.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زانایان پێنج ڕێگایان داناوه بۆ به‌هێزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی مێشك، ئه‌وانیش بریتین له :-
1- فێربوونی زمانی دووه‌م: فێربوونی زمانێكی تر بێجگه له زمانی دایك یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له به‌رزتركردنی تواناكانی مێشك و ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زایان هه‌یه به دوو زمان یان به چه‌ندین زمان قسه ده‌كه‌ن كه‌متر تووشی نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك ئالزایمێر (فه‌رامۆشی) ده‌بن.
2- قسه كردن و وتووێژ: كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر قسه و گفتوگۆ ده‌كه‌ین هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌ین و ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵاتیان باش و شیاوه وخاوه‌ن مێشكێكی تواناترن.
3- نه‌بوونی سترێس و گوشاری ده‌روونی: گوشاری ده‌روونی هۆكاری سه‌ره‌كی فه‌رامۆشی كاتیه و مێشك ده‌بێ له كاتی گوشاری ده‌روونی كونترۆڵی هه‌بێ و بتوانێت سترێس و گوشاری ده‌روونی له‌خۆی دوور بخاته‌وه.
4- به‌رنامه‌ی خۆراك: خواردنی خۆراكه‌كانی وه‌ك سه‌وزه‌مه‌نییه‌كان و دانه‌وێڵه و زه‌یتی زه‌یتون و ماسی تواناییه‌كانی مێشك زیاتربه‌هێز ده‌كات.
5- وه‌رزشكردنی مێشك: مێشك وه‌ك ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته ده‌توانێت وه‌رزش بكات و فێربوونی زانیاری و له‌به‌ركردنی ژماره‌ی ته‌له‌فون ده‌توانرێت وه‌ك وه‌رزشێك بێت بۆ مێشك.
sarchawa : baxcha


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه