.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




له ئێواره شه‌وێكی زستاندا زه‌نگی ته‌له‌فونه‌كه لێیدا .. كه هه‌ڵمگرد زانیم (عبدالله) یه .. به‌ڵێ .. عبدالله ساڵی پێشوو كۆلێژی ته‌واو كرد و له‌و كاته‌وه چیتر په‌یوه‌ندیمان نه‌ماوه .. هه‌ر كه ده‌نگی ئه‌وم بیست .. یه‌كسه‌ر وێنه‌ی هاته‌وه یادم كه هه‌رده‌م روویه‌كی گه‌شاوه‌ی هه‌بوو، گه‌نجێكی به شان و شه‌وكه‌ت بوو .. سلاوی خوات لێ بێت ئه‌ی عبدالله .. چۆنێ .. ده‌نگ و باست چۆنه .. ئه‌ی .. له‌م كاته‌دا به ده‌نگێكی لاوازه‌وه قسه‌كانی منی بڕی:- ئه‌ی مامۆستا ئێستا كه‌وتمه یادت؟ گوتم:- به‌ڵێ .. چۆن له بیرت ده‌كه‌م .. زۆر له‌گه‌ڵ قسه‌كانی مندا تێكه‌ڵ نه‌بوو وه هیچ وه‌لامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو .. به‌لێم به ده‌نگێكی لاوازه‌وه فه‌رمووی:- ده‌مه‌وێت سه‌ردانم بكه‌یت له ماڵه‌كه‌ی خۆم .. چونكه زۆر پێویسته .. ئاه به داخه‌وه من ناتوانم سه‌ردانت بكه‌م وه پرسیار مه‌كه بۆچی چونكه ئه‌گه‌ر هاتیت خۆت هۆیه‌كه‌ی ده‌زانیت .. ئه‌م قسانه‌ی به ده‌نگێكی نزمی خهماوییهوه گوت .. به‌لام قسه‌كانی به شێوه‌یه‌كی دڵنیایی یه‌وه ده‌كرد .. رێگه‌ی ماڵی خۆیانی پێ گوتم .. له ده‌رگام دا .. برا بچووكه‌كه‌ی ده‌رگای كرده‌وه .. عبدالله له كوێیه؟ عبدالله له ژووری مێوانه فه‌رموو .. كوڕه بچووكه‌كه پێشم كه‌وت .. وه ده‌رگای ژووری میوانی كرده‌وه و كاتێك چوومه ژووره‌وه سه‌رسام بووم.. ئه‌وه چی ده‌بینم!!!؟ عبدالله له‌سه‌ر كهروێتهیهكی سپییه .. به ته‌نیشتییه‌وه گۆچانێكی داناوه .. ئامێرێكی له پێدایه كه یارمه‌تی ده‌دات بۆ رێكردن .. كۆمه‌ڵێك ده‌رمانی به ته‌نیشته‌وه‌یه .. به‌لام خۆی وه‌كو لاشه‌یه‌ك فڕێدراوه‌ته‌وه سه‌ر جێگه‌كه‌ی .. پێی گوتم:- سلاوت لێ بێ.. هه‌وڵی دا هه‌ستێته سه‌ر پێ به مه‌به‌ستی به خێر هاتنم .. سلاوی خوات لێ بێ مامۆستا .. سلاوی خوات لێ بێ .. به راستی ماندوومان كردی.. نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك ماندوو نه‌بووم .. ببوره نه‌مزانیوه جه‌نابت نه‌خۆشیت ... به‌لام چیت به‌سه‌ر هاتووه؟ چی روویداوه؟ ئایه تۆ كۆلێژت ته‌واو نه‌كرد؟... ئه‌ی به منت نه‌گوت كه ده‌ته‌وێت ژن بهێنی؟.. چی ده‌كه‌م و چی ده‌كه‌م.... به‌ڵێ گوتم به‌لێم چه‌ند رووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو روویدا... كاتێ كۆلێژم ته‌واو كرد ..خۆت ده‌زانی كه له پێش چه‌ند مانگێك بوو ...وه ئه‌وه‌ی كه تووشی گه‌نجانی تر ده‌بێ له خۆشی كردن بۆ ته‌واو كردنی كۆلێژ تووشی منیش بوو .. ئه‌مجار ژیانێكی نوێ ده‌ستی پێ كرد ... لاپه‌ره‌یه‌كی نوێم بۆ دوارۆژێكی پرشنگداری خۆم كرده‌وه وه هه‌رده‌م خه‌ریكی بیركردنه‌وه بووم كه داخۆ ژیانی داهاتوم چه‌ند خۆش ده‌بێت ... رۆژگار زۆر به په‌له ده‌ڕۆیشت ... هیچ شتێك ژیانی نوێی لێ تێك نه‌ده‌دام جگه له‌سه‌ر ئێشه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت كه هه‌ندێ جار تووشم ده‌بوو ... له پاش تێپه‌ڕبوونی رۆژگار هه‌ستم كرد سهرئێشهكهم زیاد ده‌كات به‌لێم چه‌ند ده‌رمانێكی ئارام به‌خش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئازاره‌كه‌م نه‌هێڵێ .... رۆژگار تێده‌په‌ڕێت و سهرئێشهكهم به‌رده‌وامه به‌لێم راهاتبووم له سه‌ری وه زۆر جار له یادم نه‌ده‌ما هه‌رچه‌نده زۆر ئازاری هه‌بوو .. ئه‌م سه‌رئێشه‌یه رۆژ به رۆژ زیاد ده‌كات و زیاد ده‌كات ئه‌مجار هه‌ستم كرد كه چاوه‌كانم به‌ره‌و كز بوون ده‌ڕۆن ... تاكو ئه‌وه‌ی شه‌وێك زۆر ئازاری دام ... بۆیه رۆیشتم بۆ به‌شی فریاكه‌وتن له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان .. وه ده‌ردی خۆم بۆ پزیشكی پسپۆر گێڕایه‌وه .. چه‌ند شیكارى وچه‌ند تیشكێكی (أشعةى) پێویستی بۆ كردم ئه‌مجار گوتی:- پێویستمان به چه‌ند تیشكێكی ورد هه‌یه كه به‌شه‌كانی سه‌ر به وردی تیادا به‌دی ده‌كرێت ... وه ئێستا ئه‌و جۆره تیشكهمان له نه‌خۆشخانه‌دا نییه بۆیه بڕۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت تاكو ئه‌و تیشكهت بۆ ده‌كه‌ن ئه‌مجار بگه‌ڕێره‌وه بۆ لام .. به‌لێم هه‌وڵ بده به په‌له ئه‌و كارانه ئه‌نجام بده‌ی... له نه‌خۆشخانه ده‌رچووم هه‌ندێ جار ترس دایده‌گرتم ... هه‌ندێ جار سه‌رسام ده‌بووم... ئه‌م پزیشكه بۆ به‌م شێوه‌یه ماندووم ده‌كات؟ باشتر وابوو كه هه‌ندێ ده‌رمانی ئارام به‌خشم پێ بدات بۆ سهرئێشهكهم ..یان چه‌ند دڵۆپێك بۆ چاوه‌كانم... وه كاره‌كه ته‌واو ده‌بێت.. ئه‌مجار له‌گه‌ڵ خۆمدا قسه‌م ده‌كرد .. ئایه پزیشكه‌كه و تیشكه‌كه فه‌رامۆش بكه‌م؟ .. وه خۆم به پێنح ریال ده‌وا بكڕم و سهرئێشهكهم چاك ده‌بێته‌وه و ئه‌مجار بڕۆمه‌وه بۆ ماڵ و بنوم ... ؟ یاخود بڕۆم تیشكه‌كه بگرم كه ئه‌و داوای كردووه و ببینم كاره‌كه له كوێوه سه‌ری ده‌رده‌چێت... له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو بیرۆكانه‌دا رۆیشتم بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كه و تیشكه‌كه‌م گرد و ئه‌مجار گه‌ڕامه‌وه بۆ لای پزیشكه‌كه .. كه به ده‌ستمه‌وه ئه‌و لاپه‌ڕانه هه‌ڵده‌گرم كه هیچ له‌و هه‌موو هێمایانه تێناگه‌م ....فه‌رموو دكتۆر ئه‌وه ئه‌و تیشكانه‌یه كه داوات كردبوو... پزیشكه‌كه چاوێلكه‌یه‌كی ئه‌ستووری خسته سه‌ر چاوی .. ئه‌مجار ئه‌و په‌ڕانه‌ی ئه‌م دیوو ئه‌و دیوو ده‌كرد .. ره‌نگی گۆڕا ... گوێم لێ بوو گوتی :- لا حول ولا قوة الا بالله .. ئه‌مجار چاوی به‌رز كرده‌وه‌و گوتی:- فه‌رموو .. دانیشه... گوتم :- موژده‌م بده‌رێ ... خه‌یره انشاء الله ؟!! ... گوتی :- خه‌یره... انشاء الله خه‌یره .. ئه‌مجار بێده‌نگ بوو ... چاوه‌كانی بۆ من به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه ... ته‌له‌فونه‌كه‌ی هه‌ڵگرد .. ده‌ستی كرد به په‌یوه‌ندی كرد به كۆمه‌ڵێك پزیشكی پسپۆڕ و گه‌وره‌وه و داوای له‌وان كرد كه ئاماده بن ... له پاش چه‌ند خوله‌كێك شه‌ش حه‌وت پزیشك ئاماده بوون .. هه‌موویان ده‌ستیان كرد به تێڕوانینی پهڕهكان و ئه‌نجامی شیكارییه‌كان .. ده‌یانڕوانیه تیشكه‌كه.. وه به زمانی ئینگلیزی قسه‌یان ده‌كرد .. جار به جاریش ته‌ماشایه‌كی منیان ده‌كرد.. یه‌ك كاتژمێر به‌م شێوه‌یه رۆیشت .. وه من له بارودۆخێكی خراپدام ... ئه‌مجار یاده‌وه‌رییه‌كانم به خه‌یاڵمدا ده‌هات ... رۆژگاری خۆم ده‌كه‌وته‌وه یاد .. به‌ڵكو بیرم له داهاتووی خۆم ده‌كرده‌وه.. خۆزگه بمزانیبایه بۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ن؟ ئه‌م پزیشكه بۆ ئه‌و هه‌موو بایه‌خه‌ی به من داوه ... ئه‌مجار دڵی خۆم ده‌دایه‌وه ده‌مگوت:- ئه‌وه پزیشك هه‌روایه هه‌موو كاتێك كێشه‌ی بچووك گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه هه‌ر یه‌كێك له‌وان ده‌یانه‌وێت بازووی خۆیم پێ نیشان بدات ... شیكارى...تیشك... كۆبونه‌وه ... وه ئه‌م هه‌موو كێشه‌یه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاسانه یه‌ك حه‌پ یان دوو حه‌پ له جۆری (بندول) له‌گه‌ڵ دڵۆپێكی چاو و هه‌موو كێشه‌كه ته‌واو ده‌بێت ... چاوم بڕیبووه پزیشكه‌كان به وردی چاودێری ئه‌وانم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت شتێك بزانم ....به‌لێم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاودێرییهم كه‌چی هیچ تێنه‌گه‌یشتم .. ئه‌مجار گفتوگۆكه‌یان كه‌م بووه وه بێده‌نگییه‌ك سه‌ری كێشا به‌سه‌ر هه‌موویاندا .. یه‌كێكیان له عیادهكه ده‌رچوو .. یه‌كێكی تر شوێنی كه‌وت.. ئه‌مجار سێیه‌م ... تاكو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌نها دووانیان مایه‌وه ... یه‌كێكیان پێی گوتم:- گوێ بگره عبدالله .. تۆ له‌وه گه‌وره‌تری كه پێت بڵێین باوكت بهێنه.. گوتم:- خه‌یر انشاء الله دكتۆر .. مه‌به‌ستت چییه؟ به دڵنیایی یه‌وه گوتی:- ئه‌و راپۆرت و تیشكانه نیشانی ده‌ده‌ن كه (وه‌ره‌م) شێرپه‌نجه‌یه‌ك له سه‌رتدایه قه‌باره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ترسناك روو له زیاد بوون ده‌كات ... ئێستا فشاری خستووه‌ته سه‌ر ده‌ماره‌كانی چاوت له ناوه‌وه.. له هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فشاره زیاد بكات و ده‌ماره‌كانی چاوت له ناوه‌وه بته‌قێنێت تۆیش تووشی كوێربوون ببیت .. ئه‌مجار مێشكت له ناوه‌وه تووشی خوێن به‌ربوون ده‌بێت .. ئه‌مجار ده‌مریت.. پزیشكه‌كه بێ ده‌نگ بوو .. به‌ڵێ بێ ده‌نگ بوو ... به‌لێم دوایین وشه‌ی له گوێم‌دا دووباره ده‌بووه‌وه .. ده‌مریت ... ده‌مریت ... ئه‌ی هاواااار .. ئه‌م وشه‌یه چه‌ند سه‌خته ... چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ناخی مرۆڤــ... ده‌مرم .. به‌ڵێ ده‌مرم... به‌لێم ئه‌ی گهنجێتییهكهم؟... ئه‌ی مووچه‌كه‌م؟.. ئه‌ی كاره‌كه‌م؟... دایكم ؟... باوكم؟... ده‌مرم؟... !! به هه‌موو ده‌نگم هاوارم كرد ... ئه‌ی دكتۆر ... چی؟؟ چۆن؟ كه‌ی.؟؟ وه‌ره‌م؟ كه‌ی توش بوومه؟ هۆیه‌كه‌ی چییه؟ من له‌م تهمهنهدام؟ په‌نا به خوا، وه‌ره‌م؟ شێرپه‌نجه؟ لا حول ولا قوه الا بالله ... گوتی:- به‌ڵێ وه‌ره‌م.. وه ده‌بێت به زووترین كات چاره‌سه‌ری بكه‌ین... هه‌ر خوله‌كێك... وه هه‌ر چركه‌یه‌ك.. كه ده‌ڕوات .. له به‌رژه‌وه‌ندی تۆ نییه .. هه‌ر ئه‌م شه‌و ده‌بێت بتخه‌ینه نه‌خۆشخانه‌وه... وه هه‌ر تهحلیلێكی پێویست هه‌بێت ته‌واوی ده‌كه‌ین ... وه بۆ سبه‌ینێ انشاء الله نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رت ده‌كه‌ین و وه‌ره‌مه‌كه ده‌رده‌هێنین ... پزیشكه‌كه ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی زۆر به دڵنیایی و سارده‌وه گوت .. گوتی ..( له كاتێكدا كه چاوێلكه‌كه‌ی خۆی ده‌سڕی و به چاوه‌كانی له په‌ڕه‌كانی به‌ر ده‌ستی ده‌ڕوانی) ... به‌لێم من ته‌نها به گوێم گوێبیستی ئه‌و نه‌بووم به‌ڵكو وا هه‌ستم ده‌كرد كه هه‌موو لاشه‌م ببونه گوێ و گوێبیستی ئه‌و ده‌بوون و له قسه‌كانی تێده‌گه‌یشتم .. پزیشكه‌كه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی خۆی:- ... ئارام بگره .. داوای پاداشت له خوا بكه.. تۆ ته‌نها كه‌س نیت كه ئه‌م شێوه نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆ ده‌كرێ .. خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌یان بۆ كراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه به پشتیوانی خوا .. تۆ گه‌نجێكی ئیماندار و دانای .. كه‌سێكی وه‌ك تۆ پێویست ناكات من ئامۆژگاری بكه‌م بۆ ئارام گرتن و دامه‌زراوبوون .. پزیشكه‌كه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و ته‌ماشای منی ده‌كرد .... به‌لێم من .... هه‌ردوو چاوم ده‌رپه‌ڕیبوون به‌رامبه‌ر به چاوه‌كانی ... به‌ڵی زۆر به وردییه‌وه ته‌ماشای ئه‌وم ده‌كرد ... قسه‌كانی دوایین تێكه‌ڵی قسه كۆنه‌كانی بوو بوون ... هیچ وشه‌یه‌ك له قسه‌كانی له یادمدا جێگیر نه‌بووبوو ته‌نها.... وه‌ره‌م ... شێرپه‌نجه... نه‌شته‌رگه‌ری ... چۆنه ئه‌گه‌ر خوا له‌سه‌رم نوسیبێتی له كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا بمرم ؟ ...ئاخۆ دایكم چی ده‌كات؟ ئه‌ی باوكم كه ته‌مه‌نی له حه‌فتا ساڵ تێپه‌ڕیوه؟ براكانم؟ خوشكه بچووكه‌كانم؟ به‌ڵكو چۆن به ته‌نها بچمه ناو گۆڕه‌وه؟ ئه‌ی چۆن به سه‌ر پردی (صراط) دا تێپه‌ڕم؟ چۆن؟ وه چۆن؟ كوا پلانه‌كانم؟ .... بڕوانامه‌كه‌م؟ .... زه‌ماوه‌ند؟... كاره تازه‌كه‌م؟.. ئه‌مه چۆن له ناكاودا روویدا؟ پرسیارێكی زۆر ده‌هاته مێشكمدا.. وای لێ كردم وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ریایه‌كی بێ كه‌ناردا مه‌له بكه‌م .. له ناخی خۆمدا هاوارم كرد ..
يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ الزمر: 56 .
واته:- ئاخ و داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی كه كردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا.. خۆزگه شتێكم ئاماده بكردایه بۆ دوارۆژم .. هه‌موو ئه‌و خۆشییانه‌ی كه كۆم كرده‌وه .. هه‌موو ئه‌و پله و پایانه‌ی كه هه‌وڵم بۆی ده‌دا.. له ناكاودا ده‌ڕوات؟ .. ئا به‌م شێوه و به بێ پێشه‌كی؟ .. ئه‌م ژیانه چه‌ند كورته!! .. والله من له له‌خۆبایی بووندا بووم.. ئه‌وه چۆن شوێنی ئاره‌زووه‌كان ده‌كه‌وتم؟ وه كه‌وتبوومه ناو خۆشییه‌كانی ژیان ... وه دۆزه‌خ گڕ دراوه ... وه كۆت و زنجیره‌كان ئاماده كراون ... و فریشته كاربه‌ده‌سته‌كانی دۆزه‌خ ئاماده‌ن.. له‌ناوچوون بۆ ئه‌م دونیایه ئه‌گه‌ر كه‌مێك تێیدا پێ بكه‌نێت ئه‌وا زۆر تێیدا ده‌گرێیت... وه ئه‌گه‌ر چه‌ند رۆژێك خۆشحاڵ بیت تێیدا ئه‌وا چه‌ند ساڵێك تێیدا خه‌مبار ده‌بیت .. وه ئه‌گه‌ر كه‌مێك خۆشگوزران بیت تێیدا ئه‌وا زۆر ناره‌حه‌ت ده‌بیت تێیدا ... ده‌ستم كرد به گازندهكردنی نه‌فسه تاوانبارهكهم .. گازنده‌یه‌كی زۆر ... ئاه ه ه .. خه‌مه‌كانی سبه‌ینێ چه‌ند درێژن!! ئه‌ی خودایه ره‌حمم پێ بكه.. ئه‌ی خودایه ره‌حمم پێ بكه ... له ناكاودا پزیشكه‌كه گوتی:- ئه‌مه په‌ڕه‌كانی نهشتهرگهرییهكهیه .. ئیمزایه‌كی بكه بۆ ئه‌وه‌ی جێگایه‌كت بۆ بگرین... وه ئاماده‌ت بكه‌ین بۆ چوونه ژووره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه .... به سه‌رسامی و به‌رامبه‌ری راوه‌ستا بووم ... گوتی:- بگره .. ئه‌وه‌چیته؟! .. بگره .. گوتم:- نه‌خێر ئیمزا له‌سه‌ر هیچ ناكه‌م .. گوتی:- چۆن؟ ئیمزا ناكه‌یت؟!! تۆ شێتیت؟ ئه‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تۆیه نه‌ك ئێمه ... وه زیانه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆیه نه‌ك له‌سه‌ر ئێمه ... وا نه‌زانیت كه ئێمه ده‌ست به‌تاڵین و چاوه‌ڕوانی كه‌سێكین كاتی خۆمانى له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر ببه‌ین ... كاره‌كه زۆر گرنگه و ترسناكه ... گوتم:- نه‌خێر له‌سه‌ر هیچ شتێك ئیمزا ناكه‌م .... گوتی:- به گشتی ئێمه ناتوانین زۆرت لێ بكه‌ین ... به‌لێم له‌سه‌ر ئه‌م په‌ڕه‌یه ئیمزا بكه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رپرسیار نه‌بین ئه‌گه‌ر خوێن بهربونێكی له ناكاودا روویدا.. كه پهڕهكهم لێ وه‌رگرت بینیم تیایدا نوسراوه....(من كه له خواره‌وه ئیمزا ده‌كه‌م له‌سه‌ر خواستی خۆم له نه‌خۆشخانه ده‌رچووم ... هتد ...) ئیمزام له‌سه‌ر په‌ڕه‌كه كرد و ده‌رچوومه ده‌ره‌وه .. به‌لێم بۆ كوێ بڕۆم ...؟ بۆ ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵ بگه‌یه‌نمه دایك و باوكم؟ یان بگه‌ڕێمه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه؟ یان بڕۆم بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر؟ لا حول ولا قوه الا بالله ... پاش بیركرنه‌وه‌یه‌كی به په‌له بڕیارم دا كه بڕۆم بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر... له به‌شی فریاكه‌وتن ... سلام علیكم ... ئه‌ی دكتۆر .. من هه‌ست به سه‌رئێشه‌یه‌ك ده‌كه‌م وه هه‌ست به لاوازی بینینی چاوم ده‌كه‌م .. له پاش پشكنینێكی به په‌له و ئه‌نجامدانی تیشكی پێویست .. پزیشكه‌كه گوتی:- پێویستمان به تیشكێكی وردی سه‌رت هه‌یه .. وه ئێستا له نه‌خۆشخانه نییه ... به‌لێم بڕۆ بۆ عیاده‌یه‌كی تایبه‌ت و تیشكه‌كه ئه‌نجام بده ... ئه‌مجار بگه‌ڕێره‌وه بۆ لام.. وه هه‌وڵ بده ئه‌و كاره به په‌له ئه‌نجام بده‌ی ... پزیشكه‌كه ئه‌مه‌ی گوت و بێ ده‌نگ بوو ... منیش دابه‌زیم بۆ لای ئۆتۆمبیله‌كه و تیشكه‌كه‌م ده‌رهێنا و بردم بۆ لای پزیشكه‌كه ... كه بینی گوتی:- سه‌یره .. چۆن وا به‌م زووه گه‌ڕایته‌وه؟ بۆ تیشكهكهت ئاماده نه‌كرد؟ گوتم:- ئاماده‌م كردووه پێش ئه‌وه‌ی بێم بۆ لای تۆ ... وه ئه‌وه‌تا له به‌رده‌ستت دا ... پزیشكه‌كه په‌ڕه‌كانی لێ وه‌رگرتم و ئه‌م دیو ئه‌ودیوی ده‌كرد..من له سه‌ر كورسییه‌كه دانیشتم چونكه پییهكانم نه‌یده‌توانی هه‌ڵم بگرێ... به‌لێم له جاری یه‌كه‌م دامه‌زراو تر بووم ... یادی خوای گه‌وره‌م ده‌كرد... پاكی و بێ گه‌ردی بۆ خوا ... الحمد لله .. لا الة الا الله .... اللة اكبر ... استغفر الله.. استغفر الله ... یادی ئه‌و وهسێتهم ده‌كرد كه پێغه‌مبه‌ری خوا(ێلى الله علیه وسلم)به كوڕی مامی فه‌رموو (كه عبدالله ی كوڕی عه‌باسه) (وه‌بزانه ئه‌وه‌ی كه تووشت ده‌بێت نابێت له‌سه‌رت تێبپه‌ڕێت و ئه‌وه‌ی كه تێبپه‌ڕێت نابێت تووشت ببێت وه بزانه كه سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئارامگرتندایه وه له پاش هه‌موو ناخۆشییه‌ك خۆشییه‌ك هه‌یه)( 1).... بۆیه كاره‌كه له‌سه‌رم سووك بووه‌وه ونه‌فسی خۆمم دڵنیا ده‌كرده‌وه... چی رووده‌دات؟ وه‌ره‌م!! من یه‌كه‌م كه‌س نیم و دڵنیام كه دوایین كه‌سیش نیم ... دایكم ... باوكم ... براكانم ... رۆژێك یان دوو رۆژ ده‌گرین و پاشان له یادیان ده‌چێ .. له ناكاودا پزیشكه‌كه ته‌له‌فونه‌كه‌ی هه‌ڵگرد و كۆمه‌ڵێك پزیشكی پسپۆری بانگ كرد بۆ عیاده‌كه‌ی خۆی .. هاتن ... ته‌ماشای په‌ڕه‌كانیان كرد ... قسه‌یه‌كی زۆریان كرد .. چاوه‌ڕوانی هه‌واڵێكی ترسناك بووم .. به‌لێم زۆر تێك نه‌چووم ...كاره‌كه‌ی خۆم به خوا سپارد ... دیسان خهیالێتی زۆر به میشكمدا ده‌هات . بۆ من به تایبه‌تی تووشی ئه‌م نهخۆشییهترسناكه ببم؟... خه‌ڵكی زۆر هه‌ن .. ئه‌مجار له ناخی خۆمدا هاوارم كرد ... په‌نا به خوا .. كێ ده‌ڵێ قسه‌ی ئه‌و پزیشكه ته‌واو بێت ره‌نگه هه‌ڵه‌ی كردبێت ... سه‌ر ئێشه‌یه‌كی زۆره و ئه‌مجار نامێنێ ... زۆر چاوه‌ڕوان بووم، رووم كرده پزیشكه‌كه و پرسیم ... ها دكتۆر مژده‌م بده‌رێ ده‌نگ و باس چییه؟ به ده‌نگێكی له‌سه‌ر خۆ گوتی:- هه‌ندێ چاوه‌ڕوان به وئارام بگره .. دیسان له خهیالێتی خۆمدا به جێی هێشتم .. له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا به زمانێكی تر قسه‌ی ده‌كرد ... پاش نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر قسه‌كانیان ته‌واو كرد و یه‌كێكیان ده‌رچووه ده‌ره‌وه و ئه‌مجار دووان وسیان ... پزیشكه‌كه رووی تێ كردم و گوتی:- گوێ بگره عبدالله ... تۆ گه‌نجێكی ئیمانداری و هه‌موو شتێك به قه‌زا و قودره‌تی خوا روو ده‌دات .. ئه‌م راپۆرت و تیشكانه نیشان ده‌ده‌ن كه وه‌ره‌مێك له‌ناو سه‌رتدا هه‌یه .. قه‌باره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك روو له زیاد بوون ده‌كات .. ئێستا له ناوه‌وه فشاری خستووه‌ته سه‌ر ده‌ماره‌كانی چاوت وه له هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌و فشاره زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی بچڕاندنی ئه‌و ده‌مارانه و پاشان تووشی كوێر بوون ده‌بیت .. ئه‌مجار له ناوه‌وه تووشی خوێن به‌ر بوون ده‌بی وپاشان ده‌مریت ... بۆیه ده‌بێ هه‌ر ئێستا بڕۆی بۆ نه‌خۆشخانه و هه‌ر ئه‌مشه‌و بڕۆیته ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و كه‌مێك له ئێسكی سه‌رت لاده‌ده‌ین و وه‌ره‌مه‌كه ده‌رده‌هێنین .. ئه‌مجار جارێكی تر ئێسكه‌كه ده‌خه‌ینه‌وه جێگه‌ی خۆی .. پزیشكه‌كه بێ ده‌نگ بوو .. به‌لێم ئه‌مجاره قسه‌كه‌ی له سه‌رم سووك تر بوو له جاری یه‌كه‌م هه‌واڵه‌كه‌م به ئاسایی و هێمنی وه‌رگرت بۆیه پزیشكه‌كه سه‌رسام بوو .. .ته‌له‌فونه‌كه‌م هه‌ڵگرد و په‌یوه‌ندیم كرد به باوكمه‌وه .. باوكم هات ... كابرایه‌كی گه‌وره‌ی ته‌مه‌نی له حه‌فتا ساڵ زیاتره ..شۆفێركه ئاماده‌ی كرد ... چونكه به چاوه كزهكانییهوه ناتوانێ ئۆتۆمبیل لێخوڕێ... چه‌ند ماندوو بووه له‌گه‌ڵ چاودێری و په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌دا!.. خوا پاداشتی به خه‌یری بداته‌وه ... كه باوكم منی بینی ... سه‌رسام بوو.. به هۆی تێك چوونی ره‌نگ و زه‌رد بوونی چاومه‌وه .. هێشتا به پێوه بوو گوتی:- چی تۆی هێناوه بۆ ئێره؟ بۆچی هاتووی؟ و ...؟ گوتم:- باوه گیان تۆ ده‌زانی ماوه‌یه‌كه تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام بووم .. بۆیه منیش چووم بۆ نه‌خۆشخانه .. وه چه‌ند پشكنینێكیان بۆ كردم .. ئه‌مجار منیش هاتم بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه وه له پاش پشكنین پێیان راگه‌یاندم كه له ناو سه‌رمدا وه‌ره‌مێك هه‌یه وه ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به په‌له‌ی بۆ بكه‌ن .. باوكم گوێ بیستی ئه‌م قسانه بوو .. به‌لێم ئه‌و له من زیاتر بێ وره بوو .. هاواری كرد .. وه‌ره‌م ...؟ وه‌ره‌م ..؟ لا حول ولا قوه الا بالله .. ئه‌مجار له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه دانیشت .. له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت .. انا لله وانا الية را‌جعون .. ده‌بێ بتنێرین بۆ ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ له‌گه‌ڵ براكه‌تدا چاره‌سه‌ر بكرێیت .. لا حول ولا قوة الا بالله .. ئه‌م قسانه‌ی گوت و له هه‌مان كاتدا یادی سالێنی پێشووی ده‌كرده‌وه كه چه‌ند ماندوو بوو له‌گه‌ڵ (عبدالرحمن) ی برامدا كه ئه‌ویش تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و ئێستا له ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ن ... چه‌نده‌ها جار باوكمم ده‌بینی له‌گه‌ڵ براكه‌مدا به ته‌له‌فون قسه‌ی ده‌كرد و ده‌گریا ... چه‌نده‌ها جار له نیوه‌شه‌واندا دوعای بۆ ده‌كرد .. له نوێژه‌كانیدا .. به راستی خه‌مه‌كانی به باوكمه‌وه دیار بوو.. به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه منداڵه‌كانی عبدالرحمن ی برام پرسیاری باوكیان ده‌كرد..باپیره باوكمان له كوێیه؟ بۆ ئێمه‌یش وه‌كو مندالێنی تر باوكمان نییه؟ ته‌ماشای باوكم كرد فرمێسكه‌كانی به روویدا ده‌هاته خواره‌وه ... ته‌ماشای منداڵه‌كانی ده‌كات یه‌ك له دوای یه‌ك له به‌ر ده‌ستیدا ده‌مرن ... چونكه (خالد) ی برام پێش دوو ساڵ به رووداوی ئۆتۆمبیل كۆچی دوایی كرد .. وه ئێستا (عبدالرحمن) ی برام له ئه‌مه‌ریكا ملم?
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خؤش زؤر جوانه سه ركه وتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
