.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له گه‌ڵ رەسولی ئازیزدا موحه‌ممه‌د (دخ)
وچانێك له خزمه‌ت رەسولی ئازیزدا موحه‌ممه‌د (دخ) به ئامانجی سازدانی گفتوگۆیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رده‌مییانه له گه‌ڵییدا، گرنگییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه له سه‌ر هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كان، به‌و پێیه‌ی رەسولی ئازیز(دخ) خاوه‌نی جیهانبینی و ئایندهبینییهكی له ڕادهبهدره، كه ئه‌مه‌ش وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌یه، كه له گوزه‌ری ڕۆژگاری ئێستاماندا زۆرترین مشتومڕیان له سه‌ره و، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له حزوریدا بیانورووژێنین و، هه‌قیقه‌ت و واقیعی هه‌نووكه‌یی له دیدێكی پێغه‌مبه‌رانه‌وه شرۆڤه بكه‌ین، كه فه‌ڕاهه‌مكردنی به‌رچاوڕوونی ته‌واو له‌خۆبگرێت بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنمان و ڕهفتاركردنمان له گه‌ڵ پێشهاته هه‌مه‌چه‌شنه‌كان له دۆخه ههرهدژواره هاوچه‌رخه‌كاندا.
هه‌رچه‌نده دیمانه‌كه‌مان زاده‌ی ڕه‌هه‌نده خهیاڵییهكانه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گوزراشت له كاكڵه‌ی واقیعی ئێستامان ده‌كات و، زۆر زیاتریش له دیمانه كلاسیكییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئێستا بایه‌خدارتره.
ئێستاش لاپه‌ڕه‌كانی یه‌ك به یه‌كی به‌رگه‌كانی په‌رتووكی باوه‌ڕپێكراوی (صحیح البخاری) هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و، له حزوری رەسولی ئازیزدا (دخ) داده‌نیشین و پرسیاری لێده‌كه‌ین و گوێی لێده‌گرین و به‌رسڤی پرسیاره‌كانمانی لێوه‌رده‌گرین.
(ده‌قی دیمانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه)
پرسیار: خه‌ونی هه‌موو موسڵمانێك ئه‌وه‌یه، كه چۆن ده‌چێته به‌هه‌شت، چۆن ئه‌وه‌مان بۆ ڕاڤه ده‌كه‌یت؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): مَنْ يَضْمَنْ لِي مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الْجَنَّةَ، واته: هه‌ریه‌كێك زه‌مانه‌تی پاراستنی ده‌م و زمانیم پێبدات، هه‌روه‌ها زه‌مانه‌تی پاراستنی داوێنیم پێبدات، منیش زه‌مانه‌تی چوونه به‌هه‌شتی پێده‌ده‌م.
پرسیار: به‌ڵام وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌یشتن به به‌هه‌شت، به تایبه‌ت له ناو ئه‌و هه‌موو جه‌نجاڵییه‌ی دونیا، كه پڕاوپڕه له فاكته‌ره‌كانی فریودان و گومڕاكردن، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌خت و ئه‌سته‌مه، به ته‌رزێك كه مرۆڤ له ناو ئه‌و هه‌موو نسكۆبردنهدا، نازانێت چۆن ده‌گاته به‌هه‌شت؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): الْجَنَّةُ أَقْرَبُ إِلَى أَحَدِكُمْ مِنْ شِرَاكِ نَعْلِهِ وَالنَّارُ مِثْلُ ذَلِكَ، واته: به‌هه‌شت نزیكتره له هه‌ر یه‌كێكتان له قه‌یتانی پێڵاوه‌كه‌ی، ئاگری دۆزه‌خیش به هه‌مان شێوه.
پرسیار: هه‌ندێك زانا و كه‌سایه‌تی ئایینی په‌یدابوون، كه ژیانمان لێ حه‌ڕام ده‌كه‌ن، هه‌ڵه‌كانمان گه‌وره ده‌كه‌ن، كرده‌وه‌كانمان وا وێنا ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی گوناهی گه‌وره بن، بۆیه ده‌پرسین: گوناهه گه‌وره‌كان كامانه‌ن؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): الشِّرْكُ بِاللَّهِ، واته: بڕیاردانی هاوبه‌شێك بۆ خودای گه‌وره.
پرسیار: ئه‌ی پاش ئه‌مه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): عُقُوقُ الْوالِدَیْنِ، واته: ئازاردانی دایك و باوك.
پرسیار: ئه‌ی پاش ئه‌مه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): الْيَمِینُ الْغَمُوسُ، واته: سوێندی به درۆ.
پرسیار: (الْيَمِینُ الْغَمُوسُ) سوێندی به درۆ چییه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): الَّذِي يَقْتَطِعُ مَالَ امْرِئٍ مُسْلِمٍ بِيَمِينِهِ، وَهُوَ فِيهَا كَاذِبٌ، واته: ئه‌و كه‌سه‌ی ماڵی پیاوێكی موسڵمان به سوێندی به درۆ بۆ خۆی داببڕێت و زه‌وتی بكات.
پرسیار: ئه‌وه‌ی له ووڵاتان ڕووده‌دات له خراپه و گه‌نده‌ڵی ئابوری و ئه‌خلاقی و سیاسی، پێتوانییه پێویستی به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژانه هه‌یه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): إِنَّ اللهَ رفيق يُحِبُ الرِّفْقَ فِي الْأَمْرِ كُلِّهِ، واته: خودا نه‌رمونیانه، نهرمونیانیشی له هه‌موو شتێك‌دا خۆشده‌وێت.
پرسیار: گروپگه‌لێك له ناو خه‌ڵك ده‌بینین، كه ڕیشیان درێژ كردووه و پۆشاكه‌كانیان كورت كردووه، نوێژه‌كانیان له مزگه‌وت ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تێیدا ده‌مێننه‌وه و خۆیان به (پابه‌ند) به ئایین ده‌ناسێنن، ئێمه شایه‌تیان بۆ ده‌ده‌ین كه قوڕئانیان له‌به‌ره و به‌رده‌وامن له سه‌ر نوێژكردن و شه‌ونوێژ و به‌ڕۆژووبوون، به‌ڵام ده‌یانبینین سه‌رگه‌رمی كافركردنی خه‌ڵكن، ئه‌مه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی، كه خه‌ڵك قسه ده‌كه‌ن و جلوبه‌رگ ده‌پۆشن و دینداری ده‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌وان!، ده‌رباره‌ی ئه‌وانه چی ده‌فه‌رمووی؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): إِذَا قَالَ الرَّجُلُ لِأَخِيهِ يَا كَافِرُ ، فَقَدْ بَاءَ بِهَا أَحَدُهُمَا، واته: ئه‌گه‌ر پیاو به براكه‌ی خۆی ووت "كافر"، ئه‌وه یه‌كێك له هه‌ردووكیان سیفه‌تی ئه‌و كوفره‌یان به سه‌ردا دێته‌جێ، (واته: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی پێی وتراوه "كافر"، كافر نه‌بێت، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی پێیوتووه "كافر"، ئه‌و سیفه‌ته گه‌وره‌یه‌ی به سه‌ردا ده‌چه‌سپێت.
پرسیار: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپگهلانه پابه‌ند و دینداریش بن؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): يَخْرُجُ فِيكُمْ قَوْمٌ تَحْقِرُونَ صَلاَتَكُمْ مَعَ صَلاَتِهِمْ، وَصِيَامَكُمْ مَعَ صِيَامِهِمْ، وَأَعْمَالَكُمْ مَعَ أَعْمَالِهِمْ، يَقْرَؤُونَ الْقُرْآنَ وَلاَ يُجَاوِزُ حَنَاجِرَهُمْ، يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ كَمَا يَمْرُقُ السَّهْمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ، واته: له ناو ئێوه‌دا خه‌ڵكانێك په‌یدا ده‌بن، پێتان ناخۆشه نوێژه‌كانتان له گه‌ڵ نوێژه‌كانیان بێت، ڕۆژووه‌كانتان له گه‌ڵ ڕۆژووه‌كانیان بێت، كرده‌وه‌كانتان له گه‌ڵ كرده‌وه‌كانیان بێت، ئه‌وان قوڕئان ده‌خوێنن، كه له گه‌روویان تێناپه‌ڕێت، ئه‌وانه له دین ده‌رده‌چن وه‌كو چۆن تیر له كه‌وانه ده‌رده‌چێت.
پرسیار: ئێمه پیاوی وا ده‌بینین، كه حه‌جی كردووه و به خۆی ده‌ڵێ حاجی و ته‌سبیحی له ناو ده‌ستدایه ته‌سبیحات و زیكری خودا ده‌كات، نوێژه‌كانی له مزگه‌وت به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌كات، به‌ڵام به‌رتیل وه‌رده‌گرێت و مافی خه‌ڵك ده‌خوات، ڕات چییه له سه‌ر ئه‌و جۆره پیاوانه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): إِنَّ مِمَّا أَدْرَكَ النَّاسُ مِنْ كَلَامِ النُّبُوَّةِ الْأُولَى إِذَا لَمْ تَسْتَحِ فَاصْنَعْ مَا شِئْتَ، واته: ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له قسه‌ی پێغه‌مبه‌رانی پێشووه‌وه پێیانگه‌یشتووه، ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر شه‌رم ناكه‌یت، هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌ی بیكه.
پرسیار: له نیشتیمانی عه‌ڕه‌بی و جیهانی ئیسلامیماندا، ده‌سته‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ده‌ستی وا ده‌بینین، كه به دوای كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان كه‌وتوون و له خه‌می به‌هێزكردنی قهڵهمڕهوییهكانیاندان، ئێمه ناتوانین پێیان بڵێین: ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌تان له كوێ هێناوه؟، ئه‌ی گه‌وره و سه‌روه‌رمان، تۆ چیان پێده‌ڵێی؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): أَفَلا جَلَسَ فِي بَيْتِ أَبِيهِ أَوْ بَيْتِ أُمِّهِ حَتَّى تَأْتِيَهُ هَدِيَّتُهُ ، وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ مَا مِنْ أَحَدٍ يَأْخُذُ مِنْ هَذَا الْمَالِ شَيْئًا أَوْ مِنْ هَذَا الْفَيْءِ شَيْئًا بِغَيْرِ حَقِّهِ إِلا جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَحْمِلُهُ عَلَى عُنُقِهِ ، أَلا لأَعْرِفَنَّ رَجُلا جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَقَدْ حَمَلَ عَلَى عُنُقِهِ بَعِيرًا لَهُ رُغَاءٌ ، أَوْ قَدْ حَمَلَ عَلَى عُنُقِهِ بَقَرَةً لَهَا خُوَارٌ ، أَوْ قَدْ حَمَلَ عَلَى عُنُقِهِ شَاةً لَهَا ثُغَاءٌ أَلا هَلْ بَلَّغْتُ " قَالُوا : نَعَمْ قَالَ : " اللَّهُمَّ فَاشْهَدْ أَنِّي قَدْ بَلَّغْتُ، واته: بۆ له ماڵی دایك و باوكی خۆی دانه‌ده‌نیشت، تاوه‌كو چاوه‌ڕوان بێت، كه ئایا ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی به خه‌ڵات بۆ ده‌هات یان نا؟، سوێند به‌و خودایه‌ی گیانی منی به ده‌سته، هیچ یه‌كێكتان شتێكی به ناهه‌ق ده‌ستبكه‌وێت، له ڕۆژی دواییدا به‌و شێوه‌یه ده‌گاته‌وه لای خودا، كه ئه‌و شته‌ی خستۆته سه‌ر ئه‌ستۆی و هه‌ڵیگرتووه.. ئاگاداربن من پیاوێك ده‌ناسم، كه له ڕۆژی دواییدا دێت و حوشترێكی هه‌ڵگرتووه كه حیله‌ی هه‌یه، یان مانگایه‌كی هه‌ڵگرتووه كه بۆڕه‌ی هه‌یه، یان مه‌ڕێكی هه‌ڵگرتووه كه باعه‌باعی هه‌یه، خودایه تۆ شایه‌د به، كه په‌یامه‌كه‌م گه‌یاند.
پرسیار: به‌ڵام هه‌ندێك ده‌سته‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌وا هه‌ن له هه‌موو پارچه‌كانی نیشتیمانی عه‌ڕه‌بی و جیهانی ئیسلامییدا، وه‌كو بڵێی گوێبیستی ئه‌و په‌یامه‌ی تۆ نه‌بووبن؟!، ئه‌وان ماڵی ده‌وڵه‌ت حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن، له (بیت المال) ی موسڵمانان قازانج ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س چاودێریان بكات و لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا بكات، چ قسه‌یه‌كتان بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): مَا مِنْ وَالٍ يَلِي رَعِيَّةً مِنْ الْمُسْلِمِينَ فَيَمُوتُ وَهُوَ غَاشٌّ لَهُمْ إِلَّا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ، واته: هه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌ك ده‌سته‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ڕه‌عییه‌تی موسڵمانان بگرێته ده‌ست و فێڵیان لێبكات و له خشته‌یان ببات، ئینجا بمرێت، خوای گه‌وره به‌هه‌شتی لێ حه‌ڕام ده‌كات.
پرسیار: فه‌رمانڕه‌واكان سته‌م له گه‌له‌كانیان ده‌كه‌ن، تۆ چیان پێده‌ڵێی؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): الظُّلم ظلُمـات يوم القِيامة، واته: زۆرداری تاریكاییه له ڕۆژیی دواییدا.
پرسیار: ئه‌وانه ده‌ست به سه‌ر نه‌فس و نیشتیمان و ڕۆزی و خاكدا ده‌گرن، له‌وباره‌یه‌وه چ ده‌فه‌رمووی؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): مَنْ أَخَذَ مِنْ الْأَرْضِ شَيْئًا بِغَيْرِ حَقٍّ خُسِفَ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إلَى سَبْعِ أَرَضِينَ، واته: هه‌ر كه‌سێك پارچه زه‌وییه‌ك به ناهه‌ق داگیر بكات، له ڕۆژی دواییدا به ناخی هه‌ر حه‌وت زه‌وییه‌كه‌دا ڕوودهچێت.
پرسیار: له‌و ڕۆژگاره‌دا، دیارده‌یه‌ك ده‌بینین، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌وره‌بوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه و جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌مووانه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه موسڵمانان داوای فه‌توا بۆ شته لاوازه‌كان ده‌كه‌ن و، پرسیار له‌باره‌ی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، ئه‌وه حه‌ڕامه یان حه‌ڵاڵه؟، ڕوونكردنه‌وه‌ت چییه له‌وباره‌یه‌وه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): إن أعظمَ المسلمين جُرْمًا منْ سأل عن شيءٍ لم يُحَرَّمْ فَحُرِّمَ من أجل مسألته، واته: خاوه‌نی گه‌وره‌ترین تاوان له ناو موسڵماناندا كه‌سێكه، كه پرسیار له‌باره‌ی شتێك بكات كه حه‌ڕام نه‌كراوه، به‌ڵام له به‌ر پرسیاركردنه‌كه‌ی ئه‌و حه‌ڕام بكرێت.
پرسیار: به‌ڵام ئایا مافی خه‌ڵك نییه پرسیار له هه‌موو شتێك بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له دروستبوونی گه‌ردوون و دروستكردنی بابه ئاده‌م و داده حه‌وا و چوونه ده‌ره‌وه‌یان له به‌هه‌شت؟، له‌و ڕووه‌وه چیمان پێده‌ڵێی؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): لَنْ يَبْرَحَ النَّاسُ يَتَساءَلُونَ حَتّى يَقُولوا: هذا اللهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ، فَمَنْ خَلَقَ اللهَ، واته: خه‌ڵك به‌رده‌وام پرسیار ده‌كه‌ن و به دوای زانینی شته‌كان ده‌گه‌ڕێن، تا وای لێدێت ده‌ڵێن: ئه‌و خودایه دروستكه‌ری هه‌موو شتێكه، ئه‌ی كێ خوای دروستكردووه؟.
پرسیار: له سه‌رده‌می ئێستاماندا، له حاڵه‌تی مونازهرهدا ده‌ژین له نێوان ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت و یه‌هودییه‌ت، چ له پڕۆگرامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان بێت، یان له كاسێته ده‌نگی و ڤیدیۆیی و ئینته‌رنێت و ڕۆژنامه‌كان بێت، كاتێك ده‌بینین زانایانی ئیسلام له گه‌ڵ قه‌شه و حاخامه‌كان ده‌كه‌ونه موناقه‌شه و گفتوگۆ، خه‌ڵكیش به بایه‌خ و تامه‌زرۆییه‌وه موتابه‌عه‌ی ده‌كه‌ن تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه فه‌زڵی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (دخ) به سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تردا ده‌ده‌ن، تۆ چیمان پێده‌ڵێی له‌وباره‌یه‌وه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): لا تُخَيِّرُونِي عَلَى مُوسَى ، فَإِنَّ النَّاسَ يُصْعَقُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، فَأَكُونُ فِي أَوَّلِ مَنْ يُفِيقُ ، فَإِذَا مُوسَى بَاطِشٌ بِجَانِبِ الْعَرْشِ ، فَلا أَدْرِي أَكَانَ صُعِقَ فَأَفَاقَ قَبْلِي ، أَمْ كَانَ مِمَّنِ اسْتَثْنَى اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ، واته: فه‌زڵی من له فه‌زڵی مو‌سا به زیاتر مه‌زانن و به چاكتر له‌و حیسابم مه‌كه‌ن، چونكه له ڕۆژی دواییدا، خه‌ڵك هه‌موو تووشی ڕاچڵهكین ده‌بن، منیش له گه‌ڵ ئه‌وان به‌لادا دێم، من یه‌كه‌م كه‌سم به هۆش خۆم دێمه‌وه، له‌و كاته‌دا مو‌سا به به‌هێز له ته‌نیشت عه‌ڕشی خودادا ده‌بینم، به‌ڵام نازانم ئه‌و به‌لادا كه‌وتووه و پێشی من به هۆش خۆیدا هاتۆته‌وه؟، یان ئه‌و له لایه‌ن خوداوه جیاكراوه‌ته‌وه و ئه‌و ڕاچڵهكینهی به سه‌ردا نه‌هاتووه؟.
پرسیار: ئه‌ی نیشانه‌كانی دواكه‌وتنی نیشتیمان و به‌ره‌و ههڵدێرچوونی میلله‌ت و لاوازبوونی گه‌ل چین؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): يَقِلُ الْعِلْمُ وَيَظْهَرُ الْجَهْلُ، واته: زانست كه‌م ده‌بێت و نه‌فامی بڵاوده‌بێته‌وه.
پرسیار: به‌ڵام ئێمه زانایان و بانگخوازان و واعیزه‌كان ده‌بینین، كه شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كان و مزگه‌وته‌كان پڕ ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه به‌ڵگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی زانست نییه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): إِنَّ اللَّهَ لَا يَقْبِضُ الْعِلْمَ انْتِزَاعًا يَنْتَزِعُهُ مِنْ الْعِبَادِ وَلَكِنْ يَقْبِضُ الْعِلْمَ بِقَبْضِ الْعُلَمَاءِ حَتَّى إِذَا لَمْ يُبْقِ عَالِمًا اتَّخَذَ النَّاسُ رُءُوسًا جُهَّالًا فَسُئِلُوا فَأَفْتَوْا بِغَيْرِ عِلْمٍ فَضَلُّوا وَأَضَلُّوا، واته: خودا زانست له خه‌ڵك وه‌رناگرێته‌وه كه لێیان زه‌وت بكات، به‌ڵكو زانست وه‌رده‌گرێته‌وه به مردنی زانایان، تاوه‌كو هیچ زانایه‌ك ناهێڵێت، ئه‌و ده‌مه خه‌ڵك سه‌رداره نه‌فامه‌كان ده‌كه‌نه پێشه‌وای خۆیان، پرسیاریان لێده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به نه‌فامی فه‌توایان بۆ ده‌ده‌ن، ئه‌وكات سه‌رداره نه‌فامه‌كان تووشی گومڕایی ده‌بن و خه‌ڵكیش گومڕا ده‌كه‌ن.
پرسیار: چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ دووڕووه‌كان بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی له سه‌ر هه‌موو په‌ته‌كان هه‌ڵده‌په‌ڕن و یاری ده‌كه‌ن، كه له گه‌ڵ سوڵتاندا دووڕوون و بانگه‌شه‌ی به‌رهه‌ڵستیكردنی ده‌كه‌ن، خۆشه‌ویستی پیشانده‌ده‌ن و ڕق و كینه‌ش له ناخه‌وه ده‌شارنه‌وه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): تَجِدُ شِرَارَ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ذَا الْوَجْهَيْنِ , الَّذِي يَأْتِي هَؤُلاءِ بِحَدِيثِ هَؤُلاءِ ، وَهَؤُلاءِ بِحَدِيثِ هَؤُلاءِ، واته: له ڕۆژی دواییدا خراپترینی خه‌ڵك ده‌بینن، كه دووڕووهكانن، كه قسه‌ی ئه‌وانه ده‌گوازنه‌وه بۆ لای ئه‌مانه، قسه‌ی ئه‌مانیش ده‌گوازنه‌وه بۆ لای ئه‌وانه.
پرسیار: ئه‌گه‌ر ویستمان له خودا نزیك ببینه‌وه، ئایا به جه‌نگ و لێدان له‌ڕێی جیهادكردن له پێناوی خوداوه ده‌بێت؟، یان به ڕێگه‌یه‌كی تر؟، چ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین ئه‌ی سه‌روه‌رمان؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): الصَّلَاة فِي مِيقَاتهَا، واته: نوێژكردن له كاتی خۆی.
پرسیار: ئه‌ی له پاش ئه‌مه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): ثُمَّ بِرُّ الْوَالِدَيْنِ ، واته: ئینجا چاكه‌كردن له گه‌ڵ دایك و باوك.
پرسیار: ئه‌ی له پاش ئه‌مه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): الجهادُ فی سبیلِ اللهِ، واته: ئینجا جیهادكردن له پێناوی خودا.
پرسیار: باشترینی خه‌ڵك كێیه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): مُؤْمِنٌ يُجَاهِدُ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ، واته: ئیماندارێك به ماڵ و گیانی خۆی، جیهاد له پێناوی خودادا بكات.
پرسیار: ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی جیهاد و شه‌ڕ بكه‌ین له پێناوی خودا، چونكه ناتوانین، یان خاكێك نییه جیهادی تێدا بكه‌ین، ئایا باشترین كه‌س له دوای موجاهید چ كه‌سێكه؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): مُؤْمِنٌ فِي شِعْبٍ مِنَ الشِّعَابِ يَتَّقِي اللَّهَ , وَيَدَعُ النَّاسَ مِنْ شَرِّهِ، واته: ئیماندارێكه له ده‌رچه‌ی نێوان دوو شاخ دابێت، تهقواكار بێت و، له خراپه‌ی خه‌ڵك خۆی دوور بخاته‌وه.
پرسیار: له ئێستادا، له عێراق و زۆر وڵاتی تری جیهانی ئیسلامییدا، چه‌ندین كۆمه‌ڵ و گروپ په‌یدابوونه، سیفه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه دژی داگیركاران ده‌ده‌نه پاڵ خۆیان، لێ خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان ده‌كوژن، ماڵه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه، له ژێر ناوی جیهاد و مقاوه‌مه‌دا گه‌وره و گچكه ده‌كوژن، با ڕوونتر بڵێین، له بری داگیركاران، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژن!!، ئه‌ی سه‌روه‌رمان، به‌رچاوڕوونیمان له سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵ و گروپانه پێببه‌خشه.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): مَنْ حَمَلَ السلاحَ علینا فلیس منّا، واته: هه‌ر كه‌سێك چه‌كمان له دژ هه‌ڵبگرێت، له ئێمه نییه.
پرسیار: ئه‌ی چی به‌و كۆمه‌ڵ و گروپانه ده‌ڵێی، ئه‌ی گه‌وره و سه‌روه‌رم؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): لا تَرْجِعُوا بَعْدي كُفَّارًا يَضْرِبُ بَعْضُكُمْ رِقابَ بَعْضٍ، واته: له دوای من ههڵمهگهڕێنهوه و مه‌بن به كافر، كه هه‌ندێكتان ملی هه‌ندێكی ترتان په‌ل بده‌ن.
پرسیار: كه‌سانێك هه‌ن، زوڵم بۆ فه‌رمانڕه‌واكان ده‌ڕازێننه‌وه، ئیڕهاب بۆ ئیڕهابییهكان ده‌ڕازێننه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه قوڕئان ده‌خوێننه‌وه و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر له‌به‌ر ده‌كه‌ن و به ناوی ئیسلام قسه ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه چیمان پێده‌ڵێی؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): يُجَاءُ بِرَجُلٍ فَيُطْرَحُ فِي النَّارِ فَيَطْحَنُ فِيهَا كَطَحْنِ الْحِمَارِ بِرَحَاهُ ، فَيُطِيفُ بِهِ أَهْلُ النَّارِ ، فَيَقُولُونَ : أَيْ فُلَانُ ، أَلَسْتَ كُنْتَ تَأْمُرُ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَى عَنِ الْمُنْكَرِ ؟ ، فَيَقُولُ : إِنِّي كُنْتُ آمُرُ بِالْمَعْرُوفِ وَلَا أَفْعَلُهُ ، وَأَنْهَى عَنِ الْمُنْكَرِ وَأَفْعَلُهُ، واته: له ڕۆژی دواییدا، پیاوێك ده‌هێنن و فڕێده‌درێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه و، به ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه وه‌كو چۆن گوێدرێژ به ده‌وری ئاشدا ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌هلی دۆزه‌خ تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن و پێیده‌ڵێن: ئه‌ی فولان، ئه‌ی تۆ فه‌رمانت نه‌ده‌كرد به چاكه و نه‌هیت نه‌ده‌كرد له خراپه؟!، ئه‌و پیاوه ده‌ڵێت: من فه‌رمانم ده‌كرد به چاكه و خۆم چاكه‌م نه‌ده‌كرد، نه‌هیم ده‌كرد له خراپه و خۆم خراپه‌م ده‌كرد.
پرسیار: ده‌ترسم سنووری پرسیاركردنم به‌زاندبێت و تووشی هه‌ڵه بووبم له ئیجتیهادی ئه‌و گفتوگۆیه‌دا؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): مَنْ تَعَمَّدَ عَلَيَّ كَذِبًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ، واته: هه‌ر كه‌سێك درۆ به ناوی منه‌وه بكات، با شوێنی خۆی له دۆزه‌خ ئاماده بكات.
پرسیار: هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك دوعایه‌كی قهبوڵكراوی هه‌یه، ئه‌ی دوعای قهبوڵكراوی تۆ لای خودای گه‌وره چییه ئه‌ی گه‌وره و سه‌روه‌رمان؟.
وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (دخ): أُريدُ أن أختبِىَء دعوتي شفاعةً لأمتي في الآخرة، واته: ده‌مه‌وێت دوعاكه‌ی خۆم په‌نهان بكه‌م، به‌و هیوایه‌ی بیكه‌مه شه‌فاعه‌ت بۆ ئۆممهتهكهم له ڕۆژی دواییدا.
سەرچاوە: قەڵەم پرێس/ ئاماده‌كردنی: مه‌لا ئاراس ڕواندوزی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن nyan physics (2013-05-06 17:08:11)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





جزاك الله خیرا خوشكه‌كه‌م ... به‌ڕاستی بابه‌تێكی جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس برای به رێزم ، خوای گه وره سه رکه وتووت بکات له دنیا‌و له قیامه ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





اللهم أمین أجمعین خوشكی من
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خۆش هیوادارم به رده وام بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






mila koyi نووسی:
ده ست خۆش هیوادارم به رده وام بیت
زۆر سوپاس خوشکی خۆشه ویستم
له‌سه‌ر هێڵ نییه








rashed surchy نووسی:
جزاك الله خیرا خوشكه‌كه‌م ... به‌ڕاستی بابه‌تێكی جوانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆشششش


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت، به‌خته‌وه‌ربین.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن nyan physics (2013-08-17 19:02:57)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
