❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راپرسی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-04-16 20:02:29

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

راپرسی

ئایه پیت باشه سه رۆکی هه ریم دووباره خۆی کاندید بکاته وه بۆ سه رۆکی هه ریم یان نا ؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-04-18 10:18:38

E_NaS
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-19
په‌یامه‌كان: 78
WindowsSafari

Re: راپرسی

نــــچ نەخێــــر هیچ پێم بــــاش نییە..
بـــــاکەســــانێکی تــــر بێــــنە پێشــــەوە و ئەدا و شێـــوازی کەســــانێکی تر ببینین لە سیــــاسەتی سەرۆکایەتی لە کوردســــتاندا.
ئەو تێڕوانینەی من ئەوە نــــاگەینێت کە بــــەڕێــــز { مـــــەسعود بــــارزانی } نـــــاچــــالاکە و نەیتوانیوە جێگای دەستی دیاربێت لە گۆڕەپانی سیاسەتی کوردیدا، نـــەخێر. بەڵام گۆڕانکاری و هاتنەپێشــــەوەی کەســـانێکی تر هەنگاوێک دەبێت بۆ زیاتر بەروەپێشـــچوون و دەرچوون لە قاوغی یەک سەرکردە و یەک ئاراستە و یەک شێـــوازی بیرکردنەوە و چەقــــک بەستوویی سیاسەتی ئێســــتا...

بــــا لەوەش نەترسین کوردســــتان بەند و بەستراوەتەوە بە کەسێک گەر ئەو نەبێت فـــــت، نــــا ئەی ئەگەر { بـــارزانی } وەک { طالەبانی } لێبەسەرهــــات چی؟ بۆ کورد ئەوەندە گەلۆر بێت و نەتوانێت ١٠یان کادیری تر درووست کات و بیانخاتە خزمەتی ئەم گەلەیەوە.. کێ نــــاڵیت کەسانێکی تر چـــالاک ترنین لە سەرۆک بــــارزانی؟ ئەو پرســــیارە و وەڵامەکەی دەبێت بۆ دوای { بــــارزانی } لێبگەڕێین و ببینین چی و چٶن بەڕێوەدەچێت..

خۆ ئەگەر ئێســــتا توانرا سەرۆک بارزانی کاندید نەکرێتەوە ئەوە هـــانگاوێکی زۆر بـــاش دەبێت کە لە داهــــاتوو زۆر بە ئــــاسانتر دەوانرێت کەسەکانی تر لا ببرێن و کاندید نەکرێنەوە و تـــــاک پەرستی برەوی نامێنێت و خەلک هۆشیـــــار تر دەبێت، دەنگ بەو کەســــانە دەدەنەوە کە بـــــاشترین خزمەت گوزاری پێشـــــکەش دەکەن {{ هەرچـــەندە ئەوە وەک خــــەونێکی خۆش وایە، لە بــــەیانیەکی بەهاردا کە بــــانگت دەکەن بۆ دەوام خەوەکەت دەپچڕێــــت }}..

ئیــــتر لە کۆتایی بـــارزانی بێت یان نــــا ئەل موهیم شتی بــــاش بکەن ... ئێ خۆ لێــــیان کەم نـــــابێت ئەگەر شـــتی باش بکەن .....!!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-04-18 11:09:42

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsOpera

Re: راپرسی

دەست خۆش بۆ بابەتەکەت بەڕێزم .....
بە پێی دەستووری هەرێمی کوردستان سەرۆک بۆی هەیە تەنها دووجار خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی !! لە ئێستادا سەرۆک بارزانی هەردوو خولەکەی تەواوکردوە و بۆی نیە بۆ جاری سێهەم خۆی کاندید بکاتەوە .... کەواتە لێرەدا ئەم ڕاپرسیە خۆی گەنجاو نیە ڕاپرسی لەسەر بابەتێک بکەین کە جێ بەجێ ناکرێت ....
ئەگەر دەستووری هەرێمیش پشت گوێ خرا یان هەموارکرایەوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ کاندیدکردنی سەرۆک بۆ جاری سێهەم ئەو کاتە ئەتوانین ڕایەکی ترمان هەبێت ...
لەگەڵ ڕێزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-04-18 14:00:59

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: راپرسی

♫ Hemn Zanko ♫ نووسی:

دەست خۆش بۆ بابەتەکەت بەڕێزم .....
بە پێی دەستووری هەرێمی کوردستان سەرۆک بۆی هەیە تەنها دووجار خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی !! لە ئێستادا سەرۆک بارزانی هەردوو خولەکەی تەواوکردوە و بۆی نیە بۆ جاری سێهەم خۆی کاندید بکاتەوە .... کەواتە لێرەدا ئەم ڕاپرسیە خۆی گەنجاو نیە ڕاپرسی لەسەر بابەتێک بکەین کە جێ بەجێ ناکرێت ....
ئەگەر دەستووری هەرێمیش پشت گوێ خرا یان هەموارکرایەوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ کاندیدکردنی سەرۆک بۆ جاری سێهەم ئەو کاتە ئەتوانین ڕایەکی ترمان هەبێت ...
لەگەڵ ڕێزم .

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-04-18 16:21:43

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: راپرسی

سوپاس بۆ به شداریتان

به رێز( E-NaS )  که ده لێت {{ هەرچـــەندە ئەوە وەک خــــەونێکی خۆش وایە، لە بــــەیانیەکی بەهاردا کە بــــانگت دەکەن بۆ دەوام خەوەکەت دەپچڕێــــت }} ئه م قسه یه بۆ چی ؟ ئایه ئه م قسه یه له وه وه سه رجا وه ی گرتوه که هاولا تیان ناتوانن گۆرانکاری بکه ن یاخود نایانه وی؟ یاخود نه خیر سیسته می حوکمرانی ولاته وا ده که ت   تۆ بلێت {{ هەرچـــەندە ئەوە وەک خــــەونێکی خۆش وایە، لە بــــەیانیەکی بەهاردا کە بــــانگت دەکەن بۆ دەوام خەوەکەت دەپچڕێــــت }}


دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nyan physics (2013-04-18 16:22:52)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2013-04-18 16:49:55

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: راپرسی

زۆر سوپاستان ده که م (rezhnay) و(Hmen zanko)  به ریزان له راستیدا تاوه کو ئیستاکه ش گرنگی به م بابه ته ده دریت چونکه  جگه له م ڕیگایانه ی که باستان کرد ریگای ترهه ن که بتوانن دوو باره کاندیدی بکه نه وه بۆ سه رۆکی هه رێم بۆنمونه ده توانن بگه ڕینه وه بۆ  ڕای خه لک  یان خه لک هان بده ن بۆ سه ر شه قامه کان ، ئه م ڕیگایانه بۆ جونی شه خسی خۆم نی یه به لکو که سانی شاره زا له بواری سیاسی لێکیان داوه ته وه که جه ند ڕیگای تر هه ن که ده توانن بیگرنه به ر به هێز ترێنیان ئه و ڕیگایه یه که با سم کرد . زۆر سو پاستان ده که م هه رسه رکه وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2013-04-19 10:32:28

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsOpera

Re: راپرسی

بەڕێز ( nyan physics  )  دەست خۆش بۆ تێبینیەکەت .....
ئەزیزم ئەوە ڕای شارەزایانی سیاسی نیە چونکە نابێ شارەزای سیاسی نەزانێ دەستوور چیە و چی تیایە !!! ئەگەر شارەزای دەستووربێت ئەزانێ کە کۆتایی هاتوە و کاندیدکردنەوەی سەرۆک مەحاڵە بەپێی دەستوور . جگە لەوە هەر بڕیارێکی تر بدرێ پێچەوانەی دەستوور و یاساکانی هەرێمی کوردستانە .
گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵک !!!!! ئەی دەستوور ڕای خەڵکی لەسەرنەبوە ؟؟؟ ئایا ئەکرێ ئێستا جارێکی تر ڕای خەڵک پێچەوانە بکرێتەوە ؟؟؟ گریمان خەڵک بڕیاریدا سەرۆک هەڵبژێرنەوە ..... ئایا ئەو کاتە چارەنووسی دەستوور چی ئەبێت ؟؟؟
هاندانی خەڵک بۆ ڕژانە سەر شەقامەکان و هاندانیان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆک بۆ جاری سێهەم و هەڵوەشانەوەی دەستوور کارێکی نادیموکراسیانەیە و دژی دەستورە هیوادارم ئەوە ڕوونەدات و ڕووی جوانی دیموکراسی لەکەدار نەکەین لەپێناوی کورسی و پلەو پایە و حوکمی ناشەرعی .

لەگەڵ ڕێزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2013-04-19 10:59:00

E_NaS
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-19
په‌یامه‌كان: 78
WindowsSafari

Re: راپرسی

شـــــاعیر دەڵێ { ئەم وڵاتی خۆڵەمێش و پڕ ئـــەندێــــشە، ئێــــستا پـــڕە لە زوحـــــاک ..... }
کورد دەڵێ { مـــــاران گــــەستی لە گوریسیــــــش دەترسێ }...
ئێــــهـ بــــا وەڵامێکی بەرێزت بدەمەوە دەربــــارەی پرسیــــارەکەت!
ئەم نیشــــتمانەی ئێــــمە زۆر تەموو ژاوییە پڕاو پڕە لە ئەندێشـــە و ئــــایدیا بیرو بۆچوونی جیـــــا کەلەوەیە خۆی لە هـــەزاران بدات..
1. ئەم خــــەلکەی ئێــــمە ٩٥% موســــڵمانە، ئەگەر دایوەشێــــنین و لە بێژیــــنگی شــــەرعی بدەین دەبێتە سفر و فاریزە نۆهەد و پێنج لە ســـەدا. حــــەزی لێیە خوا لێی خۆش بێت و بیبــــاتە بەهـــەشتەوە، بەس بەخوا زۆر زیاتر حـــەزی لە سەماو رەقسو فشقیات و ئارەق خواردنەوە و ڕابواردن و ...... دەیان و سەدان شتی لەڕووی شــــەرعەوە نــــاشەرعییە.. !! لەوەیە بپرسی ئەوە چ پەیوەندی بە بــــابەتی سەرۆکایەتی بارزانی هەیە (( پەیوەندی زۆرە )) ئەم خـــەڵکە مرۆڤی مەبدەئی نــــەماوە ڕوواڵەت شتێک و نـــــاخ شتێک و قسەو گوفتار شتێکی ترە... هەر ئینســــانێکیش خاوەن مەبدەء و راست ڕەو نەبێت فاشڵ دەبێت بەیەک دەنگی دەهۆڵی دوورەوە هەڵدەپەڕێ {{ نـــــموونە زۆرن }}
2. ئەم خـــەڵکە هەمووی دیـــموکرات خوازە بەڵام بەشێـــوەی {{ هیـــــخۆم لۆخۆم هیتۆش ئەخــــۆم }}.......
3. گەورەو بچووک دەڵێت ئەم نیشــــتمانە پڕەلەگەندەڵی بەبێ ئستسنا هەمووی وادەڵێ داوای لێپێچێـــنەوەش دەکات لە گەندەڵکاران {{ ئێ سەیرە ئەو گەندەڵکارانە کێـــنەو لە کێــــندەرن }}....
100. هەندێکی غەریبۆکەشـــمان هەیە دەڵی بــــابە هەرکێبێ لەوانە باشتر نــــابێت ئەوجە هەرلێگەرێ بائەوانە بـــن..

ئەوە جگە لە دەستێوەردانی دەرەکەی و مەرەکی و ئیقلیمی و عەولەمەو علـــمانییەت و سوننە و شێعە و نەفت و گرێبەست و 140 و ئێکسپایەر و سینی و عـــادی و گومرگ و تەیارەخانە و قەرەبوو دامەزراندن و مووچەو پەڕەلمان و ......................

ئەمـــانە و چەندانی تریش وای لێهــــاتوو {{{ ئـــــاشی هێــــڕێ خوا دەیگێـــڕی }}}...
هەربۆیەش هـــەمووشتێکی بـــاش و چــــاکمان لە خــــەون دەچێ خــــەونێکی خۆش خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2013-04-19 12:32:10

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: راپرسی

زۆر سوپاستان ده که م بۆ به شداریتان

به ڕێز ( ‌Hemen Zanko)  ئێمه ئه زانین سه رۆکی هه ریم هه شت سال له پۆستی سه رۆکایه تی دابووه  تۆ باسی ده ستوورت کرد  له ده ستووردا مادده ی 61  ڵا په ره 36 ده ڵێت سه رۆکی هه رێمی کوردستان له ڕێگای ده نگدانی گشتی، نهێنیی، ڕاسته وخۆوه له لایه ن هاوڵاتیانی هه رێمی کوردستانه وه هه ڵده بژێردرێ، به و شێوه یه ی که یاسادیاری ده کا .  چوار ساڵی  له ڵایه ن په ڕله مانه وه به زۆرینه ی ده نگی په رله مانتاران هه ڵبژێردرا ، که واته له لایه ن هاوڵاتیانه وه هه ڵنه بژێردرا ، جوار ساله که ی تری له لا یه ن هاوڵاتانه وه هه ڵبژێردرا ، ئایه گه ر جارێکی تر خۆی کاندید بکاته وه مانای وایه پێچه وانه ی ده ستووره ؟؟ زۆر سوپاستان ده که م بۆ گفتوو گۆ یه جوانه کانتان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nyan physics (2013-04-19 12:34:06)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2013-04-19 12:38:39

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: راپرسی

هه رسه رکه وتوو بی ( E-naS)  زۆر سو پاستان ده که م که بی هێچ ترسیك جوابتان دا مه وه  زۆر به رێزن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nyan physics (2013-04-19 12:39:07)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2013-04-19 13:45:03

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsOpera

Re: راپرسی

بەڕێز nyan physics ئەوەی بەڕێزتان باسی ئەکەن حیلەیەکی شەرعیە و لە جێگای خۆیدایە !!! ئەگەر باس لە ڕاستیەکان بکەین ڕاستی ئەوەیە کە لە ئێستادا کوردستان خاوەنی هیچ دەستوورێک نیە چونکە سەرۆک تا ئێستاش ئیمزانی نەکردوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر نەداوە .... پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا هۆی چیە دەستوور بو شێوەیە ماوەتەوە و نەگەڕاوەتەوە پەرلەمان ؟؟؟؟ ئەگەر لە وەڵامی ڕاستەقینەی ئەو پرسیارە بگەڕێین ئەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەوەش بۆ ئەم کاتەی ئێستا بووە و سەرۆک بارزانی حیسابی ئەوەی کردوە کە خولەکەی کۆتایی دێت .... ئیمزانەکردنی دەستتور ڕێگە خۆش ئەکات بۆ ئەوەی سەرۆک جارێکی تر بکرێتەوە بە سەرۆک .
ئەگەر ڕای منت ئەوێ بەڕێزم کوردستان خاوەنی هیچ دەستوورێکی بڕیار لەسەردراو نیە و سەرۆک بارزانی ئەتوانێ نەک هەر بۆ خولێکی تر بەڵکو هەتا لە ژیاندا مابێ ئەتوانێ خۆی کاندید بکاتەوە !!! ئێمەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسدا ئەژین بەدەر نین لەو سیستمە حوکمڕانیەی کە لە سەرجەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا پیادە ئەکرێ ئەویش ئەوەیە کە سەرۆک تا لە ژیاندا مابێ سەرۆکە و ئەویش نەما کەسێکی تری خێزانەکەی ئەبێتەوە بە سەرۆک !!! ئێمەی کورد بە داخەوە هێشتا ئاگام لەوە نیە کە خاوەنی دەستوور نین و ئیمزای لەسەر نەکراوە .... هێشتا ئاگامان لەوە نیە کە چی لەم وڵاتەدا ئەگوزەرێ ..... هێشتا خاوەنی دوو حکومەت و دوو هەرێم و دوو ......... بێ ئەوەی بیر لە ڕێگا چارەیەک بکەینەوە .... ئێمەی کورد کە هیچ لە ژیانی خۆمان تێ نەگەین ئەبێ چی لە دیموکراسیەت تێ بگەین و چۆن مومارەسەی بکەین لە کاتێکدا کە دیموکراسیەت خۆی سیستمێکە لە بنەڕەتدا کیسەڵ ئاسا هەنگاو ئەنێ لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا ... ئێمەی کوردی داماو بە پێی کیسەڵ هەنگاو ئەنێین بەرەوە دیموکراسیەت و دیموکراسیەتیش خۆی سیستمێکی کیسەڵ ئاسایە ئاخۆ ئەنجامەکەی چی ئەبێت ؟؟؟
ئەزیزم : وابزانم ئێمە لێرەدا و لەهەرشوێنێک و بەهەرشێوەیەک گفت و گۆ بکەین و هەر ڕایەکمان هەبێ دوورین لە واقیعەکەوە چونکە دڵنیات ئەکەم واقیعەکە بڕاوەتەوە و کۆتایی هاتوە ئێمە تەنها خۆمان توشی ژانەسەرئەکەین ههههههههه دڵنیات ئەکەم هەتا سەرۆک بارزانی لە ژیاندا مابێ هەر سەرۆکە دەستوور هەرچیەک بڵێ و گەل هەرچیەک بڵێ وەک بڵقی سەرئاوە هەتا ئێمەی کورد خاوەنی ئەو عەقڵیەتەی سیستمی سەرۆکایەتیەی ڕۆژهەڵات بین !!! داهاتوش ئەوە بەچاوی خۆمان ئەبینین .
دڵنیات ئەکەم بۆ ئەوەی سەرۆک هەر سەرۆک بێت :
١ _ ئامادەین دەستوور بگۆڕین بەو شێوەیەی مانەوەی سەرۆک بۆ هەتاهەتایی مسۆگەر بکات .
٢ _ ئامادەین بڕژێینە سەرشەقامەکان و خوێنی سەدان گەنجی کورد بکەینە قوربانی لە پێناوی نەمرکردنی سەرۆکدا .
٣ _ ئامادەین پێشێلی هەموو بنەماکانی دیموکراسیەت بکەین لە پێناوی مانەوەی سەرۆکدا .
بۆیە ئەوەی بۆمان ئەمێنێتەوە تەنها ئەوەیە بەردەوام بین و چەپڵە لێدەین بۆ سەرۆک و بڵێین بە خوێن بە گیان پێشکەشت ئەکەین ئەی سەرۆک . (  بالروح بالدم نفديك يا ريس ) .

بەهیوای بەختەوەریتان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2013-04-19 14:51:03

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: راپرسی

یاخوا نمونه تان هه رزۆر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2013-04-19 19:37:39

twana.T&H
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-06-09
په‌یامه‌كان: 171
unknownOpera

Re: راپرسی

من وه ك خؤم پئم باش نيه دوو باره ببئته وه به سه رؤكى هه رئم له به ر ئه وه ى تا ئستا نه يتوانيوه وه ك سه رؤكى هه رئمى كوردستان بئت به لكو تا ئستا وه كو سه ركرده يه كى حيزبه كه يه تى

Kurdzhin
هيچ هه‌نگاوێك نيه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت به‌يه‌ك جار بمانگه‌يه‌نى به‌ خۆزگه‌كانمان.. هه‌ميشه‌ پێويستمان به‌هه‌نگاوه‌ بچوكه‌كانه‌.!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2013-04-19 20:13:52

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: راپرسی

زۆر سوپاس بۆ  به شداریت

باشه ئه ی  له به رچی  هه ولده ده ن جاریکی تر  بیبیته وه سه رۆکی هه رێم  ؟  له کاتیکدا تۆ ده ڵێت (به لكو تا ئستا وه كو سه ركرده يه كى حيزبه كه يه تى)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net