❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-03-12 11:46:32

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان


به‌ریزان بمبورن ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌هۆی خویندنه‌وه‌ نه‌متوانیوه‌ بیمه‌ یانه‌وه

من ده‌مه‌وێت ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌مه‌ راپرسی هیوام وایه‌ بتوانن به‌شداری بكه‌ن و رای خۆتان بلین چونكه‌ زۆر زۆر ئیشم پێی هه‌یه‌


ئایا له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا بۆچی كاتێك كوڕێك و كچێك خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن
زۆر زۆر له‌وه‌ ده‌ترسن كه‌ دایك یان باوك ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ به‌ هاوسه‌رگیریش كۆتایی پێ بێت
بۆچی ناوێرن ماڵه‌وه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌؟؟


تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن زۆر زۆرم پێویسته‌

ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی خۆشه‌ویست
تكایه‌ بۆم بگوازنه‌وه‌ به‌شی گفتوگۆ و راپرسی
له‌وی نه‌متوانی بینوسم بۆیه‌ لیره‌ دامنا

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-03-12 19:33:15

:: سۆران ::
خونچەی نوێ
شوێن: قــــــەڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-14
دواترین سه‌ردان: 2013-11-04
په‌یامه‌كان: 92
WindowsFirefox

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

بەڕێزم کاك بیلال ئەمە بەبۆچونی من کێشەیەکی گەورەی سەرجەم گەنجانمانە ،
لە ڕاستیدا لە زۆربەی خێزانەکاندا جۆرێك لە ڕێگری کردن هەیە و خێزانەکانمان بە ئاسانی
ڕێگا نادەن خۆشەویستی هەتا ئەگەر بە هاوسەرگیری کۆتایی بێت ڕێگەی پێ بدەن ، هەر
لەبەر ئەم ڕێگریەشە کە زۆربەی کچان و کوڕان ناتوانن ئەو پەیوەندیە لەلای دایك و باوکیان ئاشکرا
بکەن ، چونکە بەبۆچونی من لەلای دایك و باوك وایە کوڕ و کچەکانیان هەرچەندە گەورە بن هەر
منداڵن و ، لەوە دەترسن لە جیاتی خۆشەویستی فێڵیان لێبکرێت و بەلاڕێدا ببرێن ....
بەڵام بەبۆچوونی خۆم پێم باشە چ بۆ کوڕ چ بۆ کچ باشترە کە لانی کەم یەکێك لە دایك و باوك
ئاگادار بن ، بۆ ئامۆژگاری کردنیان و پیشاندانی ڕێگای ڕاست و دروست و هاوکاریکردنیان....

Kurdzhin
مه‌ڕوانه خه‌ڵكى به‌جل و به‌رگى
يا به‌زۆرينه يا به‌بێ ده نگى
به‌عه‌قڵ و كردار تاقي كه‌ره‌وه
ئينجا بۆى دانێ قورسايي سه‌نگى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-03-12 19:40:59

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

یاخوا ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆشبیت به‌قوربان

قسه‌كانت زۆر زۆر جوان و راستن
به‌ڵام ئه‌و دوو كه‌سه‌ ناوێرن به‌ماڵه‌وه‌ بلێن ئه‌ترسن ئه‌گه‌ر به‌ماله‌وه‌ بلێن ئه‌و كوره‌ یان ئه‌و كچه‌ توشی كێشه‌ ببێته‌وه‌ خۆت ئه‌زانیت كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ چۆنه‌

ئیستا به‌ چ شێوه‌یه‌ك هه‌ولبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دایك و باوك بوترێت ؟؟

ئایا تۆ ریگا چاره‌یه‌كت لایه‌ باش و گونجاوبێـت بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكی لی ئاگاداربكرێته‌وه‌؟
دووباره‌ ده‌ستت خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-03-15 14:00:09

:: سۆران ::
خونچەی نوێ
شوێن: قــــــەڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-14
دواترین سه‌ردان: 2013-11-04
په‌یامه‌كان: 92
WindowsFirefox

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

ئازیزم کاکە بیلال باشترین ڕێگە خۆ نزیککردنەوەیە لە دایك و باوك و باسکردنی کێشەکانە لای ئەوان
وە وەرگرتنی بۆچونی ئەوانە، بەڵام ئەبێت ئەو کەسە بزانێت کە لەدایکی یان باوکی نزیکترە ؟ یان دەبێ بزانێ
کامیان باشتر گوێی لێ دەگرت ، بچێت لەلای ئەوە باسی بکات ( ئازیزم کەسەکە ئەتوانێ بەدایك و باوکی بڵێ
کە ئەمە کارێکی هەڵە نیە بەڵکو ئەمە سوننەتی ژیانە ، ئەوەتا ئەوان خۆیان ئەم سوننەتەیان جێ بەجێ کردوە،
وە دەبێ وا باسی بکات کە ئەو نایەوێت توشی کارێکی خراپ بێت و دەیەوێت ڕێنمایی لە ئەوان وەربگرێت )
ئەگەر کەسەکە هەر نەیتوانی یان ڕووی ناهات خۆی لای یەکێکیان قسە بکات ، ئەوە باشتر وایە دڵی خۆی
بۆ کەسێك بکاتەوە کە ئەو کەسە لەدایك و باوکی نزیك بێت و بەباشی تێیان بگەیەنێت........

