❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قه‌شه‌یه‌كی به‌ریتانی به‌هۆی منداڵێكی هه‌ژاری میسرییه‌وه‌ موسوڵمان ده‌بێ!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-06-05 20:09:28

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

قه‌شه‌یه‌كی به‌ریتانی به‌هۆی منداڵێكی هه‌ژاری میسرییه‌وه‌ موسوڵمان ده‌بێ!!

مامۆستا حەسەن پێنجوێنی: چیرۆكی ئاڵوگۆڕكردنی ئاین له‌یه‌كێكیانه‌وه‌ بۆ ئه‌وی تریان.. كۆمه‌ڵێ موعجیزات و نهێنی تێدایه‌ كه‌ شیاوی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێ تیشكی بخرێته‌ سه‌ر..نوێ ترینی ئه‌و چیرۆكانه‌ گه‌شته‌كه‌ی قه‌شه‌ی فاتیكانی پێشین ئیدریس ته‌وفیقه‌ له‌ مه‌سیحی كاسۆلیكییه‌وه‌ بۆ ئیسلام به‌هۆی منداڵێكی هه‌ژاری میسری كه‌ بۆیاخچی پێڵاوبوو..ئه‌م قه‌شه‌ پێشینتره‌ی فاتیكان كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی بوو پاش ئه‌وه‌ی بووبه‌ موسوڵمان خۆی ناونا ئیدریس ته‌وفیق.. هه‌نا سه‌ممه‌ری و سه‌ید عه‌لی له‌به‌رنامه‌ی 48 كاتژمێر له‌سه‌ر كه‌ناڵی (ئه‌لمیحوه‌ر)دا میوانداریان لێ كرد، و ئه‌ویش به‌ بسم الله الرحمن الرحیم و ئه‌سسه‌لامو عه‌له‌یكم ئه‌م دوو رسته‌یه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی گوت و به‌زمانی ئینگلیزی خۆی باسی موسوڵمانبوونی خۆی گێڕایه‌وه‌و گوتی: من له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ شتێكی ترم له‌وه‌ زیتر نه‌ده‌زانی كه‌ هه‌ر رۆژئاواییه‌ك له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ ده‌یزانێ، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ ده‌ست بڕینی دز و خۆ ته‌قاندنه‌وه‌و لێدانی ئافره‌ت !!

ئیدریس ده‌ڵێ: " من له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ هاتمه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌، له‌رێی توێژینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی قورئانه‌وه‌ نه‌بوو، له‌رێی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه‌ نه‌بوو، به‌هۆی دیمانه‌ی زانایه‌كی ناوداری ئاینییه‌وه‌ نه‌بوو له‌وكاته‌دا، به‌ڵكو له‌رێی منداڵێكی بۆیاخچی هه‌ژاره‌وه‌ بوو ه‌ته‌مه‌نی له‌ده‌وری چوارده‌ساڵانا ده‌بوو، ئه‌ویش پێش ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێ سه‌ردانی میسرم كرد.".


ئه‌م منداڵه‌ كاتێ منی بینی كه‌ مرۆڤێكی پێست سپیم به‌روویه‌كی گه‌شی ده‌م به‌بزه‌وه‌ هات به‌ره‌و رووم وپێی گوتم: السلام علیكم! ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای راسته‌قینه‌ی ناسینم بوو بۆ ئیسلام، له‌و سه‌فه‌ره‌دا ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی كه‌ له‌ قاهیره‌دا مامه‌وه‌ من رێگه‌كه‌م وابوو كه‌ به‌لای ئه‌و منداڵه‌دا تێپه‌ڕم ده‌كرد و هه‌ندێ وشه‌ی عه‌ره‌بی لێ فێربووم و كه‌ ده‌م بینی پێم ده‌گوت: كوڕی قۆز! چۆنی؟! هه‌میشه‌ له‌وه‌ڵامدا ده‌یگوت: (الحمد لله ) سوپاس بۆخوا! ..


ئیدریس تۆفیق ده‌ڵێ: پاش ئه‌وسه‌فه‌ره‌ گه‌ڕمه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا و له‌یه‌كێ له‌قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌رسی هه‌ر شه‌ش ئاینه‌كه‌م ده‌گوته‌وه‌، وه‌ك مه‌سیحی،و جووله‌كه‌، و سیخ، و بوودی، و هیندۆسی، و ئیسلامی.. ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌وێ بوون به‌ره‌چه‌ڵك خه‌ڵكی وڵاتانی ئیسلامی و ئاسیه‌وی بوون، له‌وكاته‌دا كه‌من ئه‌وده‌رسانه‌م وه‌رگرت، هیچ شاره‌زاییه‌كم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ نه‌بوو، تا یارمه‌تی منداڵه‌كان بده‌م.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕیارم دا له‌وباره‌وه‌ زانیاری په‌یدا بكه‌م..


ته‌وفیق ده‌ڵێ: " هه‌تا له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ زیاترم ده‌خوێنده‌وه‌ خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م دینه‌ زیاتر ده‌بوو!! پاش چه‌ند مانگێ وام لێهات هه‌رچی باسی پێغه‌ممه‌ر ێ بكرایه‌ چاوم پڕ له‌فرمێسك ده‌بوو!! كاتێ مانگی ره‌مه‌زان نزیك بوویه‌وه‌ منداڵانی قوتابخانه‌كه‌ داوایان لێكردم جێیه‌كیان بۆ په‌یدابكه‌م تا له‌ مانگی ره‌مه‌زانا نوێدی تیا بكه‌ن! منیش هه‌رچیم كرد جێگایه‌كم ده‌ست نه‌كه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ژووره‌ی بۆخۆم ته‌رخان كرابوو پێم دان.. و فه‌رشه‌كانمان بۆ خاوێن كردنه‌وه‌و خۆیشم له‌كاتی نوێژكردنا چاودێریم ده‌كردن، و بۆ شاره‌زابوون له‌نوێژی ئیسلامی رومكرده‌ ئێنته‌ر نێت و له‌وباره‌وه‌ له‌وێ شاره‌زاییم په‌یداكرد..


كاتێ ره‌مه‌زان ده‌ستی پێكرد وه‌ك موفاجه‌ئه‌یه‌ك به‌قوتابییه‌كانم گوت: منیش به‌رۆژوو ده‌بم له‌ته‌كتانا، هه‌روام كرد و ته‌واوی مانگه‌كه‌ به‌رۆژووبووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ هێشتا من موسوڵمان نه‌بووم..


ئیدریس له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌یا به‌رده‌وامه‌و درێژه‌ به‌باسی ئیسلامبوونی خۆی ده‌دات و ده‌لێ: بڕیارم دا موسوڵمان ببم.. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌م پاش یه‌ك ساڵ و نیو له‌و یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنه‌م بۆ ئه‌و میر منداڵه‌ میسرییه‌ بوو كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا بووم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌.له‌م ماوه‌یه‌شدا بییرم ده‌كرده‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی چڕ و پڕ و دیمانه‌م له‌ته‌ك هه‌ندێ كه‌سی شاره‌زا له‌ ئیسلام هه‌بوو.. هه‌رچی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ زیاتر ده‌مخوێنده‌وه‌ ناسینم بۆ موسوڵمانان زیاتر ده‌بوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵ و نیوه‌دا ژماره‌سیه‌كی زۆرم ناسی، و به‌هاوڕێیه‌تییان شاد و به‌خته‌وه‌ر بووم، دیتم ئه‌وان به‌وجۆره‌ نین كه‌ میدیای رۆژئاوا وێنایان ده‌كات.. ئه‌می من باسی ده‌كه‌م پێش یانزه‌ی سیپته‌مبه‌ر بوو..


ئه‌م قه‌شه‌ پێشینتره‌ی فاتیكان كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی بوو پاش ئه‌وه‌ی بووبه‌ موسوڵمان خۆی ناونا ئیدریس ته‌وفیق.. هه‌نا سه‌ممه‌ری و سه‌ید عه‌لی له‌به‌رنامه‌ی 48 كاتژمێر له‌سه‌ر كه‌ناڵی (ئه‌لمیحوه‌ر)دا میوانداریان لێ كرد، و ئه‌ویش به‌ بسم الله الرحمن الرحیم و ئه‌سسه‌لامو عه‌له‌یكم ئه‌م دوو رسته‌یه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی گوت و به‌زمانی ئینگلیزی خۆی باسی موسوڵمانبوونی خۆی گێڕایه‌وه‌و گوتی: من له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ شتێكی ترم له‌وه‌ زیاتر نه‌ده‌زانی كه‌ هه‌ر رۆژئاواییه‌ك له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ ده‌یزانێ، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ ده‌ست بڕینی دز و خۆ ته‌قاندنه‌وه‌و لێدانی ئافره‌ت!!


ئیدریس ده‌ڵێ: " من له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ هاتمه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌، له‌رێی توێژینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی قورئانه‌وه‌ نه‌بوو، له‌رێی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه‌ نه‌بوو، به‌هۆی دیمانه‌ی زانایه‌كی ناوداری ئاینییه‌وه‌ نه‌بوو له‌وكاته‌دا، به‌ڵكو له‌رێی منداڵێكی بۆیاخچی هه‌ژاره‌وه‌ بوو ه‌ته‌مه‌نی له‌ده‌وری چوارده‌ساڵانا ده‌بوو، ئه‌ویش پێش ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێ سه‌ردانی میسرم كرد.".


ئه‌م منداڵه‌ كاتێ منی بینی كه‌ مرۆڤێكی پێست سپیم به‌روویه‌كی گه‌شی ده‌م به‌بزه‌وه‌ هات به‌ره‌و رووم وپێی گوتم: السلام علیكم! ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای راسته‌قینه‌ی ناسینم بوو بۆ ئیسلام، له‌و سه‌فه‌ره‌دا ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی كه‌ له‌ قاهیره‌دا مامه‌وه‌ من رێگه‌كه‌م وابوو كه‌ به‌لای ئه‌و منداڵه‌دا تێپه‌ڕم ده‌كرد و هه‌ندێ وشه‌ی عه‌ره‌بی لێ فێربووم و كه‌ ده‌م بینی پێم ده‌گوت: كوڕی قۆز! چۆنی؟! هه‌میشه‌ له‌وه‌ڵامدا ده‌یگوت: (الحمد لله ) سوپاس بۆخوا! ..


ئیدریس تۆفیق ده‌ڵێ: پاش ئه‌وسه‌فه‌ره‌ گه‌ڕمه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا و له‌یه‌كێ له‌قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌رسی هه‌ر شه‌ش ئاینه‌كه‌م ده‌گوته‌وه‌، وه‌ك مه‌سیحی،و جووله‌كه‌، و سیخ، و بوودی، و هیندۆسی، و ئیسلامی.. ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌وێ بوون به‌ره‌چه‌ڵك خه‌ڵكی وڵاتانی ئیسلامی و ئاسیه‌وی بوون، له‌وكاته‌دا كه‌من ئه‌وده‌رسانه‌م وه‌رگرت، هیچ شاره‌زاییه‌كم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ نه‌بوو، تا یارمه‌تی منداڵه‌كان بده‌م.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕیارم دا له‌وباره‌وه‌ زانیاری په‌یدا بكه‌م..


ته‌وفیق ده‌ڵێ: " هه‌تا له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ زیاترم ده‌خوێنده‌وه‌ خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م دینه‌ زیاتر ده‌بوو!! پاش چه‌ند مانگێ وام لێهات هه‌رچی باسی پێغه‌ممه‌ر ێ بكرایه‌ چاوم پڕ له‌فرمێسك ده‌بوو!! كاتێ مانگی ره‌مه‌زان نزیك بوویه‌وه‌ منداڵانی قوتابخانه‌كه‌ داوایان لێكردم جێیه‌كیان بۆ په‌یدابكه‌م تا له‌ مانگی ره‌مه‌زانا نوێدی تیا بكه‌ن! منیش هه‌رچیم كرد جێگایه‌كم ده‌ست نه‌كه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ژووره‌ی بۆخۆم ته‌رخان كرابوو پێم دان.. و فه‌رشه‌كانمان بۆ خاوێن كردنه‌وه‌و خۆیشم له‌كاتی نوێژكردنا چاودێریم ده‌كردن، و بۆ شاره‌زابوون له‌نوێژی ئیسلامی رومكرده‌ ئێنته‌ر نێت و له‌وباره‌وه‌ له‌وێ شاره‌زاییم په‌یداكرد..


كاتێ ره‌مه‌زان ده‌ستی پێكرد وه‌ك موفاجه‌ئه‌یه‌ك به‌قوتابییه‌كانم گوت: منیش به‌رۆژوو ده‌بم له‌ته‌كتانا، هه‌روام كرد و ته‌واوی مانگه‌كه‌ به‌رۆژووبووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ هێشتا من موسوڵمان نه‌بووم..


ئیدریس له‌بگێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌یا به‌رده‌وامه‌و درێژه‌ به‌باسی ئیسلامبوونی خۆی ده‌دات و ده‌لێ: بڕیارم دا موسوڵمان ببم.. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌م پاش یه‌ك ساڵ و نیو له‌و یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنه‌م بۆ ئه‌و میر منداڵه‌ میسرییه‌ بوو كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا بووم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌.له‌م ماوه‌یه‌شدا بییرم ده‌كرده‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی چڕ و پڕ و دیمانه‌م له‌ته‌ك هه‌ندێ كه‌سی شاره‌زا له‌ ئیسلام هه‌بوو.. هه‌رچی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ زیاتر ده‌مخوێنده‌وه‌ ناسینم بۆ موسوڵمانان زیاتر ده‌بوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵ و نیوه‌دا ژماره‌سیه‌كی زۆرم ناسی، و به‌هاوڕێیه‌تییان شاد و به‌خته‌وه‌ر بووم، دیتم ئه‌وان به‌وجۆره‌ نین كه‌ میدیای رۆژئاوا وێنایان ده‌كات.. ئه‌می من باسی ده‌كه‌م پێش یانزه‌ی سیپته‌مبه‌ر بوو..


پاش موسوڵمان بوون:


ئیدریس باسی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ: پاش ئه‌وه‌ی كه‌ موسوڵمان بووم، رۆیشتمه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌كه‌و به‌مامۆستاكانم گوت: من موسوڵمان بووم، چه‌پله‌یه‌كی توندیان بۆلێدام، و وه‌ك كه‌سایه‌تی خۆشیان ده‌ویستم.. ئینجا رۆیشتم بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌و پێم گوت: تۆ چاوه‌روان ده‌كه‌یت من پێت بڵێم: موسوڵمان بووم؟! له‌وه‌ڵامدا پێی گوتم: هه‌مومان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌كرد..


باشترین رێ بۆ بانكگردنی خه‌ڵكی بۆ ئیسلام :


ئیدریس پێی وایه‌ باشترین رێ بۆ بانگكردنی خه‌ڵكی رۆژئاوا بۆ ئیسلام ئه‌وه‌یه‌ پێیان نه‌ڵێین: ئێوه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ن! له‌وانه‌یه‌ ئه‌وان هه‌ر له‌بیری خوادا نه‌بن، و بیریان لێ نه‌كردبێته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ هه‌موو بییركردنه‌وه‌یان له‌لای تۆپی پێ بێت، یا ترومێل و كڕین و فرۆش بێت، كه‌وابوو رێی راست ئه‌وه‌یه‌ له‌رێی ژیانی رۆژانه‌وه‌ له‌ته‌كیانا بدوێین، چونكه‌ من پێم وایه‌ كه‌ ئیسلام ئاینی سروشتییه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ژیانه‌وه‌ تا ئێستا، ئیسلام قسه‌ له‌گه‌ڵ دڵه‌كاندا ده‌كات، هه‌موو دڵه‌كان دڵی پیاوان و ئافره‌تان، په‌یامه‌كه‌ی ئاڵۆز نییه‌، وزۆر ئاسانه‌، و جیهانیشه‌،و تایبه‌تمه‌ندێ ناوچه‌ یاسه‌رده‌مێك نییه‌، ده‌ڵێت خوایه‌ك هه‌یه‌و ئه‌م خودایه‌ش ده‌یه‌وێت قسه‌تان بۆ بكات.. ئه‌مه‌ په‌یای ئیسلامه‌..


له‌باره‌ی هاوڕێ كۆنه‌كانیه‌وه‌ ده‌ڵێ:


پاش ئه‌وه‌ی كه‌ من موسوڵمان بووم، من و هاوه‌رێكانی كه‌نیسه‌م به‌شێوه‌یه‌كی رێزدارانه‌ لێك دوور كه‌وتینه‌وه‌، ده‌توانین ئه‌وه‌ی رووی دا ته‌شبیهی به‌ته‌لاق بكه‌ین.. ناتوانم شتێك بكه‌م كه‌ خراپه‌بێ بۆ هاوه‌ڵه‌كان یا بۆكه‌نیسه‌، من له‌ قوڵایی دڵه‌وه‌ خۆشم ده‌ون.


له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا: ئایا بنه‌ماڵه‌و كه‌س وكاره‌كه‌ت هه‌ڵوێستیان چی بوو به‌رامبه‌ر به‌موسڵمان بوونت؟


ده‌ڵێ: هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌موسڵمان بوونم ئاسایی بوو به‌ شتێكی كوشنده‌یان وه‌رنه‌گرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ دایكم تا ئێستاش ده‌چێت بۆكه‌نیسه‌ ئه‌و كتێبانه‌ی من له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ نووسیومن وه‌ك له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ بپرسه‌(ask about Islam)، ده‌یان بات بۆ كه‌نیسه‌و له‌وێ به‌خه‌ڵكی ده‌دات تا بیخوێننه‌وه‌، چونكه‌ دایكم منی خۆش ده‌وێت!!


له‌باره‌ی باشترین شێوه‌ بۆ بانگكردن: ده‌ڵێت: باشترین وه‌سیله‌ به‌كارهێنانی رێزه‌ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت، من له‌ سه‌فه‌ره‌كانمدا سه‌ردانی گه‌لێك له‌پیاوانی ناوداری مه‌سیحی ده‌كه‌م و به‌رێزه‌وه‌ له‌ته‌كیانا ده‌دوێم وقسه‌یان له‌ته‌كا ده‌كه‌م وئه‌م رێزگرتنه‌ش واده‌كات به‌رامبه‌ر گوێت بۆبگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ئێمه‌ی موسوڵمان كاتێ له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا قسه‌ده‌كه‌ین ده‌نگ زۆر به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا قورئان ئه‌وه‌ ره‌فز ده‌كات..


له‌باره‌ی توندره‌وییه‌وه‌ لێیان پرسی، ئه‌ویش گوتی: ئینگلیز قسه‌یه‌كی هه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خوێن هه‌بێ له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیونه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.. به‌واتای ئه‌گه‌ر سه‌د ترومبیل هه‌بێت، و ئه‌گه‌ر رووداویك ته‌نیا له‌یه‌كێكیانه‌وه‌ رووی دابیت، ته‌نیا ئه‌و یه‌كیانه‌ پیشان ده‌درێت، ئیتر نه‌وه‌دو نۆكه‌ی تر پیشان نادرێن.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتێ كه‌من بۆ ئه‌مریكا ده‌چم و لێم ده‌پرسن: ئایا تۆ ترۆریستی؟ پێیان ده‌ڵێم: وه‌رن له‌ته‌كما بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونه‌كه‌م ئه‌وكاته‌ هاوه‌ڵه‌ كانمتان پێ ده‌ناسێنم: كاك شه‌ریف له‌ نهۆمی یه‌كه‌م، و ئه‌حمه‌د و ژن ومنداڵه‌كه‌ی له‌ نهۆمی سێهه‌مدا"


پێیان ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ ئینسانێكی ئاسایین، ئه‌وانه‌ ده‌چن بۆ كار و كاسبی خۆیانبۆ ئه‌وه‌ی نان بۆ خێزانه‌كانیان په‌یدا بكه‌ن، و پێنچ فه‌رزه‌ نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن، توندره‌و نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ته‌له‌فزیۆنا نابینرێن!! وه‌ستاكانی كێشه‌ دروستكردن له‌رۆژئاوادا ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر پیره‌وێكی دیاریكراو بڕۆین، یا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ترۆریستی و شه‌ڕه‌وه‌ قسه‌بكه‌ین.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێم: من دواتان ناكه‌وم، و به‌بیرۆكه‌ی ئێوه‌ نادوێم!!"


له‌كۆتاییدا: له‌كۆتاییدا ئیدریس په‌یامێكی بۆ ئه‌و لاوه‌ میسرییه‌ نارد كه‌بووه‌هۆی موسوڵمانبوونی و گوتی: ئێستا ئه‌و لاوه‌ نازانێ من موسوڵمان بووم، به‌ڵام له‌رۆژی قیامه‌تا كاتێك چاكه‌كانی ده‌خۆێنێته‌وه‌ تووشی موفاجه‌ئه‌ ده‌بێت، ئه‌م چاكانه‌ چین؟ ئیتر نازانێ كه‌به‌هۆی ئه‌و ره‌وشته‌ جوانه‌یه‌وه‌ من رووم له‌ ئیسلام كرد و كه‌سانێكی زۆری تریش كه‌ به‌هۆی منه‌وه‌ موسوڵمان بوون ئه‌و هاوبه‌شه‌ له‌ خێر و چاكه‌یاندا!! كه‌وابوو: بۆیه‌ پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: " لَا تَحْقِرَنَّ مِنَ الْمَعْرُوفِ شَيْئًا وَلَوْ أَنْ تَلْقَى أَخَاكَ بِوَجْهٍ طَلِيقٍ ".رَوَاهُ مُسْلِمٌ . واته‌: شتێك له‌ چاكه‌ به‌كه‌م مه‌زانه‌ با ئه‌وچاكه‌یه‌ش ته‌نیا رووخۆشبوونت بێت به‌رامبه‌ربرایه‌كه‌ت.. ئه‌ها چۆن بزه‌و رووخۆشیی ئه‌ولاوه‌ هه‌ژاره‌ بووه‌ هۆی هیدایه‌تی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ و خوا ده‌زانێ چه‌نده‌ها كه‌سی تریش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مدا موسوڵمان ده‌بن، و تا رۆژی قیامه‌ت له‌كرده‌وه‌ چاكه‌كانیانا ها‌وبه‌شه‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ خێری ئه‌وان كه‌م ببێته‌وه ..

سه‌رچاوه‌: به‌خته‌وه‌ری

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-06-05 21:46:37

Dekan-93
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-07-12
په‌یامه‌كان: 9
MacOSXunknown

Re: قه‌شه‌یه‌كی به‌ریتانی به‌هۆی منداڵێكی هه‌ژاری میسرییه‌وه‌ موسوڵمان ده‌بێ!!

دةست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-06-06 08:00:26

sima A.karim
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 611
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: قه‌شه‌یه‌كی به‌ریتانی به‌هۆی منداڵێكی هه‌ژاری میسرییه‌وه‌ موسوڵمان ده‌بێ!!

dastakant xosh barasti jwanw baswda

Kurdzhin
دوو شت پێناسەی کەسایەتی تۆ دەکەن، خۆڕاگریت ، کاتێک خاوەنی هیچ شتێک نەبیت ، وە ڕەفتارەکانت کاتێک خاوەنی هەموو شتێکیت..!

http://www.kurdupload.com/images/2VfLfuf61378192021/562310_1408992495984476_806093585_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-06-06 08:06:15

hezha barznjy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-02
دواترین سه‌ردان: 2014-02-05
په‌یامه‌كان: 336
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: قه‌شه‌یه‌كی به‌ریتانی به‌هۆی منداڵێكی هه‌ژاری میسرییه‌وه‌ موسوڵمان ده‌بێ!!

dast xosh

Kurdzhin
هه‌موو کتێبه‌کانی جیهان بخوێنه‌وه‌، هه‌ر چی زانست هه‌یه‌ فێر به‌،به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌لسۆکه‌وتت له‌ گه‌ل ئه‌وان رێک نه‌خه‌یت،نه‌خوێنه‌وارێك ـی مه‌ترسیداری............!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-06-06 11:50:07

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: قه‌شه‌یه‌كی به‌ریتانی به‌هۆی منداڵێكی هه‌ژاری میسرییه‌وه‌ موسوڵمان ده‌بێ!!

zor supas hawreyan
47

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net