.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









sllaw hawriian piuistim ba raportika bo kimaia balam la sar tuxmakan nabit la sar gazakan bit bashtra ...supas bo hawkaritan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



كیمیا چى یه ؟؟كیمیا چى یه ؟؟
لێره له‌م بابه‌ته هه‌موو شتێكتان بۆ روون ده‌كه‌مه‌وه ده‌رباره‌ى كیمیا به هیواى ئه‌وه‌ى
هه‌موو لایه‌ك سوود مه‌ند بێت له‌ناو سه‌كۆى
با ده‌ست پىَ بكه‌ین به پێناسه‌ى كیمیا ..
كیمیا له وشه‌ى (الكَمِیّ ) عه‌ربیه‌وه هاتووه به‌ماناى ( ئازا , دلێَََََر , نه‌ترس) وه (المُتَكَمِّی) واتا داپۆشراو به چه‌كه‌كه‌ى و زرىَ یه‌كه‌ى , وه ئه‌و ناوه‌ى لێنراوه چونكه كیمیا گه‌ره پێشووه‌كان زانیاریه‌كانى خۆیان به‌نهێنى دانابوو له خه‌ڵكیان ده‌شارده‌وه .
كیمیا وه‌ك زاره‌وه‌یه‌ك بریتىیه له‌و زانسته‌ى گرنگى ده‌دات به مادده و كارلێكه‌كانى و په‌یوه‌ندیان
به ووزه و توانا . به‌پێى ژماره و جیاوازى له باره‌كانى مادده , كه‌نه‌رێت وایه له‌سه‌ر شێوه‌ى گه‌ردیله بن . وه‌زۆربه‌ى جار كیمیاگه‌ره‌كان هه‌ڵده‌ستن به خوێندن و لێكۆلینه‌وه‌ى كارلێكه‌كانى گه‌ردیله‌كان
درووست بوونى گه‌رده‌كان و چۆنیه‌تى كارلێكردنى گه‌رده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و دروست بوونى ئاوێته‌كان .
كیمیا زانستێكه له
( توخه‌مه كیمیایى یه‌كان و ئاوێته كیمیایى یه‌كان و پێكهاتن و تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و درووست بوون ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ى به‌سه‌ریان دادێت له‌گه‌ڵ یه‌كتر و كارلێكه كیمیایه‌كان ) ده‌كۆلێته‌وه .
زانستى كیمیا دابه‌ش ده‌كرێت بۆ چه‌ند به‌شێكى سه‌ره‌كى به شێوه‌كى گشتى وه هه‌روه‌ها لقیش هه‌یه :-
بۆ هه‌ر به‌شێك له‌م به‌شانه وه بابه‌تى تایبه‌تى زۆر گرنگیش هه‌یه له‌و لقانه .......
به‌شه‌كان :
كیمیایى شیكارى :
شیكار كردن و شى كردنه‌وه‌ى نموونه‌یه‌ك له مادده بۆ زانینى پێكهاته‌كیمیایه‌كه‌ى و چۆنیه‌تى دروست بوونى
.
كیمیاى ژیان :
بریتیه لێكۆڵینه‌وه‌ى مادده كیمیایى یه‌كان و ئه‌و كارلێكانه‌ى له‌ناو له‌شى زینده‌واران رووده‌ده‌ن .
كیمیاى نا ئه‌ندامى :
بریتیه له لێكۆلینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندى وكالێكه‌كانى ئاوێته نائه‌ندامى یه‌كان . جیاوازیه‌كى زۆر
ئاشكرا نیه له نیوان مادده‌ى نائه‌ندامى و مادده‌ى ئه‌ندامى تێكه‌لاَویه‌ك هه‌یه له نیوانیان وه‌گرنگترینیان له لقێك ده‌رده‌كه‌وێت كه پێى ده‌لێن كیمیای كانزا ئه‌ندامى یه‌كان .
كیمیایى ئه‌ندامى :
بریتیه له لێكۆلینه‌وه ى پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى ئاوێته ئه‌ندامى یه‌كان كه توخمى كاربۆن
توخمێكى سه‌ره‌كى یه له پێكهاتنیان
كیمیاى فیزیاوى :
بریتیه له لێكۆڵینه‌وه‌ى بنه‌رِه‌تى فیزیایى كارلێك و سیستمه كیمیایه‌كان , بۆ زیاتر زانیارى وردتر
بریتیه له خوێندنى گۆرنكارى باره‌كانى وزه له كارلێكه كیمیایى یه‌كان . وه له گرنگترین لقه‌كانى
كیمیاى گه‌رمى , كیمیاى جولاَو , كیمیاى برِ , زانستى تیشكه‌كان
خشتەی خولگەیی چیە و مانای چیە
خشتەی خولگەیی ( بە ئینگلیزی: Periodic Table ) پێکدێت لە خشتەی ١١٨ توخمی کیمیایی زانراو کە بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش ڕیزکراون بە پێی گەردیلە ژمارە و خاسیەتەکانیانەوە. توخمەکان ڕیزکراون بە پێی بەرزبوونەوەی گەردیلە ژمارە (Atomic Number) کە پێکهاتووە لە ژمارەی پرۆتۆنەکانی ناو ناو‌کی گەردیلە.
مێژوو
پشێوییەک ناوەندی کیمیاگەرانی سەدەی نۆزدەیەمی گرتەوە ، بە تایبەتی ساڵی (١٨٦٠) کە (٦٠) توخمی کیمیایی هەمەجۆر دۆزرانەوە. دەبوو ئەو کیمیاگەرانە ڕەوشتی ئەو توخمانە فێرببن ، سەرەڕای ڕەوشتی ئەو ئاوێتانەی کە پێکیان دێنن کە ئەویش ئیشێکی ئاسان نەبوو ، ئەوە بوو کە لەو کاتەدا ڕێگایەکی ورد نەبوو ، کە بارستەی گەردیلەی توخمەکانی پێ دیاری بکرێت یان ژمارەی گەردیلەکانی توخمێکی دیاریکراوی کە ئاوێتەیەکی کیمیاییدا پێ بدۆزرێتەوە سەرەڕای ئەوەی کیمیاگەران بارستەی گەردیلەی جیاوازیان بۆ هەمان توخم بەکاردەهێنا ، چونکە ڕێگایەکی یەکگرتووی پێوان نەبوو بەکاربهێنرێ ، کە بووە هۆی ئەوەی پێکهاتنی جیاواز بۆ ئاوێتەکانی ئەو توخمانە پێشنیاز بکەن و لێک تێگەیشتنی ئەنجامەکانی یەکتر ببێتە کارێکی نزیکە نەشیاو.
لە ئەیلوولی (١٨٦٠)دا چەند کیمیاگەرێک لە کۆنگرەیەکی جیهانیدا لە کارلسرۆی ئەڵمانیا کۆبوونەوە بۆ یەکلایکردنەوەی دۆزی بارستەی گەرد‌یلەیی و هەندێ بابەتی تر کەڕای جیاوازیان هەبوو دەربارەیان. ستانیسلا و کانیزارۆی کیمیاگەری ئیتاڵی ، ڕێگەیەکی قایلکەری بۆ دیاریکردنی بارستەی ڕێژەیی توخمەکان پێشنیاز کرد ، کە دوای ئەوە بە ناوی خۆیەوە ناونرا ( ڕێگەی کانیزارۆ ). ئەم ڕێگەیە وای لە کیمیاگەران کرد پشت بە سەنگێک ببەستن بۆ بەهای پێوانەیی بارستە گەردیلەییەکان و ڕێگایشی خۆش کردبوو توێژینەوە لە پەیوەندیی نێوان بارستە گەردیلەییەکان و ڕەوشتی توخمە کیمیاییەکانی تر.
زانای ڕووسی مەندەلیڤ
ھەستا بە ڕیز کردنی توخمە ئاشکرا بووەکان لە سەردەمی خۆیدا کە ژمارەیان (٦٣) توخم بوون بە نزیکی بە پێی زیادی کێشی گەردی ھەروەھا (atomic weights) تێبینی کرد دووبارە بونەوەی ڕەوشتی ھاوشێوە بۆ توخمە خولیەکان بە ڕێک و پێکی لە ھەمان ساڵدا مایر گەیشتە ئەڵمانیا لە ھەمان خشتەدا بە نزیکی
خشتەی مەندەلیف
لە ڕاستیدا ئەم خشتەیە پەیوەندی بە ناوی مەندەلیڤەوە چونکە توانی دیاری بکات رەوشتی ھەندێ توخمەکان کە نەدۆزرابوەوە لەو سەردەمەدا وە تەنیا توانی رەوشتی توخمەکان دیاری بکات جەرمانیۆم پێس دۆزینەوەی ناوی نا بە شێوەی سیلیکۆن ،
بەڵام دەربارەی کەم و کوڕی ئەم خشتەیە لێرەدا بە ڕاستی دوو کەم و کوری ھەیە :
یۆد و تیلیریۆم لە جێگای گونجاو‌دا دانەنراون بە پێی زیادی کێشی گەرد‌یلەیی.
شوێنی گونجاو دیاری نەکراوە لە خشتەکە بۆ توخمەکان کە شوێنیکی شیاو بێت .
ئه‌ڵماس:
ئه‌ڵماس: ڕه‌قترین جۆری كانزایه ، له شێوه‌ى قوچه‌ك دایه كه كاربۆن له گۆشه‌كاندا هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌ك گه‌ردیله‌ى كاربۆن له ناوه‌راست كه گه‌ردیله‌كان به چوار ئه‌لكترۆن له خولی (SP3) به‌یه‌ك ده‌به‌سترێن
كه هێزو ره‌قى ده‌به‌خشێته ئه‌ڵماس.
ئایا هیچت ده‌رباره‌ی چیرۆكی كێڵگه‌ی ئه‌ڵماسه‌كه بیستووه؟
رووداوه‌كانی ئه‌م چیرۆكه باس له جوتیارێكی خاوه‌ن توانا و چوست وچالاك ده‌كات، كه چه‌ندین ساڵ له كێڵگه‌كه‌یدا زۆر به‌گه‌رم وگورییه‌وه كاری تێدا ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی به ساڵاچوو، رۆژێك بیستی جوتیاره‌كان بۆ گه‌رِان به دوای ئه‌ڵماس و دۆزینه‌وه‌ی بۆ شوێنی دوور و دیاریكراو گه‌شت ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی بخات ده‌بێته كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌خته‌وه‌ری باڵی به سه‌ردا ده‌كێشێت و گوزه‌رانی به شێوه‌یه‌كی باش ده‌گۆرِێت و بۆ دواجار ماڵاوایی له هه‌ژاریی ده‌كات، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی گه‌شت كردن و گه‌رِان به‌دوای ئه‌ڵماسدا بۆ دروست ببێت، هه‌ربۆیه برِیاری دا كێڵگه‌كه‌ی كه چه‌ندین ساڵ و به‌وپه‌رِی چالاكی ودڵسۆزییه‌وه كاری تیاكردووه بفرۆشێت، چونكه به بۆچوونی ئه‌و ئیدی به‌خته‌وه‌ری له‌وێدا به‌دی ناكات و بۆ گه‌رِان به‌دوایدا پێویسته بیر له ده‌ستكه‌وتنی ئه‌ڵماس بكاته‌وه، تا ببێته كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و بگاته ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌ی كه به دوویدا وێڵه.
كاكی جوتیار كێڵگه‌كه‌ی فرۆشت و گه‌شتی گه‌رِانی ده‌ست پێكرد، بۆماوه‌ی سیازده ساڵ سه‌رقاڵ بوو به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵماس، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ ئه‌ڵماسێك بدۆزێته‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌و ماوه زۆره‌دا شكستیان هێنا، تا گه‌یشته رِاده‌ی بێهیوایی، چونكه نه‌یتوانی خه‌ونه‌كه‌ی بهێنێته‌دی... ده‌سته‌وسان بوو، هیچی پێنه‌كرا، جگه له‌وه‌ی خۆی بهاوێته ناو ده‌ریایه‌ك و خۆی كرده ژه‌مێك خۆراكی ماسییه‌كان!
ئه‌و جوتیاره‌ی كه كێڵگه‌كه‌ی ئه‌وی كرِی كاری له‌سه‌ر ده‌كرد و زۆر به خۆشحاڵی و چالاكییه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، هه‌ڵده‌سا به بژاركردن و لێكردنه‌وه‌ی گژوگیای زیانبه‌خش و درِك و داڵه‌كانی ناو كێڵگه‌كه و چاندنی نه‌مامی نوێ و ئاودانی و په‌روه‌رده‌كردنیان به باشترین شێوه، له‌و ماوه‌یه‌دا كێڵگه‌كه‌ی بووه باشترین و پرِ به‌رهه‌مترین كێڵگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له رووی باشی و جۆری به‌رهه‌مه‌وه!
رۆژێك كاری له كێڵگه‌كه‌یدا ده‌كرد شتێكی بینی ده‌بریسكایه‌وه، كاتێ هه‌ڵیگرت و لێی رووانی بۆی ده‌ركه‌وت پارچه‌یه‌ك ئه‌ڵماسی بچووكه! زۆرخۆشحاڵ بوو به په‌رۆشه‌وه ده‌ستی كرد به زیاتر گه‌رِان و پشكنین به‌دوای ئه‌ڵماسدا، توانی پارچه‌یه‌كی تریش بدۆزێته‌وه، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی پارچه‌ی سێیه‌م و چواره‌میشی دۆزییه‌وه.
ئه‌وه‌ی توشی سه‌رسورِمانی كرد ئه‌وه بوو، بۆی ده‌ركه‌وت كه له‌ژێر كێڵگه‌كه‌دا كانێكی ئه‌ڵماس هه‌یه!!
له‌م چیرۆكه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه به‌خته‌وه‌ری زۆر نزیكه لێمانه‌وه، پێویست به‌وه ناكات له شوێنی دوور به‌دوایدا بگه‌رِێین، چونكه له ناخی خۆماندایه!!
له ناخ و ناوه‌رِۆكی هه‌ریه‌كێكماندا كێڵگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری، پێویسته گرنگی پێ بده‌ین و بژاری گژوگیا و نه‌مامی زیانبه‌خش و درِكه‌كانی بكه‌ین و ئاودێری بكرێت تا بتوانین له كاتی گه‌رِان به‌دوایدا به‌رهه‌مێكی باش و به كه‌ڵك بچنینه‌وه، كه بریتییه له سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی ناخمان بێبه‌ش بێت له ئاودان و پرِ درِك وداڵ بێت و گیای زیانبه‌خش زاڵ بێت تیایدا، ئه‌وا بێگومان به‌رهه‌مێكی بێكه‌ڵكمان چنگ ده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا شكستی كاره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر به جۆریكی تر ئاماژه‌ی پێ بده‌ین و زیاتر روونی بكه‌ینه‌وه، درِك و داڵ و گیا زیانبه‌خشه‌كانی ناو كێڵگه‌كه بریتی بێت له بیرۆكه‌ی نه‌رێنی و ره‌شبینی و بێ هیوایی، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانرێت هه‌ستین به دوورینه‌وه و به ده‌ست هێنانی ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری، چونكه ئه‌م رێگایه زۆر كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و شێوازی ژیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیمان هه‌ڵسین به لابردنی هه‌موو ئه‌و درِك وداڵانه و له به‌رامبه‌ردا سه‌رقاڵی چاندنی نه‌مامی نوێ بین، (بیرۆكه‌ی ئه‌رێنی و گه‌شبینی و هیوا) له جێی ئه‌واندا، بێگومان ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی كه له‌ناخماندایه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵقوڵان و به‌رهه‌می ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری.
كه‌واته هیچ پێویست ناكات وێڵ بین به دوای به‌خته‌وه‌ریدا له شوێنه دووره‌كان، به بیانووی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی خۆمان هیچ هۆكارێكی تێدا به دی ناكرێ و ناتوانی ئارامبگری له‌سه‌ر نارِه‌حه‌تییه‌كانی، ئه‌وه‌ی كه پێویست به گۆرِان ده‌كات خودی خۆمان و بیركردنه‌وه‌كانمانه، نه‌وه‌ك ئه‌و شوێنه‌ی كه لێی ده‌ژین!
كه‌وایه ئیتر دوور مه‌رِۆ له ناخی خۆتدا بۆی بگه‌رِێ ...
به هیوام هه‌رده‌م له به‌خته‌وه‌ریدا بن ...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه