.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














پسپۆرانی بواری خۆراکی منداڵان لە بەریتانیا جەختیان کردووە کە ئەگەر دایک و باوکان لە کاتی ژەمی بەیانیاندا مۆز، ئاوی سێو ، ئاناناس بدەن بە منداڵەکانیان ، ئەوا لە مەترسی تووشبوون بە رەبۆ پارێزراو دەبن.
بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی “یونایتد پرێس”، ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی کۆلیژی شاهانە لە لەندەن پیشانی داوە کە خواردنی تەنها یەک مۆز لە رۆژێکدا ، بەرێژەیەکی بەرچاو منداڵان لە توشبوون بە نەخۆشی رەبۆ دەپارێزێت.
پسپۆرانی ئەو کۆلیژە دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر رژێمی خۆراکی پەیوەست بە 2640 منداڵی تەمەن 5 تا 10 ساڵان و بەدواداچوونیان بۆ نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی رەبۆ ئەنجامدا.
توێژەران بۆیان دەرکەوت کە ئەو منداڵانەی لە ماوەی رۆژێکدا تەنها مۆزێک دەخۆن ئەگەری تووشبوون بە گیروگرفتی هەناسە کێشان یا نیشانەکانی رەبۆ بە رێژەی 34% دا کەم دەبێتەوە .
هەروەها ئەو منداڵانەی کە لە رۆژێکدا یەک پەرداخ ئاوی ” سێو” دەخۆنەوە لە مەترسی تووشبوون بە ” رەبۆ” بە رێژەی 47% دوور دەکەونەوە.
لە لایەکی دیکەوە ، پسپۆران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەو منداڵانەی کە لە رژێمی خۆراکی رۆژانەیاندا ، فیبری کەمتریان بەکارهێناوە ، ئەگەری تووشبوون بە گرفتی هەناسەکیشان بە هۆی دوکەڵی جگەرە لە ناویان دا زۆرتر دەبێت.
س:ماڵپهری نزار


لهسهر هێڵ نییه