❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بــەهــای خــۆراكـی( تــوی رەش )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-06-07 18:25:05

ghazi rojbeyani
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-24
دواترین سه‌ردان: 2025-12-29
په‌یامه‌كان: 21
WindowsSafari

بــەهــای خــۆراكـی( تــوی رەش )

https://fbcdn-sphotos-g-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/529922_433995890004083_1623769151_n.jpg

**بــەهــای خــۆراكـی( تــوی رەش ) **
*توی رەش Blackberries دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، كانزا،
ریشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكان كە بایەخی تەندروستیی بەرزیان هەیە. توی رەش بڕێكی كەمی وزە لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە هەر 100 گرام نزیكەی 43 كالۆری بە لەش دەبەخشێت. رێژە بەرزەكەی ریشاڵ كە دەگاتە 5.3 گرام لە هەر 100 گرام توتی رەشدا بەهایەكی خۆراكی بەرزی بەم میوەیە داوە بەتایبەتی كە ماددەی زایلیتۆل Xylitol لەخۆدەگرێت كە جێگرەوەیەكی كەم وزەی شەكرە و لەسەرخۆ لە كۆئەندامی هەرسدا دەڵدەمژرێت بەمەشەوە نابێتە ئەگەری بەرزبوونەوەیەكی خێرای ئاستی شەكری خوێن. توی رەش ئاوێتە فلاڤۆنۆیدەكانی وەكو تانین Tanin و ترشی گالیك Gallic acid و كاتێچین Catechin و كامفیرۆل Kaemferol لەخۆدەگرێت كە ماددەی دژەئۆكسانی چالاكن و رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە و نەخۆشیی دەمارەكان و هەوكردنەكان، هەروەها گۆڕانەكانی پەیوەست بە كرداری پیربوونیش دوادەخەن، ئەمە جگە لە ڤیتامین C بە رێژەی 21 گرام لە هەر 100 گرامدا كە دژەئۆكسانێكی سروشتی بەهێزە و سستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات. توی رەش ڤیتامین A، E و ڤیتامین K تێدایە، هەروەها بیتاكارۆتین و لیوتین Luten كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە، لەگەڵ رێژەیەكی مامناوەندی لە كۆمەڵەی ڤیتامین B بەتایبەتی ڤیتامین B2، B3، B5، B6، B9 كە رۆڵی بەرچاویان هەیە لە میتابۆلیزمی پرۆتین و كاربۆهیدرات و چەوریدا. توی رەش كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، مەگنسیۆم، لەگەڵ رێژەیەكی باش لە كانزای كۆپەر كە پێویستە بۆ كرداری میتابۆلیزمی ئێسك و دروستبوونی خڕۆكە سوور و خڕۆكە سپییەكانی خوێن...

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net