.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







ئێزگەی كوێت، بەرنامەی (گوڵبژێر) مانگی 12 / 1996 چیرۆكێكی لەئەدەبی چینەوە گێڕایەوەو وتی: جارێكیان وشترێك و بزنێك لێیان دەبێتە دەمەقاڵێ لەسەر قەدو باڵای خۆیان و وشتر دەڵێت: ئاژەڵی مل درێژ و باڵا بەرز سوودی زیاترە لەبچوك و مل كورت. بزنیش دەڵێ: نەخێر، ئاژەڵ هەتا بچوكتربێت باشترە و سوودی زیاترە، بگرەوبەردەیەكی زۆر دەكەن و ناگەنە ئەنجام، لەئاكامدا بڕیار ئەدەن بەڕێ بكەون هەتا هەریەكەیان سوودمەندێتی خۆی بسەلمێنێ.
ئەگەنە باخچەیەكی جوان پڕیەتی لەجۆرەها گوڵ و گوڵزار و گیای لەوەڕ و هەندێ لەگەڵای درەختەكانیش بەسەر دیواری پەرژینی باخچەكەدا هاتوونەتە دەرەوە ... لەوكاتەدا كەدیواری باخچەكە بەرزە وشتر بەئارەزووی خۆی گەڵا ئەخوات و بەتەوسێكەوە بەبزن ئەڵێت: كورتەباڵا ! تۆ ئیتر چیت لەدەست دێ؟
بزنەكەش لەژێریەكێ لە دیوارەكانەوە كە كونێكی بچووكی تێدایە، خۆی دەكات بەناو باخچەكەدا و دەست ئەكات بەلەوەڕی چاك و لەناو باخەكەدا چاو لەوشترەكە زەق ئەكاتەوە و پێی ئەڵێ:پێم نەوتی ئێمەی بچوك بەسوودترین!
ئەم پەندە چینیە ئەوەمان تێ ئەگەیەنێت، كەنابێ كەس بە خۆیدا بنازێت و خەڵكانی تر بەهیچ بزانێت، بۆیە باڵای بەرزو كورت هیچ كامیان نە (ڕێز) ن و نە (لەكە).
و: عادل شاسوارى
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
