❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ژیانی هاوسه‌ریی ده‌پارێزیت : زؤر كرنكة بيخوينةوة؟؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-05-18 19:56:58

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsSafari

چۆن ژیانی هاوسه‌ریی ده‌پارێزیت : زؤر كرنكة بيخوينةوة؟؟؟؟

چۆن ژیانی هاوسه‌ریی ده‌پارێزیت :

لێك تێنه‌گه‌یشتن و نه‌بوونی متمانه‌و گیانی لێبورده‌یی هاوسه‌ره‌كان تووشی جیابوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن
بێگومان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی پرۆسه‌یه‌كی گرنگ و پیرۆزه‌ له‌ژیانی هه‌موو كه‌سێكداو گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، گرنگترین شت لای هاوسه‌ران لێكتێگه‌یشتن و رێزگرتن له‌ یه‌كترو بوونی متمانه‌ی ته‌واو له‌ نێوان هاوسه‌راندا زۆر گرنگه‌، به‌ڵام هه‌ندێك جار هاوسه‌ره‌كان ناتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ستبهێنن له‌ ژیانی هاوسه‌ریاندا به‌هۆی له‌ یه‌كتر نه‌گه‌یشتن و نه‌بوونی متمانه‌و رێز له‌یه‌ك نه‌گرتن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان.
ئه‌ژین كه‌ خوێندكاره‌ له‌یه‌كێك له‌ كۆلیژه‌كان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، پێویسته‌ كچ و كوڕ پێش چوونه‌ نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ یه‌كتری بناسن و له‌ ناخی یه‌كتر تێبگه‌ن كه‌ ئایا له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌گونجێن، بۆیه‌ به‌ڕای من ئه‌وه‌ گرنگترین شته‌و ژیانی هاوسه‌ریی پێویستی به‌گیانی لێبوورده‌یی و راستگۆیی و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن هه‌یه‌، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی پرۆسه‌یه‌كی رۆحیه‌ له‌نێوان دوو ره‌گه‌زی جیاوازدا دروست ده‌بێت، ده‌بێت لاوه‌كانمان به‌چاوێكی به‌رزو گرنگ سه‌یری پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی، بكه‌ن چونكه‌ زۆر پیرۆزه‌.
ئه‌وین عه‌بدوڵڵا كه‌ خوێنكارێكی په‌یمانگایه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: به‌بڕوای من پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا پرۆسه‌یه‌كی تاراده‌یه‌ك نه‌گونجاوه‌، زۆر جار ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ژیانی هاوسه‌ریی پێكبهێنن، نه‌ناسینی پێش وه‌خت هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ دروستبوونی جۆره‌ها كێشه‌ی جۆراوجۆر، ئه‌م جۆره‌ دیاردانه‌ نمونه‌یه‌كی ئاشكرایه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا، زیاترین كێشه‌ له‌نێوان هاوسه‌راندا كه‌ ده‌بێته‌هۆی جیابوونه‌وه‌یان خراپی باری ئابوورییه‌ یاخود نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوونه‌.
وتیشی: رێز نه‌گرتن له‌یه‌كتر هۆكارێكی تره‌ بۆ لێك جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان، بۆیه‌ پێویسته‌ ته‌واو له‌یه‌كتر شاره‌زا بن پێشئه‌وه‌ی بچنه‌ نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ستبهێنن و به‌خته‌وه‌ر بن.
ئاشنا حه‌سه‌ن فه‌رمانبه‌ر له‌ یه‌كێك له‌ دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت كه‌ زیاتر له‌ 5 ساڵه‌ شووی كردووه‌و خاوه‌نی دوو منداڵه‌ باسی له‌ ژیانی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد و وتی: من و هاوسه‌ره‌كه‌م پێشئه‌وه‌ی بچینه‌ ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی خۆشه‌ویستیمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بوو، له‌لای ئێمه‌ پاره‌ و كۆشك و سامان و ئۆتۆمبێل و ماڵی دونیا هیچ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، گرنگترین شت به‌لامانه‌وه‌ سۆز و خۆشه‌ویستی و رێزگرتن له‌یه‌كتر هه‌موو ماڵ و سامانی دونیای ده‌هێنا.
ئاشنا درێژه‌ی به‌ قسه‌كانیداو وتی: ئێمه‌ی مرۆڤ پێویسته‌ واقیعیانه‌ بیر بكه‌ینه‌وه‌و له‌ناخی به‌رامبه‌ره‌كانمان تێبگه‌ین، ئامۆژگاریشم بۆ گشت كوڕان و كچان ئه‌وه‌یه‌ كه‌پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ یه‌كتر بناسن و له‌ یه‌كتر تێبگه‌ن و شاره‌زای یه‌كتر بن و ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بێت، ئه‌و كاته‌ بڕیاری هاوسه‌رگیریی بده‌ن.
هانا كه‌ خوێنكارێكی ئاماده‌ییه‌ له‌یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: مرۆڤ له‌ دروستبوونی ژیانی هاوسه‌ریدا به‌ قۆناغێكی گرنگدا ده‌ڕوات، به‌رای من كچ و كوڕ پێش چوونه‌ نێو ژیانی هاوسه‌رییان ده‌بێت ته‌مه‌نێكی گونجاویان هه‌بێت، چونكه‌ چوونه‌ نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی كارێكی ئاسان نییه‌، به‌ڵكو پێویستی به‌ ماندوو بوون و هه‌وڵ و كۆششكردنه‌و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن له‌نێوان هاوسه‌راندا هۆكارێكه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ژیانی هاوسه‌رییان، هه‌روه‌ها رێز گرتن و راستگۆیی له‌نێوانیاندا و دڵ نه‌رمی ئافره‌ت زۆر گرنگه‌ به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و پێویسته‌ هه‌ستی لێبوورده‌یی هه‌بێت له‌ نێوان هاوسه‌راندا.
وتیشی: گوێگرتن له‌نێوان هاوسه‌راندا زۆر گرنگه‌، پێویسته‌ هاوسه‌ران گوێ له‌ یه‌كتر بگرن، هه‌ر یه‌كێكیان بواری قسه‌كردن و راده‌ربڕین به‌وی تر بدات و گرنگترین شتیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوكاری یه‌كتر بن و نه‌هێڵن كێشه‌ له‌نێوانیاندا دروست ببێت و نه‌بێته‌هۆی لێك جیابوونه‌وه‌یان، به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌ردووكیان درێژه‌پێده‌ری ژیانی هاوسه‌رییان بن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ له‌ نێوانیاندا روو نه‌دات و نه‌بێته‌ مایه‌ی ناخۆشی و لێك جیابوونه‌وه‌یان.

Kurdzhin
چـــێــژ لــه‌ ژیــانــی خـۆت بـبـینـه‌ ،، بـــێ ئـــه‌وه‌ی بیـــر لـه‌ ژیـانـی كـه‌سـێكـی دی بـكـه‌یـتـه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net