.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌پێی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت، ده‌ركه‌وتوه به‌كارهێنانی پیاز چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان زۆره و نه‌خۆشی هه‌وكردنی جیوبیان هه‌یه.
ئه‌وه‌ش ل...ه‌رێی به‌كارهێنانی پارچه قوماشێكی ته‌ڕ ده‌بێ كه‌پیازه‌كه‌ی تێده‌كرێ دواتر ئه‌گه‌ر بخرێته سه‌ر شوێنی هه‌وكردنه‌كه كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێ. هاوكات به‌پێی دوایین راگه‌یه‌نراوه‌كان، ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری فه‌ره‌نسی كه‌له‌رۆژنامه‌ی (فاك ئه‌كتویل)ی هه‌فتانه‌ی فه‌ره‌نسادا بڵاویانكردۆته‌وه، ده‌ركه‌وتوه پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به‌خوێیه كانزاییه‌كان و ماده‌ی (ئۆمیگا 3) كه‌چه‌ندین سودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار.
ڕۆن ماسی ئازار هێور ده‌کاته‌وه؟
هه‌روه‌ك ده‌زانرێت، ڕۆن ماسی بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕۆماتیزمه و هه‌وکردنه‌کانی دیکه سوودمه‌ندی زۆری هه‌یه. ئێستا تیمێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریکی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، بۆچی ڕ...ۆن ماسی ئه‌و کاریگه‌رییه پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌یه: ترشی چه‌وری "Omega-3"ی ناسراو به "DHA" له له‌شدا بۆ "Resolvin D2" ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌وکردن، که ده‌بێته هۆکاری تووشکردنی مرۆڤ به زۆرێك له نه‌خۆشی له‌وانه‌ش نه‌قره‌س. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا زاناکانی "Queen Mary University of London" و "Harvard Medical School" له "Boston" به‌شداریان کرد و ئه‌نجامه‌کانیش له لاپه‌ڕه‌کانی 1287-1291ی به‌رگی 461ی گۆڤاری "Nature"دا بڵاویانکرده‌وه.
پڕۆفیسۆر "Mauro Peretti"، سه‌رپه‌شتیاری تیمی به‌ریتانی، له بڵاوکراوه‌ی زانکۆ‌دا نووسیوێتی، که "Resolvin D2" تواناییه‌کی به‌هێزی هه‌یه - ئه‌نجامه‌کان نیشانیانداوه، که بڕێکی که‌م ده‌توانێت کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بێت. هه‌نگاوێکی گرنگ له پڕۆسه‌کانی هه‌وکردنی نه‌قره‌س و جۆره‌کانی دیکه‌ی نه‌خۆشی که‌ڵکه‌بوونی خڕۆکه‌ی سپی خوێن (Leukocytes) له دیواری نه‌رمی ناوه‌وه‌ی لووله‌کانی خوێندا (Endothelium). پڕۆفیسۆر "Mauro Peretti" و هاوه‌ڵه‌کانی توانییان نیشانی بده‌ن، که دووباره‌بوونه‌وه‌ی "Resolvin D2" خانه‌کانی "Endothelium" هان ده‌دات، بڕێکی زیاتر له "Nitric oxide" وه‌به‌رهه‌مبهێنن. ئه‌م مادده ساده‌یه‌ش ڕێگره له‌به‌رده‌م که‌ڵه‌که‌بوونی خڕۆکه سپییه‌کانی خوێن و به‌مجۆره‌ش پڕۆسه‌ی هه‌وکردن به‌ربه‌ست ده‌کات.
پڕۆفیسۆر "Mauro Peretti" ده‌ڵێت: "ئه‌نجامه‌کان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه میکانیزمێك نیشان ده‌ده‌ن، که ڕۆن ماسی چۆن ده‌توانێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك له نه‌قرس به‌کاربهێنرێت."
له‌وانه‌یه "Resolvin D2" خۆی وه‌ك توخمێکی کاریگه‌ر نه‌توانرێت ڕاسته‌وخۆ بۆ چاره‌سه‌رکردن یان خۆپاراستن له نه‌قره‌س سوودی هه‌بێت.
ئه‌م توخمه ده‌توانێت بنه‌مایه‌كی نوێ‌ی چاره‌سه‌رکردن بێت بۆ زۆرێك له نه‌خۆشییه‌کان، که هه‌وکردن ڕۆڵێك له تووشبوون تێیاندا ده‌بینێت، وه‌ك "Stroke" و "Sepsis". به پێچه‌وانه‌ی مادده کاریگه‌ره‌کانی دیکه‌ی هه‌وکردن "Resolvin D2" نابێته په‌کخستنی سیسته‌می به‌رگری
ئایا زیاد خواردنی گێزەر زیانی هەیە؟
بەڵێ، زیاد خواردنی گێزەر Carrots یەكێكە لە هۆكارەكانی زەردبوونی رەنگی پێست بە هۆی ماددە كارۆتینۆیدەكان Carotenoids كە رەنگی زەرد و نارنجی تۆخ بە گێزەر دەدەن.
بەگشتی كارۆتین...ۆیدەكان سوودبەخشن بۆ تەندروستی و پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر دەپارێزن، بۆ نموونە لایكۆپێن Lycopene كە یەكێكە لە بەهێزترینی كارۆتینۆیدەكان رۆڵی بەرچاوی هەیە لە كەمكردنەوەی هەستیاریی پێست بەرامبەر بە تیشكی خۆر و خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە.رەنگبوونی بەری دەستەكان جا زەرد یان نارنجی Carotenemia دەگەڕێتەوە بۆ ماددەی بیتا كارۆتین Beta carotene كە جگە لە گێزەر، لە كولەكەی زستانە Pumpkin و سەوزە رەنگ زەرد و نارنجییەكاندا هەیە.
بەگشتی ئەم رەنگبوونەی پێست هیچ مەترسییەكی نییە و پاش كەمكردنەوەی خواردنی گێزەر لەخۆیەوە نامێنێت، بەڵام پێویستە كە لە زەردووی Jaundice جیابكرێتەوە كە جگە لە پێست سپێنەی چاویش دەگرێتەوە كەچی گۆڕانی رەنگ كە پەیوەستە بە زیادخواردنی گێزەر هەرگیز سپێنەی چاوەكان ناگرێتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا، پێویستە كە خۆراكی رۆژانەت بە شێوەیەكی مامناوەندی گێزەر لەگەڵ سەوزە و میوە رەنگاوڕەنگەكانی تر لەخۆبگرێت چونكە بەهای خۆراكی و بایەخی تەندروستیی زۆریان هەیە.
بۆ راگرتنی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ت ئه‌م رێنماییانه په‌یڕه‌و بكه
له كه‌ش و هه‌وای ساردی وه‌ك ئێستادا جه‌سته‌ی مرۆڤ له هه‌موو كات زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونی به نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزای لێده‌كرێت، بۆ رێگرت...ن له دروست بوونی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پێویسته په‌یڕه‌وی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه بكه‌یت تا بتوانیت پارێزگاری له‌پله‌ی گه‌رمای له‌شت بكه‌یت:
١- خواردنی زه‌نجه‌بیل و سیر و بیبه‌ری توون به‌و پێیه‌ی كه سوودێكی زۆریان هه‌یه له كاتی نه‌خۆش كه‌وتن دا، بۆ نمونه سیر به ئه‌نتی بایۆتیكێكی سروشتی داده‌نرێت.
٢- چا زۆر گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كه‌ش و هه‌وای سارد دا له‌ش به‌گه‌رمی ئه‌هێڵێته‌وه، چا ماده‌یه‌كی تێدایه كه له‌ش له ژه‌هر پاك ئه‌كاته‌وه و سیسته‌می به‌رگری له‌ش زیاتر ده‌كات.
٣- وه‌رزش كردن زۆر گرنگه به‌و پێیه‌ی كه سوڕی خوێن زیاد ده‌كات و پله‌ی گه‌رمای له‌ش زیاتر ده‌كات.
٤- ڤیتامینه‌كان: خواردنی ڤیتامین و كانزاكان زۆر سوودمه‌نده بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته و پارێزگاری كردن له هه‌ڵامه‌ت.
٥- نوستنی به‌سوود، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش بتوانێت له كاتی ئیسراحه‌ت دا به‌وپه‌ڕی كارایی كار بكات پێویستی به خه‌وتنه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه خه‌وتن سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێزتر 
جۆ سوودى بۆ نه‌خۆشانى دڵ هه‌یه
كۆمه‌لێك توێژه‌رى ئه‌مریكى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكا ده‌لێن" به‌پێی ڕه‌زامه‌ندى پزیشك ده‌ركه‌وتووه كه جۆ یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى تووشبوون به نه‌خ...ۆشیه جیاوازه‌یه‌كانى دڵ ده‌دات .
توێژه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كه‌ن ، كه دانه‌وێله‌ى جۆ یان جۆى وشكراوى هاڕراو و پێكهاته‌كانى وه‌كۆ جۆى ووشكراو و توێكلى جۆ به‌رگرى له سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى دڵ ده‌كه‌ن .
به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران ، دانه‌وێله‌ى جۆ له ماده‌یه‌كى هاوشێوه‌ى ڤیتامین "A" پێكهاتووه كه ئه‌نزیمه‌كانى دروستكردنى كۆلیسترۆلى زیانبه‌خش داده‌مركێنێت .
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌لگه‌یه‌كى زانستى پزیشكى ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ، كه ڤیتامین "A" ڕۆلێكى چالاك ده‌گێڕێت له پاراستنى ته‌ندروستى دڵ . هه‌روه‌ها له گرنگترین سووده‌كانى جۆ بریتیتن له :-
1- كۆڵاندنی جۆ و خواردنەوەی ئاوەكەی بەرد ورەمل لەناودەبات و گورچیلەكان چاڵاك دەكات و مرۆڤ لە نەخوشیەكانی گورچیلە دەپارێزێت.
2- هێوركردنەوەی سەرو چارەسەركردنی نەخوشیە دەروونیەكان.
3- بەسوودە بۆ تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە كە ناتوانن نانی گەنم بخۆن بەهۆی بەرزبوونەووەی رێژەی شەكر لە خوێندا.
4- خواردنی یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات و كاریگەریكی خێرای هەیە.
5- ئاوی جۆ پێستی لەش ناسك دەكات.
6- پلەی گەرمای لەش دادەبەزێنێت.
7- دژی زكچوونەكان و هەروه‌ها برینەكانی گەدە چارەسەردەكات.
8- ماسوولكەكانی دڵ بە هێزدەكات و چاڵاكی دڵ زیاتر دەكات
9- رێگا دەگرێت لە كاریگەری دەرمانەكان لەسه‌ر شیری دایك.
10- چارەسەری سەرئێشان دەكات بەتایبەتی شەقیقە.
11- رێگا لە بەرزبوونەوەی رێژەی (Uric acid) لەناو خوێندا دەكات، و لەش لە خوێەكان رزگاردەكات.
كاهو یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و ڤیتامینانه‌ی بۆ له‌شی مرۆڤ به‌سودن، هه‌روه‌ها یارمه‌تی به‌هێزكردنی توانای سێكسی ده‌دات، بەو هۆیەشەوە به ڤیاگرای سروشتی ناسراوه، بەسودیشە بۆ ئافره‌تی ...دوگیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی فولیك.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌ی ئیتاڵیدا ده‌ركه‌وتوه، كاهو یارمه‌تی پاراستنی مرۆڤ ده‌دات دژی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و له‌چه‌ند ماده‌یه‌كی خۆراكی به‌سود پێكهاتوه، كه بۆ گه‌ده به‌سوده. لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له په‌یمانگای خۆراكی (بروما) ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، كه گه‌لاَی كاهو ماده‌ی (بیتاكاروتین)ی تێدایه، بۆیه خواردنی بڕێكی باش له‌م گه‌لاَیه پێش نوستن گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی گه‌ده ده‌دات.
رۆژنامه‌ی (لوفیجارو)ی فه‌ره‌نسی بڵاَوی كردوەته‌وه، كه كاهو ده‌وڵه‌مه‌نده به فیتامین B1AC، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كانزاو كالیسۆم و ئاسنیشه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتوه، كاهوی بچوك و گه‌وره، به‌رگری له‌مه‌ترسی شكاندنی ئێسك ده‌كات و پارێزگاری له ددانه‌كان ده‌كات و یارمه‌تی نوستن ده‌دات و ده‌ماره‌كان پته‌و ده‌كات، خواردنی برێكی باش له ترشی(فولیك) یارمه‌تیده‌ریشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
كه‌وه‌ر یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه سوودێكی باش به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز ڤیتامینه‌كانی (C K له‌ناویدا هه‌یه، جگه له (كالسیۆم، مه‌نگه‌نیز، یود، ئاسن، پۆتاسیۆم، سیلیكۆن،... كبریت‌و مس).
به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو ڤیتامین‌و كانزانه‌یانه له‌ناویدا، كه‌وه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه، كه‌وه‌ر هێزو توانا ده‌به‌خشێته جه‌سته‌و زۆر به‌سووده بۆ سستمی هه‌رسكردن‌و هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات، سستمی تووڕه‌بوون پته‌و ده‌كات، توانا ده‌به‌خشێته (گورچیله‌كان، ڕیخۆله‌كان‌و گه‌ده) بۆ باشتر كاركردنیان‌و به‌هێزیشیان ده‌كات، یارمه‌تی هاتنه خواره‌وه‌و فڕێدانه ده‌ره‌وه‌ی به‌ردو زیخی ناو گورچیله‌كان ده‌دات، جه‌سته‌و خوێنیش پاك ده‌كاته‌وه، به‌سووده دژی نه‌خۆشییه‌كانی (ڕه‌بۆ، ڕۆماتیزما، ڕه‌قبوونی ده‌ماره‌كان‌و ئه‌كازیما)، بۆڕی میز به‌تاڵده‌كاته‌وه، ڕیخۆله‌كان نه‌رمده‌كاته‌وه‌و قه‌بزی ناهێڵێت، كێشه‌كانی مایه‌سیری كه‌مده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامیش بخورێت، هاوكاری نه‌مانی مایه‌سیرییه‌كه ده‌كات، شیری دایكیش زیاد ده‌كات، مرۆڤ له‌تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ش ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها ئاوی كه‌وه‌ر بۆ پێست زۆر به‌سووده‌و پێست جوان‌و گه‌شاوه ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شیر تێكه‌ڵ بكرێت‌و بدرێت له‌زیپكه، ئه‌وا زیپكه‌كانی سه‌ر پێست كه‌مده‌كاته‌وه‌و له‌ناویان ده‌بات.
فستق بۆ له‌شولاری رێك به‌سوده
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌ی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه خواردنی چه‌ره‌س به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و به‌رده‌وام به‌تایبه‌تی فستق له‌نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان ده‌تپارێزێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆ... له‌شولارێكی رێك‌وپێك زۆر به‌سوده.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه خواردنی سێ ده‌نك چه‌ره‌س به‌شێوه‌ی رۆژانه رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر له‌پاراستنی مرۆڤ له‌نه‌خۆشییه ترسناكه‌كانی وه‌ك دڵ و شه‌كره‌دا ده‌بینێت و له كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبون به قه‌ڵه‌وی و به‌رزه‌فشاری خوێن و دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵیشدا یارمه‌تیده‌ره.
هه‌نگوین و دارچینی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵامه‌ت
دارچینی و هه‌نگوین گه‌لێك سودی زۆریان هه‌یه یه‌كێك له سوده‌كانیان بؤ چاره‌سه‌ركردنی كۆكه‌و هه‌ڵامه‌ت,
... 1 كه‌وچكی چا هه‌نگوین ,1/4 كه‌وچكی چا دارچینی, به‌سوده بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵامه‌ت له ماوه‌ی 1-2 رۆژدا, رۆژانه دوجار به‌كاریبهێنه بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واو ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام به. به‌سوده بۆ چاره‌سه‌ری كۆكه هه‌ڵامه‌ت,هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لوت(جیوب).
دارچینی و هه‌نگوین كار ئه‌كات وه‌كو دژه ڤایرۆس, دژه ميكرؤب, وه دژه كه‌رو . وه هه‌روه‌ها به‌سوده بۆ ئازار‌و هه‌وكردنی میزه‌ڵدان و گورچیله,به‌سوده بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا دابه‌زینی فشاری خوێن ,وه به‌سوده بۆ كه‌م كردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئازاری هه‌وكردنی جومگه‌كان
سیر "ڤیاگرا" ی سروشتیه
سیر به " هه‌نگوینی مرۆڤی هه‌ژار" ناسراوه چونكه به‌كارهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی و ئازار، و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی نوێ سیر به‌سه‌دان جار زیاتر له ده‌رمانی كیمی...اوی چه‌ندین دژه زینده‌یی (ئه‌نتی بایۆتیك) ی سروشتی تێدایه و به‌خێرایی له‌لایه‌ن له‌شی مرۆڤه‌وه وه‌رده‌گیرێت و به‌وه‌ش له‌ش له ژه‌هراویبوون ده‌پارێزێت، و دژی نه‌خۆشیه‌كان دڵه و فشاری به‌رزی خوێن داده‌به‌زێنێت و سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌هێزده‌كات و ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی ناوخوێن كه‌مده‌كاته‌وه و یارمه‌تیده‌ره له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی رۆماتیزم و پێست و برین.
لێكۆڵه‌ران ڕونیانكردۆته‌وه سیر چاره‌سه‌ره بۆ كۆكه و نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و ئیشتیها ده‌كاته‌وه و له‌ناوبه‌ری كرمی ناو ڕیخۆڵه‌كانه، و خواردنی سیری فرێش ڕێگره له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و پرۆستات و هێلكه‌دانی ئافره‌ت و ڕێژه‌ی به‌رزی شه‌كر له‌خوێن و میزدا داده‌به‌زێنێت، و چاره‌سه‌ره بۆ هه‌ڵامه‌ت سه‌رمابرده‌ڵه‌یی.
لێكۆڵه‌ره ئه‌مریكیه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌تا تێكڕای به‌كارهێنانی سیر زیاتر بێت، ئه‌وا ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاتر داده‌به‌زێت، مرۆڤ له جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماخ ده‌پارێزێت و سیر جگه‌ر له ژه‌هره كیمیاییه‌كان ده‌پارێزێت و ڕۆنی سیر كاریگه‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری گوێ.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ه‌كی زانستی ،كه د. ئه‌حمه‌د جبریل مامۆستای ئه‌ندازه‌ی بۆماوه‌یی له زانكۆی ماینز له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیداوه، سیر كاریگه‌رییه‌كی ڕونی هه‌یه له به‌هێزكردنی توانای سێكسی پیاوان و به‌چه‌ند قۆناغێك كاریگه‌رییه‌كه‌ی له حه‌پی چالاكی سێكسی ڤیاگرا زیاتره، و سیر به‌دیلێكی سروشتیه بۆ ئه‌نسۆلین و له جیهانی گژوگیا پزیشكیه‌كاندا به "په‌نسلینی هه‌ژاران" ناوده‌برێت
سه‌وزه‌وات و مییوه خۆباراستن له نه‌خۆشی شه‌کره
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا توێژه‌رانی سوێدی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که دایکان ده‌توانن منداڵه‌کانیان له تووشبوون به جۆری یه‌که‌می شه‌کره بپارێزن، ئه‌گه‌ر له‌کاتی ...دووگیانییاندا بڕێکی زۆر له سه‌وزه بخۆن. له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران له زانکۆی "Göteborg" نموونه‌ی خوێنی نزیکه‌ی 6000 منداڵی ته‌مه‌ن پێنج ساڵیان وه‌رگرت و دواجار شیکاریان کرد.
له جۆری یه‌که‌می شه‌کره‌شدا خانه دیاریکراوه‌کان له په‌نکریاسدا به‌تێپه‌ڕبوونی کات که‌متر ئینسولین به‌رهه‌مده‌هێنن. دواجار ئینسولین ڕوو له که‌مبوونه‌وه ده‌کات. له خوێنی منداڵه تووشبووه‌کاندا دژه‌جه‌سته‌ییه‌کان ده‌توانرێت دژی ئه‌و خانانه بسه‌لمێنرێت.
له 6000 منداڵی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا له 3%یان بڕێکی زۆر له دژه‌جه‌ستییه‌کانیان هه‌بوو یان ته‌واوێك له جۆری یه‌که‌می شه‌کره. ئه‌و دایکانه‌ی له‌کاتی دووگیانه‌ییاندا بڕێکی که‌م سه‌وزه‌یان خواردبوو، ئه‌گه‌ری تووشبوونی منداڵه‌کانیان به جۆری یه‌که‌می شه‌کره دووئه‌وه‌نده به‌رز بووه. هاوکات ئه‌گه‌ری تووشبوون به جۆری یه‌که‌می شه‌کره له‌و منداڵانه‌دا هێنده زۆره نه‌بووه، که دایکه‌کانیان ڕۆژانه له‌کاتی سکپڕییاندا بڕێکی زۆر سه‌وزه‌یان خواردووه.
خاتوونی توێژه‌ر "Hilde Brekke" ده‌ڵێت: "له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌و‌ه ناتوانرێت ڕاڤه‌ی ئه‌وه بکرێت، که سه‌وزه به‌ته‌نها ده‌بێت هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به جۆری یه‌که‌می شه‌کره."
هاوکات توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه کۆن، که جۆری خۆراکی دایك له‌کاتی دووگیانه‌ییدا ده‌بێته هۆکاری پاراستنی منداڵان
خۆراك بۆ مانه‌وه‌ت به جوانی
بۆ پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی و مانه‌وه‌ی جوانیت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، ده‌بێت هه‌فتانه ئه‌م خۆراكانه بخۆیت، كه ڕێژه‌ی زۆری ڤیتامینه‌كانیان تێدایه.
1.توتی ڕه‌ش
2.زه‌رده‌چ...ه‌وه
3.كه‌ره‌وز
4.ڕۆنی گوێزی هندی
5.ئه‌ڤۆكادۆ
6.ته‌ماته
7.ده‌نكه كاڵه‌ك
8.برۆكۆلی
9.لیمۆ
10. ماسی جۆری ساردین,
پەیوەندی نێوان میوە و داهاتوو
بە پێی نوێترین لیکۆڵینەوەی تەندروستی دەرکەوتووە کە خواردنی سەوزە و میوە کارێکی زۆر دەکەنەسەر مرۆڤ و تێڕوانینەکانی لە ئێستا و داهاتودا وە یارمەتی دەدەن کە بە گەشبینانە بڕوانێتە شتەک...ان.
چەند پزیشکێک لە زانکۆی هارڤارد بۆ لێکۆڵینەوەی تەندروستی لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکادا هەستان بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان خواردنی سەوزە و میوە لەگەڵ هەستەکانی مرۆڤدا، وە بۆیان دەرکەوت کە ئەو کەسانەی رۆژانە نزیکەی حەوت جار میوە دەخۆن بە رێژەیەکی زۆر لەبارەی داهاتوو و روداوەکانەوە گەشبینن.
د.جولیا بۆم سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە رایگەیاند کە لە لیکۆڵینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی میوە و سەوزە بەشێوەیەکی زۆر دەخۆن و لەگەڵیشیدا راهێنانی وەرزشی ئەنجام دەدەن، بە ئاشکرا بیرکردنەوە و گەشبینی-یان بەرامبەر داهاتوو لە کەسانی دیکە جیاوازە.
د.بۆم وتیشی کە ئەوان دەزانن سەوزە و میوە بەرێژەیەکی زۆر دژەئۆکسیدانت-یان تێدایە بەڵام چی وادەکات کە بیرکردنەوە و روانینی کەسەکان بەرامبەر دەوروبەر و داهاتویان بگۆڕێت؟ تائێستا هیچ وەڵامێکیان بۆ ئەمە پێ نییە
شیلك ئافره‌تان له جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌پارێزێت
میوه‌ی شیلك به جوانییه سه‌رنج ڕاكێشه‌كه‌یی و تاموبۆنه بێ هاوتاكه‌یه‌وه كه میوه‌یه‌كی وه‌رزی هاوینه و هاوكات له‌سه‌رجه‌م وه‌رزه‌كاندا ده‌خورێت، له توانایدایه ببێته... ڕێگر له توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌ی یه‌كێك له‌ده‌زگاكانی وڵاتی ئه‌مریكا تایبه‌ت به ته‌ندروستی ئافره‌تان، ده‌ركه‌وتووه خواردنی هه‌فتانه‌ی بڕی پێویست له شیلك یان میوه هاوشێوه‌كانی وه‌ك تووتڕك ده‌بنه هۆی كه‌مكردنی مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ له سێ یه‌كی ئافره‌تاندا.
توێژه‌ره‌وان هۆكاری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی شیلك ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بوونی مادده‌ی "فلاڤۆنۆید" كه ڕێگری ده‌كات، له گیرانی بۆرییه‌كانی خوێن و نیشتنی چه‌وری له دیواری ئه‌و بۆرییانه‌دا.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه به به‌شداری 93 هه‌زار و 600 كه‌س به‌ڕێوه‌چوو و بۆماوه‌ی زیاد له 18 ساڵ خرانه ژێر چاودێرییه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها 405 حاڵه‌تی جه‌ڵده‌ی دڵ تۆماركران و ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی میوه‌ی شیلك یان تووتڕكیان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو خواردووه، به‌ڕێژه‌ی 32% مه‌ترسیی جه‌ڵده‌یان له‌سه‌ر نه‌ماوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك و مانگی جارێك ئه‌و میوانه‌یان خواردووه.
دكتۆر ئادین كاسیدی پسپۆڕی شاره‌زا له‌بواری خوارده‌مه‌نی و به‌شداربوو له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو" له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت، ته‌نانه‌ت خواردنی ئه‌م میوانه له ته‌مه‌نی لاوێتیشدا كاریگه‌رییه‌كی باشیان ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ له ته‌مه‌نه‌كانی دواتری
بۆ بۆنی ناودەم ماست باشترە لە بنێشت
بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوەی تەندروستی، کە لە زانکۆیەکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە خواردنی ماست زۆر کاریگەرترە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناو دەم وەک لە جو...ینی بنێشت.
پزیشکانی زانکۆی (ئۆهایۆ)ی ئەمریکی دوای چەندین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sima A.karim (2013-06-08 13:21:20)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








babatakant zor swdmandn sarkawtw bi 
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






zor supast akam nyaty mn tanha
peshkawtne yanakaya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






zor supast akam nyaty mn tanha
peshkawtne yanakaya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه