❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ خانمان، سوده‌كانی سركه‌ی سێو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-05-01 19:07:47

sipa
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-02-14
دواترین سه‌ردان: 2013-06-20
په‌یامه‌كان: 59
WindowsMSIE7

بۆ خانمان، سوده‌كانی سركه‌ی سێو

سركه‌ی سێوی سروشتی، خوارده‌مه‌نییه‌كی چالاك و هه‌رزانه‌ و چه‌ندین سود و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌ كه‌له‌خوارده‌مه‌نی تردا نیه‌ به‌و جۆره‌ له‌یه‌ك خواردندا كۆبووبێته‌وه‌، له‌گرنگترینیان راگرتنی هاوسه‌نگییه‌ له‌رووی ترشی و تفتی له‌ش، هاوكات رێژه‌یه‌كی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایه‌. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ندێ له‌به‌كارهێنان و سوده‌كانی سركه‌ی سێوه‌ بۆ پێست و قژ و له‌ش..

1.دابه‌زاندنی كێش: یه‌ك كه‌وچك له‌سركه‌ی سێو بكه‌ره‌ كوپێك ئاوه‌وه‌و دوای نان خواردن بیخۆره‌وه‌.

2.زیادبوونی كێش: یه‌ك كه‌وچكی بچوك سركه‌ی سێو له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگویندا تێكه‌ڵ بكه‌ و دوو دڵۆپه‌ شله‌ی یۆدی ده‌رهێنراو له‌گژوگیای ده‌ریای بخه‌سه‌ر و له‌كوپێكدا بیخۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ژه‌مێكدا، هاوكارت ده‌بێ بۆ قه‌ڵه‌وبوون.

3.چاره‌سه‌ركردنی زیپكه‌: یه‌ك به‌ش سركه‌ی سێو له‌گه‌ڵ ده‌ به‌ش ئاو تێكه‌ڵ بكه‌، و دوای ده‌موچاو شتنی هه‌موو رۆژێك، یه‌ك چین له‌و سركه‌یه‌ بخه‌سه‌ر ده‌مو چاوت به‌ڵام مه‌هێڵه‌ به‌ر چاوه‌كانت بكه‌وێ، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی هاوسه‌نگ كردنی ترشی و تفتی پێست و رێگری له‌دروستبونی زیپكه‌ ده‌كات.

4.پاككردنه‌وه‌ی پێست: سركه‌ی سێو باشترین گیراوه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێست، یه‌ك پارچه‌ لۆكه‌ بكه‌ نێو سركه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاودا و رۆژانه‌ پێستی خۆتی پێ پاك بكه‌وه‌.

5.نه‌رمكردنی پێست: سركه‌ی سێو باشترین ماده‌یه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی پێست كه‌توشی وشك بوون ده‌بێ، ده‌توانیت به‌پرژاندن به‌كاریبهێنیت به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌.

6.چاره‌سه‌ری كڕێشی قژ: به‌سركه‌ی سێو رۆژانه‌ پێستی سه‌رت بچۆ و دواتر هه‌وڵ بده‌ ماوه‌ی لانی كه‌م سه‌عاتێك به‌سه‌ریه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌و دواتر بیشۆ، هه‌فتانه‌ سێ جار ئه‌وه‌ دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

7.به‌هێزكردنی نینۆكه‌كان: یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ سركه‌ی سێو بكه‌ره‌ كوپێك ئاوه‌وه‌و تێكه‌ڵی بكه‌ و رۆژی سێ جار نینۆكه‌كانتی تێ بكه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-05-15 09:55:51

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: بۆ خانمان، سوده‌كانی سركه‌ی سێو

ده‌ست خۆش زۆر زۆر به‌سوود بوو
به‌لام سركه‌ ی سیو كاتیك ئه‌یه‌ی له‌ ده‌م وچاوت وه‌كوو سووتاوی لییه‌ت خۆم تاقیم كردوه‌ته‌وه‌ ده‌م و چاوم زۆر سوور بوه‌ته‌وه‌ دوای چاره‌كیك ئنحا باش بوه‌ته‌وه‌  به‌لام هیچی لینه‌هاتوه‌ پیست زۆر گه‌ش و حوان ئه‌كات
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سوور بوه‌ ئه‌وه‌ ئاساییه‌ و ترسی نیه‌
سه‌ركه‌وتوبیت به‌لام هاورئ كیان سه‌رچاوه‌كه‌ت له‌بیر چوه‌ بۆمان بنوسه‌ بیزه‌حمه‌ت

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-05-15 18:39:46

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: بۆ خانمان، سوده‌كانی سركه‌ی سێو

dast xosh ba beteky baswda sarkawtw bit hawre gyan

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-05-20 12:34:31

sima A.karim
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 611
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: بۆ خانمان، سوده‌كانی سركه‌ی سێو

دەست خۆس بەریزم زۆر بەسود بوو8

Kurdzhin
دوو شت پێناسەی کەسایەتی تۆ دەکەن، خۆڕاگریت ، کاتێک خاوەنی هیچ شتێک نەبیت ، وە ڕەفتارەکانت کاتێک خاوەنی هەموو شتێکیت..!

http://www.kurdupload.com/images/2VfLfuf61378192021/562310_1408992495984476_806093585_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net