❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / » ئوم سوله‌یم كێیه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-05-22 10:34:41

sipa
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-02-14
دواترین سه‌ردان: 2013-06-20
په‌یامه‌كان: 59
WindowsMSIE7

» ئوم سوله‌یم كێیه‌؟

ئوم سوله‌یم كێیه‌؟
ئوم سوله‌یم ئافره‌تێكی ئه‌نساری خه‌زره‌جییه، پێیان ئه‌وت(رُمیصا‌ء) واته‌: سه‌نگین،‌ دایكی ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكی خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ره(صلی الله‌ علیه‌و سلم)‌، یه‌كه‌م مێردی ئوم سوله‌یم كه‌ مالیكی كوڕی نه‌زر بوو به‌ كافری م...رد، پاشان ئه‌بوته‌ڵحه‌ی ئه‌نساری هێنای كه‌‌ له‌ویش دوو كوڕی بوو، ئه‌بوعومه‌یرو عه‌بدوڵا... ئوم سوله‌یم له‌ جه‌نگی حونه‌یندا به‌شداریكردووه‌و له‌ گه‌وره‌ ئافره‌تانی ئیسلامه‌... بنه‌ماڵه‌ی ئوم سوله‌یم گه‌وره‌ تا بچوكیان خزمه‌تكاری ئیسلام بوون، به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌نگه‌ له‌ مێژووی ئیسلامدا كه‌م بنه‌ماڵه‌ی هاوشانی ئه‌وان هه‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێكردم ئه‌م چه‌ند دێڕه‌یان له‌سه‌ر بنووسم، به‌ هیوای پاداشتی خوای گه‌وره‌و زیاتر ئاشنابوون له‌ ژیانی ئه‌و كه‌ڵه‌ ئافره‌ته‌ی ئیسلام...

ـ ئوم سوله‌یم دایكی ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه
ئه‌نه‌س ئه‌ڵێ: ١٠ ساڵ خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ربووم(صلی الله‌ علیه‌و سلم)، هه‌رگیز لێی نه‌دام و قسه‌ی ناشرینی پێنه‌وتم و ڕووشی لێ گرژنه‌كردم... هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ: له‌ ماڵی ئوم سوله‌یمدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌و سلم) دوعای بۆكردم و فه‌رموویاللهم أكثر ماله و ولده و بارك له، وأدخله الجنة) واته‌: خوایه‌ پاره‌و ماڵی زۆركه‌و پڕ فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تیكه‌و به‌هه‌شتیشی بكه‌ی به‌‌ نسیب. ئه‌نه‌س ئه‌ڵێ: خوای گه‌وره‌ موڵكی زۆركردم، ڕه‌زێكم هه‌بوو له‌ ساڵێكدا دووجار به‌رى ئه‌گرت و زیاد له‌ ١٠٠ مناڵ و كوڕه‌زاو كچه‌زام هه‌بوو... ئه‌نه‌س سێیه‌می ئه‌و دووانه‌شه‌‌ كه‌ زۆرترین فه‌رمووده‌یان له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلی الله‌ علیه‌و سلم) گێڕاوه‌ته‌وه‌(ئه‌بوهوره‌یره‌و عه‌بدوڵاى كوڕی عومه‌ر)، ئه‌نه‌س ٢٢٨٦ فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌، بوخاری و موسلیمیش له‌سه‌ر ١٨٠ فه‌رمووده‌ی ڕێكن، بوخاری به‌ته‌نها ٨٠ فه‌رمووده‌یانی هێناوه‌و موسلیمیش ٩٠ فه‌رمووده‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net