❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكی موسڵمانبونی پاسەوانی بەندینخانەی گوانتانامۆ ( زۆر كاریگەرە بیخوێنەرەوە)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-04-21 20:36:55

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

چیرۆكی موسڵمانبونی پاسەوانی بەندینخانەی گوانتانامۆ ( زۆر كاریگەرە بیخوێنەرەوە)

هۆڵد برۆكس كە یەكێك بوو لە پاسەوانەكانی ترسناكترین بەندینخانەی سەر زەوی، و بەندكراوەكان تیایدا بە توندترین شێوە ئەشكەنجە ئەدرێن، كە ئەویش بەندیخانەی گوانتانامۆیە لە وڵاتێكدا كە بە ئازادی ناسراوە( ئەمریكا).

هۆڵد برۆكس ی پاسەوان فەرمانی وەرگرتبوو لە سەركردەكانی یەوە كە بە توندترین شێوە ئەشكەنجەی زیندانیەكان بدات، هەمیشە ئەوەیان ئەدا بە گوێی پاسەوانەكاندا كە ئەم مرۆڤانە خراپترینی سەر زەوین و بە فەرمانی ئوسامە بن لادن كار دەكەن، گەر تەنها هەلێكیان بۆ هەڵكەوێت بێ یەك و دوو دەتكوژن.

لەگەڵ ئەمەشدا، هۆڵد برۆكس هەر بە باشی هەڵسوكەوتی دەكرد لەگەڵ زیندانیەكاندا، ودڵی ئەدانەوە و ئەشكەنجەكانی لەسەر سوك ئەكردن، تا وای لێهات بەندكراوەكان ناوياننابوو "پاسەوانە بەبەزەییەكە " بەڵام لە لایەكی ترەوە هاوڕێكانی بە خیانەت تاوانباریان كرد.
ئەوەی كە سەرنجی هۆڵد برۆكس ی ڕائەكێشا لەو بەندینخانەیەدا، خەندەی زیندانی یەكان بوو كە بە هاتنی شەو لەسەر دەموچاویان دەردەكەوت و (سوپاس بۆ خوا)یان دەگوتەوە.

هۆڵد برۆكس و هاوڕێكانی كە شەو دەهات دەچوون بۆ مەشروب خوادنەوە، وزینا كردن. لە یەكێك لە شەوەكاندا پێش رۆیشتنی چوو بۆ دڵدانەوەی زیندانی یەك كە ئەشكەنجە درابوو، كە بەندكراوی ژمارە 590 بوو، كە پیاوێكی مسوڵمان بوو، ناوی ئەحمەد راشدی بوو خەڵكی مەغریب بوو. پاش قسەكردنیان، هولدبروكس توشی شۆك بووبوو، چونكە یەكەمجاری بوو كە ڕاستی ئاینی ئیسلام بزانێت، ئەو ئیسلامەی كە ئەحمەد باسی لێدەكرد زۆر جیاواز بوو لەوەی كە ئەمریكاییەكان باسیان كردبوو وێنەكەیان شێواندبوو. دوای ئەمە هولدبروكس هەموو شەوێك لە باتی چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێكانیدا، ئەچوو بۆ لای راشدی و ئیسلامی لێوە فێر ئەبوو!!

چەندەها پەرتووكی كڕی لەسەر ئیسلام و هەمیشە دەیخوێندنەوە، تا ڕۆژێك هات پێنوس و پارچە كاغەزێكی بچووكی هێناو لە ژێر دەرگای ژووری بەندیخانەكەی ئەحمەدەوە بۆیناردە ژوورەوەو داوای لێكرد كە شایەتومانی بۆ بنوسێت بەڵام بە پیتی ئینگلیزی، هەر لەوێدا و لە بەندینخانەی غوانتانامۆدا بە دەنگێكی بەرز شایەتومانی هێناو ناوی خۆی گۆڕی بە (مصطفی عبدالله). ژیانی بە تەواوەتی گۆڕا لە گۆرانی و خواردنەوەو عەلاقاتی ناشەرعی بۆ نوێژو زیكری خواو قورئان لەبەركردن.
ساڵی 2005 وازی هێنا لە هێزەكانی ئەمریكا، ئێستا وەك ڕاوێژكارێك لە مەركەزی (تمب) ی ئیسلامی كاردەكات. بەڵام لەگەڵ ئەوەی وازیشی هێنا لەو زیندانە، هەتا ئێستاش نەیتوانیوە وێنەی ئەو ئەشكەنجانە لە بیری خۆی دەربهێنێت.
تێبینی، هۆڵد برۆكس بەناوبانگترین مسوڵمانە كە مسوڵمان بوونی بووە جێی باسی خەڵكانی ئەمریكا. [ إِنَّكَ ڵا تَهْدِی مَنْ أَحْبَبْتَ ۆڵكِنَّ اللـه ێهْدِی مَن يشا‌‌ء ].. القصص 56.

s: baxcha

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-04-25 16:08:02

twana.T&H
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-06-09
په‌یامه‌كان: 171
unknownOpera

Re: چیرۆكی موسڵمانبونی پاسەوانی بەندینخانەی گوانتانامۆ ( زۆر كاریگەرە بیخوێنەرەوە)

ده ست خؤش زؤر جوانه

Kurdzhin
هيچ هه‌نگاوێك نيه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت به‌يه‌ك جار بمانگه‌يه‌نى به‌ خۆزگه‌كانمان.. هه‌ميشه‌ پێويستمان به‌هه‌نگاوه‌ بچوكه‌كانه‌.!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-04-25 17:35:51

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: چیرۆكی موسڵمانبونی پاسەوانی بەندینخانەی گوانتانامۆ ( زۆر كاریگەرە بیخوێنەرەوە)

zor supas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net