❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باران و ... چەند سەرنجێك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-04-25 18:22:04

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

باران و ... چەند سەرنجێك

باران و ... چەند سەرنجێك

ئاو، سەرچاوەی گرنگی ژیان و توخمی سەرەكییە لەمانەوە و بەردەوامی ژیانی مرۆڤ و زیندەوەران، بارانیش لەسەرچاوە گرنگەكانی ئاوی سەر زەوییە.
زۆر سەیرە! ئەم هەموو ئاوە چۆن بەو ئاسمانەوە ڕاگیراوە؟!
لەكاتێكدا ئێمەی مرۆڤ ناتوانین تەنها یەك سەتڵ ئاو لەسەرووی خۆمانەوە ڕاگیربكەین.
لەوەش سەیرتر! ئەو هەموو ئاوە چۆن و بەچ ڕێكوپێكی و یاسایەكی جوان دێتە خوارەوە، دڵۆپ ... یەك لەدوای یەك، چونكە ئەگەر ئەو بارانە بەهەر شێوەیەكی تر بهاتایەتە خوارەوە، ئەوا ئەبووە مایەی زیان و لەناوبردن، نەك ژیان و سەوزبوون! ئەی ئەگەر ئەو بارانە بەشێوەی كوندەی سەر بەرەو خوار بهاتایەتە خوارەوە، ئەو كات چی ڕووی ئەدا؟! وە بۆچی وەها نایەتەخوار؟! ئەو یاسایە كامەیە كەدڵۆپ دڵۆپ بەڕیزو بەڕێك و پێكی و یەك لەدوای یەك دای ئەبارێنێت، هەروەك كۆمەڵێ‌ سەربازی مەشق پێكراوی گوێڕایەڵ بۆ هەموو فرمانێك0
لەمانەش سەیرتر ئەوەیە كە جارجارێك هەورەكان ئەگرمێنن! وەك ئەوەی سروودی خۆشخوان بچڕن، بروسكەكانیش گوللەی خۆشی و گڕدارن و بەئاسمانی ئاوەدانیدا گوزەر دەكەن ... زۆر سەیرە! چۆن ئاو و ئاگر پێكەوە گۆرانی بۆ ژیان دەڵێنەوە، چونكە هەورە بروسكە پڕییەتی لەبارگەی كارەبایی جێگیری (ستاتیك)ی موجەب و سالب، كەلەكاتی خاڵی بوونەوەی ئەو بارگە كارەباییانەدا بروسكە دروست ئەبێت!
لەمانەش هەمووی سەیرتر! ئەو بروسكەیە خۆیەتی، ئەو هەورە بروسكەیەی كە كەسانێك بەبێ سوودیان زیان بەخشی ئەزانن، ئایا ئەزانن ئەو بروسكەیە چی ئەكات؟! بەهۆی ئەو بروسكەیەوە ئۆكسجینی هەوا و نایترۆجین یەك ئەگرن دووەم ئۆكسیدی نایتریت دروست ئەبێ، ئینجا ئەم نایتریتە ئەبێتە دیاری دەستی باراناوەكە و لەگەڵ خۆیدا دێتە ناو زەوییەوە، وە لەناو زەویشدا ئەو نایتریتە لەگەڵ توخمەكانی ناو زەویدا یەك ئەگرێت و نیتراتی كالیسیۆم ... باشترین خۆراك و پەینی زەوی پێك دەهێنێت، ئەی نابینی هەمیشە پیت و بەرەكەتی خاك بەردەوام پارێزراوە، ئەوە بەهۆی ئەو پەیینە خواكردەوەیە، بەیارمەتی و هاوكاری هەورە بروسكە و باراناو و توخمەكانی ناو خاك دروست ئەبێ‌، كەواتە پێویستە بڵێین: پاك و بێگەردی بۆ تۆ ئەی خوای گەورە و میهرەبان.
عادل شاسوارى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net