❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداليكى سه رسه خت,كاريكه ره !!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-05-22 14:42:58

شيواز
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-12
په‌یامه‌كان: 205
WindowsSafari

منداليكى سه رسه خت,كاريكه ره !!

منداڵێك زۆر سه‌رسه‌خت و توڕه‌بوو، به‌رده‌وام هه‌ڵده‌چو و هاواری به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كانیدا ده‌كرد، رۆژێكیان باوكی كیسه‌یه‌ك پڕ بزماری بۆ هێناو پێێ‌وت:
رۆڵه‌، هه‌رچه‌ند توڕه‌بوویت و هه‌ڵچویت بزمارێك له‌دیواری با
خچه‌كه‌مان داكوته‌.
كوڕه‌كه‌ش ئامۆژگاری باوكی جێبه‌جێ‌كرد..
رۆژی وا هه‌بوو 37 بزماری داده‌كوتا، به‌ڵام بزمار داكوتینه‌كه‌زۆر به‌ئه‌زیه‌ت بوو، بۆیه‌هه‌وڵی ده‌دا كه‌متر توڕه‌بێت، تا كه‌متر بزمار داكوتێت و ئه‌زیه‌تی كه‌م بێت.
رۆژ له‌دوای رۆژ بزمار داكوتانی كه‌متر ده‌كرده‌وه‌، به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م توانی خۆی بگرێت و هیچ بزمارێك دانه‌كوتێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌باوكی گه‌یاند، ئه‌ویش زۆری دڵی به‌مه‌خۆش بوو، پێی وت: به‌ڵام ئێستا پێویسته‌هه‌ر رۆژێك كه‌تیایدا توڕه‌نابیت، بزمارێك هه‌ڵكه‌نیت كه‌داتكوتاوه‌.
كوڕه‌كه‌ده‌ستی كرد به‌ده‌رهێنانی بزماره‌كان له‌و رۆژانه‌ی كه‌توڕه‌نه‌ده‌بوو، هه‌تا هه‌موو بزماره‌كانی ده‌رهێنا.
ئه‌م هه‌واڵه‌شی به‌باوكی گه‌یاند، ئه‌ویش ده‌ستخۆشی لێكرد، ئه‌وسا له‌گه‌ڵ خۆیدا بردی بۆ لای دیواری باخچه‌كه‌و وتی:
كارێكی زۆر چاكت كرد، به‌ڵام ئێستا ته‌ماشای ئه‌و كونانه‌بكه ‌كه‌ له‌دیواره‌كه‌دروستت كردوه‌، تازه‌ئه‌م دیواره‌وه‌ك خۆی لێ‌نایه‌ته‌وه‌.
ئینجا وتی:
رۆڵه‌، ئه‌وانه‌ی له‌كاتی توڕه‌بووندا ده‌یڵێیت، شوێنه‌وارێكی وه‌ك ئه‌و كونانه‌له‌ده‌رونی خه‌ڵك دروست ده‌كات. ده‌توانیت چه‌قۆیه‌ك به‌جه‌سته‌ی كه‌سێكدا بكه‌یت و چه‌قۆكه‌ش ده‌ربهێنیته‌وه‌، به‌ڵام دواتر هه‌رچه‌ند بڵێی داوای لێبوردن ده‌كه‌م، برینه‌كه‌ساڕێژ ناكات

به يجى-جيرؤك و به سه رهاتى سه ير/فه يس بووك

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-05-22 15:21:45

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: منداليكى سه رسه خت,كاريكه ره !!

Dast Xosh Jwana w Zorish Rastaaa

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-05-22 15:26:48

شيواز
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-12
په‌یامه‌كان: 205
WindowsSafari

Re: منداليكى سه رسه خت,كاريكه ره !!

سوباس رؤزان كيان ,ده ست خؤش به ريزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net