.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







بۆچی پێغەمبەر لە ڕووداوی ئیسراو میعراجدا ڕاستەوخۆ لە مەككەوە بۆ ئاسمانەكان بەرز نەكرایەوە؟
كاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چوو بۆ ئیسراو میعراج و هەواڵەكەی ِبڵاو كردەوە، كافران زۆر بە توندی بەرەنگاری بونەوە ، و بە گاڵتەجارییەوە دەیانوت وەرن بزانن هاوەڵەكەتان چی بەسەر هاتوەو چی دەڵێت؟!
دەلێت لە بەشێكی ئەمشەودا سەردانی بیت المقدس م كردووە لەوێوە هەموو ئاسمانەكان گەڕاوم، لە كاتێكدا ئێمە بە مانگێك دەچینە بیت المقدس و بە مانگێكیش دەگەڕێینەوە.
لەم گاڵتە كردنەدا بوون، هەندێكیان ژیر تر بوون، وتیان ئیستا كاتی گاڵتە كردن نیە، پێویستە ئەم هەلە لە دەست نەدەین و، بیخەینە قاڵبی جدیاتەوە، چونكە دینەكەی شوێن كەوتەی زۆر بوە و تەشەنەی سەندووە، پێویستە ئەم هەلە بقۆسینەوە نەيەڵین لەوە زیاتر دینەكەی پەرە بسێنێت ، بۆیە یەكێكيان بۆ شكاندنی پێغەمبەر هاتە پێشەوەو لە ڕووی جدیاتەوە وتی:
... ئەی موحەممەد ئێمە دەزانین ئەمشەو چویت بۆ بیت المقدس، بەڵام پرسیارێكت لێدەكەین: بێگومان ئەگەر ئەمشەو تۆ چوبیت بۆ بیت المقدس، ئێستا دەزانیت بیت المقدس چۆنەو شێوەی پێك هاتن و دیوارو سەقف و شتەكانی تری چۆنن، ئایا دەتوانیت بۆمان وەسف بكەیت؟ لێرەدا پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) كەوتە بەر تاقیكردنەوەیەكی قورسەوە، چونكە ئەو لە بیت المقدس سەرقاڵی خۆ ئامادەكردن بوو بۆ چونە ئاسمانەكان و حزوری پەروەردگاری(جل جلالە), خۆی خەریك نەكردبوو بە سەیری دارو دیوارەكەیەوە, بۆیە وەڵامەكەی لا قورس بوو, بەڵام ئایا پەروەردگار وازی لێهێنا, بێگومان نەخێر بیت المقدس هێنایە پێش چاوی, تا سەیری كردوو دەستی كرد بە وەسف كردنی بەرد بە بەردی, وەسفەكان هێندە ورد بوون, خَوشیان كە چەند جار چوبوون نەیاندەتوانی بەو جۆرە وەسفی بكەن, ئەوەی ویستی ئەم هەلە بقۆسَێتەوە, و پێغەمبەر بە درۆ بخاتەوە, بەسەر خۆیا شكایەوەو ئەوەندەی تر خەڵك دڵنیا بوون كە هەواڵەكە ڕاستە, لەویدا یەكێكی تر هەوڵیدا بە پرسیارێكی تر ئاڵای كافرەكان هەڵبگرێتەوەو بەڵكو پێغەمبەر بە درۆ بخاتەوە, هەستاو وتی: ئەی موحەممەد ئێمە قافڵەیەكمان چووە بۆ فەلەستین, ئایا دەزانیت ئەو قافڵەیە چۆنەو كەی دەگەڕێنەوە, لە وەڵامدا پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) زۆر بە ڕوونی شوێنی قافڵەكەی پێ وتن لە كوێدایەو بە وردی وەسفی قافڵەكەی بۆكردن, هەواڵیشی پێدان فڵانە ڕۆژ دەگەنەوە ئێرە, دوای ئەوە خەڵكی چاوەڕێی مەوعیدەكەی پێغەمبەر بوون, هەتا ئەو ڕۆژە نەڕۆشت قافڵەكە دەركەوت و بەو شێوەیەی وەسفی كردبوو هاتنەوە شاری مەككە, ئەمەش بوەە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆری تر بێنە بازنەی ئیسلامەوە,و باوەڕدارانیش بەم ڕووداوە هێندەی تر ئیمانیان پتەو تر بوو.
لەبەر ئەوە هەندێك لە زانایان دەڵێن خوای گەورە دەیتوانی هەر لە مەككەوە میعراج بە پێغەمبەر بكات بۆ ئاسمانەكان، بەڵام ئیسرا كردنی بۆ بیت المقدس بۆ ئەوە بوو كە خەڵكی بە هۆی بەشە ئەرزیەكەی كە ئیسرایە باوەڕ بەبەشە ئاسمانیەكەیشی كە میعراجە، بكەن.
سهرچاوه: گۆڤاری ههیڤ


لهسهر هێڵ نییه





dast xosh sima xan zor jwan bw xway gawra jazay ba xert bdatawa inshalla

لهسهر هێڵ نییه






zor supas barezm
لهسهر هێڵ نییه



dastakant xosh bo aw babata jwana
لهسهر هێڵ نییه






dasti tosh xosh supas
لهسهر هێڵ نییه








hezha barznjy نووسی:
dast xosh sima xan zor jwan bw xway gawra jazay ba xert bdatawa inshalla


لهسهر هێڵ نییه






zor supas xwa jazay baxery tosh batawa
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
