.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سلاوی خواتان ڵیبێت هاورێیان
چه ند پرسیارێک بۆ بەڕێوەبەر
بۆچی تاوه کو ئیستا ناچاڵا کی کوردژین له رووی به شداری ئه ندامانه وه چاره سه ر نه کراوه واته (بۆ چی له هۆکاره کان ناکۆلنه وه و چاره سه ری ناکه ن)؟
ئایه کوردژین چاودیری هه یه ئه گه ر هه یه کوانی چاودیره کان؟ بۆزانیارێت من و ئه ندامێکی تر به هۆ ی دانانی به رنامه ی هاك که ر له لایه ن ئه ندامێکه وه هاك کراین ئه وه ی منی نێگه ران کرد ئه وه بوو که به هێچ شێوه یه ک ئاگادار نه کرابه وه
من وه ک ئه ندامێک ده زانێم رۆژ به رۆژ کوردژین به ره و دواوه ده روات به ڵام ئه ی بەڕێوەبەر بۆچی به پێ کیسه ڵ مامه له له گه ل کوردژین ده که ێت؟
ئه ی هاوار بەڕێوەبەر چاره سه ری کێشه کان بکه!!!!!!!!
تێبینی/ له م قسانه ی من هه رگێز مه به ستم بێرێزی نیه ته نها ده مه و ی کوردژین پێشه نگ بێت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن nyan physics (2013-05-04 12:20:37)
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەست خۆش بەڕێزم بۆ نووسینی ئەم بابەتە ..... بۆ وەڵامی بەڕێزتان :
پێشتر لە بابەتێکی تری گفت و گۆدا هەر لەم بەشە ئاماژەم بە چەند خاڵێک کردبوو ئەگەر بەڕێزتان تێبینیتان بکردایە پێم وایە هەموو وەڵامەکانت دەست ئەکەوت ... بەڵام لێرەدا دووبارە وەڵامی بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی ئازیزی کوردژین ئەدەمەوە :
وەک پێشتر ئاماژەم پێ کردبوو کەمتەرخەمی لە هەموو لایەک هەیە ... بەڵێ چاودێران و سەرپەرشتیارانی کوردژینیش لەو کەمتەرخەمیە بێ بەری نین !! سەرپەرشتیارمان هەیە ڕۆژانە بەلای کەمەوە ١٥ سەعات کاتی لە فێس بووک بەسەرئەبات و ئامادە نیە تەنها ٥ دەقە سەردانی یانە بکات .... بەڵام ئاخۆ چارەسەر چیە ؟؟ گریمان ئەو سەرپەرشتیارانە لابران و کەسانی تر هاتنە بەڕێوەبەرایەتی .... کێ ئەوە ئەخاتە ئەستۆی کە بتوانێ لەوان زیاتر چالاک بێت و باشتر کارەکانی ئەنجام بدرێ ؟؟ هەموو ئەو ئازیزانەی کە هێنراونەتە بەڕێوەبەرایەتی و ئەرکی سەرپەرشتیاریان پێ سپێردراوە پێش ئەوەی ببن بە سەرپەرشتیار کەسانی زۆر چالاک بوون و بەردەوام بابەتیان هەبووە و سەردانی یانەیان کردوە ... بەڵام دوای ئەوەی کە هاتوونە بەڕێوەبەرایەتی وازیان لە بابەت نووسین هێناوە و سەردانی یانەش ناکەن و ئەرکەکانیش ئەنجام نادەن ..... پێم وانیە ئەوە کەمتەرخەمی بەڕێوەبەر بێت و تاوانەکەی لە ئەستۆی بەڕێوەبەرابێت .
پێشم وانیە هەر ئەندامێکی تر بێتە جێگایان لەوان باشتر و چالاک تر بن . بۆیە لە ئێستادا کە خاوەنی چەندین سەرپەرشتیارین کەچی ڕۆژانە یەک سەرپەرشتیار یا دوو سەرپەرشتیار زیاتر سەردانی یانە ناکەن و بۆ پێنج دەقە زیاتریش نامێننەوە ...
ئەگەر بێینە سەرباسی ئەندامانیش پێشتر باسێکی دوور‌و درێژم نووسیوە و ئاماژەم بە سەرجەم هۆکارەکان کردوە .... لێرەشدا دووبارە و بە کورتی ئاماژەی پێ ئەدەمەوە ..
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئێستا بۆتە بنکە و بارەگای سەرجەم ئەندامان و هیچ کەس ئامادە نیە سەردانی یانەکان بکات بە گشتی ... چونکە ئەمە حاڵی تاکە یانەی کوردژین نیە بەڵکوو هەموو یانەکانی تریش بەرەو پوکانەوە ئەچن .... ئەندامی یانەمان هەیە ڕۆژانە چەندین سەعات لە فێس بووک بەسەرئەبات و وەڵامی پرسیار و ڕاپرسیەکان ئەداتەوە ... ڕۆژانە سەدان لایک ئەکات و تام و چێژێکی تایبەتی لێ وەرئەگرێ .... ڕۆژانە دەیان جار وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەدەنەوە :
ئەم ئێوارەیە چیتان هەیە ؟؟؟
ناوت چیە ؟؟؟
ناوی خۆت بە دڵە ؟؟
ناوی کچێک بڵێ بە پیتی س دەست پێ بکات ؟؟
ئێستا لای تۆ کاتژمێر چەندە ؟؟
چەند خوشک و چەند برات هەیە ؟؟
باوکت ئیشی چیە ؟؟
بەڕای تۆ کامیان جوانترە ( وێنەی ٢ کچی داناوە !!!!
بەڕای تۆ ئەم پشیلەیە بۆ کوێ ئەچێ ؟؟؟ ( وێنەی پشیلەیەکی داناوە !!
ئەم پرسیارانە و سەدان پرسیار و ڕاپرسی تری لەو شێوەیە کە بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە چونکە ڕۆشنبیری ئەم گەلی کوردە بەشێوەیەک بەرزبۆتەوە کە هەرگیز جێی بڕوانەبوە .... بەڕای من گەنجان ناحەقیان نیە ئیتر سەردانی یانەکان نەکەن چونکە لە یانە بەرنامە هەیە کە کەس پێویستی نەماوە ..... شیعر و چیرۆک هەیە کە گەنجی ئێمە پەیوەندی پێیانەوە نەماوە .... بابەتە زانستیەکان هەیە کە هیچ کەسێک لە ئێمە پێویستی بە زانست و هونەر و ....... نیە .... وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارانە گەنجامان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕۆشنبیر ئەکات و ڕادەی زانستیان بەرەو لوتکە ئەبات ... کەواتە ئیتر گەنجانمان چی بکەن لە یانەکان ؟؟؟
خوشکێکی یانەی کوردژین کە مانگی جارێک سەردانی یانە ناکات ڕۆژ نیە کەمتر لە ١٥ وێنەی خۆی بڵاونەکاتەوە لە فێس بووک .... تەنانەت وێنەکانی بۆتە سەرچاوەیەکی زۆر باش بۆ وێنەی پرۆفایلی ئەندامانی تری فێس بووک و تایم لاینەکانیان بە وێنەی ئەو خوشکە ئازیزە ڕازاندۆتەوە بێ ئەوەی خۆی بزانێ .... ئەوەش بەڕای من سەرکەوتنێکی زۆر گەورەیە و جێگای شانازیە !!!!!!!
من وەک خۆم بەردەوام ڕۆژانە لە یانەم و هەرگیز دانەبڕاوم لە سەردانی یانە و کارەکانم ئەنجام داوە بە پێی توانا ئیتر نازانم گلەیی بۆ لە بەڕێوەبەر بکرێ ؟؟؟ هەندێکیش لە بەڕێوەبەران سەرقاڵی کاری ڕۆژانەی خۆیانن و بە هۆی کارەکانیانەوە ناتوانن وەک پێویست سەردانی یانە بکەن ئەوانیش بۆ ئەبێ گلەییان لێ بکرێ ؟؟؟
ئێستا منیش لە بەڕێزتان ئەپرسم فەرموون چارەسەری ئەم کێشەیە چیە بیخەنە ڕوو تا ئێمەش بەچاوان کاری بۆ بکەین و یانەی کوردژین بەرەو پێشەنگ بەرینەوە و ئێمەش شانازی پێوە ئەکەین .
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ بەڕێزتان و سەجەم ئازیزانی کوردژین .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به رێز زۆر سوپاس بۆ وه ڵام دانه وه ،ئه مه وی کۆی قسه کانم له م خاڵانه کورت بکه مه وه
1-- من له یه ك شت تێنه گه ێشتووم ئه ویش ئه وه ی وتت (هەموو ئەو ئازیزانەی کە هێنراونەتە بەڕێوەبەرایەتی و ئەرکی سەرپەرشتیاریان پێ سپێردراوە پێش ئەوەی ببن بە سەرپەرشتیار کەسانی زۆر چالاک بوون و بەردەوام بابەتیان هەبووە و سەردانی یانەیان کردوە ... بەڵام دوای ئەوەی کە هاتوونە بەڕێوەبەرایەتی وازیان لە بابەت نووسین هێناوە و سەردانی یانەش ناکەن و ئەرکەکانیش ئەنجام نادەن) باشه تاوه کو ئیستا پرسیوته لێیان که بۆ چی (وازیان لە بابەت نووسین هێناوە و سەردانی یانەش ناکەن و ئەرکەکانیش ئەنجام نادەن) هۆکاره که ت زانێوه هه وڵت داوه چاره سه ری بکه یت؟ هه تاوه کو ئیستا تا قیت کردۆته وه که هەر ئەندامێکی تر بێتە جێگایان لەوان باشتر و چالاک تر نابن
2-به نزبه ت تۆره کۆمه ڵایه تیه کان ،به رێزم من یانه ی وا هه یه ده زانم له 24 کات ژمێری ڕابردوو (118) ئه ندام له سه ر هێل بووه وه ژماره‌ی سه‌ردانی یانه له ڕێكه‌وتی 14-4-2013 تاك و ئه‌م خوله‌كه 265357 ، ئه ری ده بێت بۆ تۆره کۆمه ڵایه تیه کان کاری تێنه کردبێت ، به وشیوه یه ی که کاری له کوردژین کردووه ؟
3-پێویسته ئه ندامه زۆر نا چاڵا که کان ئاگادار بکرینه وه ،
4- پێویسته به ریوبه ره کان به یه که وه دابنیشن گفتوگۆ بکه ن بۆ دانانی رێگا جاره یه ک
5- سوود له ئه زموونی ئه و یانانه وه ربگرن که ئه ندامێکی زۆر چاڵاکیان هه یه
6-پێویسته گفت‌و گۆ یه کی کراوه بکه یت له گه ل ئه ندامان له سه ر چاره سه رێک بۆ ناچاڵاکی ئه ندامان
زۆر سوپاس بۆ تۆ زۆر به رێزی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن nyan physics (2013-05-04 17:44:14)
له‌سه‌ر هێڵ نییه









بەڕێزەکەم ئەو یانەیەی بەڕێزتان باسی ئەکەن ساڵانی پێشتر سەردانی ڕۆژانەیان زیاتر لە ٣٠٠ ئەندام بووە بەڵام ئێستا بۆتە ١١٨ ئەندام !!! تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریان لەوانیش کردوە و لە هەموو یانەکانی تریش بە گشتی .... ئەمە تەنها حاڵی یانەی کوردژین نیە !!
تا ئێستا دەیان ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی لابراون و کەسانی تر لە شوێنیان دانراون بەڵام هەمان ئەنجامی هەبووە بە دڵنیاییەوە . هۆکارەکەی دیارە پەیوەندی بەخۆیانەوەیە نەک بە ئێمەوە .
ئەندام چالک بێت یا ناچالاک ئەوە پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە و بۆ ئێمە نیە ئاگاداریان بکەینەوە چونکە ئەندامان سەربەستن لە کارکردن یا نەکردن .
دانیشتنی ئێمە !!! ئێمە کێین ؟؟؟ بەڕێزم ئێمە چەند کەسێکین کە کۆبونەوەمان بە یەکەوە ئەوەندە کارێکی ئاسان نیە ... یەکێکمان لە سلێمان و یەکێک لە هەولێر ... یەکێک لە شەقلاوە .... یەکێک لە بەریتانیا ...........
سوود لە چ یانەیەک وەرگرین ؟؟؟؟ چالاکترین یانە یانەی کوردژین بوو ساڵانی پێشتر بەڵام ئێستا گەویشتۆتە ئەو ڕادەیە ... یانەی چالاک چی فێری ئێمە بکات ؟؟ ئەندام خۆی کاربکات و چالاک بێت چ پەیوەندی بە یانە و بەڕێوەبەرایەتی یانەوە هەیە تا یارمەتیمان بدەن و فێرمان بکەن چی بکەین ؟؟
گفت و گۆی کراوە پێشتر لەم بەشە کراوە و باسی لەسەرکراوە ئێستاش فەرموون بەڕێزتان ئەو گفت و گۆیە بخەنە ڕوو با دووبارە بە ئازادانە ئەندامان بەشداری بکەن و گفت و گۆی لەسەربکەن .، لەگەڵ ڕێزم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ وه ڵامه کانت له مه به ستی به رێزتان تێگه یشتم، دووباره زۆر سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سڵاو.
بەڕای من وابێت یانەی کوردژین زۆر چالاکە و هیچ کێشـــەی نییە. ئێســـ تاش هەندێ وردە کێشـــە نەبێت هیچ لە چالاکی کەمی نەکردوو..
کەمی چــــالاکی نــــازانم لە چێ دەبینن؟؟
یانەکە خۆی لەسەر پێیە و بەردەوامە و کراوەتەوە 24 کاتژێـــر ئەوەی کێشــــەی هەیە ئەندامە نەک یانە.
ئەندام دەتوانێت بابەتی خۆی بڵاو کاتەوە بەردەوام بێت شتی نوێ بێنێتە یانە .. بەڵام ئەندام هەیە لە گواستنەوەی بــــابەتی شوێنـــانی تر هیچ نــــاکات هەر کۆپی پێســــتە و تەواو ؟ ئەوەش نــــابێتە هیچ چالاکیەک بۆ ئەندامەکە تەنها بڵاوکردنەوەی بابەتی ئەو لاو ئەولایە تەواو..
ئەگەر ئەندامێک لەیانەک ژمارەیەن دەکەس بێت دەتوانن ببنە سەرچاوە بۆ شوێنەکانی تر بە دانـــانی بابەتی خۆیان نەک هی شوێنــــانی تر..
لە مەوسمی قوتابخانە چەندان داواکاری بۆ ڕاپۆرت دەکرێت کامە ئەندام هەیە ڕاپۆرتەکان ئـــامادەکات... (( چییە بەدوای موچەوەن تا شتێک بنووسن )) کێ دەستی گرتوون..
----------------
بەنسبەت سەرپەرشتیاران
سەرپەرشتیارەکان لەگەڵ رێزم لەوپەری بێ مستەوایی دان یەک دوانێکیان نەبێت؟ سەرپەرشتیار هەیە بەس رەنگی ناوەکەی جیاوازە لەگەڵ مێوانەکانی سەرهێل گەر نـــا هیچ جیاوازیەکی نییە. ئەگەر میوانەکە باشتریش نەبێت.. چونکە میوانەکە لەوەیە ١ یان ٢ بابەت بخوێنەتەوە ئەو ئەوەندەش نـــاکات..
چارەسەر :-
هەر سەر پەرشتیارێک هەفتەی بابەتێکی خۆی نەبوو پلەی ناچالاک کەن ؟
جا بابەت هەر ئەوە نییە کە شت بنووسێت. نەخێر لەوەیە کۆنترۆل کردنی دووبەش لە هەفتەیک پاککردنەوەی لە شتی بێ‌مانا و کۆنتاکتی لەگەل بابەتەکان و بەدوا داچون بۆ بەبابەت بە بابەت هەژمار بکرێت.
هەر ئەندامێکی چالاکتان بینی بیکەنە چاو‌دێر بیکەنە سەرپەرشتیار چی تێدایە.. کە زانیتان چالاکی لەبەر هەر هۆیەک کەمی کرد دایبەزێنن شەرم مەکەن.
پلە مەهێڵن لە یانە با هەموو کەسێک یەک پلەی هەبێت خۆ هەموو کەسێک ئازادە کە دێت یان نایەت بابەت دەنوسێت یان نانوسێت.. پلەی بۆ چییە...
دەواتنن سوود لە فێس بووک وەرگرن چی وای کردوە سەرپەرشتیارتان 21 سەعات لە فێس بووک بێت لە یانەی کوردی نەبێت.. ؟؟
فەزای ئازادتان بڵاوتر بکەوە زیاتری بکەن کە ئەندامتان زۆر چالاک بوو ژوری بۆ بکەنەوە مەکۆی بۆ زیاد کەن با شت بکات لە ناوییەوە تایبەت بەخۆی..
زۆرر شتی تر دەتوانن بکەن..
لەگەڵ ڕێز
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو لە ھەموو ئەزیزانی یانە ..
من خۆم پێشتر چەند جارێک ئەم بابەتەم کردۆتەوە و بەسوپاسەوە کاک ھێمن ( بەتەنھا ) وەڵامی نووسیوە و زۆر بەجوانی رونی کردۆتەوە بەداخەوە لەو ھەموو سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانەی تر وەڵامم نەبینی !! لەگەڵ رێزی تەواوم بۆیان ئەبێ ئەمە وەک ڕەخنەیەک وەربگرن بۆ سەر پلەکەیان نەک بۆ سەر کەسایەتی خۆیان ھەموویان کەسانی بەرێز و خۆشەویستن ..
من دەپرسم لە کاک ھێمن ( ھەموو بەڕێوەبەراتی نا چونکە ھیچیان ئەم بابەتە ناکەنەوە و نایبینن !!!!! ) ، کاک ھێمن من ھاوڕام لەگەڵ بەرێزتان راستە فەیسبووک کاریگەری زۆری ھەیە بۆسەر یانەکان بەڵام خۆشتان لەوانەیە ئەوە بزانن یانەیەکی وەک کوردکلیک ھە چالاکی خۆی لەدەست نەداوە و بەردەوامە ! کە تا کوردژین ھەبووە و بابەتی تێدا بڵاو کراوەتەوە شتێک نەبوو بەناوی کوردکلیک ـ ەوە کەس نەزانێت بەڕێزتان و منیش و ئەو ئەندامانەی دێرینن لەکوردژین ئەوە زۆر باش ئەزانن , من وای بۆ ئەچم ھیوادارم واش نەبێت کوردژین ھەر لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەوە دەستی لێ شۆردراوە , وەک بەڕێزتان ئاماژەتان پێ‌کرد , سەرپەرشتیاری وامان ھەیە ١٥ کاتژمێر لە فەیسبووکە و ئامادەنیە نیو سەعات بێتە کوردژین ھیچ نەبێت ئەرکی خۆی بەجێ بھێنێت , من پێم ناخۆشە گلەیی لەئەندامان بکرێت , چونکە من کاتێک ببینم سەرپەرشتیارەکە خۆی وایە , من ئامادەییم نابێت بابەت بڵاو بکەمەوەو خۆم ماندوو بکەم !!! من وەک خۆم زۆر خەفەت بۆ ئەم حاڵەی کوردژین ئەخۆم , چارەسەریشی بە ئەستەم ئەزانم چونکە شت تاماوەیەک ئەمێنێت زوو فریاری نەکەوی لەدەست دەردەچێت من کوردژین ئێستا وا ئەبینم ھیوادارم واش نەبێت !!! ھەر بۆ کاک ھێمنی خۆشەویست , مادام سەرپەرشتیارەکان ئاوان وەک خۆت باسی ئەکەیت و مادام واش ئەلێیت کە ھەرکەس بچێتە شوێنیان وەک ئەوانی لێدێت کەواتە ئەم ھەموو سەرپەرشتیارە بۆچی !! کەس مەخەرە شوێنیان و پلەیان لێ وەربگرنەوە ،، ھەر وەک ئاماژەیەک و رەخنەیەکیش دیاری کردنی سەرپەرشتیار لەکوردژین لە %٥٠ ی کەمتری بەپێی پێوەری چالاکی بووە ، من دەمێکە لێرەم و ئەو راستیەش ئەزانم و قەتاعەتی تەواوم بەو قسەشم ھەیە !!
کۆڵێ ڕێز و خۆشەویستم بۆتۆی بەرێز کاک ھێمن بەوپەڕی سەراحەت قسەم کردووە و گەر بەچاوێکی دڵسۆزانەوە بخوێنرێتەوە ئەزانن لەدڵسۆزیە و ھەموویشی راستییە !! ھیوادارم لە ھیچ وشەیەکیش بەھەلە نەگەیت لەدڵ و دەروونێکەوە ھاتۆتە دەرەوە بەراستی خەفەت بۆ ئەم کاتەی کوردژین ئەخوات !
لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەموو ئەندامە ئەزیزەکانی کوردژین ..


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ به شدارێت Eng-Xalat له گه ل ته واوی بۆ چونه کانتم
هه ر له وکاته وه ی بووم به ئه ندام له کوردژین زۆر گه رم و گور بووم حه ز ده که م زانیاریه ک بده م من قوتابی (کۆلێژی زانست)ی م له به شی (فیزیك) خوا ئاگاداره ولله امتحانی خۆم له سه ر داناوه ئه وه نده ماومه ته وه جاری وا هه بووه نه هاتوو مه ته سه ر هێل وه ک میوان ماومه ته وه ئه مه مانای وانیه که من قووتابیه کی که م ته ر خه م‌م یان ناخوێنم نا نه خیر ماناشی وانیه که قسه کانی من بۆ پله ی به رزی بێت ته نها ویستم راستیه ک بخه مه به ر چاوتان من شته کانم بلاو ده که مه وه بۆ 1- ره زامه ندی خوا 2- بۆ سو‌و دێ هاورێیان..هتد 3- پله م به رز کرا وه ته وه .... به ڵام زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر به داخه وه که هه ندێک شت ده بێنم له خۆم ده پرسم بۆ چی من ئاوا به و شیوه م به سه واز بێنه ... ئێتر ئه وه نده به سه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن nyan physics (2013-05-05 14:44:44)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dast xosh Mnesh Drexem
Nakrdwa Bas Baxwa Ba Hoe Dawam Zor Aw Darfa Taman Nabet Gar Na Zhyan Yane Kurdzhin
Gar Rozhek Xwa Naxwasta Bwaste Yan Dabxre wa Ta3ze Mngar Boshm Nakret Rozhana Har Wak Mewan Yam Hewayatm Bashe Gorani w Honrawya
Zor 7aze Pe Dakam Zyatr Law Dw Bwarada Mn Chalakm
Kurdzhin Peshanga
Awan Salaneka Lera Bwn
Zor Bayan Shwyan Krdwa u Zhn Yan HeNawa
Boya Natwann Wak Pewst Ben Hewae Sar Kawtnyan Bo Daxwazm
Jwantren Diare Yan La Dwae Xoyan Jehesht
Wa Awesh Kurdzhina Awash Zhyane Mna
Dast Xoshe Bo Kak Hemn U Tawawe Andaman
Tosh dast xosh bet

وازم لـــێ مــههێــنه مــن بێ تــۆنــهخــۆشــم شــێتانــه خــۆشــم ئــهوێـــیت مـن لهلاتــم جــێت نــاهــێڵــم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاورێیانی ئازیزم بۆ به شدارێتان ، راو رای جیاوازتان ، هه ربژین و سه رکه وتووبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








كوردژین یه‌كه‌م مالی من بوو له‌نێت به‌داخه‌وه كه‌وا بئ نازبووه ئیستا خۆزگه وه‌ك جاران كۆ ئه‌بوینه‌وه
ده‌ستی به‌ریزت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه










سه‌ره‌تا سلاو رێزم بۆ هه‌مووتان و رێزی تایبه‌تیم بۆ هه‌موو بۆچونه‌کانتان ،
دیاره که هه‌مو ئێوه و ئێمه‌ش لێره‌ین بۆ خزمه‌ت کردن و به‌روه پێش بردنی کوردژین ،
هه‌موو ره‌خنه‌کانیش و بۆچونه‌کانتان ، مه‌به‌ست پێی خزمه‌ت کردنه ..
دیاره که کاک هێمن زۆر به تێر و ته‌سه‌لی وه‌لامی داوه‌ته‌وه ، به‌لام پێم باش بو منیش به‌شداری تێدا بکه‌م ،
له‌وانه‌یه هه‌موتان به‌تایبه‌ت ئیهندامه کۆنه‌کانی یانه باش ئه‌وه بزانن که کوردژین سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی مالپهر و یهنهکانیتر بوو پێشتر
که هه‌ر بابه‌تێک بلاو ده‌کرایه‌وه سه‌عاتێکی به‌سه‌ر تێپه‌ر نه‌ده‌بوو که له زۆربه‌ی یانه و مالپه‌ره کوردیه‌کانیتر بلاو دهکرایهدوه
ته‌نانه‌ت بابه‌ته‌کانی مالپه‌ری کوردژین له به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنیه‌کان ده‌خوێندرانه‌وه وه‌ک به‌رنامه‌ی به‌یانی باشی که‌نالی ئاسمانی کوردستان تی ڤی که رۆژانه بابه‌ته‌کانی کوردژینیان دهخستهرووو بۆ بینه‌ران ،،،،
به‌رێز E_NaS بی مسته‌وای سهرپهرشطیاران له چیدا ئه‌بینی ، له‌وانه‌یه ئێستا سه‌رپه‌رشتیاران ب ابهتیان نه‌بێط ، له‌وکاته‌یا
به‌لام ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی بابه‌ته کۆنه‌کانی یانه بکه‌یت په‌ره‌کان ههلبدهیتهوه ئه‌بینی که کێ بابه‌تی نوسیوه و سه‌رپه‌رشتیاران چیان نوسیوه ؟؟
هه‌مو که‌س له ئێمه ژیانی تایبه‌تی هه‌یه و له‌وانه‌یه له‌م ماوه‌ی دوایه‌دا زۆربه‌ی سهرپهرشتیارهکانیشمان سه‌رقالی ژیانی تایبه‌تی بوبن و بۆیه که‌م چالاک بونه
چونکه زۆربه‌یان ژنیان هێنا و شویان کرد و ئه‌مه‌ش ئه‌رکه‌که زۆر قورس‌تر ده‌کات له‌سه‌ر هه‌مویان ، به‌تایبه‌ت کاک رێکان که ماوه‌یه‌ک به‌هۆی مال گواستنه‌وه‌و سهرقالیهوه ماوه‌یه‌ک خه‌تی ئینتیرنێتی هه‌ر نهبووو ئه‌مه وای کرد که بنکه‌ی بارکردنی کوردژین له کار بکه‌وێت و کێشه له سیرڤهرهکهی دروست بێت
به‌مه‌ش زۆرێک له وێنه‌کان نا کرێنه‌وه له یانه‌دا بهیابهت وێنه فێرکاریه‌کان ، که رۆژانه ئه‌ندامان باسیان ده‌کرد ....
کاک خه‌لات ، پێت وایه یه‌کێک له ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بێته یانه و ئه‌و بابه‌ته ببینێت و نه‌یخوێنێته‌وه ؟؟؟ به‌لێ هه‌مومان خوێندومانه‌ته‌وه ،
به‌لامن له‌وانه‌یه زۆر هۆکار هه‌بوو بێت که ئێمه شتمان نه‌نوسیبێت ، ئه‌گه‌ر وه‌لاممان نه‌داوه مانای ئهدوه نیه که نهخواندراوهتهوهه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی سه‌ردێری بابه‌ت بکه‌یت چی نوسراوه (تکایه بەڕێوەبەر وه ڵام بده ره وه)؟؟؟!!!
ئه‌و په‌ری رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌ر هه‌موتان ، ئیشه‌لله له زوترین دهرهفهتا کوردژین ئه‌گه‌رێته‌وه باری ئاسای خۆی و ، و هه‌مومان به‌یه‌که‌وه خزمه‌ت ئه‌که‌ین و کوردژین هه‌میشه به پێشه‌نگی ده‌هێلینه‌وه ،

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سڵاو جارێکی‌تر.
بەرێز کاک { brwabatasi } وەک خۆت وتەنێ ڕەخنەو تێبینییەکان بۆ پێشوەبردنی یانەیە، هیچ مەبەستێکی ترنییە ئەگەر لە خەمخۆری نەبێت کەس نایەت و بەژداری نـــاکات.
جا بەرێزتان دەفەرموون ئەگەر لاپەرەکۆنەکان هەڵدەنەوە ئەبینن سەرپەرشتیاران چیان کردوە؟
بەڕای تۆ ئەوە وەڵامە بۆ تێفکرینەکەی من کە دەلێم (( یەک دوانێکیان نەبێت ئەوانی تر بێ مستەوان )) ؟؟
ئێــــمە باس لە ئێســـتای کوردژین دەکەین نەک ســــاڵانی ڕابردوو.. ئەگەر باس لە ســـاڵانی ڕابردوو بێت ئەوە هەموو ئەندامان لەسەر ئەوە کۆکن کە بـــا کوردژین وەکو ئەوسای لێبێتەوە!! بابەتی تیا بێت بەشەکان کۆترۆڵ بکرێتەوە.. بەڵام کوا؟
بەرێزم ئەو نــــانە نـــــانە ئەوڕۆ لە خوانە ئەوانە لەسەردەمێک خزمەت و بابەتیان هەبوو ئەوپەری دەست خۆشی و سوپاسیان کراوە و کەس گلەیی لە کار و چالاکیەکانیان نییە و بە حورمەتەو ڕێزەوە کارەکانیان هەڵدەسەنگێندرێت. مایەی شـــانازین.
بەڵام ئەوەی ئێســــتا باسلێدەکرێت شتێکی ترە عەزیزی من.
یەک نموونەی بچوکت بۆ بهێـــنمەوە یاسایەک هەیە لە یــــانە بە نـــــاوی قەبارەی وێـــــــنەی واژوو.
هاورێیەکمان هەیە قەبارەی وێـــنەی واژوەکەی لەم یاسایە لایداوە. من ڕاپۆرتم لەسەر کرد کەچی دوای دەیان ڕۆژ وێنەی واژوەکەی هەر وەک خۆیەتی!!
بەشیک هەیە بەناوی هاوکاری پێموایە دەبێت سەردێر وەک نـــاوەڕۆک بێت، دەتوانیت بچیت سەیری بکەیت و سەردێرەکان ببینیت؟ لەگەڵ ڕێنمایی بەشەکە نەگونجاوە.
کەواتە مستەوای سەرپەرشتیار لە چیوە دیارە؟ خۆ ئێســـتا بابەت لە کوردژین هێندە زۆر دانابەزێت نەتوانن کۆنتڕۆلی بکەن؟ یان ئەتانەوێت پەرێوەبەرەکان بیکەن؟
ئێـــباشە کەسەرپەرشتیار نایەتە یانە ئێ بۆ هەر نــــاوەکەی لەسەرپەرشتیاری بێت.. بابە گیان ناوەکەی بکەنە سومبلی یانە و با وەک ئەو خەڵکەی تر ئەگەر ساڵی جارێک رێی بێرە کەوت با شتێک بکات سپاسی بکرێت.. ئێدەئەرشیفێک دانێن بەناوی سەرپەرشتیارەکان و گرینگ‌ترین چالەکیەکانین دابنێن لەو بەشەو هەر ئەندامێک کە هات ئەزانێت ئەوانە لە ڕابردوو کاری باشیان کردوە مایەی رێز‌و خۆشەوستین..
بەڵام ئێستا کوردژین پێوستی بە ٨ سەرپەرشتیار نییە پێوستی بە یەک دوانێکە کە بێن و شەن و کەوی بابەتەکان بکەن و رێکی بخەنەوە..
لەگەڵ رێزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو بەریزی من بێگومان هەمو رەخنە و هەمو پێشنیارەکانیش بەو پەری رێزەوە لەبەر جا‌و دەگیرێن ،
چونکە وەک خۆشت ئەلێی کە هیچ مەبەستێکی لە پشتەوە نیە جگە لە باشتر کردنی یانە ،
بەلی راستە ئێمە باس لە ئێستای کوردژین دەکەین ، بەلام بێ مستەوا بون ، شتێکە و ناچالاک شتێکیترە ، من بۆیە وتم سەیری بابەتە کۆنەکان بکە
من دان بەوەیا ئەنێم کە دەستەی بەرێوەبەرایەتی ۆر کەم چالاک بون و پێویستە زیاتر و زیاتر چالاک ببینەوە ،و هەمیشەش بەشداری بکەین لەگەل ئەندامە خۆشەویستەکانا
بەلی تۆ راست دەکەیت زۆرێک لەو یاسا و رێسایانە ئێستا پێشێل کراون ، و جێ بەجێ ناکرێن و زۆرێک لە ئەندامان سەرپێچی دەکەن ئەمەش لەوانەیە بەهۆی ئەوەبێت کە شارەزای یاساکانی یانەکە نەبن ،
بەلام باوەر بکە جاری واهەبوە چەند جارێک خۆم واژوی ئەندامم لابردوە و ، کەچی بەهەمان شێوە رۆژی دواتر دوبارەی کردۆتەوە ، ئەمە پێویستی بە ئاگادار کردنەوە هەیە ،
ئیشەللە بە هاوکاری و پشتیوانی ئێوەی ئەندامی بەریز لەمەو دوا دەست بە چالاکی ئەکەینەوە و هەول دەدەین بە هەمومان کوردژین بەرەو پێش بەرینەوە ،
دونیایەیک رێز و خۆشەویستیم بۆ هەمو لایەک
له‌سه‌ر هێڵ نییه
بەیەک دێر کێشەی کەم چالاکی کوردژین باس دەکەم ..
کێشەکە تەنھا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە و ھیچی تر ، وە کەمن ئەوانیتر کە بەھۆکاری تر دیار نین ئەی بۆ فریای فەیس بووک و شت ئەکەوين ئەگەر وانیە ؟!

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو
ده‌ستت خۆش بێت به‌رێز نینان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته ،
كاك هێمن ئاماژه به ته‌واوی هۆكاره‌كان كردووه ، كه هۆكاری سه‌ره‌كی " فه‌یس بووك " ــه ، به‌ڵام به ته‌نها فه‌یس بووك هۆكاره نیه به‌ڵكو چه‌ندین شتی تر به هۆكاری ئه‌م حاڵی ئیستا كوردژین ئه‌بینم ،
وه‌ك : هاورێیانیش ئاماژه‌یان پێداوه فه‌یس بووك هۆكاری سه‌ره‌كیه كه به‌شێكی زۆری ئیستا نه‌ك خه‌ڵكی ئێمه به‌ڵكوو هه‌موو دونیا سه‌رقاڵی " فه‌یس بووك"ــه ئیتر هه‌ر كه‌سه به جۆرێك و بۆ مه‌به‌ستێك ،
خاڵێكتریش به‌شێكی زۆری ئیستا خوێنه‌ران ئه‌گه‌ر بابه‌تێك له دوو دێڕ زیاتر بێت ئه‌وا تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی نا‌بێـت ، واته سه‌یری بابه‌تێك ناكات كه چیرۆك بێت یان بابه‌تێكی فێڕكاری بێت یان ئاینی یان ههربابتێك بێت كه زیاتر له دوو دێڕ بێت ، ئه‌م كه‌سه‌ش ئه‌گه‌ر توانای خوێندنه‌وه‌ی نه‌بێـت ، كه‌واته به دڵنیایه‌وه سه‌ردانی یانه ناكات ،
ئه‌م خاڵه هه‌رچه‌نده نه به‌ڵگه‌م هه‌یه له‌سه‌ری نه هاورێیه‌كی خۆم به‌م هۆكاره بینوه ، به‌ڵام به بۆچوونی من به‌شێكی ئه‌ندامان به كێشه كوردژینیان جێ هێشتوه ، واته كێشه‌یان له كوردژین هه‌بووه بۆیه ئیستا سه‌ردانی یانه ناكه‌ن ،
كاك بڕوا ئاماژه‌ی به هۆكاری گرنگ داوه كه منیش هاوڕام له‌گه‌ڵی ، ئه‌میش به‌شێكی ئه‌ندامه چالاكه‌كانی كوردژین به هۆی ژیانی هاوسه‌ریانه‌وه دابڕاون له كوردژین كه به‌شێكی زۆری ئه‌ندامه چالاكه‌كانی یانه بوون دوای " ژن هێنان ، یا شووكردنیان " ئه‌وا چالاكی و سه‌ردان كردنیان نه‌ما بۆ یانه ،
به‌شێكی زۆر ئه‌ندامه چالاكه‌كانی كوردژین سه‌ردانی یانه ناكه‌ن ، بۆیه ڕه‌نگه هه‌ندێ ئهندامیتر به‌ده‌ر له‌م كێشانی باس كراون واته به هۆكاریتر سه‌ردانی یانه نه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌مانه باس كراون هۆكاری سه‌ره‌كین ،
ئه‌م حاڵی ئیستا كوردژین بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناگهرێنمهوه ، چونكه تۆ ناتوانی زۆر له كه‌س بكه‌یت كه سه‌ردانی یانه بكات یان زۆری لێ بكه‌یت سه‌رپه‌رشتیارێكی چالاك بێت و كاتێكی زۆر له سه‌رهێڵ بێت یان زۆر له ئه‌ندام بكه‌یت كه زۆر چالاك بیت بابه‌ت دابنێـت ، ئه‌مه له ده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نیه ، به‌ڵكو ئه‌مه له ده‌ستی گشت لایه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سه‌و لای خۆیه‌وه چالاك بێـت به پێی پێویست سه‌ردانی یانه بكات بابه‌ت بنووسێ وه‌لامی بابه‌ت بداته‌وه ئه‌وا به دڵنیاوه كوردژین ئهگهرێـتهوه دۆخی جارانی خۆی وه‌ك پێشووی لێدێته‌وه ،
شتێك كه پێویسته بهرێوهیهراتی بیكات ئه‌ویش ئه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی سه‌ردانی یانه نه‌كه‌ن وا پێوه‌یسته لابدرێن ، مه‌رج نیه كه‌سانیتر له شوێنیان دابنێن ،
رێز و خۆشه‌ویستم بۆ گشت لایه‌ك ، به هیوام له كاتێكی زۆر نزیكدا كوردژین ببێته‌وه به پێشه‌نگ .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن D I L M A N (2013-05-10 07:07:06)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو لە هەموو ئازیزان ..... دەستتان خۆش بۆ سەرجەم ڕاو تێبینیەکانتان ....
پوختەی هەموو ڕاو تێبینیەکان لەم نوسینەدا وەڵام ئەدەمەوە بە هیوای ڕەزامەندیتان :
سەرەتا بە ڕای گشتی دیارە فێس بووک کرا بە هۆکاری سەرەکی و ئەوەش گومانی تیا نەما !!! دووبارە ئەڵێم بڕوابکەن ئەندامی زۆر چالاکمان هەیە کە ئێستا سەردانی یانە ناکات ... سەرپەرشتیارمان هەیە کە وازی هێنا بە بیانووی نەبوونی کات !!! بەڵام ئێستا تێبینی ئەکەم بەردەوام لە فێس بووک کار ئەکەن و ڕۆژانە هەزاران لایک ئەکەن بێ ئەوەی بزانن بابەتەکە چیە !!! بۆ نموونە ( ئەندامێک نوسیبووی هاوڕێیان ببورن تا ماوەیەک دوور ئەبم لێتان و ناتوانم سەردانی فێس بووک بکەم ..... هاوڕێیەکی نوسیبوی دەست خۆش هاوڕێ گیان بابەتێکی جوانە هیوای بەردەوامیت بۆ ئەخوام !!!!! ئەرێ ئەمە کارەسات نیە ؟؟؟ ) ..... ئەندامێکی تر لە فێس بووک پار ژنی هێنا تا ئێستا بەردەوام ڕۆژانە دەیان وێنەی خۆی و خێزانەکەی بڵاو ئەکاتەوە و هاوڕێکانی لایکی بۆ ئەنێرن و دەست خۆشی لێ ئەکەن .... لەم ڕۆژانە کۆمێنتی هاوڕێیەکیم بینی نوسیبوی .... پیرۆزە هاوڕێ گیان ژیانی هاوسەریتان هیوادارم بۆ ئاهەنگی گواستنەوە بانگمان بکەیت بۆ ئەوەی لە خۆشیتانا بەشداربین !!!! پێم وایە مناڵیشیان بوە کەچی هاوڕێکەی چاوەڕێی شایی ئەکات بۆ گواستنەوەی ههههه ) ئازیزان بڕوابکەن ئەمە نموونەی مشتێکە لە خەروارێکی سەیر و سەمەرە و کارەساتەکانی فێس بووک . نامەوێ زیاتر درێژەی پێ بدەم .
خاڵێکی تر کە هەندێک لە ئەندامان باسیان کردوە گوایا یانەکانی تر زۆر چالاکن و فێس بووک کاری تێ نەکردوون .... بۆ وەڵامی ئەو ئازیزانە ئەڵێم :
نامەوێ ناوی هیچ یانەیەک بێنم و بە گشتی ئەڵێم :
یانەی کوردژین یاساکانی پتەوترە لە یانەکانی تر و بواری زۆر کەمی تیاماوە بۆ گاڵتەجاری و بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ سوود و بێ مانا .... بەڵام لەو یانەیەی باسیان ئەکەن
یاساکان بەو شێوەیە نین و بە ڕادەیەکی زۆر بەرەڵایی پێوە دیارە ئەوەش ڕێگای خۆش کردوە کە ئەندامان بە ئارەزووی خۆیان چیان ئەوێ بیکەن ... ئێمە چەندین
ئەنداممان دەرکردوە لەسەر نووسین و وەڵامی ناشیرین بۆ ئەندامان بەڵام لەو یانەی باس کراوە کەس دەرناکەن و ئەندامان وەک چایخانەیەک ئەکەونە گفت و گۆ و
سوکایەتی کردن بە یەکتر ... ئەم یەکێکە لەو خاڵانە کە زۆر گرنگە چونکە یانەکانی تر ئەمە ناکەن تەنها بۆ زۆربوونی ئەندامان و وازنەهێنانیان ..... ئێمە لە کوردژین ئەو جۆرە
کەسانەمان ناوێ و هەر ئەندامێک زیاتر لە جارێک قسەی ناشرین بکات و سوکایەتی بە ئەندامێک بکات دەستبەجێ دەری ئەکەین .... ئەمەش وای کردوە ئەو ئەندامانە
نەتوانن لای ئێمە بەردەوام بن ... بە گشتی ئەندامانی یانەکانی تر هەموویان لای ئێمەش ئەندامن بەڵام سەردانی کوردژین ناکەن لەبەر ئەو هۆیانە ... بۆ ڕاستی
وتەکانیشم ئەتوانن سەردانی یانەکانی تر بکەن و بزانن لە بەشەکانی هاوکاری و داواکاری و گلەیی ئەندامان بزانن چ باسە ئەو کاتە ڕاستیەکانتان بۆ دەرئەکەوێ !!
لە یانەیەک بینیم چەندین بابەت هەبوو لە بەشی داواکاری و پێشنیازەکان .. پێویست بوو بەڕێوەبەر وەڵامیان بداتەوە کەچی دوای نوسینی ٥ لاپەڕە ئینجا بەڕێوەبەر بە دوو
وشە وەڵامیان ئەداتەوە ... ئەندامان خۆیان ٥ لاپەڕە گفت و گۆی بێ سوودیان کردوە و چەندین قسەی بێ ماناین نوسیوە بەرامبەر یەکتر و بۆتە چایخانەیەک لە نێوان
سەرپەرشتیاران و ئەنداماندا کەچی مێش میوانیان نیە ..... لە یانەی کوردژین وەک یاسایەکی بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیارانم ئاگادارکروە کە کاتێک بابەتێکتان بینی
ئەندامێک بۆ بەڕێوەبەری نوسیبوو بە هیچ شێوەیەک وەڵام نەدەنەوە بۆ ئەوەی ئەندام گلەیی نەکات !! هەروەها ئەندامانیش ناهێڵین گفت و گۆی تیابکەن بۆ ئەوەی گرژی
لە نێوانیاندا ڕوو نەدات ... بۆ نموونە و بۆ پێکەنین بابەتێکی یانەیەک ئەخەمە ڕوو :
( ئەندامێکی یانەیەکی زۆر چالاک نوسیبووی .... بەڕێوەبەری یانە ( ....... ) بۆ بابەتی ( ) م بۆ جێگیر ناکەن ؟؟؟ پێش ئەوەی بەڕێوەبەر وەڵام بداتەوە ئەندامان وەڵامیان بەم شێوەیە بوە :
بەڕێزم بابەتەکەت هیچ نیە بۆیە جێگیری ناکەن
بەڕێزم من لەگەڵ بەڕێوەبەرمە تۆ بۆ وەڵام ئەدەیتەوە ؟؟؟
ئێ کاکە دیارە بەڕێوەبەر ئەزانێ بابەتەکەت هیچ نیە !!!
