.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













له‌ژووره سارد‌و سڕ‌و نیوه تاریکه‌که‌تدا ..هیج نابیستی جگه له‌ده‌نگی پێ ی ئه‌و دڵۆپه بارانانه‌ی که ئه‌که‌ونه ،
سه‌ر ڕووی په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ت ....ئهپرژێن دڵۆپه‌کان به‌هێمنی و بهناسکیانهوه ، وه‌کو بهجرپه ....
به‌ده‌نگێکی خۆش بهگوێکانتا بجرپێنن و پێت بڵێن :-
هێشتا ژیان هه‌ر به‌رده‌وامه ....هێشتا هیواکان هه‌رماون ....هێشتا دڵۆپه بارانه‌کان زه‌وی ئاوپرژێن ده‌که‌ن و ،
بۆنی خۆشیان به‌زه‌وی ئه‌گه‌یه‌نن !!
به‌ڕێزه‌وه له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ت ئه‌ده‌ن ....هه‌سته بڕۆ بههیوایانهوه ، ساتێک له‌به‌رده‌می په‌نجه‌ره‌که‌تدا بوه‌سته !!!
بڕوانه !!! له‌جوانی ئه‌و دڵۆپه بارانانه‌ی کهلهبهرزاییهکانی ئاسمانه‌وه ئه‌که‌ونه خواره‌وه ...وێنای زه‌رده‌خه‌نه‌ت بۆ ئه‌کێشن ،
خه‌م و په‌ژاره‌ت له‌بیر ئه‌به‌نه‌وه ، هه‌رجه‌نده جه‌ند ساتێکی ئاسایی یه ...به‌ڵام !
به‌سۆزه‌وه هه‌موو ساته‌کانی ژیانت بنرخێنه ؟؟؟
ساته‌کانی منداڵیت ...ئه‌وساڵانه‌ی تێپه‌ڕیون له‌ته‌مه‌نت ...ئه‌و دڵانه‌ی ڕهنجاندت و ونتکردن ...ئه‌و هه‌ستانه‌ی له‌بیرت جونه‌وه ،
جاوه‌کانت دابخه‌و ...شریتی ته‌مه‌نی ڕابوردوت وه‌کو خه‌و بێنه به‌رجاوت !!! به‌خۆشه‌ویستیه‌وه ...
لهبیریانکه ئه‌و خاڵه ڕه‌شانه‌ی دڵیان داگیرکردویت ...کاتێک پاک‌و بێگه‌ردی ئه‌و دڵۆپه بارانانه ئه‌بیینی ...
سیفاته جوانه‌کانت ببینه کهلهبیرت کردون !!!
ده‌رده‌سه‌ری ژیان ..کاته قورسه‌کان ...شه‌وانی شه‌ونخونی و دڵته‌نگی ..پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستی کڵۆڵی وبێنهوای ،
ونه‌هامه‌تی دڵت بگرن !!! به‌هۆی خۆشه‌ویستیه‌ک که‌کۆتایی هاتبێت ....یان ئه‌وخه‌وانه‌ی په‌رش و بڵاوبوون ...
یان هه‌ر نه‌هاتونه‌ته دی ...یانسکۆکانت که‌دڵیان ئاگرداوی .....
بێنه‌وه به‌رجاوی خۆت ! که‌شه‌نگ و نایاب و جوان بویت ..ئێستاش هه‌روا جوانییت ،
به‌ڵام .. به‌ڵام ...نه‌فست !!!
نه‌فست لهبیرجۆتهوه له‌نێو ده‌رده‌سه‌ری و گیروگرفتهکانت ...........به‌جێتهێشت کرده قوربانی خه‌م و ئازاره‌کانت ،
ڕقت له‌خۆت و له‌غه‌یری خۆت بێته‌وه زۆریان لێبکه‌یت ،
زوڵم له‌نه‌فست مه‌که ...دیل و کهلهپجهی خه‌م و دڵته‌نگی مه‌که
....نه‌فس ...
به‌سه بۆی خه‌می زه‌مانه و زوڵمی به‌شه‌ر .
((( تایبه‌ته بهماڵپهڕو یانه‌ی کوردژین )))
نووسینی //// داوین
کاتتان شاد
به‌هیوای جوانتر
له‌گه‌ڵ ڕێزی Dawin.
[/size]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن dawin (2013-05-13 13:51:45)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سبحان الله ، ئه و به هره جوانه ی که تۆ هه ته ، خوای گه وره سه رکه وتووت بکات هاورێ ئازیز‌و خۆشه ویست ، ده سته کانت خۆش بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش كاكه داوین گیان ، هه‌موو بابه‌ته‌كانی تۆ له‌لای خۆم هه‌ڵمگرتوون. چێژیان لێ ئه‌بینم ..
هه‌رته‌مه‌ن درێژ و ئاسوده و خام به‌پێز بی .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن HemN_94 (2013-05-17 11:59:06)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستەکانت خۆش کاک داوێن گیان


له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بن خاڵە داوێن گیان بەبێ ھیچ موجامەلەیەک زۆر ئارەزووی نوسراوە بەپێزەکانت دەکەم وە ئەم نوسراوەشتم ئەخوێندەوە و وێنام ئەکرد لەمێشکما ، زۆر چێژم لەخوێندنەوەی وەر گرت وە من زۆر ئاشقی بارانم بەجۆرێک ئارەزوم دەکرد ناووم باران بوایە دەستەکانت خۆش بێت و بەھیوای بەردەوامیت ، چاوەڕێی جوان و جوانترین .

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاوتان لێبێت به‌ڕێزان :-
*nyan physics
*Hemn 94
*Sima A.karim
*خوشکه‌زای به‌ڕێزم ڕۆژان .
ده‌ست و جاوی ئێوه‌ی به‌ڕێز خۆش ، سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌و کاته‌ی داتانه خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌م ،
هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ئه‌خوازم . ئومێدی به‌رده‌وامی ..
بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ده‌خوازم .. هه‌میشه شادبن به‌ڕێزان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه