❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بــه‌هـای خــۆراکــی (عەناب )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-06-05 17:01:53

ghazi rojbeyani
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-24
دواترین سه‌ردان: 2025-12-29
په‌یامه‌كان: 21
WindowsSafari

بــه‌هـای خــۆراکــی (عەناب )

https://fbcdn-sphotos-h-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn2/165971_335788219824851_138678254_n.jpg

*** بــه‌هـای خــۆراکــی (عەناب )***
عەناب میوەیەکی خۆراکیی ڕەنگ سووری توێکڵ ڕوونە، بە قەبارە وەك زەیتوون وایە و تامێکی شیرین و لینجی هەیە .داری عەناب بە ئەندازەی دار زەیتوونێك دەبێت و دوو تا هەشت مەتر بەرزە و لق و پۆپی دڕکاوی یان بێدڕك و بەزۆری لە ناوچە کوێستانەکان ئەڕوێت.
بەری داری عەناب دووجۆرە ، یەکێکیان خڕە و بە ئەندازەی بندوقێك ئەبێت و جۆرەکەی تریشی گەورە و بە ئەندازەی خورمایەك ئەبێت .

پێکهاتەی خۆراکی – دەرمانییەکانی عەناب:-
عەناب ڤیتامین (C) ، ماددەشەکرییەکان ، پرۆتین ، خوێ کانزاییەکانی تیایە و دارەکەشی ماددەی بەسوودی لێ دروست دەکرێت.


تایبەتمەندییە خۆراکی – دەرمانییەکانی عەناب:-
عەنابی تازە گەیوو خواردنێکی خۆش و بەتامە و کاریگەری ڕەوانیی هەیە.
- عەنابی ووشك، لە عەنابی تازە و تەڕ باشترە و سروشتێکی ساردی هەیە و بە وشککراوی تا دوو ساڵ خۆی دەگرێت ئەمێنێتەوە.
- عەناب بە تەنیا یان لەگەڵ خواردنی تریشدا دەخورێت.
- تایبەتمەندی خۆراکی عەناب زۆر نییە ، بەڵام تایبەتمەندییەکی هەیە کە گەرمی لەش دائەبەزێنێت و سروشتێکی فێنکی هەیە.
- خوێن پاك دەکاتەوە گەش و جوانی دەکات.
- بۆ جگەر و بۆرییەکانی خوێن زۆر بەکەڵکە و (بەرد و خوێیە زیانبەخشەکانی ڕائەماڵێت).
- عەناب خواردن بۆ دابەزاندنی تای لەش بەکەڵکە.
- کەمپوت و مرەبای کەمشیرینی عەنابیش خواردنێکی زۆرخۆش و بەتامە و یارمەتی ساغ مانەوەی جگەرئەدات و گوشاری خوێن کەم دەکاتەوە.
- ئارام بەخش و هێورکەرەوەی برینی هەوکردووە و هەمان سوودیشی بۆ ماسولکە ڕەقبوون و ئازاری جگەر و میزەڵدان هەیە.
- بۆ چارەسەری ڕەوانی ٥ تا ١٠ دەنك عەنابی وشك بە دەنکەوە بکوتە و بیخۆ سوودی زۆری ئەبێت.
- بۆ نەخۆشی (سورێژە) ، ئەتوانرێت ئاوی کوڵاوی عەناب لەگەڵ عەرەقی کاسنی تێکەڵ بکرێت و ئەگەر نەخۆشەکە کۆکەی هەبوو، باشتر وایە عەرەقی گوڵە نیلۆفەری تێکەڵاوبکرێ و گیراوەکەی بخورێتەوە.
- بۆ ئەو کەسانەی تووشی خروی لەش بوون یان لەشیان قنچکەی سەرزەرد دەرئەکا ، ئەتوانن ئاوی ٣٠ دەنك عەناب لەگەڵ پیاڵەیەك عەرەقی کاسنی یان عەرەقی نیلۆفەر بکوڵێنرێت و لەسەریەك بۆ ماوەی چەند ڕۆژ ، رۆژانە نیوکاتژمێر بەر لەنان خواردن بخورێتەوە سوودی زۆری ئەبێت یان دەنکی وشکبووەی عەناب بهاڕن و بەتەنیا یان لەگەڵ کەمێك سکرنەدا تێکەڵی بکەن و لەشوینی خورانەکەی بدەن و خورووەکە ناهێڵێت.
- عەناب بۆ سنگ و قورگ نەرمکردن و چارەسەری کۆکە و حەساسیەت بەسوودە .
- ئاوی عەناب لە چارەسەری بەڵغەمی قورگ دا یارمەتی دەرەو هاوسەنگی لیکی ناودەم ڕائەگرێت .
خواردنی هاڕاوەی عەناب بەناوکەوە ، بۆ چارەسەری برینی گەدە و ڕیخۆڵەکان زۆر بەکەڵکە.
عەناب بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی و ئازاری سنگ و خیزە خیز و قوڕگ ئێشە و ئازاری کۆم و گورچیلە و میزەڵدان زۆر بە سوودە ئازارەکە ناهێڵێت .
بۆ چارەسەر و پاكکردنەوە و پاڵاوتنی خوێن و چارەسەری جگەر و وشکبوونەوەی پێست و کەڵك وەرگرتن لە کوڵاوەی عەناب و سوودبەخشە و بۆئەو مەبەستەش ئەبێت دوای ڕەچاوکردنی تەمەن و کێشی کەسەکان ١٠ تا ١٥ دەنك عەنابی وشك و کوتراو لەبڕێك ئاودا (پەرداخێك) بکوڵێنرێت و هەر ڕۆژە و بەر لەیەك کاتژمێر لەنانخواردن لێی بخورێتەوە.

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net