بەڕێزم کاکە بیلال باوەڕ بکە باس کردنی کێشەکانی خۆمان لای دایك و باوك ئەوەندە ئەستەم نیە ، ئەگەر ڕاستیت
ئەوێت ئەوان ئەوکاتە دڵخۆشن کە مناڵەکانیان پرسیان پێدەکەن و بۆچوونی ئەوان وەردەگرن. هەوڵ بدەن وەکو هاوڕێ
مامەڵە لەگەڵ دایك و باوکتان بکەن و ئینجا چێژ لە ژیان وەردەگرن.
هیوادارم سودی هەبێت و لە کەموو کوریەکانی بمبوورن (( ئەوە تەنها بۆچوونی خۆمە بۆ ژیان ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-03-15 18:58:12

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆشبێت براگیان منیش ئه‌و قسانه‌م ئه‌وێت

وه‌لا من ئیستا نازانم چۆن ماڵه‌وه‌ ئاگاداربكه‌مه‌وه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌

به‌راستی ئه‌و قسانه‌ت زۆرلا زۆر جوان و راستن منیش هه‌ر ئه‌وه‌م ده‌وێت

ان شاءالله هه‌وڵێك ده‌ده‌م به‌ڵام به‌خوا زۆر ده‌ترسم16

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن BILALPC (2013-03-15 19:00:06)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2013-03-15 20:53:08

:: سۆران ::
خونچەی نوێ
شوێن: قــــــەڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-14
دواترین سه‌ردان: 2013-11-04
په‌یامه‌كان: 92
WindowsFirefox

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

کاکە بیلال گیان منیش کاتی خۆی هەمان کێشەی ئێستای تۆم هەبووە زۆر ناخۆشە کە یەکەم جار
دەتەوێت ئەم بابەتە لای دایك و باوك باس بکەیت ، براکەم ئەوە بەسەرهاتی خۆمە بۆت باس دەکەم
کاتێك گەیشتمە قەناعەت و کەسێکم دیاری کرد بۆ ژیانم ، هەوڵمدا باسی بکەم بۆ دایکەم ،چونکە
زۆرترین کات پشتم بە دایکم دەبەستم و بۆ هەموو شتێك پشتی پێ دەبەستم ، سوپاس بۆ خوا
یارمەتیەکی باشی دام .
ان شا‌اللە خوای گەورە بۆ تۆ و بۆ هەموو گەنجانی ئاسان بکات و بە هیواو ئاواتەکانیان بگەن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2013-03-16 06:02:59

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

یاخوا ده‌ستت خۆشبێت و سه‌ركه‌وتووبیت به‌قوربان
ان شاءالله منیش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌دایكم ئه‌ڵێم

زۆرزۆرسوپاس بۆ تۆی خۆشه‌ویست و به‌ریز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2013-03-16 13:14:13

eman 6
خونچەی نوێ
شوێن: halabja
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-03-12
دواترین سه‌ردان: 2013-05-25
په‌یامه‌كان: 24
WindowsSafari

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

labar away agar ba hawsargirish kotay bet har jyadabnawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2013-03-17 08:05:05

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

به‌بۆچوونی تۆ ئه‌وه‌ له‌هه‌موو كه‌سێكدا وه‌ك یه‌كه‌؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2013-03-19 17:20:03

eman 6
خونچەی نوێ
شوێن: halabja
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-03-12
دواترین سه‌ردان: 2013-05-25
په‌یامه‌كان: 24
WindowsFirefox

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

la %99 kasakan waya chunka mn ta esta chand kasm bynybet ka ba xoshawysty bayak gayshtbn jyabunatwa

hywadarm qsakanm sudyan habubet bot

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2013-03-19 18:54:12

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

سوپاس بۆ به‌شداریت

به‌ڵام من هۆی ئه‌وه‌م دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆچی ئه‌گه‌ر به‌خۆشه‌ویستی به‌یه‌ك بگه‌ن جیاده‌بنه‌وه‌

به‌پیی هه‌ندی شت كه‌ بیرم لی كردووه‌ته‌وه‌ لیی تیگه‌شتوم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2013-03-31 10:53:37

eman 6
خونچەی نوێ
شوێن: halabja
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-03-12
دواترین سه‌ردان: 2013-05-25
په‌یامه‌كان: 24
WindowsSafari

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

mnish chunka aw 2 kasa bawar bayak nakan wahast akan ka yakekyan dro bkat lagal awakayan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2013-03-31 12:21:00

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

سوپاس بۆ به‌شداریت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2013-04-05 17:57:38

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

سلاو
دەستەکانت خۆشبێت بەڕێزم تەوەرێکی جوانە
هۆکارەی ئەگەڕێتەوە بۆ چەند خالێک ..
یەکەم ئەوەی کە کۆمەڵگای ئێمە بە چەنەها قۆناغی سەختا تێپەڕ بوە تا گەیشتۆتە ئێرە کە بتوانن ڕای خۆشیان بڵێن سەبارەت بە هاوسەرگیری لە زەمانی کۆنا هەر لە مناڵیەوە گەورەکانیان ئەم پڕۆسەیەیان تەواوکردوەو هیچ کام لە دو نەفەرەکە ئاگاشیان لینەبوە تا وای لێهاتوە تۆزێک گۆڕاوە و بە چەن قۆناغ هاتوە تا ئێستا کە لە چاوە زەمانی کۆنا زۆری فەرقە لانیکەم بە ئازادانە ئەلێن کە ئەم کەسەیان ئەوێت یان ئەم هاوسەرگیریە ئەکەن یان نا بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم قۆناغەش وەک هەمو قۆناغەکانی تر بەڕیکەین و وای لێبێت کە کچ یان کوڕ بڵێت من لەگەڵ فلان کەس هاوسەرگیری ئەکەم بە بێ هیچ ڕێگریەکی خانەوادە ئەم مەسەلەیە کۆتایی پێبێت ..

دوەم ئەو سیستەمی پەروەردەیەی کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا هەیە کە هەر لە مناڵیەوە تاک و گەورەیی دایک و باوک جۆرە شەرمێک لە نێوان و کچ و کوڕا دروست ئەکەن کە ئەمە کچە نابێت یاری لەگەڵ کەیت ئەمە کوڕ عەیبە بچیت بۆلای ئەمە کچە نابێت لێی نزیک بیتەوە ئەمە کوڕ نابێت لەگەڵی بیت .... چەنەها قسەی لەم جۆرە کە وەها شەرمێک دروست ئەبێت لای کج و کوڕ کە بەڕای من زۆریش باشە وای لێهێت کە ئەم کچ و کوڕە وەهای هەستێکی خۆشویستن لایان دروست بێت روی ئەوەیان نیە بیڵێن لای دایک و باوکیان جونکە هێشتا ئەو هەمو شەرم و عەیبەیەی کاتی منالێیان بیرە ...

سێیەم ئەو دینەی کە ئێمە هەمانە دینی پیرۆزی ئیسلامە کە  ڕیگری نزیکی نێوان کچ و کوڕ ئەکات لە پێش هاوسەرگیریا کە ئەگەر بێت و هەستیان هەبێت بەرامبەر بەیەک ڕیی داوە لە ڕیی شەرعیەوە بە هاوسەرگری لەیەک نزیک بنەوە نەوەک پەیوەندیەکی ناشەرعی لەگەڵ یەک ببەستن و هەستەکانیان  بگۆڕنەوە لە پێش هاوسەرگریا ...

چوارەم ئەو هەستەی کە دایک و باوک لای مناڵ دروستیان کردوە کە هەرچەندە گەورەش بن هێشتا بڕیارەکانی ئەوان ئەگەری هەڵە بونی هەیەو پێویستە دایک و باوک بڕیار لەوەبەن کە مناڵ ئەبێت چی بکات و چی نەکات بە تایبەت لە وەها مەسەلەیەکی گرنگدا ....

لەبەر ئەم هۆکارانە کچ و کوڕ کاتێک یەکتریان خۆشئەوێت ئەو جورئەتەی کە بە خیزانەکانیان بلێن نیانە کە ئەم خالە زیاتر لەلای کجان هەیە لای کوڕان زۆر کەمترە ئەمەش بەو هۆکارەی کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا هەمیشە کوڕ بوە کە داوای اهوسەرگیری کردوە لە خانەوادەکەی و پێسنیاری کەسێکی کردوە بۆ خانەوادەکەی کە بە پێچەوانەی کوڕ کچ هیچ کات لە کۆمەڵگای ئێەدا داوای هاوسەرگیری ناکات و پێسنیاری کوڕ نادات بە خانەوادەکەی ..

بەلام لەگەڵ هەمو ئەم سەختیانەدا هێشتا ئەماە کۆمەلە ئاداێکی جوانی دین و کۆمەڵگای ئێمەیە کە جێگای شانازیە کە کوڕ و کچەکانمان هێشتا ئەوەنە ڕیزەیان هەیە بۆ خانەوادەکانیان کە جورئەتی وتنی کۆمەڵە شتێکیان نیە لەلایان بە تایبەت مەسەلەیەکی وەک هاوسەرگیری و هەست و غەریزەی جنسی کە بە پێچەوانەی کۆمەڵگای ئێمە زۆرینە کۆمەڵگاکانی تر وەک ڕەوشتێکی ئاضەڵ ئاسا کوڕ یان کچ بە بەرچاوی خێزان و کۆمەڵگاو هەمو کەسەوە بە دوای هەست و غەریزە جنسیەکانیدا ئەڕوات و زو لە هەمو شتێک تێر ئەبێت و لە هەمو شت بێزار ئەبێت هەست و دڵ و نرخی بۆ هیچ کام لەو هەدیە بە نرخانەی ژیان نیە کە پیاوێکی بەڕەوشت یاخود ئافرەتی بە ڕەوشت بێت ..

بۆیە من پێم وایە نابێت گەنجەکانمان دڵگران بن لەوەی کە توانای دەربڕینی ئەو هەستەیان زۆر بە سەختی بۆ پەیا ئەبێت چونکە بەم جۆرە هەم نرخی ئەو هەستەیان لا ئەمێنێت هەم چێژی ئەو بەیەک گەیشتنەیان لائەبێت هەم ئەو ڕێزەی سەبارەت بە خانەوادەکەیان بۆ ئەمێنێت ...

بەلام لەگەڵ هەمو ئەمانەشا خانەوادەی ناڕۆشن فکرمان هەیە کە بە هیچ جۆر بڕوایان بە هەست بە خۆشویستن بە بڕیاری کوڕەکانیان یان کچەکانیان نیە کە هەمیشە قسەی خۆیان پێ قسەیە کور کەسێکی بویت نەوێت یاخود کچ حەزکات یان نەیکات بەلایانەوە گرنگ نیە کە ئەمە هەلەیەکی زۆۆۆر گەورەیەو دواتر خۆیان باجی ئەم هەلەیە ئەدەن بەلام بۆیان گرنگ نیەو هەر واهاتون و هەر وا ئەڕۆن ..

لە کۆتاییدا دەستخۆشی بۆ تۆ بۆ تەوەرەکەت ،، هیوای خۆشبەختی بۆ هەمو گەنجێکی بە هەست بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموتان ..

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2013-04-18 10:32:51

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

سلاو ی خوات لێبێت

ترسانه که بۆ دوو شت ده گه رینمه وه  1 خۆی پێوه ندیه که له سه ره تاوه هه له یه (خۆشه ویستی پێش زه واج ) ئه مه ش وا ده کات ترس دروست بکات ، کاتیك کورێك کچێكی خۆش ده ویت بۆچی راسته وخۆ داوای ناکات ؟ ، واته له ده رگاوه بچێته ژووره وه نه ک له په نجه ره وه ..!  نه ک جه ند سالێک به یه که وه بن .... 2 نه بوونی پێوه ندی ها وریه تی له نێوان داێك و باوێك به رامبه ر کجه کانیان  یان کوره کانیان به شێوه یه ک  بتوانن شته شاراوه کانیان ب داێک و باوکیان بلێن .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2013-04-19 19:33:47

twana.T&H
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-06-09
په‌یامه‌كان: 171
unknownOpera

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

ده سته كانت خؤش بؤ ئه م بابه ته جوانه ئه زيزه كه م ئيمه ى كورد داب و نه ريتئكمان هه يه كه زؤر شتى تئدا قه ده غه كردووه هه ندئ شت له وانه به يوه ندى خؤشه ويستى نئوان كورو كجئك به ئاشكرا من بئم وايه دايك و باوكانمان له به رئه وه ى رئكه ناده ن به ئاشكرا ئه م به يوه نديه هه بئت يا خو د ئه كه ر هه بئت ئه وا زؤر جار كاره ساتي دلته زئنى لئكه وتؤته وه

Kurdzhin
هيچ هه‌نگاوێك نيه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت به‌يه‌ك جار بمانگه‌يه‌نى به‌ خۆزگه‌كانمان.. هه‌ميشه‌ پێويستمان به‌هه‌نگاوه‌ بچوكه‌كانه‌.!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2013-04-23 13:37:48

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

زۆرزۆرسوپاس بۆ ئیوه‌ی به‌ریز و خۆشه‌ویس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2013-04-23 18:25:44

twana.T&H
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-06-09
په‌یامه‌كان: 171
unknownOpera

Re: تكایه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌م راپرسییه‌مدا زۆر زۆرم پێویسته‌

سوپاس بؤ تؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net