.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






شەرمەزار مەبە
- لەناو دوكانێكی فرۆشتنی كەلو پەلی منداڵان وەستابووم. بۆخۆم تەماشای كەلوپەلەكانم دەكرد. لەو كاتەدا باوكێك و دوو منداڵ هاتنە ژورەوە. منداڵەكان زۆر زەریف و دەم بە پێكەنین بوون. هەر حەزتدەكرد سەیریانكەیت. بۆ خۆیان لە ناو كەلوپەلەكان دەسورانەوە و هەرجارەی دەستیان دەدایە بوكەڵەیەك و دایان دەنایەوە. ئیدی بەتەواوەتی سەرنجی منیان راكێشابوو. تا ئاخری یەكی بوكەڵەیەكی جوانیان هەڵگرت. لەو كاتەدا ویستیان برۆن. لای سندوقی پارەكە لەگەڵ باوكیان وەستابوون. باوكە پرسی ئەوانە بایی چەندن. خاوەن دووكان شتێكی وت نەمزانی چەندە. بەڵام باوكە كە گوێی لە نرخی بوكەڵەكان بوو چاوێكی گێرا بە ناو دوكانەكەدا. پاشان چەمیەوە بۆمنداڵەكان و دەستی هێنا بەسەریاندا. پێی نەوتن پارەكە زۆرە و من ناتوانم بیكرم و هەستی بەشەرم دەكرد. بەڵام وتی با جارێكی تر بێینەوە رەنگە بوكەڵەی جوانتریان هەبێت. ئیدی یەكێك لە منداڵەكان لەوی تریان گەورە تربوو زۆر بەعاقڵانە بە گوێی بچوكەكەیاندا چفەیەكی كردوو بوكەڵەكانیان دانایەوە و بە خاوەن دوكانەكەیان وت رۆژێكی تر دێینەوە بەشكوم بۆكوڵەی جوانترت بۆ بێت.
- كە ئەوان رۆشتن زۆر نارەحەت بووم. حەزمدەكرد بچم بە شوێنیانداو بە باوكەكە بڵێم: شەرمەزار نەبیت. تۆ پیاوێكی سەر بەرزی.
ئەوانە شەرمەزار بن ئەم دۆخەیان بەم حاڵەبرد و خۆیان سود لەم دۆخە دەبینن.
ئەوانە خەجاڵەت بن لەسەر مافی من و تۆ ژیانی خۆش بۆ خۆیان دابین دەكەن و ئۆتۆمبێلی گران بەهای جام رەش لێدەخورن و ئێمە هەرگیز نایان بینین.
ئەوانە خەجاڵەت بن بێ شعورانە بەلای من و تۆدا تێدەپەرن و بەتانەوە دەڵێن: ئەوانیش مافی خۆیانە بژین و مافی خۆیان بدرێتێ.
برێك كەس ئەوەندە هەژارن بەس پارەیان هەیە. تۆ شەرمەزار مەبە تۆ لەوانە نیت....
سرجاوةى
" رەزا كلاهی "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








" ئه‌وه‌ی پاره‌ی نیه هه‌ژاره ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌س پاره‌ی هه‌یه زۆر هه‌ژاره "
ان شا‌ء الله خودا ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ئه‌كات كه دۆخی له‌م چه‌شنه دروست ئه‌كه‌ن ،
كه مندالێك خه‌ڵك بێ ناز و بێ كه‌یف ئه‌كه‌ن ، دڵی باوك و دایكان ئه‌سووتێن ،
ده‌ستت خۆش بێت چیرۆكێكی زۆر جوان بوو كاك شوان ، دۆخ له‌م جۆره به‌شێك زیاتر ئێمه‌شی گرتۆته‌وه ، خودا بۆمانی چاك بكات .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه