.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










كەرستەكان:
(1) كیلۆ گۆشتی وردكراو (قیمه)
- (2) پیاز و (نیو دەسك كەرەوس) وەردكراو
- (2) كەوچك سیری ورد
- (1) كەوچك بیبەری تیژ + (1) كەوچك خوێ
- (1) لەیموون بۆ درووستكردنی ئاوی لەیموون
- رۆنی زەیت
- تەماتە و گیزەری ئەڵقە چاكراو
- هەندێك (ئاردی سفر)
رێگەی درووست كردن
- سەرەتا گۆشتەكە بهێنە و هەندێك ئاوی لەسەر بكە، دواتر هەندێك ئاردی لەسەر بكە و تاوەكو دەبێتە هەویرێكی نەرم..
- پاشان پیازە وردەكە و سیر و هەندێك كەرەوس بخەرە سەر هەویرەكە، ئینجا شێلانی بۆ بكە بە دەست.
- دوای شێلان هەویرەكە بخەرە ناو مەنجەڵێك و ناوەوەی قۆڵ بكە و هەندێك رۆنی زەیتی لەناو بكە و دیسانەوە دەستت بە ئاو بكە و شێلانی بۆ بكە..
- ئینجا بیبەر و خوێ لەسەر بكە وەك ئەوەی دەتەوێت، ئەگەر هەویرەكە شل بوو دەتوانیت ئاردی زیاتری لەسەر بكەیت، هەروەها بەپێچەوانەوە ئەگەر توند بێت دەتوانیت بە ئاو و رۆنی زەیت چارەسەری بكەیت.
- سنی فرن بهێنە و لەگەڵ گلاسێك ئاو، دەستت بە ئاو بكە و لە هەویرەكە پارچەی درێژی لێوە درووست بكە ئەمەش بە رێگەی كەمێك هەویرەكە لەناو دەستت دابنێ و لەلایەكەوە رابكێشە تا وەك شێوەی پەنجەی لێدێت بەڵام گەورە بێت و هەندێك رۆنی بەسەر دابكە بۆ ئەوەی چەور بێت..
- بیخەرە ناو فرن و تاوەكو سوور دەبێتەوە لەگەڵ ئەوە وەریبگێڕە بۆ ئەوەی ژێرەوە و سەرەوەی ببرژێت، دواتر دەریبهێنە و لەگەڵ تەماتە و كەرەوس و گێزەر لەسەر سنی دابنێ و ئاوی لیمۆیەكەی لەسەر بكە و ئەو كاتە ئامادەیە بۆ خواردن.
لهسهر هێڵ نییه



دهستت خۆش بێت 

لهسهر هێڵ نییه