوو بيت

Kurdzhin
هه‌موشتێ که‌زۆر بو هه‌رزان و بێ نرخ ده‌بێت جگه‌ له‌ زانست و دانایی که‌هه‌رچه‌ند زیاتر بێ ئازیز تر ده‌بێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » هوَكارةكانى رووخانى دةولةتى عباسى kosretkoyi خويندكارى قوناغى سىَ ميزوو ز.كوية


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net