ئەندامێکی تر : کاکە گیان چاوەڕێ بکە با کاک ( ) بێتە یانە وەڵامت ئەداتەوە
ئەندامێکی تر : بابەتەکەت جوانە بەڵام بەڕێوەبەر خۆی ئەزانێ چی ئەکات
سەرپەرشتیارێک : بەڕێزم بابەتەکەت باشە با کاک ( ) بێت بزانین چی ئەڵێ
کاکی سەرپەرشتیار بەڕێوەبەر بۆ دیار نیە بۆ وەڵامم ناداتەوە ؟
ئەندامێک : کاکە گیان بەڕێوەبەر کاری زۆرە مەجالی نیە پەلەمەکە براکەم .
بڕوا بکەنە ئەمە حەقیقەتێکە و بۆتان باس ئەکەم وا نەزانن دروست کراوە ...... زیاتر لە ٦ لاپەڕە بەم قسانە پڕکراوەتەوە و دوای ١١ ڕۆژ بەڕێوەبەر وەڵامێکی نوسیوە ( بەڕێز بابەتەکەتم بینی باش نەبوو بۆ جێگیر کردن ) دوای ئەوەش هەر ئەندامان خۆیان ٤ لاپەڕەی تریان پڕکردۆتەوە لەسەری ههههههه .
ئەم کارە لە کوردژین ڕێپێنەدراوە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت ..... سەیرەکە ئەوەیە بۆ نەگبەتی ئێمە ئەندام بەیانی پرسیارێک ئەکات و تا عەسر ٣ جاری تر ئەنوسێ بەڕێوەبەر کوا بۆ وەڵامم نادەیتەوە ؟؟؟
بابەتێکی تر نوکتە و وێنەی واژۆیە <<< لە یانەکانی تر بابەتێک نوسراوە دێڕێکە و وێنەی واژۆکەی ئەوەندەی لاپەڕەیەکە !!! زۆر ئەگەڕێی اببەتەکە نابینی لەبەر گەورەیی وێنەکە ئەوەش ئەبێتە هۆی قورس بوونی لاپەڕەکە و بە زەحەمەت ئەکرێتەوە لەبەر خاوی هێڵەکانی نێت .... ئێمە بۆ بەرژەوەندی ئەندامان ئەو کارەمان کردوە و سنورمان داناوە بۆ قەبارەی وێنە کەچی زۆر لە ئەندامان نیگەران ئەبن و یانە جێ ئەهێڵن .... ئەگەر ئەندامێک بۆ دانانی وێنەی واژۆ هاتبێتە یانە با هەر نەیات باشترە چونکە کوردژین بۆ ڕیکلام نیە ..... لە بەشی نوکتە کردومانە بە یاسا کە نابێ بابەت لە سێ نوکتە کەمت لە خۆ بگرێ .... ئەمەش بۆ بەرژەوەندی ئەندامانە و هیچی تر نیە ئەگەر ٢٠ نوکتە بە ٢٠ بابەت بنوسرێ دیارە کاتێکی زۆر و ماندوبونێکی زۆری ئەوێ تا ئەخوێندرێتەوە بەڵام لە بابەتێکدا بە ئاسانی و بێ کات کوشتن ئەنجام ئەدرێ ئیتر نازانم بۆ ئەبێ ئەندام نیگەران بێت کاتێک نوکتەیەکی ئەسڕینەوە ؟؟
لەوانەیە ئەو یانەیەی باسیان کردوە سەدان هەزار ئەندامی لەو شێوەیەی هەبێت بەڵام لای ئێمە ئەو ئەندامانەمان ناوێ و کەم و پوخت بێ باشترە بۆ کوردژین . سەدان هەزار بابەتیان هەیە بەڵام ١٠٠٠ بابەتی بە سوودی تیانیە بۆیە پێمان باشترە چەند هەزار بابەتێکمان هەبێت و بە گشتی بابەتی بەسودبن .
تەحەدا ئەکەم هیچ یانەیەک هەبێ ئەوەندەی تەنها بەشێکی ئێمەی بابەتی بەسوود هەبێ وەک بەشی نووسەرانی کوردژین !!! ئێستاش ئەو بەشە بۆتە سەرچاوەیەک بۆ یانەکانی تر و بە دەیان بابەتیان لەو بەشە دزیوە و لای خۆیان بڵاوی ئەکەنەوە ..... ئیتر نازانم هاوڕێیان بە چ پێوەرێک چالاکی ئەو یانانە پێوانە ئەکەن ؟؟؟
نامەوێ زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بنوسم و تەنها ئەڵێم :
بە پشتیوانی خوا و بە هاوکاری ئێوەی دڵسۆز و ئازیز ئیشەڵڵا یانە ئەگێڕینەوە دۆخی جاران و هیوادارم ئێوەش بتوانن هاوکارمان بن و هەرچی تێبینی و پێشنیازی باش هەیە بیخەنە ڕوو ئێمەش بە دڵیکی فراوانەوە و بە سوپاسەوە لێتان وەرئەگرین .... لە ئێستادا سەقاڵی تازەکردنەوە و ڕەنگ و ستایلی یانەین و چەند ساڵێکە گۆڕانکاری تای نەکراوە بۆیە پێمان باش بوو بیگۆڕین .... هەروەها سەرپەرشتیارە ناچالاکەکان لەم ماوەیەدا دەست لە کارئەکێشنەوە و سەرپەرشتیاری نوێ جێگایان ئەگرنەوە .
دووبارە دەستی هەموولایەک خۆش بێت ....
دەست خۆش برای ئازیزم کاک دیلما ن بۆ سەرنج و تێبینیەکانت .
سەربەرز و سەرفرازبن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه