.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌زانی صه‌بری ئه‌یوب چیه . . . ?
ئه‌یوب 7 كوری هه‌بوو , 7 كچیشی هه‌بوو , سامان و مه‌رو مالاتێكی زۆری هه‌بوو , زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو , 70 ساڵیش له‌سه‌ر ئه‌م ژیانه بوو !
دوای ئه‌وه له كتوپری خوای گه‌وره هه‌موو مناڵه‌كانی لێ سه‌نده‌وه دوای ئه‌وه گشت سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی لێ سه‌نده‌وه دوای ئه‌وه‌ش توشی نه‌خۆشیه‌ك بوو كه چاره‌سه‌ری نه‌بوو ئه‌به‌د ! ئه‌و نه‌حۆشیه‌ی توشی هات به جۆرێك قورس و به ئازار بوو كه گۆشتی جه‌سته‌ی لێ ئه‌بوه‌و هه‌ڵئه‌وه‌ری , دواتر بۆگه‌نی كرد , به جۆرێك خه‌ڵكی بێ چاره‌بوون دووریان خسته‌وه له خۆیان هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ری خواش بوو !!
خێزانه‌كه‌ی ئه‌یوب ئه‌چوو ئیشی ئه‌كرد هه‌تا خزمه‌تی ئه‌یوبی پێ بكات - تا وای لێهات ئیشیان پێ نه‌ئه‌كرد وئه‌ویشیان دوور خسته‌وه له خۆیان چونكه ئه‌یان وت تۆ ئێمه توشی نه‌خۆشی ئه‌كه‌یت , چونكه سه‌ردانی ئه‌یوبی ئه‌كرد , ئه‌یوب وای لێهات كرم له سه‌ر گیانی ئه‌كه‌وته خواره‌وه , ئه‌ویش هه‌ڵی ئه‌گرته‌وه و كرمه‌كه‌ی ئه‌خسته‌وه له‌شی خۆی , ئینجا تاقیكردنه‌وه‌كه گرانتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌نها دڵی لێی ئه‌داو ته‌نها زمانی ئه‌جوڵا !
18 ساڵ به‌و ناره‌حه‌تیه مایه‌وه , بۆ یه‌كجار له رووی نه‌هات بڵێ خوایه شیفام بده , هه‌تا خێزانه‌كه‌ی پێی وت : تۆ یه‌ك جار داوا له خوا بكه من دڵنیام خوای په‌روه‌ردگار شیفات ئه‌دا , ئه‌یوبیش پێی فه‌رموو : ( عه‌یبه‌یه‌و شه‌رمه‌زاریه 70 ساڵ له ناو نیعمه‌ت و به‌روبووم ژیاندوومی , ئێستاش 70 ساڵ له ناره‌حه‌تی و ئازاری صه‌بر نه‌گرم ) !!
هه‌تا له كۆتایش له رووی نه‌هات و ته‌نها فه‌رمووی : ( خوایه من توشی ناره‌حه‌تی هاتووم و تۆش ارحم الراحمینی )
خوای گه‌وره شیفای بۆ نارد و پێی فه‌رموو : ((هه‌سته له‌و ئاوه بخۆره‌وه‌و خۆت بشۆره‌وه ))پاشان بوه‌وه به خاوه‌نی 14 كچ و 14 كور و سه‌ر و سامانێكی زۆر زیاتر له وه‌ی پێی درابوو له رابردوو , گه‌رایه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش 18 ساڵه‌كه به دووقاته‌وه , له‌پاداشتی ئه‌و صه‌بره عه‌زیمه !
ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر شتێكی بچوكمان له كیس بچێ , یا هه‌وڵ بۆ شتێك به‌ین و پێی نه‌گه‌یشتین , یه‌كه‌م جار تێڕ خۆمان مشه‌وه‌ش ئه‌كه‌ین و ناره‌زایی ده‌ر ئه‌برین , ئینجا له ناچاریا ئه‌ڵێین : ده‌ی خێری تیایه خوایه شكور بۆ قسمه‌ت و نسیبت .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن D I L M A N (2013-06-15 14:26:16)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه