❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یارمه‌تی که‌ســـانی تر بـــــده‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن '

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-04-25 19:53:45

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsSafari

یارمه‌تی که‌ســـانی تر بـــــده‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن '

له‌ یه‌کێک له‌ شه‌وه‌ ساردو باراناویه‌کانی زستاندا .کوره‌ لاوێکی تازه‌ پێگه‌یشتوو به‌ سواری پاســـکیله‌که‌ی له‌سه‌ر کاره‌که‌یه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵــ ده‌گه‌رایه‌وه‌ .
له‌ رێگا چاوی به‌ خانمێک که‌وت له‌ ته‌نیشت ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه‌ له‌ به‌ر بارانه‌که‌ وه‌ستابوو ، به‌ ئاشکرا دیار بوو که‌ چاوه‌روانی یارمه‌تی ده‌کات ،
ئه‌ویش پاسکیله‌که‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ راگــرت ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت گرفته‌که‌ی چــییه‌ ؟
وێرای ئه‌وه‌ی خانمه‌که‌ به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ پێشوازی لێکرد ، به‌ڵام به‌ ترس و له‌رزێکی رۆره‌وه‌ ده‌ترسا له‌م لاوه‌ نامۆیه‌ که‌ به‌ره‌و ڕوی دێت ، چونکه‌ کاڵای هه‌ژاری به‌رویه‌وه‌ دیار بوو ،له‌ سیمایدا لاوێکی هه‌ژارو برسی وکه‌م ده‌رامه‌ت به‌دی ده‌کرا !
ده‌بێت نیازی چی بێت ؟!
تۆبڵێی روتی بکاته‌وه‌و پاره‌و پوڵــه‌کانی بدزێت ؟!
یاخود هاتووه‌ ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بکات ؟
کوره‌ لاوه‌که‌ هه‌ستی به‌ په‌شۆکاوییه‌که‌ی کرد ، ویستی دڵــنیای بـــکات وتــی :سلاو خانمه‌که‌م من ناوم سه‌ربه‌سته‌ و میکانیکیم ، چـــۆن ده‌توانم یارمه‌تیت بده‌م ؟
له‌وڵامدا وتی :کتوپڕ ئۆتـــۆمبێڵه‌که‌م له‌کار که‌وت بێ ئه‌وه‌ی بزانم هۆی چییه‌ !
-    نیگه‌ران مه‌به‌ هه‌ر ئیستا هه‌موو شتێک به‌ دڵ تۆ ده‌بێت .
سه‌ربه‌ست ئۆتۆمبێلـــه‌که‌ی چاککرده‌وه‌،دوای ئه‌وه‌ی که‌ جلوبه‌رگه‌که‌ی به‌ ته‌واوی پیس ببو،به‌ هۆی گریس وڕۆنی ئۆتۆمبێله‌که‌وه‌ و قورو چڵپاوی ڕێگه‌که‌ ،وێرای ئه‌وی جله‌کانی شڵپه‌ی ده‌هات له‌ ئاوی بارانه‌که‌ !!
یه‌کێک له‌ په‌نجه‌کانی بریندار بوو ،دڵۆپ دڵۆپ خوێنی لێده‌هات هه‌وڵـــی ده‌دا به‌ پارچه‌ په‌رۆیه‌ک بی پێچێت ، له‌م کاته‌دا خانمه‌که‌ بیری له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ چ کاره‌ساتێک ڕوی ده‌دا ئه‌گه‌ر به‌م شه‌وه‌ساردو تاریکه‌ و له‌م چۆله‌وانیه‌دا بمایه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌ست نه‌وه‌ستایه‌و ئۆتۆمبێله‌که‌ی بۆ چانه‌کردایه‌ته‌وه‌ .
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌ند داوا بکات به‌رامبه‌ر به‌م کاره‌ی زۆر که‌م تره‌ له‌و چاکه‌یه‌ی پێشکه‌ش به‌ ئه‌وی کردووه‌ !!
له‌و کاته‌دا سه‌ربه‌ست خه‌ریک داخستنی بۆدی ئۆتۆمبیله‌که‌و کۆکردنه‌وه‌ی ئامرازه‌کان بوو ،خانمه‌که‌ سوپاسی کردوو ،پرسیاری ئه‌وی لێکرد چه‌ند ده‌فه‌رموویت به‌رامبه‌ر چاکردنی ئۆتۆمبێله‌که‌ ؟
سه‌ربه‌ست پێکه‌نی ،چونکه‌ ئه‌و هه‌رگیز له‌ ژیانیدا بیری له‌وه‌رگرتنی پاره‌ به‌رامبه‌ر به‌چاکه‌و یارمه‌تی نه‌کردبووه‌!
چونکه‌ باوه‌ری وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و یارمه‌تی که‌سانی تر بدات به‌ بێ به‌رامبه‌ر ، ئه‌واکه‌سانی تریش یارمه‌تی ئه‌و ده‌ده‌ن به‌بێ به‌رامبه‌ر .
هه‌ر بۆیه‌ به‌خانمه‌که‌ی گوت :چـــاکه‌ هیچ به‌رامبه‌رێکی نیه‌ جـــگه‌ له‌ چــــاکه‌ .
گه‌ر تؤش ده‌ته‌وێت چاکه‌ی من بده‌یته‌وه‌ ئه‌وا به‌ڵێنم پێبده‌ له‌ داهاتوو که‌سێکت بینی پێویستی به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌ ،یارمه‌تی بده‌یت !
خانمه‌که‌ زۆر سوپاسی کردوو پاش ئه‌وه‌ به‌لێنی پێدا ،ده‌ستی ماڵیاوای بۆ بڵند کردوو سواری ئۆتۆمبێله‌که‌ی بوو.
دوای چه‌ن کیلۆمه‌ترێک له‌ ته‌نیشت رێگه‌که‌ی دا چێشتخانه‌یه‌کی به‌دی کرد به‌مه‌به‌ستی نانخواردن وخواردنه‌وه‌ی فنجانێک قاوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک گه‌رمی بێته‌وه‌ به‌ جه‌سته‌یدا لایدایه‌ چێشتخانه‌که‌.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌چێشتخانه‌که‌ ( گارسۆن)ێکی ڕوخۆش وده‌م به‌پێکه‌نینی ئافره‌ت به‌گه‌رمی پێش وازی لێکرد ورێنمای کرد بۆسه‌ر مێزێکی چۆڵ،دواتر خاولیه‌کی پاکـــی بۆ هێنا بۆ وشک کردنه‌وه‌ی ڕوخساری و جل وبه‌رگه‌که‌ی که‌له‌به‌ر بارانه‌که‌دا ته‌ڕببوو.
دوای داواکردنی خواردن وقاوه‌ ده‌ستی خسته‌ ژێر چه‌ناگه‌ی وله‌ چێشتخانه‌که‌ راما ، بیری کرده‌وه‌ که‌ چۆن ئه‌م ( گارسۆن)ه‌ ئافرتـــه‌ ده‌توانێت ئه‌و خه‌نــده‌ ئه‌فسوناوییه‌ له‌سه‌ر لێوی بێت ، له‌کاتێکدا به‌ ئاشکرا دیاره‌ سکی هه‌یه‌ و کاتی مناڵبوونی نزیکه‌ ، به‌م کاره‌ش زۆر ماندوو ده‌بێت !؟ بێگومان زۆر هه‌ژاره‌و پێویستی زۆر به‌پاره‌ هه‌یه‌ ،بۆیه‌ به‌م شێوه‌ خۆی ماندوو ده‌کات .
سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ چۆن ئه‌م توانایه‌ی هه‌یه‌ بۆ خزمه‌ت کردنی که‌سه‌ نامۆکان ، که‌نایانناسێت !؟
خه‌نده‌یه‌ک گرتی ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌کسه‌ر سه‌ربه‌ستی هێنایه‌وه‌ یاد !
دوای ئه‌وه‌ی خانمه‌که‌ ده‌ستی له‌ خواردنه‌وه‌ ‌ڵگرت و (گارسۆن)ه‌که‌ پسوڵه‌ی خواردنه‌که‌ی بۆ هێـــنا (100) دۆلاری پێدا تا پاره‌ی خواردنه‌که‌ی لێ هه‌ڵبگرێت ،کاتێک (گارسۆن)ه‌که‌ رۆشت بۆئه‌وه‌ی باقی پاره‌که‌ی بۆ بێنێته‌وه‌ ،خانمه‌که‌ به‌دزییه‌وه‌ چێشت خانه‌که‌ی به‌جێهێشت وچاوه‌روانی باقیه‌که‌ی نه‌کرد !
ئـــافره‌ته‌ ( گارسۆن)ه‌که‌ سه‌ری سورما کاتێک گه‌رایه‌وه‌ خه‌نمه‌که‌ی به‌دی نه‌کرد ،ده‌ستی کرد به‌ پشکنین وگه‌ران له‌ شوێنی دانیشتنه‌که‌ی بینی له‌سه‌ر ده‌سته‌ سری سه‌ر مێزه‌که‌ی شتێک نوسراوه‌ !!
کاتێک نوسراوه‌که‌ی خوێنده‌وه‌ ،چاوه‌کانی پربوون له‌ فرمێسک " ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وه‌ێت چاکه‌ی من بده‌یته‌وه‌ په‌لێنم پێ بده‌ ئه‌گه‌ر که‌سێکت به‌دی کرد پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌یه‌ ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بکه‌یت "
نه‌ک ته‌نها هه‌ر ئه‌مه‌ (40) دۆلاریشی له‌ژێر ده‌سته‌سره‌که‌ دا بۆ دانابوو .
کاتێک ( گــــارســـون)ه‌که‌ هه‌رایه‌وه‌ ماڵه‌ ئاسایه‌که‌ی خۆی ،هاوسه‌ره‌که‌ی بـــینـــی زۆرماندووه‌ و له‌مادویتیدا به‌سه‌رکورسێکه‌یه‌وه‌ له‌چاوروانی ئه‌ودا خه‌وی لێکه‌وتووه‌ .
له‌ته‌نیشتێوه‌ دانیشت وبه‌و په‌ری سوزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ، یاری به‌ تاڵی پرچه‌ ره‌ش وخاوه‌که‌ی ده‌کـــرد و به‌گوێدا چرپاندی : خوشه‌ویسته‌که‌م ، سه‌ربه‌ست گیان پێم نه‌وتیت ، خوای گه‌وره‌ پێش له‌دایک بوونی کۆرپه‌که‌مان ڕزقی ده‌نێرێت ؟؟!

____________________________
وه‌رگیراو له‌ کتێبی ( نورێکی نـــوێ )

ئامـــاده‌کـــردنی " به‌رهـــه‌م "

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-04-25 20:22:30

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: یارمه‌تی که‌ســـانی تر بـــــده‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن '

ده سته کانت خۆش بیت هه رسه رکه وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-05-09 20:20:29

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsSafari

Re: یارمه‌تی که‌ســـانی تر بـــــده‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن '

زۆر سوپـــاســ بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-05-10 09:42:41

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsOpera

Re: یارمه‌تی که‌ســـانی تر بـــــده‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن '

دەسەتەکانت خۆش بێت بەرێز
هیوادارم بەردەوام بیت و سەرکەوتوو بیت[/size]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-05-17 20:11:31

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsSafari

Re: یارمه‌تی که‌ســـانی تر بـــــده‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن '

زۆر سوپـــاســـ دایکی هانۆ بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوای به‌رده‌وامی بۆ به‌رێزیشتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2013-05-17 20:23:48

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsSafari

Re: یارمه‌تی که‌ســـانی تر بـــــده‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن '

چیرۆكێكی زۆر زۆر نایاب ، ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ دانانی كاكه‌ به‌رهه‌م گیان
زۆر به‌ دڵنیایه‌وه‌ چاكه‌كردن و یارمه‌تی دانی خه‌ڵك هه‌رگیز به‌ هه‌ده‌ر نه‌ڕوات ئه‌گه‌ر له‌ دونیاش وه‌ری نه‌گریته‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ لای خودای گه‌وره‌ وه‌ری ئه‌گریته‌وه‌ .

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2013-10-20 15:13:03

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsSafari

Re: یارمه‌تی که‌ســـانی تر بـــــده‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن '

زۆر به‌رێزی کاکه‌ دیلمان گیان  سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌تی ئیوه‌ش خۆش .
زۆر راسته‌ چاکه‌ بکه‌و چاکه‌ دێته‌وه‌ رێت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net