.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










كەردونناسەکان دەڵێن لە کاکێشانی رێگەی شیریدا لە هەر شەش ئەستێرەک هەسارەیەکی هاوقەبارەی زەوی هەیە کە لە خولگەیەکی نزیکدا بە دەوری ئەو ئەستێرەیەدا دەسوڕێتەوە، و تێکڕای ژمارەی ئەو هەسارانە دەگاتە ١٧ ملیار.
ئەمەش دەرەنجامی شیکاری ئەو زانیاریانەیە کە تێلێسکۆپی کێپلەری ناسا لەبارەی هەسارە کاندیدەکانەوە کۆیکردونەتەوە. گەردونناسانی کێپلەر دۆزینەوەی ٤٦١ هەسارەی دیکەی وێکچووی زەویان راگەیاند و بەمەش سەرجەم ژمارەی هەسارە وێکچووەکانی زەوی کە لەلایەن کێپلەرەوە دۆزراونەتەوە گەیشتە ٢،٧٤٠.
ئەم زانیاریانە لە بیستویەکەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گەردونناسانی ئەمەریکا لە کالیفۆڕنیا راگەیەندرا.
چۆنێتی دۆزینەوەی هەسارەی وێکچوو
لەکاتی دەستبەکاربوونیەوە لە ساڵی ٢٠٠٩دا، تێلسکۆپی کێپلەر زیاتر لە ١٥٠،٠٠٠ ئەستێرەی لە یەك بەشی دیاریکراوی بینیندا بەدی کردووە.
کاتێك کە روناکی ئەستێرەیەك کەمێک کزتر دەبێت مانای ئەوەیە کە هەسارەیەك بە بەردەمیدا دەڕوات و کاریگەری لەسەر ئەو روناکییە دەبێت کە دەگاتە کێپلەر، بەم کەمبوونەوەی ئاستی روناکیەش دەوترێت تێپەڕین.
دەستنیشانکردنی تێپەڕین کارێکی ئاسان نیە لەبەرئەوەی کەمبوونەوە لە رووناکی ئەستێرەکەدا ئێجگار کەمە و هەموو کەمبوونەوەیەکی رووناکی بەهۆی تێپەڕینی هەسارەوە روونادات.
بۆ خۆلادان لە هەڵەی خوێندنەوە و دۆزینەوەی ئەو هەسارانەی کە نادیارن، فرانسوا فرێسنی لە سەنتەری هارڤارد-سمسۆنیەن بۆ فیزیای گەردوونی، کە یەکەمین ژمارە هەسارەی وێکچووی زەوی دۆزیوەتەوە چەند رێگەیەکی دەستنیشانکردووە.
فرێسنی بە بی بی سی راگەیاند کە پێوستە دوو شت بەهێند وەربگیرێن: یەکەم لیستی کاندیدەکانی کێپلەر لیستێکی کامل نیە لەبەرئەوەی تەنها ئەو هەسارانە دەبینرێن کە بەبەردەم ئەستێرەکانی خۆیاندا تێدەپەڕن و خولگەکەیان بەشێوەیەکی وەهایە کە ئێمە دەتوانین بە باشی بیانبینین، بەڵام هەموو ئەستێرەیەك دەرزەنێک هەسارەی دیکەی لە دورە کە خولگەکەیان بەوشێوەیە نیە و دەستنیشانکردنیان ئاسان نیە.
دووەم: هەموو ئەو تێپەڕینانەی کە دەبینرێن مەرج نیە هەسارەی راستەقینە بن لە کاتی تێپەڕین بەبەردەم ئەستێرەکانی خۆیاندا و دەکرێت تەنی دیکەی فیزیایی بن وەك جوتەئەستێرەکان کە یەکێك لەو دوو ئەستێرەیە بە دەوری ئەوی دیکەدا دەسوڕێتەوە و لەکاتی تێپەڕینیاندا هەندێک لە روناکی ئەستێرەیەکیان کەم دەبێتەوە.
لە ئەنجامدا لەرێگەی بەرنامەی کۆمپیوتەرەوە دەرکەوت کە تەنها ٪٩.٥ی سەرجەم تێپەڕینەکان ناراستەقینەن.
دەرئەنجامەکان دەریانخست کە ٪١٧ی سەرجەم ئەستێرەکان هەسارەیەکیان لە دەورە کە قەبارەکەی ١.٧ هێندەی قەبارەی زەویە و لەخولگەیەکی نزیکی ئەستێرەکەدایە کە ٨٥ رۆژ یان کەمتری پێدەچیت بۆ تەواوکردنی یەك سوڕ بە دەوری ئەستێرەکەیدا [هاوشێوەیە هەسارەی عەتارد]. ئەمەش مانای وایە کە کاکێشانی رێگەی شیری نزیکەی ١٧ ملیار هەسارەی هاوقەبارەی زەوی تێدایە.
لهسهر هێڵ نییه



دةست خؤش جوانة

producesلهسهر هێڵ نییه




spas kak ahmed
لهسهر هێڵ نییه






دەست خۆش بۆ ئەو بابەتە


لهسهر هێڵ نییه